هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

لەبابەتی پێشترم دا باسی بانگەشەی هەڵبژاردنم کردبوو، لەم بابەتەی ئێستام باسی کاندید دەکەم بەتایبەتی کاندیدی هەردووحزبی دەسەڵاتدار، لایەنێکیان زور بە لێزانانە خوێندنەوەی بو ئەم کومەڵگایە کردووە، کەدەزانیت کومەڵگایەکی ئاین پەروەرە و تاکی کوردی موسڵمان خوش باوەرە. بۆیە هەستاوە بە کاندیدکردنی چەندین کەسایەتی ئاینی بەناوبانگ. ئەمە بەشێوەیەکی بەرچاو بەدیدەکرێت لەناو لیستەکە، مەبەست لەکاندیدکردنی ئەم کەسایەتییە ئاینیانە ئەوەیە، وەڵامیان پێبێت بۆ ڕەخنەی خەڵک و بڵێن: فەرموون خەڵکی باوەردارو لەخواترس مان هەیە، نوێنەرایەتی ئێوە بکەن.
من ئەمە بە دیاردەیەکی سروشتی دەبینم، بەڵام ترس لە وە دایە لەبانگەشەی هەلبژاردندا بەشداریکردن و بەشدارینەکرن و دەنگدان و دەنگنەدان بەو لیستە بخەنە قالبی حەرامی و حەڵاڵی کە ئەمە واردە و جێی نیگەرانییە، هەموومان بیرمانە لە ساڵی 2005 کاتێ نوسینەوەی دەستوری عیراق چ ناکوکیەک لە سەر مادەی دووی دەستور دروست بوو.
لە نێوان هەموو پێکهاتەکان لە دوایی دا شیعە ئەمەی پەسەند کرد، کە ئیسلام سەرچاوەی سەرەکی دانانی یاسایە لە عیراق. کورد زور هەوڵیدا ئیسلام ببێتە سەرچاوەیەک لە سەرچاوەکانی دانانی یاسا بەڵام شیعەی پێ ڕازی نەکرا. لە عیراق ناکوکی مەزهەبی هەیە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان پەرلەمان نەک زورینە، بەڵکو هەموو موسڵمانەکانی سونەن. نازانم ناردنی ئەم هەموو پیاوە ئاینیە بۆ چییە؟.
وە دەزانین ئەگەر هەندێکیشیان بچن ئەوە وەک پیاوی ئاینی داکوکیکار لە حیزبێکی علمانی دەچن، لەبەرامبەردا حیزبی ڕکابەر کە لە هەڵبژاردنەکانی 9/20 / 2013 دا سێ یەمی کوردستان بوو بە 18 کورسیەوە هەستاوە بە کاندیدکردنی کوڕ و کچی شەهید و خێزانی شەهید، ئەمەش لە سونگەی باوەر بە خوبونەوە کە حزبی شەهیدانە، لەبانگەشەی هەڵبژاردن دا ئەم جورە کاندیدانە بە شانازییەوە باسی ڕوڵ قوربانی کەسوکاریان دەکەن لەدەستپێکردنی شوڕشی نوێ، ئەمە مافی خویانە، بەڵام شانازیکردن بە ڕابردوو وە هەرچەندە ڕابردویەکی پڕقوربانیدانیش بێت، بەس نییە و. داهاتویەکی پرشنگدار دروست ناکات ئەگەر هەنگاوی کرداری بەدواوە نەبێت.
پێشهاتەکان وا دیارن و دەخوێنرێنەوە ئەم حزبە ببێتەوە حزبی دووەم لەگوڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان، لەکوتایی دا خوازیارم لەم بانگەشەی هەلبژاردنەدا ڕکابەری کاندیدانی ئەم دوو حزبە نەبێتە ڕکابەری دوو، چینی کومەڵگا چینێکی ئاینی و چینەکەی تر قوربانیدەر.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.