هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

ئەگەر بە وردی سەیری قۆناغی پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن بکەین و ململانێ ی ناوچەیی و جیهانی بکەینە سەنتەر بۆ ئەم بابەتەمان ئەوا بۆمان ڕون دەبێتەوە کە لە زۆرێک لە وڵاتانی ناوچە ئەوەی دەگوزەرێ هیچی پەیوەندی بە ئیرادەیەکی ناوخۆەوە نیە بە شەڕ و هەڵبژاردنەکانیشەوە، هێندە پەیوەندی هەیە بە شەڕی وڵاتانی زل هێزی جیهانی و ناوچەی یەوە لەسەر سەکۆی ئەم وڵاتانە، خۆ ئەگەر عێراق بە نمونە وەربگرین ئەوا ململانێکان وەک هێڵێکی تۆختر دەبنرێت وەک لە وڵاتانی تری ناوچەکە، ئەوەی دەگوزەرێ لە عێراقدا، پەیوەندی بە ململانێ ی ئێران و ئەمریکاوە هەیە، کە هەر یەکێکیان دەیانەوێ لە ناو عێراقدا ببنە خاوەن کارتی زیاتر بۆ ئەوەی بەرامبەر بە یەکتر بەکاری بهێنن، ئەوەشی دەگوزەرێ لەسەر شاشەکانەوە تەنها سیناریویە بۆ دەستکەوتنی کارتە گەورەکان کە لە پشت کەوالسەوە پلانیان بۆ دانراوە ، کە دەتوانین لەم چەند خاڵەدا کورتی بکەینەوە:
1- پێش هەڵبژاردن ئەمریکا دەیوست لە ڕێگەی ڕێکەوتنی بەرجام و وڵاتانی تر وەک عێراق و شەڕی ئابوریەوە ئێران لاواز بکات تا نەبێتە یارمەتی دەرێک بۆ بەهێزبونی سین و بۆریەکانی نابۆکۆ و ڕێگای ئاورشمی و هەر بۆیە وڵاتانی (5+1) کە بەشدارن لە سەپاندنی نەپیتاندنی یۆرانیۆم پێ دەچێ بەرژەوندیان لە ڕێگەی ئاورشمیدا هەبێت، ئەمریکا پەلەی بێت لە گوشار خستنە سەر ئێران تا پلانەکەی سەر بگرێت، واتا ئێرانێکی لاواز نەک خستنی، بۆ ئەم مەبەستە بەرەییەکی وەک سعودیە و تورکیای وەک کارتێک دژی ئێران بەکار هێنایەوە، هەر چەندە تورکیا و ئێران کۆمەڵێک ڕێکەوتنیان هەیە، بەڵام لە کۆمەڵێک ئاستدا تورکیا دەکەوێتە بەرەی ئەمریکی بۆ شەڕی لاواز کردنی ئێران، هەر بۆیە تورکیا بە هاوکاری ئەمریکا دەچێتە منبج و دەیەوێت بچێت شەر قەندیلیش بکات، لە ناو عێراقدا، کوتلەکان دابەش بون بەسەر ئەم دو بەریەدا سیناریوکان فەرەیی و فرە دیون.
2- ئێران زۆر کاری لەسەر ساختەکردن کرد تا بەرەکەی بەهێز بێت و لە بەرامبەرشدا هەمان ساختە کراوە، ئێستە بەرەی عەبادی و سەدر وەک بەرەی ئەمریکی دەردەکەون و بەرەی مالیکی و عامر وەک بەرەی ئێران، کاتێکیش دەکەونە بەردەم حوکمێکی واقعەوە ئەوە دەرناچێت کە لە سیناریو کەیاندا دایان ڕشتوە دەست دەکەن بە سناریوی دووەم ( بۆیە بۆ هەر یارییەک کۆمەڵک سیناریو هەیە کە ئەگەر سیناریویەک سەری نەگرت ئەوا سیناریوی دووەم کاری پێ دەکەن ).
3- دەبینین سەدر دژ بەدەست ژماردنەوەیە لە ڕاگەیاندنەوە، بەڵام مالکی هەڵوستێکی کۆنکرێتی نیە کە دەبو بە ثێچەوانەوە بوایە ئەمە لە کاتێکدایە، کە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان و بانگەوازەکەی عەبادی تەنها ئەوە بو کە لە هەر پارێزگایەکدا 10٪ بەدەس هەژمار بکرێتەوە، ئەگەر 25٪ جیاوازی هەبو ئەوکات تەنها ئەو پارێزگایە هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی تیا بکرێتەوە، بەڵام دەبینین دوای تەواو کردنی نیسابی یاسایی بو بە هەمو عێراق و دەنگی تایبەت و دەرەوە هەژمار نەکرێت، کە ئەمە بەدەر لە ڕاگەیاندن وسیناریوکانی سەدر، ئەمریکای لە پشتە، وە ئێرانیش دەزانێت ئەگەر دەنگەکان بە دەست هەژمار بکرێتەوە ئەوا دور نیە سونەکان کورسی تریان بەر بکەوێ، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە سەدر بە سیناریو کار بکا دوا جار تاران ناوەندی بڕیاری بێ، لە هەمو حاڵەتەکاندا مادام دەنگ بە دەست ژماردنەوە ئەگەرێکی نزیکە، دور نیە هەردو لایان خەریکی داڕشتنی سناریوی تر بن.
4- ئێران دیەوێت ئەم ململانێانە لەسەر ساختەکردن درێژە بکێشێ و حکومەت تەشکل نەبێ نەکەوێت بە بارێکدا و لەگەڵ ئەمرێکا لەم شەڕدا بێت تا پەرە بە پیتاندن یورانێومەکەی بدا و پڕۆژەکەی لەگەڵ سین بخاتە ناو فایلێکی پشکەتو ترەوە ، بۆیە ئەگەری درێژە کێشانی هەیە.
5- ئەگەر دەنگەکان هەژمار بکرێتەوە بە دەست ئەوا لە کوردستان بە پلەی یەکەم ئێران زەرەرمەند دەبێت چونکە یەکێتی و پارتی بە ڕێککەوتنی ستراتیژی کە لە ئەنقەرە و تارانەوە بڕیار دەدرێت ساختەیان بۆ کراوە، خۆ ئەگەر ئەمریکا ڕێگەی تورکیا بدات بۆ شەڕی قەندیل وەک چۆن لە منبج کردی ئەوا دور نیە تورکیا پارتی بفرۆشێت و بچێتە پەنای ئەمریکاوە و هەژمارکردنی دەنگەکان لە قازانجی ئەمریکادا دەبێت و پرۆسەی ساختەکاریەکەی ئیران و تورکیا هەڵبوەشێتەوە و تورکیا قازانجی بێت.
6- بە هەمو دیوەکاندا کۆمەڵێک سیناریوی ئەمریکی و ئێرانی کار دەکات، کۆمەڵێک سیناریو لە سیناریودا هەیە، کە دەکرێت بڵێین هیچیان ناتوانن مەسحی ئەوەی تریان بکەن، بۆیە ئەم پرۆسەیە درێژە دەکێشێ تا ئەو کاتەی ئێران یان مل دەدات بۆ ئەمریکا یان لەگەڵی ڕێک دەکەوێت کە ئەوان ڕێککەوتن ئیتر باقی ململانێ ی حیزبەکان بە هەرێم و بەغداد و بە شیعە و سونەوە ڕێک دەخڕێن و حکومەتێکی تەقوافقی دروست دەکەن.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.