هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

وەرگێڕانى لە عەرەبیەوە: عەدنان ئەمین.

شیعە و سوننە لەسەر باوەڕ- عقیدە- کۆکن و لەمێژوو و سیاسەتتدا جیاوازن، ئەو قەیرانە تایفیەى کە دەیبینین زۆرکات لێرەو لەوێ لەدایکبوی دیکتاتۆریەتە و بەرهەمێکە لە بەرهەمە تاڵەکانى. ناکۆکى و جیاوازیەکان لەسەر باسە زیندوو و هاوچەرخەکان نیە، یان لەسەر قاڵبێکى کۆمەڵایەتى، بەڵکو جیاوازیەکان ڕوکەشیە و وەهمی و مێژووییە نەک جەوهەرى.
ڕێگایش بۆ یەکخستنى ئیسلامى بە دیموکراسیەت دەستپێدەکات و دیموکراسیەتیش لە عەقڵ و نەفسەوە دەستپێدەکات. دەستپێدەکات لە زوهد و دنیا نەویستن و خۆ بەکەم زانین بەرامبەر خەڵکى و نەبوونى خۆ بەگەورە دانان- تکبر- بەسەر خەڵکەوە و قۆرخ نەکردنى ماڵ و ماف و بەرژوەندییان. وە کۆتایش دێت بە پابەندبوون بە سیستەمى دیموکراسى کە ڕێزگرتنە لە فرەیی و قبوڵکردنى بەرامبەر. دیموکراسى دان دەنێت بە مافی ئەوانى دیکەدا و ڕێزى هەست و باوەڕیان دەگرێت. زۆرێک لە پێشینان لەوەدا بەهەڵەچوون کە خۆیان گروپی ڕزگاربوو پێک دەهێنن و کەسیى ڕزگاربووى ئوممەتن، پەنایان بردۆتە بەر بیباوەڕکردنى گروپەکانى دیکە و بە داهێنەر و گومڕایان زانیون. زۆرکات ناکۆکیان لەسەر بابەتێک بووە کە نەگەیشتۆتە سنورى بێباوەڕ بوون بەرامبەر خوداى گەورە. پێویستى بە باسکردنیش نیە و زانراوە کە هەرکەس باوەڕى بە خودا و بەڕۆژى دوایی و پێغەمبەرایەتى پێغەمبەرى گەورە محمەد (د.خ) بوو، ئەوە براى موسوڵمانە. بە توند ڕوانین لێى بەگومان بوون لە کەسایەتى دەچێتە قاڵبى تایفیەوە، یان جیاوازبوون لەگەڵى لەبارەى هەندێک بابەتى لاوەکى. پێویستە بابەتەکان بخرێنە جێگە و پێگەى خۆى و هەندێک لە بابەتە لاوەکى و نەرێنیەکان گەورە نەکرێن. یان بەکەم تەماشاکردنى خاڵە هاوبەشەکان و بنەڕەتیەکان و گشتگیرەکان. لەچوارچێوەى جەنگێکى دوژمنکارانە یان ئامادەکارى بۆجەنگێکى سیاسی و سەربازى و شەیتانى!
بۆ گەیاندنى ئەو بۆچون و هەڵوێستە، پێویستە پەنا ببەینە بەر قورئانى پیرۆز و بۆى بگەڕێینەوە، کاتێک دەفەرموێت: وان هژه ڕمتکم ڕمە واحدە وڕنا ربکم فاعبدون” الڕنبیاء 92. وە لەشوێنێکى دیکەشدا دەفەرموێت: فاتقون” مومنون 52. وە لە هەمان کاتیشدا پێویستە خۆمان ڕزگار بکەین لە پاشماوەى ئەو کلتور و فەتوایانەى زانایانى کۆن کە لەکاتێک لەکاتەکاندا هاندان بوون بۆ توندوتیژى و پێکدژ بوون لەگەڵ ڕۆحیەتى قورئانى و پێکەوەژیانى ئیسلامیدا. بۆ ئەوەى ڕزگارمان بێت لەو کلتورە سەنگینەى کە خۆى سەپاندووە و لەگەڵ عەقڵ و تێگەیشتنى هاوچەرخدا نایەتەوە. جا پێویست وایە کە هەڵبسین بە جوڵانەوەیەکى قورئانى بۆ ڕەخنەگرتن لەو فەرمودانەى کە دراونەتە پاڵ پێغەمبەرى گەورە. وە هەروەها توێژینەوە لە بارودۆخى سیاسی ئەو سەردەمە بکەین کە ڕۆڵیان هەبووە لە دروستبوونى بیروباوەڕەکاندا. هەروەها تێکۆشان لە کاروبارى بیروباوەڕ و فیقهو مێژوو. بێگومان ئەمانەش نایەنە ئەنجام بەبێ نەفەسى دەمارگیرى و چاولێکەرى ئەوانى دیکە نەبێت. وە ڕزگار بوون لەدەست هەندێک دەستەواژەى بەجێماوى وەک(شیعە و سوننە) کە ئەمانە زۆر ورد نین و ناتوانن تەعبیر لەسەر ڕاستى و دروستى بکەن. تایبەت دەکرێت بە پاشماوەیی و دەلکێنرێت بە لەدایکبویەکەوە کە لە جیهانى ئیسلامیدا لەدایک ئەبێت و هیچ لەبوارى ئاین نەکۆڵیوەتەوە و هیچ لەم دەستەواژانە نازانێت. ئەم ناو و مانایانە لەسەردەمێک لەسەردەمە مێژوویەکاندا دروست بوون و دەلالەتەکانیان ڕونە و دواتریش پێشکەوتنى بەخۆیەوە بینى و بڵاوبویەوە. لە هەموو خێڵ و ڕێباوەڕێک هاتنە ناوى و کەسى نوێ و کۆمەڵى جیاواز. هەوڵیاندا ڕێباوەڕە کۆنەکە تێکەڵ بە کەسایەتى بیروبۆچونەکانیان بکەن. هەروەها دەستیان کرد بە وەدەرنانى کەسایەتیە دیارەکانى ڕێباوەرە بنەڕەتیەکە و لەو شێوەیە هەریەک بویە ناونیشانێک و ئینتیما بۆى. دواتر ئاوا ڕێباوەڕ و تایفەکان بەش بەش بوون و بڵاوبونەوە بەدرێژایی مێژوو. هەریەک لەوانە چەندین لق و پۆى جیاوازى لەخۆى گرت و تاڕادەیەک کە تایەفەیەک لەو تایفانە چەندین تایەفەى جیاوازى لەخۆگرت. ئەوانە زۆرکات لەگەڵ براکانیان دەجەنگان، کۆمەڵێک لەوانە لەگەڵ دوژمنى دوێنێى هاوپەیمانى دەبەست و نزیک دەبویەوە لە بیرکردنەوەیەوە. تەنانەت قورسە کە لەڕاستیدا بتوانین پێناسەى ڕێباوەڕێک بکەین و جیاوازى نێوانى و نێوان ڕێباوەڕێکى دیکە. لێرەدا پێویستە ئاگادار بین کە بە گومڕاکردنى ناوەکان هەڵنەخەڵەتێین و پێویستە لە واقیعى هەموو مرۆڤێک بڕوانین لەو ئاستەى کە تیایدایە، وە بە پێوەرى تایبەتى بیپێوین. خۆمان بپارێزین لە تێکەڵکردن و گشتاندن و تێڕوانین بە هەمواندا بە یەک چاو وبیرکردنەوە. هەڵەیەکى گەورەیە کە وێنەیەکى فۆتۆگرافى بەستوومان گرتبێت لە گروپێکى دیاریکراو لەسەردەمێکى دیاریکراودا و، باوەڕمان وابێت کە ئەم وێنەیە بەردەوامى هەیە بەدرێژایی مێژوو. یان ئینتیماى هەموو مرۆڤەکان بۆى هەتا ڕۆژى دوایی- تایفە- . کۆمەڵکە مرۆییەکان و تایفەکان بەشێکن لێى دەبزوێن و دەگۆڕێن وەکو شەپۆلەکانى دەریان، بەڵام ئەو لەهەموو ڕۆژێکدا لەپایە و بڵندیدایە!.
ئەمە وامان لیدەکات و ناچارمان دەکات کە خوێندنەوە بۆ هەموو تایەفە و ڕێباوەڕێک بکەین، هەموو ڕۆژێک، وە پشت نەبەستین بە خوێندنەوەى پێشینان لەسەدەکانى سەرەتادا. ئەمە ئەو قسەیە ڕاست دەکاتەوە کە: ناوى تایەفەکانى (سوننە) و (شیعە) زیاتر لە وەهمەوە نزیکن وەک ئەوەى لەڕاستیەوە نزیک بن.دابەشبونى ڕاستى ئەوەى کە ئوممەتى ئیسلامى پێ دابەشکراوە وایکردووە کە زۆرینەى ئوممەت بخاتە لایەکەوە و چەوسێنەران و ستەمکاران(دوو ڕوەکان)بخاتە لایەکى دیکەوە. قورئانى پیرۆز کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى دابەشکردووە لەسەرەتاى سورەتى(البقرە). بۆ سێ بەش دابەشیکردوون ( باوەڕداران) و(دوو ڕوەکان) و(بێباوەڕان). هەروەها سیفاتى باوەڕدارانى باسکردووە کە باوەڕە بە خودا و غەیب و فریشتەکان و پێغەمبەران و ڕۆژى دوایی و نوێژکردن و زەکاتدان. ئەو سیفەتانەى کە دەیبینین لەزۆرینەى شوێنکەوتوانى ئاینى ئیسلامدا هەیە لە ڕێباوەڕە جیاوازەکان. وە خۆپاراستن لە سیفاتى دوو ڕوەکان، کە دەیبینین لە بەشێک لەو گروپانەى کە ئاژاوە و ناکۆکى دەخەنە نێوان ڕیزەکانى موسوڵمانان لە تایفە جیاوازەکان. دەبینین کە موسوڵمانان دابەش نەکراونەتە سەر سوننە و شیعە، دە کەواتە بۆچى بەدواى ئەو نەخشەیەدا ناگەڕێین کە خوداى گەورە بۆى کێشاوین و بەکارى بهێنین لەڕوبەڕوبونەوەى دوو ڕوەکان. یان ئەوانەى کە سیفاتى دیاریان ستەم و چەوساندنەوەى خەڵکە و خواردنى مافەکانیان و ئازادى و بەرژوەندیەکانیانە. ئەوانەن کە موسوڵمانان بە هەموو تایفە و ڕێباوەڕە جیاوازەکانیەوە گیریان بەدەستیانەوە خواردووە.

چارەسەرى زانستى بۆ بەدەستهێنانى پێکەوەیی ئیسلامى:
* ئەوەى کە بەدەستمان هێناوە و پێى گەیشتوین ڕاستە و باوەڕمان وایە کە ڕاستە. ئەوا پێویستە هەستین بە چەند هەنگاوێکى زانستى بۆ ڕەوانکردنى پاشماوە مێژوویەکان و شکاندنى دیوارى تایفى وەهمى، وە یەکخستنى ڕێسا خۆماڵیەکان. ئەمەش بەوە دەبێت کە پەیمانگا ئاینیەکان لەگەڵ ناوەندە خۆماڵیە زانستیەکاندا یەکبخەین، لەچوارچێوەى پرۆگرام و خوێندکار و مامۆستاکانى و، دروستکردنى بارودۆخێکى پێکەوەیی بۆ گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنى و بیرکردنەوەى ئازاد.
* یەکخستنى جل و بەرگى پیاوانى ئاینى- زانایانى ئاینى- و لێکردنەوەى وێنە و ڕەنگى دەمارگیرى و تایفى لێى. چونکە زۆرکات جل و بەرگى پیاوانى ئاینى لە بۆچونى گشتیدا بۆتە هۆى دروستبوونى دابەشبوونى تایفى.
* کرانەوەى ڕۆشنبیرى لەبەرامبەر ئەوانى دیکەدا و ئامادەسازى و دابینکردنى ئازادى ڕاگەیاندن بۆ هەمووان. وە نەبوونى سەپاندنى چاودێرى توند بەسەر هیچ بەرهەمێکى ڕۆشنبیرى جیاواز.
* خوێندن و توێژینەوە لە زانکۆ تێکەڵاوەکان- جیاوازەکان- و دەرفەتى خوێندن و ئاڵوگۆڕکردنى لەنێوان ئەو وڵاتانەى کە دەرگیرى تایفیەتن.
* هەڵگرتنى ڕەنگى تایفى لەسەر مزگەوتەکان و واى لێبکرێت کە بۆ هەموو موسوڵمانان بێت. بەشێویەک کە نوێژى هاوبەشى تێدا بکرێت لەنێوان شیعە و سوننەدا و لەپشت یەکەوە نوێژ بکەن. هەروەها بڕیارێکى وەها بدرێت کە لە هەموو مزگەوتەکاندا نوێژ بکرێت بەبێ جیاوازى. وە ڕەتکردنەوەى ئەو فەتوا توندە تایفیانەى کە حەرامى دەکەن نوێژکردن لەپشت ڕێباوەڕەکانى دیکەوە.
* جەختکردنەوە لەسەر پێکەوەژیانى هاوبەش لەشوێنە گشتەیەکاندا، کرانەوە بەرامبەر منداڵى تایفە و کۆمەڵگە جیاوازەکان. ئەوەش بە دروستکردنى پەیوەندى دراوسێیەتى باش و هاوڕێیەتى و یەکترناسین.
* هاوسەرگیرى و تێکەڵاوى و ڕەتکردنەوەى ئەو فەتوا توندە دەماریگریانەى کە ئەو جۆرە لە هاوسەرگیرى حەرام دەکات.
* پێکەوەبوون لە یانە وەرزشیە تێکەڵاوەکان، و هاننەدانى ئەو یانانەى کە هەڵگرى ڕەنگێکى تایفین.
* پێکەوەبوون لەهەموو ئەو کۆمەڵ و یەکێتیە خوێندکاریەکان و زانستیەکان و سەندیکا و یانە ڕۆشنبیرى و نەتەوەییەکان. لەسەروو تایفەگەریەوە.
* گەشت و گەڕان بۆ وڵاتانى جیاوازى تایفى و، تێەڵبوون بە خەڵک و ناسین و بینینى ڕۆشنبیرى جیاواز.
* بوونى ئینتیما بۆ حیزبە نەتەوەییەکان و کە نیشتیمانیان لەپێشترە لە تایفەگەرێتى.
* هاوکارى ئابوورى، وە پێکهێنانى کۆمپانیاى هاوبەشى نەتەوەیی، وە لێکردنەوەى ڕۆحیەتى تایفى لێى. خۆپارێزى و دابڕاندنى ئابوورى و تایفى، یان دابینکردنى کەسێتى تایفى بۆ کارمەندانى.

هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە