هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

ئەوکاتەی کە خوێندکاری زانستە رامیاریەکان بوم لەگەڵ هاوری خۆشەویستم ئاسۆ علی کە ئەندامی پلە باڵای یەکێتی بوو وازی هێنابوو، لەدواین رۆژدا بەڕێکەوت بۆ وەرگرتنی کارتی هەرجوار ساڵەکە، ساڵی 2010 دواتر دوبەدو لەماوەیەکی زۆرکەمدا چەند گفوتوگۆیەکمان ئەنجامدا، بەڵام من تەنها پرسیارم دەکردو گوێگربوم، ئەویش قسەی بۆدەکردم. دواین قسەی لەسەر رێکەوتننامەی ستراتیجی نێوان یەکێتی و پارتی بوو وتی:
من کە ئەندامی لیژنەی رێکەوتن نامەی ستراتیجی بوم، نازانم رێکەوتننامەی ستراتیجی چیە؟ چونکە ئەو ڕۆژە لەکۆبونەوەکە (تاڵەبانی بەرزانی) لەتەنیشت یەک دانیشتبون هەریەکەو سەرو کاغەزو قەڵەممان وەرگرت بەڵام لەوکاتەدا تەنها چرپەیەک لەنێوان تاڵەبانی و بەرزانی دا ڕووی دا، دواتر هەمو شتێک کۆتایی هات. باسی هیچمان نەکرد ئەوەی دەبیسترێت لەسەر ئەو رێکەوتننامەیە تەنها بەمیدیا جوان دەکرێت، دواتر کات هاتو ڕۆی تا ماوەی دوو مانگ لەوەو پێش لەگەڵ هەڵسوڕاوێکی دیاری گۆران باسی ئەم رێکەوتنامەیەم کرد، منیش پێم بڕی و وتم: ئاسۆ عەلی وای وتوە کەس ئاگای لێ نیە؟ لەوەڵامدا وتی: ئەوەی تۆ بیستوتە ڕاستە چونکە ئەو برادەرە بێ ئاگا بووە ئەوەی زانیویەتی بەتوۆی وتوە، بەڵام نوسخەیەکی رێکەوتنەکە دەست رەحمەتی کاک نەوشیروان کەوتوەم دواتر بانگی کردوم ڕۆژێک کە بۆیان بخوێنمەوە، کە کاک نەوشیروان و چەند کەسێکی تر بوون ناوەرۆکی رێکەوتنەکە، سێ شت بوە

یەکەم/ هەولێر بۆ پارتی

دووەم/ بەغدا بۆ یەکێتی

سێهەم/ داهاتی هەرێم بۆ هەردوکیان

بۆیە ئەوەی کەئێستا هەرێمی کوردوستان دریژکراوەی ئەم واقعەیە، دواتر پرسیم بۆ یەکێتی واز لەبەغدا ناهێنی؟ وتی: ئەو نەسریە زۆرەی پۆست و فەوجی سەۆکایەتی کۆمار هەیەتی، یەکێتی دەیبات بۆخۆی درێژ کراوەی رێکەوتنەکەیە، ئەگینا ئەوە هەڵوێست نیە یەکێتی هەیەتی نە لەبواری نەوت نە لەبواری پەرلەمان. خۆیان دەزانن ئەوەی گۆران دەیەویت لەبەرژەوەندی خەڵکە نەک حیزب ئەوانیش ئەمەیان ناوێت.
ئەم بارودۆخەی، کە هەرێمی کوردوستانی تێ کەوتوە هۆکارەکەی دەستورە یان چەن هۆکارێکی ترن؟ ئەگەر دەستورمان هەبوایە تاچەند یارمەتیدەر دەبو؟ بۆ ئەوەی دۆخەکە بەم ڕۆژە نەگات، دەستور – سیستەم دیاری دەکات یان سیستەم فراوان ترە لەدەستور؟ متمانە بەدەستوردروست دەبێت؟ دەستور تاجەند شەرعیەت دەدات بە دەسەڵات؟.

من پێم وایە سەرەڕای نەبونی دەستور لەم کاتەدا، بەڵام ئەگەر (کۆنوسیکی بەرکار) نەک دەستور گەر هەبوایە زیاتر هۆکار دەبوو بۆ زیاتر لەیەک نزیک بونەوەی لایەنەکان، بۆیە سەرەڕای ئەوەی پارتی هۆکاری نەهێشتنی متمانەی سیاسیە، بەڵام دەستوریش هۆکارە، کە لایەنەکان نەتوانن کۆببنەوە یان لەسەر چ خاڵێک گفتو گۆبکەن. بۆنمونە یاسای سەرۆکایەتی هەریم لەغیابی بێ دەستوری دەرکرا، سەرەرای درێژکردنەوەی. ئەگەر سەیریی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردوستان بکەیت، کە بۆی دریژکراوەتەوە لە 20-08-2013تا 19-08-2015 ،لەم بەروارە بەدواوە خۆی بۆخۆی درێژکردۆتەوە ئەگەر جاریی پێشو پارتی و یەکێتی بۆیان دریژ کردبێتەوە، ئەم جارە پەرلەمانیشی هاتۆتەسەر. لێرەوە هەنگاو بووە بۆ نەمانی تەوواوی متمانە لەبواری سەرۆکایەتی هەرێمدا، سەرەرای نەمانی متمانە لە بوارەانی تردا.

جارێکی تر لەغیابی بێ دەستوری دا، هێشتا نازانێت جۆریی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت، یان سەرۆکایەتی لایەنەکان گفتوگۆ بکەن لەسەر نوسینی دەستور، یان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی. ئەم جارەش گەر کۆمیتەی دەستوری دەست بکاتەوە بەنوسینی دەستور بەو شێوە یاسایییەکەی بەردەوام دەبێت یان بەشێوە نایاساییەکەی پیشو ئەوەی بەلای منەوە سەرنج راکێشە، بەردەوام بەرزانی لەوەڵام دا بۆمیدیای دەرەوە بە بەغدا دەڵێت پابەندی دەستور نەبوە بەڵام لەسەر ئاستی کوردوستان نەک دەستور بگرە رێگری دەستورو پێشێلی یاساکانیش دەکات،بەردەوام بەرزانی دەڵێت: گەل سەروەرە ئەمەی لەخۆشەویستی نیە بۆ گەل، بەڵکو پێم وایە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەناو گەلدا بەئاسانی دەتوانی گۆڕانکاریی بەرێژەی دەنگەکان بکات، لەکاتێکدا لەناو پەرلەمان ناتوانێت ئەوکارە بکات. کەواتە بەسەروەر زانینی گەل بۆ ئەوەیە، کەپێی وایە باشترین بازاریی مانەوەیەتی. پرسیار ئەمەیە: ئایا گەر پەرلەمانی لەکاربراو ویلایەتی بۆ دریژ کرایەوە، سەروەریی گەل لەکوی دەبێت؟
ماوەتەوە لەکۆتایدا بڵێم: ئەگە دەستورێک هەبوایە ڕێگردەبوو لەڕێکەویننامەی ستراتیجی، لەهەمان کاتدا ڕێگر دەبوو لەڕێکەوتنی گۆران و یەکێتی. بەڵام رێکەوتنی گۆران و پارتی بۆ کابینەی حکومەت بووە، نەک رێکەوتن. لەهەمانکاتدا خودی دەستور سەرچاوە دەبوو بۆ دارشتنی یاساکان و میکانیزمی دەسەڵاتی جێ بەجێکردن، ئێستا بەهۆی ئەم ئەزمونەوە مەعریفەی تەوافقی سیاسی جێگەی یاسای گرتۆتەوە، دواتر هەرلایەنە بەرامبەر تاوانبار دەکات و، لەهەمان کاتدا خودی توافقی سیاسی چاوپۆشینە لەیاساکان، خۆ ئەگەر بە یاسا ڕازیت، تەوافق چ واتایەکی هەیە.

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت