هاوکارییەکەت ئەمەیە: کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو، ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە.

سایتێکى عێراقی بڵاوی كردوەتەوە؛ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دژایەتیكردنی عێراقیەكان، لە بەعسیەكان نزیك بوەتەوە، بە شێوەیەك بەعسیەكان هەولێریان كردوەتە ناوەندێك بۆ كۆبونەوەكانیان.

بە پێی هەواڵێكی سایتى سارا پرێس، لە ماوەی رابردودا ژماریەك سەركردەی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە لە عێراق، كە لە نێوانیاندا، عەبدولسەمەد غرێری، ئەندامی قیادەی قوتری حزبی بەعس و خزێر مەرشدی، وتەبێژی حیزبی بەعس و فەریق روكن تاڵع لەدوری، فەرماندەی سەربازی حیزبی بەعس و چەند سەركردەیەكی دیکەیان بەمەبەستی بەشداریكردنیان لە پرسەی باوكی رافع عیساوی، وەزیری پێشوی دارایی عێراق سەردانی هەولێریان كردەوە.
سایتەکە ئاشكراشى كردوە؛ ئێستا سەركردەكانی حیزبی بەعس، دەتوانین بە ئاسانی سەردانی شاری هەولێر بكەن و كۆبونەوەی تێدا بكەن بە شێوەیەك هەولێر بوە بە ناوەندێك بۆ دانیشتنەكانیان، هۆكارەكەشی ئەوە ئەوە گەراندوەتەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان ئێستا لە بەعسیەكان زۆر نزیكە و دەیەوێت لە رێگەى ئەوانەوە دژایەتی عێراقیەكان بكات.
چاودێران وای دەبێنن؛ روخانی حیزبی بەعس، لە ساڵی (2003)دا پەیوەندیەكانی نێوان پارتی و بەعسی نەبڕیوە و بەڵكو بە شێوەیەكی نهێنی پەیوەندیەكانیان ماوە و ئێستاش زیاتر پەرەی پێدراوە.
پەیوەندی پارتی و حیزبی بەعس دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1994) كاتێك سەدام حسێن و رژێمەكەی پشتیوانیان لە پارتی كرد.

س س

هاوکارییەکەت ئەمەیە: کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو، ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە.