هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

ئەمە ئەو پرسیارەیە کە زۆرینەی ئەو کەسانەی کە تێناگەن یان نایانەوێت تێ بگەن یان باش تێ دەگەن و خۆیان سەر بە لایەنی ترن بۆ ململانێی سیاسی ئێخەی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵسوڕاوەکانی گۆڕانی پێ دەگرن.
هەرێمی کوردستان لە بوجەی عێراق لە سەدا حەڤدەی بەردەکەوت، کە ئەم بڕە نەک هەر بەشی کابانی ماڵ، بەڵکو بەشی شیری کۆرپەی کابانەکانیش دەکرد بەزیادەوە، بەڵام ئەو کات پارتی و یەکێتی بەشی ئەم میلەتەیان بەسەر خۆیان و بەرپرس و مەکتەب سیاسی و ئەندام و لایەنگرانی خۆیاندا تەخشان و پەخشان دەکرد و. میللەتیان بە موچەیەکی 32 هەزار دیناری دەگەوجاند لە کۆمیتەو و ناوچەکانەوە تەنها بڕی (سیو دوو ) هەزاریان دەدایە پیرێژن و پیرە مێردی ئەم میللەتە. ئەوەیش تەنها بۆ ئەوانە بو کە وەلائیان بۆ یەکێتی و پارتی هەبوو، لە کاتێکدا ئەو پیرێژن و پیرەمێردانەی کە ئەم بڕە کەمە بێ هەیبەت و بێ قیمەتەیان دەدایە نان دەروو خزمەتکاری شۆڕش و پێشمەرگەبون.
گۆڕان هاتە مەیدانەکەو بەڵێنی دا بە موچەی کابانی ماڵ، بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بنەمای بەشە بوجەی لەسەدا حەڤدەی عێراق بە هاوڵاتیان و دەنگدەرانی ووت: ئێمە بچینە دەسەڵات موچە بۆ کابانی ماڵ دەبڕینەوە، پارتی و بنەماڵەی بەرزانی دەیانویست وەک دەعبای ناو جۆگاکە لە هەردو لا بخۆن هەم سەروەت و سامانی کوردستان بۆ خۆیان بێت کە کردیشیان و نەوتی کوردستانیان خستە ناو بازاڕی ڕەشی قاچاخچێتی نەوت و مافیا گەرانە کەوتە بازرگانی نەوت و داهاتەکەیشی بە تەنها لە هەگبەی بنەماڵەو سەرۆکەکەیدایە و بۆ بەرژەوەندی و ڕەفاهیەتی سەرۆک و ئەندامانی خێزانەکەی و چوار دەورەکەیەتی و دەشیان ویست عیراق لە نەوتی بصرە، لەسەدا حەڤدە بنێرێت بۆ کوردستان.
دەوڵەتی عیراق لە پای ئەو مافیا گەریەی بنەماڵەی بەرزانی، بوجەی هەرێمی بڕی و وەک کوردەواری دەڵێت: مانگا مرد و دۆ بڕا. ئەوە سیاسەتی نا شەفافی مافیا گەری توجارەتی نەوتی پارتی و بنەماڵەکەیەتی، کە بوەتە هۆی بڕین و نەمانی بوجەو موچە و هۆکاری قەیرانی داراییە. ئیستەیشی لەسەر بێت بزوتنەوەی گۆڕان پەنجا زائید یەکی بهێنێت لە هەڵبژاردندا و ئەو دەسەڵاتە بگرێتە دەست، کە بتوانێت بەرجەستەی سیاسەت و ستراتیجی خۆی بکات له چوار چێوەی هەرێمی کوردستان، لە دەوڵەتی عیراقدا بەو منحە وبوجەیەوە کە لەسەدا حەڤدە دەهات، دەتوانرێت موچە بۆکابانی ماڵ و تەنانەت وەک وتم شیری کۆرپەکەیشی دابین بکرێت. ئەوە پارتی بو بە هاوکاری شەریک و هاوبەشەکانی کارێکیان کرد کە نەک کابانی ماڵ بەڵکو موچەی موچە خۆرەکانیشی بڕی.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت