هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

شارى ئەدلب ناوەندى پارێزگاى ئەدلبە کە دەکەوێتە باکوورى سوریاو باشوورى ڕۆژئاواى شارى حەلەب تەنها 60کم دوورە لێوەى و بە شارى سەوز ناسراوە بەهۆى زۆر ى و چڕى دارى زەیتوونەکانیەوە و دانیشتتوانەکەى لە عەرەبی سوونەو کوردو تورکمان و دورزى پێکهاتوون کە ژمارەی هەموویان بە گوێرەى ئامارى ساڵى 2010 بریتیە لە 164.983 کەس. بەڵام ئێستا نزیکەى 3 ملیۆن کەسى تێدایە بەهۆى ئەو بارودۆخەى هاتۆتە ئاراوە هەرچەندە ئەمە خەمڵاندنە و ئامارى ورد لە بەردەستدا نیە.
بۆ هەموو ئەوانەى ئاگادارى دۆخى سوریان و چاودێرى بارودۆخى شەڕى حەوت ساڵەى ڕابردووى ئەو وڵاتەن ئاشکرایە کە هەموو ڕێککەوتن و سازش و سات و سەوداى نێوان وڵاتانى تێوەگلاو بە قەیرانى سوریا هەر لە ڕووسیاو ئەمریکاو ئێران و تورکیا و عەرەبستانى سعودیە و قەتەرو ئەوروپیەکان و نەتەوەیەکگرتووەکانیش هەر لە کۆبوونەوەکانى جنێف و ئەستانە و دامەزراندنى ناوچەکانى کەمکردنەوەى گرژىو ئالۆزى هەموو تاقمو گروهە چەکدارە تیرۆریستەکان بە هەموو باڵەکانیەوە لە کۆتاییدا بە پاس دەگوێزرانەوە بۆ ئەدلب.
بەڵێ ئێستا ئەدلب دوا قڵاو دوا پێگەى قایمى هەموو ئەو تاقمانەیە هەر لە میانڕەو ەوکانەوە تاوەکو تاقم و گروهە توندڕەوەکان کە دەستیان سوورە بە خوێنى خەڵکى سڤیل و بێتاوانى ئەو وڵاتە هەرلە کوردو عەرەب و تورکمان و هەموو کەمینە و ئتنیکەکانى تریش.
تاوانێکى ترى ئەم تاقم و گروهە توند ئاژووانە جگە لە کوشتن و بڕین و ڕفاندن و تاڵان و… تد ، ئەوەبوو کە سوارى شەپۆلەکانى شۆِرشى گەلانى سوریابوون کە ساڵى 2011 و لە گەڵ سەرهەڵدانى بەهارى عەرەبی دا دەستیپێکرد بە هیواى کۆتایى هێنان بە ڕژێمى کۆمارى پشتاوپشتى بنەماڵەى ئەسەدو جۆرێک لە دیموکراسى و دادپەروەرى و ژیانێکى شایستە بە مرۆڤ دابین بکەن بەڵام ئەم گروهانە ڕێڕەوى شۆڕشەکەیان گۆڕى بۆ شەڕى ناوخۆو ململانێیەکى چەکدارى ناڕەوا کە نیوەى خەڵکى ئەو وڵاتە ئاوارەو دەربەدەر ى وڵاتانى دراوسێ و تەنانەت ئەوروپاش بوون.
خەڵکى سوریا نەک ئازاد نەبوون و هیچ دەستکەوتێکیان وەدەست نەکەوت لەو شۆڕشە بەڵکو دۆخێکیان خوڵقاند کە خەڵک خۆزگە بە ڕژێمەکەى ئەسەد بخوازێت و هەموو وڵاتانیش بە سیاسەتى خۆیاندا بچنەوەو تەنانەت کۆمەک و هاریکاریەکانیان بڕى لە هێزە ڕاستەقینەکانى ئۆپۆزەسیۆن.
لە ئێستاشدا کە هێزەکانى حکومەتى سوریا بە هاوکارى و پشتیوانى ڕوسیاو ئێران کە بەشى هەرەزۆرى خاکى سوریایان لەو تاقم و گروهە تیرۆریستیانە پاک کردۆتەوە و تەنها پارێزگاى ئەدلب ماوە بە دەستیانەولەگەڵ هەندێ ناوچەى کەمى پارێزگاکانى حەماو حەلەب بۆیە واچاوەڕوان دەکرێت لە ماوەى داهاتوودا جەنگى یەکلاکەرەوەو کۆتایى لەوناوچەدا دەست پێ بکات و کۆتایى بە دوا پێگەو قڵاى ئەو تیرۆریستانە بهێنرێت کەبەشى زۆریان نەک هەر خەڵکى سوریا نین بەڵکو ئەو تیرۆریستانەن کە لە زۆر شوێنى جیهانەو هاتوون بۆ جیهاد کە خەڵکى ئەفغانى و فلیپینى و بیبابانى گەورەىئەفریقیا و تورکمانستان و گەلێک شوێنى تریشن.
بەڵى ئیتر ڕوون و ئاشکرایە دواى لێدوانى کاربەدەستانى ڕوسیاو سوریا کە هێرشى کۆتایى و یەکلاکەرەوە بۆ سەر ئەدلب نزیک بووەتەوە دواى شکستهێنانى هەوڵەکانى تورکیاو ئەردۆگان بە تایبەتى لە دواى کۆبوونەوەى لووتکەى سێ قۆڵى تاران بۆ دوورخستنەوەو ڕوونەدانى ئەو هیرشە کە ڕوسیاو سوریا زۆر سوورن لە سەرئەنجامدانى و زۆر بە پێویستى دەزانن بۆ سەرکەوتن بە سەر هەموو ئەو تاقمە توند ئاژۆو تاوانبارانەدا و کۆتایى پێهێنانیان.
لە کۆتاییدا چاوى هەموو جیهان ومیدیاکان و چاودێرانى سیاسى و بەئاگایان لە جمووجووڵى تاقمە توند ئاژۆکان لە سەر چەکدارە بیانیەکانە لە سوریا ئەوانە ى لە هەموو کون و قوژبنێکى جیهانەوە هاتبوون بۆ سوریا بەتایبەتى زۆرێکیان پێناس و ڕەگەزنامەى وڵاتانى ئەوروپییان هەیە بە تایبەتى فەرنسى کە هەر لە سەرەتاوە باسى بوونى 900 کەسى بەڕەگەزفەرەنسى زیاتر دەکرا لە ڕیزەکانیاندا ئێستا کە هیچ دەروازەیە کیان لەبەردەمدا نەماوە مەگەر تورکیا بتوانێت دەربازیان بکات یان دەبێت تا دوا هەناسەو دوا فیشەک شەڕى مان و نەمان بکەن.
بۆیە ئێستا ڕایەکى وا سەرى هەڵداوە کە وازیان لێنەهێنن و تا بە تەواوى لە گۆڕەپانى شەڕدا حسابى کۆتایى یان لە گەڵدا یەکلایى دەکرێتەوە.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.