هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

لەم چەندساڵەی ڕابردودا چەندین جار ناوی کۆمپانیای دانەغازمان بیستوە، کەحکومەتی هەرێم قەرزاریی ئەم کۆمپانیایەیە. بۆزانیاریشتان ئەم کۆمپانیایە لەپێنج کۆمپانیای گەورەپێکدێت کە یەکێکیان ئیماراتیەو ئەڵمانی و چەند وڵاتێکی تر تێیداخاوەن پشکی گەورەن.
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەس بەرگوێمان کەوتووە هەرێم قەرزاری کۆمپانیای ناوبراوە، بەبێ ئەوەی حکومەت ڕونکردنەوە بدات، کە ئەو بڕە پارە خەیاڵیەی باس دەکرێت، کەگوایە حکومەتی هەرێم قەرزارییەتی بۆچی وەرگیراوەو لەچیداخەرج کراوە؟
لەچەند ڕۆژی ڕابردوش دادگای واشنتۆن بڕیاریدا، کە دەبێت حکومەتی هەرێم ناچار بکرێت بەپێدانی زیاتر لە دوو ملیار دۆلارو نیو بەکۆمپانیای دانەغاز!
ئەوەی لێرەداجێگەی گومانەو هەتا ئێستاش پشتڕاست نەکراوەتەوە ئەوەیە، ئایا بەڕاستی حکومەت قەرزارە یان بەناویی ئەم کۆمپانیاوە سامانی ئەم وڵاتە دەبرێتە دەرەوە و دەبرێتە ئەو بانکانەی کەخۆیان مەبەستیانە و، چاوبەست لەم خەڵکە دەکەن چونکە لەماوەی ڕابردوودا لەوڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا سامانی خەیاڵی بەرپرسانی کورد ئاشکرا بوو کە بە ڕێگەی ناشەرعی و نایاسایی چونەتە دەرەوە .
بەڕاستی دەبێت حکومەت ڕونکردنەوە بدات کەئەم بڕە پارە زۆرە، کە وەریگرتوە لەکوێیە؟ بۆچی هاتوە؟ لەچیداخەرج کراوە؟
چونکە ئێستا ناوەڕاستی ساڵی 2017 و موچەخۆران چارەکەموچەی مانگی 3یان وەرگرتوە، جگە لەوەی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لەمساڵدا تەنیا یەک چارەکە موچەیان وەرگرتوە، سەرەڕای ئەوەی خانەنشینان دوو موچەیان وەرگرتوە و جگە لەوەی کەسوکاریی ئەنفالکراوان وکیمیاباران و شەهیدان سێ چارەکە موچەی ئەمساڵیان وەرگرتوە. بەڕاستی، کە ئەمە گوزەرانی موچەخۆران بێت، ئەی ئەم پارە بۆچی قەرزارین؟
ئەگەر بۆ وەبەرهێنان و پڕۆژەکان وەرگیراوە ئەوا من ڕێگاتان پێ نیشان دەدەم، کەچەند سەد مەترێکە، سەدان جار دەرخستەی بۆ کراوە و تائێستاش چاک نەکراوە، ئیتر نازانم ئێمەبۆچی قەرزارین !

ئەگەردەڵێن : ئەم بڕە پارەیە بۆباشترکردنی ژیانی خەڵکە، ئەوا هاوینی ساڵی ڕابردوو هەمووگەنجەکانی ئەم هەرێمە کۆچیان کرد بۆ ئەوروپاو سەدان گەنجیش خنکان و مردن لەوڕێگەیەدا.

ئیتر هاوڵاتیان مافی خۆیانە بڵێن : چیتر لە ژێر ناوی جیاوازدا، سامانی ئەم هەرێمە مەبەنە دەرەوەو بانکەکانی ئەوروپای لێ پڕمەکەن.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت