هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

هەموو ئاینە ئاسمانیکان بە ئیسلامیشەوە جەخت لەوە دەکەن کە چەند مروڤ زیاتر پابەندی یاسا و ڕێسا ئاینیەکان بێت ئەوە زیاتر پاداشت دەکرێت لای خوای پەروەردگار و ئەگەر پابەندیش نەبێت ئەو گوناهانە ئەنجامبدات کە لە ئایندا ئاماژەی پێکراوە وەک تاوان و دەرچون لە یاسای ئاینی ئەوە موژدەی ئەوەی پێدراوە کە لە ئاخرەتدا بەسزای خوا ئەگەینرێت.سزاوپاداشتی خوای گەورە ئەوەیە کە لە کوتاییدا لە ڕوژی مەحشەر باوەرداران بەبەهەشت شاد دەبن و بێ باوەران بەدوزەخ کەواتە بەهەشت و دوزەخ دوو شوێنی چاوەڕوانکراویی مروڤن وەک سزا و پاداشت، ویستم بەم سەرەتایە دەست بەنوسینی چەند دێڕێک بکەم لەسەر سزاوپاداشت.
وەک هەمومان دەزانین لەهەمو وڵاتانی دنیا شوڕشگێڕان بەشوڕش هەستاون و هەمو شوڕشێکیش تا دە گاتە ئامانج قوربانی پێویستە بەڵام قوناغی دوای شوڕش و گرتنە دەستی دەسەڵات و پاراستنی ئەو ئامانجانەی لە پێناوی شوڕشیان کردوە گرنگە؛ وە جێ بەجێ کردنی ئەو دروشمانەی لەپێناوی جەنگاون و شوڕشیان کردوە جورێکی ترە لە بەردەوامبوون بە شوڕش.
شوڕش دژی هەمو جورە سیستمێکی دەسەڵات کراون؛ لە جیهاندا گوڕینی سیستمی علمانی بو ئیسلامی وەک ئەوەی لەئێران ڕویدا لە ساڵی 1979 وە؛ لە دیکتاتورییەوە بو دیموکراتی وەک ئەوەی لەزۆرێک لە وڵاتانی ئوڕپا ڕویانداوە وە لە کوتایی ئەم شوڕشانەی کە دیموکراتخوازان پێی هەستاون بوو بە دیموکراتیزەکردنی کومەڵگاکانیان؛ ئەوانەی لەبەرەی دەسەڵات بوون و بەشداربون لە ئەنجامدانی تاوان ئەوا سزادەدرێن ئەگەر سزاش نەدرێن ئەوە ئەستەمە بتوانن پلە و پوست وەربگرن؛ ئەوانەی بە شوڕش هەستاون و ماون پاداشت دەکرێن و دەگەڕێنەوە سەر کارەکانی خویان وە یان خانەنشین دەکرێن بە موچەیەکی چاودێری کومەڵایەتی و وەک پاڵەوانی جەنگ و شوڕش تەماشا دەکرێن؛ ئەوانەشی بونەتە قوربانی ؛ ڕێز لە خانەوادەکەیان دەگیرێت. وە شەرعییەتی شوڕشگێڕی نامینێت وکاتێک سیستمێکی دیموکراتی تۆکمە لە وڵاتەکەیان پەیڕەو دەکرێت دەبێتە جوانترین پاداشت بو هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە.
‏با بەراوردێکی ئەم شوڕشانە بکەین لەگەڵ ئەو شوڕشا نەی لەکوردستان هەڵگیرساون بە تایبەتی لە باشور هەزاران کەس خەونی ئازادبونی ئەم پارچەی کوردستانی بردە ژێر گڵ. دوای ڕاپەڕینی 1991 و ئازادبونی باشوری کردستان ئەوانەی شوڕشگێڕ و چەکدار بون هاتنەوە ناو شارەکان و دەستیان کرد بە بەڕێوەبردنی شار بە عەقلییەتی شاخ وە تاوەکو ئێستاش کە ساڵی 2018 یە شەرعییەتی شوڕش گیڕییان ماوە نەک خویان بەلکو کوڕەکانیان و کەسە نزیکەکانیان؛ ئێستاش نانی ئەو شەرعییەتە شوڕشگێڕییە دەخون ؛ وا دەزانن ئەوانەی کە بەژداریان لە خەباتی شاخ نە کردوە هەمویان لایەنگری دەستهەڵاتی بەعس بون کە ئەمە بوچونێکی هەڵەیە چونکە هەمو کەس دەرفەتی بو نە دەڕەخسا بەژداربێت لە شەڕی پارتیزانی و ئەگەر هەموو هاوڵاتیانی باشور ڕویان کردبا شاخ زیانی زیاتر دەبو وە هەڵمەتی تەعریب کردنی ناوچەکە ئاسان تر دەبوو؛ بو ڕژێم وە ئەو خەڵکانەی شەرعییەتی شوڕشگێڕییان ماوە ئەستەمە سزابدرێن ئەگەر سەرپێچیش بکەن و سەرپێچییەکە بگاتە ئاستی ئەنجادانی تاوانیش.
بەڵام زور بە ئاسانی پاداشت دەکرێن و کراون تا گەیشتونەتە بەرزترین پلەی بەرپرسیارییەتی، ئەوەش مان لەبیر نەچێ کە کەسانێک هەن لەڕیزی بەعس بون و تا دواین فیشەکیان پێبو شەڕی شوڕشی کوردیان پێ دەکرد و دوای ڕاپەڕین لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکرا ئێستاش بەرپرسیارەتیان هەیە و هەر وەکو ئەوانی شەرعییەتی شوڕشگێڕیان هەیە جیاوازن لەگەڵ خەڵکی ئاسایی لە ڕوی سزادان و پاداشت کردن، کە باسی سزاو پاداشت دەکرێت دەبێت باسی حکومەتی هەرێمیش بکرێت کە چون پاداشتی خەڵکی هەرێمی داوە دوای بەرگە گرتنی ‌ئەو هەمو نەهامەتییانە سزای پاشەکەوتی موچەی بەیاسا سەپاند بەسەر هاوڵاتیانی بەبیانوی دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش وە دوای نەمانی شەڕی داعش لە جیاتی پاداشت کردنی هێزی پێشمەرگە سزای پاشەکەوت ئەوانیشی گرتەوە وە ئێستا شەڕی داعش نەماوە و نرخی نەوت گەیشتوتە ئاستێکی بەرز کەچی حکومەتی هەرێم ئامادە نییە باری ئابوری هاوڵاتیانی وەک خوی لێبکاتەوە ئگەر ئەمە سزادانی هاوڵاتیانی نەبێت دەبێت چی بێت.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.