هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

نوسەر: کامیار سابیر

1- یەکێتیی بۆ ئەوەی ئەم کەمپەینی تەخوینەی لەسەر کەمبێتەوە کە کەرکوکی بەدەستەوە داوە و لەگەڵ سوپای عێڕاق و حکومەتی عێراقدا رێککەوتووە، بۆ خۆپاککردنەوە، لە پارلمانەوە بۆ پارتیی شل دەکات. ئەجێنداکانی پارتیی جێکەوت دەکات و خۆیشی قازانج دەکات، کات بەدەمەوە دەدات و بە حیساب باڵەکانی خۆی رێک دەخاتەوە!
2- یەکگرتوو، مەئموری فاشیزمێکە کە تێرۆریزمی ئیخوانیی پێدەگوترێت. مرۆڤ ئەگەر تەجاوزی ئەم فاشیزمە ئیخوانییە نەکات، بە دڵنیاییەوە لە تێرۆریزمی ئیخوانییەکانیش ناگات. ئەمڕۆ قەڵای فاشیزمی ئیخوانییش، ئەردۆغان و تورکیایە( قەطەرێکی لابەلاش)
3- پارتیی، هەر ئاوها بە عارومۆری خۆیەوە دانانیشێت، پاش شکستی میلیشیاکانی کوردایەتیی لە هەمبەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی، پاش شکستی ریفراندۆمە پرۆکسییەکەی کە بووە بە عوقدەیەکی شەخصیی و حیزبیی بۆ بارزانیی، بەڵا و فەرتەنەیەکی طائیفیی و مەذهەبیی گەورە دەنێتەوە ئەگەر ستۆپ نەکرێ و رانەگیرێت. لە ئێستادا لە ترسی ئەمێریکا و ئێران، بەهۆی پاشەکشەی تاکتیکیی ( تورکیا و سعودییەوە)، پیلانە دۆزەخییەکانی خۆی بۆ کات و شوێنی تر هەڵگرتووە ( یان پێیان هەڵگرتووە). یەکگرتوو، وەکو مەئموری پارتیی و مەئموری ئیخوانیزمی جیهانیی، وەکو بەیدەقی طائیفییەت و دەمارگرژیی مەذهەبیی، دەبێ پارلمان، بۆ پارتیی درێژ بکاتەوە.
4- ئەمە بەیەکدادانی دوو قوطبە شیعیی و سونییەکەیە، لە ئێستادا بە نەرمیی ( Soft ) بەیەکدادەدەن و پارتیی دەیەوێ بۆ تەخشانکردنی قەڵەمڕەویی خۆی و حیلفە سوننییە طائیفییە مەذهەبییەکەی، لە ئاییندەدا، بە رەقیی ( Hard ) بەریەکبکەون.
5- دەوڵەتی کوردیی و ریفراندۆم، هێشتا سەرەتای کارەساتە طائیفییەکان و شەڕە مەذهەبییەکانە. بۆ ئەوەی ئەمە روونەدات، بۆ ئەوەی کەرکوک و سلێمانیی نەهاڕدرێن، بۆ ئەوەی هەولێر و شەنگال، وردوخاش نەبن، بۆ ئەوەی دەیان هەزار گەنجی کورد و شیعە، گەنجی تورکمان و عەرەب، گەنجی نیشتمان بەگشتیی نەکوژرێن، بۆ ئەوەی کوردستان، صەد ساڵی تر نەگەڕێتەوە بۆ دواوە، دەبێ دژایەتیی ئەم ناسیۆنالیزمە تاڵانیی و چەتەگەرییە لە هەموو ئاستە سیاسیی، ئابووریی، فیکریی و کولتوورییەکاندا، درێژە پێبدەین.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت