بەهرۆز جەحفەر: لە باوکمەوە بۆ باوكم!

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

ئەمە باوکمە: ئەگەرەکو حەفتەی چەن گلەتێ لە شارەوە نەچێتەوە ئاوایی، سەرێکى باخەکەى نەدا، زیارەت ناکامڵەو حەجى باتڵەو دڵێکى بابردووە، ئەم «باخە» ى لە 33 ساڵى فەرمانبەرێتى و پێشمەرگایەتى و خانگەكەی شارو حەیاتیشی خۆشتر گەرەکە…وه بێ ئەوەى ڕۆژێ چاوەڕێی حکومەتى كردوێت.. هەنار – زەردەلووی، هەنجیر و مێو..تەماتە..پیاز..خەیار..بامێ ..بێستانە کاڵەک و کالیارى خۆى هەر بویە. لەولايشەوە گەنم و جۆ، بیست تاکە ساڵى دواى ئەنفال، ئەم باوکەى منى سەرقاڵکردە، قەد تیا هیلاک ناوێ…و… ناوێ…
نازانم ئەوە چۆن بی، وێرامان ڕۆیمانەوە ” دێ ” کەی خۆمان ، هێشتا ڕەبايەکان بەعس تيا چەند هەنگاوێ لێوە دوویر بی، ئەسەح دەنگ زەنگڵەى مەڕەکان ئەگەییە جوندییەکان، ڕۆیمانەوە چاومان کەفتە خانەو لانە خاپورکریاوەکان ئاوایی …کانیاوە کوێرەوەکریاوەکانمان، ئەجا مناڵ بویم، مەعین مانگى 6 بوی لە ساڵێ دوای شەڕ براکوژییەکە لە 1996 ڕۆیمانەوە..لە قوڵایی گەرمیان، لە ژوویرەوە بنارى سەڵباتوو. لەخوارەوە قادرکەرەمى کۆن… ئاوەز ئەوەمە نەئەکرد ئەم مزگەوتە..ئەم مەکتەبێلە بۆ ڕووخياون… ئەم صەدام کەرام باوگە بێ حەد ڕقی لێمان بیە.
غایەتی مناڵبویم، لەبان ئەوەیشەوە دڵم ئەیوت: ئیستەکە «یار» ێکى فرە جوانت لەیرا بوێ، لەناو کەلاوەکان ئاوایی غارغارێنت لە تەکا بکا، جار نەوەجارێ نزیک بوینەوەو ،ماچێکى تەڕم بدا پێ، ئەوسا ڕۆیمانەوە ماڵ لەناو گەلەخانەکە چاو شارکێیەک لێل یارا بکەم، بێژم بەخوا فرە خۆشتم گەرەکە.. توو بیتە مایەى ژیان بۆم ..لەوەلا دانیشین وەیەکەوە مامرو تورشێ بخۆین .وەلێ نەمبوى ..نە…خۆشەویستی گشت ئەو شتێلە تا کە لە عان و مەکان خۆیا ئێمە نیمانە.
کەپرەکەى «بابا» م لەناو زەوییە بەراوەکان وە قيتى ماویەوه.. هەر ئەمەیـشه واى لەباوکم کردوى، کامى دڵ وە چوينەوە بشکێنێ.. ڕەنگبێ ئەو ڕۆژانە بە دەروێش حوسێن مان بوتایە، جیهازێ هاتە بێ وایەر قسەى لەگەڵ شارا پێ ئەکەى.. وه حەربه کتو متی بکردينايه، بەبیانوى ئەوەى قسە لە عیش خوا ئەکەین!!!. ئیستەکە بە ئەبو تەبریدێکەوە بەعس جادە قیرەکەى چۆڵ کردە، باوکم چۆن وازە هێرێت. خۆى ئاوى نەدات، خۆى خەلەکە بەسەر نەکاتەوە، هەرچی قۆغڵ و جوتیارە ئيشى بۆ بکەن. فایدەى نییە…و… نییە. باوکم مشکیلەی نییە لە دەشتا زەرەر ئەکا یا قازانج، سێ خانگی لە دەشت هەیە،،، دڵی ها پێوە دووان تریش بکا…باخێکی هەیە،،، خەریکە یەکێ تریش بکا….
باوکم.. کۆڵێک خەمى هەیە کە لادێکان وە جارێ چۆڵ بوین، ئێژێ مەڕو مەڕدارییەکەى جارانمان نەما.. شەوەکەش نەما.. چاخواردنى زستانى بن قشڵاخەکۆنه که ڕۆیی…ڕۆنە ساغ و «هیزە ڕۆنەکە» وە یەکجاریی خەلاس بوی،،، له‌ولاکەیشەوە دایكیشم ئه‌ونه‌ جه‌رگى سوتیاوه‌، خۆيشى نازانى بۆ كامه‌یان كه‌لیمه‌و لاوانه‌وه‌ بكا، بۆڵەی تێ « ئه‌ى ! بیست و حه‌وت مامر هیڵكه‌كه‌رم بوى، حیساو كه‌روێشكم هه‌ر نه‌وه‌زانى».
دايكميش هەقيه تى،،، وا دواى ئەنفالەکە ڕۆیمانەوە، وەختە 3 خانو (گڵ) مان هه‌مترى نیاوه‌ پاوه‌، وە دەس خۆمان خشتمان لەقوڕ بۆ بڕى و، بە کەرە سپى شەڵتە ئاومان بۆ ڕاکێشا… و… لەو دۆڵە بژوینە، زەل و قامیشەڵان مان كرده‌ كش و ئینگلاینەکانمان ژێرخست و، دارە ڕایەکى چاک چاکمان کرد، سواقێکى تــێــرو پـــڕمان داو، ناوەکەیمان وە قورە سويـــرەکەى «چاڵە کۆنە» کەفماڵ کرد.. گشت ساڵێکیش بۆ ئەوەى دانەتەپێت دوو سواقەیەکى شلى ئەکەینەوە.
ئیستەکەيشه. چۆڵ و هۆڵ.. بەخوا نەما. منیش هاکا فکرێ کەم، ئەها شەوەکە وە لۆکزێکەوە بچینەوە ڕاوە سوێسک و بۆ بەیانییەکەى تۆپبارانێکى خەست بکا. شەو دواین لەناو مەجلیسا بێژن ئەوە کێ بوى دویه شەو ئەم ئۆین و کەتنەى کرد.؟. ئێ کاکه جەیشەکەمان لێ هار مەکەن. ئێمەش ملى خۆمان ئەخەوان!. ” خۆزی ئيسته ئەچێت وه باوكم ئێژێ : فەرمانبەرێتى و خوێنەوارییەکەی شارت يا ئەو بەزمەی ده شتت لاوه خؤشه؟. جوتياريى – پێشمەرگايەتى – فەرمانبەرێتى كه ساڵانێکی زۆر سەرپەرشتيكار بوو.
حاڵ حازر. جار نه جارێک لە خۆیەوە، ئێژێ ..نەما ….نە ..دیوەخانەکەى باوکم و بابام فرە خۆش بوى، قاوەی تاڵ مان بوی لە دیوەخانا پیاو جغار خۆر ئەکەفتە لە ژوویرەوە، بۆچکەمە خەفەتەکەى بۆ تامو لەزەتە ڕۆحییەکەى جارانە… وەلەو من هەر لەئــیــستەوە هەروا هۆڵم لێهاتە.. ئەم جیلە بڕۆن ئیتر کڵاو و جامەدانى، کۆڵوانەو هەورى، ئاوەس و فەقیانە، جاجم و ره‌شكه‌و قه‌یناغ و داس و ته‌ورداس و پاچه‌كۆڵه‌ نامێنێ، ئیتر بۆن و به‌رام باخ و ڕەزو زەوییە دەیم و بەراوەکان، وە یەکجاریی لەدڵ و دەرونى ئەم چینە ئایــپــاتــیــە توڕ توڕ ئەخوات و نایدوینیتەوە.. ئه‌م دونیاشە چاک گۆڕیا..كه‌س ئاوڕێ له به‌خته‌وه‌ریی ناداته‌وه… لە بەر خۆیانەوە ئێژن:
ئەوەنە خەمان هاوەی لامەوە
شەوێ وە بێدەنگ سەر نەنیامەوە
باوكم ئیستەیشە، بنجێ، لقه دارێكى ناداتە قەسرى قەیسەرى. سوتفە ئەکا باخەکەی ناوکەن ئەکاو دەوەن و دڕک و داڵ و سەوزیی گردەکاتەوە.. ئاهێکى قووڵ بۆ مەڕەکان، بۆ بەرخە «ئەرخەم» ەکەو «بەڕووش» ەکانی جاران هەڵەکێشێ…ئێژێ نیم سەعات وە سەیارە لە چەمچەماڵەوە دوویر بویمان ناوبانگ سڵق و ترپ ی ئاوایی گەییەتە بن دنیا…
لەم ساڵانە پەکى پارەم کەوتووی، لەو ئەوروپاو مەوروپایە..بە خوا بێژم وە نیم سەعات لەرێی بانقى ” وێسترن یونیەنەوە” کۆڵێک پارەیان بۆ ناردم… ئەوساش ئەماننارد بۆ ئەدیداسێ وه 2حەفتە نەئەگەیی.. مناڵ بویم گەرێ ووڕکم گردایە ئەوجا ئەیانهاورد…
تا هەتایە وە حەسرەتەوەم تەپاڵەیەک ئاگر دەم و، چایە کى سەر تەپاڵە لێ بنەین.. لەگەڵ «شاخ» ەی هاوڕێى مناڵى، کڵاشینکۆفە صینییەکەش وەک دەلیلى پیاوەتى بخەینە باوەشمان،، قەتارێک .. ئاى ئایەک..« سەوزە سەوزە» یەکى خۆشى بۆ بانگ بکەین، دەنگمان خۆشبوی، وە دەم دووزەلەکەى مامە عەبەوە، وە شریتى فەردەکان دووانى وەیەکەوە نوسانوی…چاکی لێ ئەدا ئەویش…
لە پرتاوا.. وه «مام تالیب بەکرباجەڵان» یش بێژین،،، هۆ…و.. و..بێستە.. بێستە… زرم فیشەکێکمانە کردە بان سەریا… ئیشارەته بەشکوم بوێستێت.
ئەڕۆیتەوە بۆ شار ..؟……. هااااا…!.
ئا..ئا…ئەڕۆم….چیتان بۆ بێرم ؟.
بۆ ڕەزاى خوا بیرت نەچێ تەکەیەک «سۆمەر» ى کیسەمان لەنەش باورە …
وەختێ جافەکەى دەرکرد بینوسێ… هاوردى و بردى نەینوسی. قەڵەمێ دارى نوک شکاوى له پشت كوشنەكەوه ديیەوە، ئەیوت: ئەمە چاکە، مەترێ بەفر بوارێ نوسین خۆى هەر ئەکا .. لێل قورسى ژیانا، ئێمه‌ حاڵ و وه‌زعیه‌تمان باش بى، ئەمخوێنا،، ئه‌گەڕیامه‌وه‌ بۆ مه‌كته‌ب مامۆستا ئه‌یوت مه‌ڕ دنیاتان هه‌یه‌ !!. ئاى.. خوایه‌ گشت ده‌حفه‌یه‌ بیرئه‌كه‌مه‌وه‌ پڕ چاوم ئه‌وێ له‌عه‌سر و ئێژم كه‌س وه‌ك من دنیاى نه‌دى !!….گ.. تشتێ فام ئه‌كه‌م به‌س نازانم مناڵى چی بوى !؟. سوێن تان نییە لەسەر گێژەڵۆکە بورکانێکە لە ناخ منا تەقیەتەوە…هەور پەڵە ڕەشەکانی لە عاسمانی منا خڕکردەوەو تریشقاندیان…
جا ئه‌وه‌ (كه‌ر) ێك مان بوى، وه‌ (1000) دینار له‌ حاجى له‌تیف مان سه‌ن، هه‌ له‌ به‌یانى حەتا ئێواره‌ نه‌ئه‌وێستیا، یان جفت مان پێ ئه‌كرد، وه‌ (كه‌رو خوره‌مه‌) یان مانگ پێنج بهاتایه‌ (گێره‌) مان پێ ئه‌كرد…گه‌نمه‌كه‌مان بۆ باراش هه‌ر وه‌ «كه‌ر» ه‌كه‌ ئه‌هاورده‌وه‌ بۆ چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌مانهاڕى ..ڕۆژێ زۆر مناڵیش بویم، وه‌ بان كه‌ره‌كه‌ وه‌ بیم له‌ملاى ئاوایی (داوڵ و سۆران) ه‌وه‌، جه‌یش هات، كۆفته‌ریش ده‌نگیه‌ هات…تفففف ..له‌ترسا خۆم و كه‌ره‌ سپى ڕامانكرد .. له‌وكاته‌وه‌ ڕقم له‌ به‌عس هه‌ڵسیا وا سه‌گه‌ بازه‌كه‌مانیان كوشت، به‌وخوا ئه‌و كاته‌ خۆمیان بكوشتایه‌ ئه‌ونه‌ بار گیانم گران نه‌ئه‌وى (بچن له‌ نه‌جمه‌دین مامه‌ فه‌خره‌دین ئالیاوه‌ش بپرسن !)… ڕۆژێ (گوان) بزنه‌ مه‌ره‌زه‌كه‌ توین توین بوى، تومه‌زه‌ نه‌ماندۆشیه‌، دواى گردم سه‌یره‌كه‌م بزن مژه‌ دایه‌ پێوه‌، ده‌رزیه‌كى (سه‌تا بیست) م دالێی (هى مارو مۆریه‌) …هه‌رچه‌نه‌ فره‌ ڕقم لێ بو، چویكه‌مه‌ ڕۆژى (سێ پا) كه‌مه‌مان واداره‌وه‌ بى لێل مه‌شكه‌كا، برسیم بوى، نان گه‌رمیشم لاى ماڵ مام حوسێن هاورد، چاوه‌ڕێی كه‌ره‌و دۆ خواردنمه‌ كرد، ئه‌م هات وه‌ جارێ گشتى ڕژان و كه‌وان !.
مەنتیقەی لای ئێمە «موحەڕڕەمە» بوی، ئەح .. خوا هاوار چەنەکەم ئەو ڕۆژەمە بیرناچێتەوە، بۆ یەکەمجار دەنگى هەلیکۆپتەرەکە هات، وە بان سەرمانا هاتوو چوى…هاتو رۆيى، وه ئيسراحه ت خؤى ئێمەى دى ..سەرمان کردويه ناو کەڵۆزەکەوە، مارمێلکێ چوويه کونێکەوە، حەسوودیم وه‌وا هات ئەتوانێ بچێتە ئەو کونەوە …..وەی باوە تۆ لەکوێی زیڕرڕرە م كرد ….ئه‌مه‌ بۆیه‌ ئیسته‌یشه‌ له مەتاڕەكان وا لە ووڵاتێل ئەگەڕێم له‌ ته یاره‌كان ئەترسم و خۆمیش نازانم، لەپڕتاوا قوڕگم تووین ئەوێ و عه‌سره‌كه‌ كوڵه‌ كوڵه ‌وە چاوما تێته‌ خواره‌وه‌!
نەما ….نە …من چى لە گیان بێ ڕۆح بکەم ..چى لە ڕۆبۆت بکەم.. ..دوو تەنەگە تەماتەکەى جارانم بۆ بێرنەوە، هەگبە ڕەشەکەو کورتانەکەم بۆ بێرنەوه..با تێر تێر هاوارکەم …هاى تەماتە …هاى تەماتە ..ئەوەمە باشترە لە هاى دەوڵەتى کوردیی و هەگبەکەش بەتاڵ بێت…ئەح بڕڕیمە قه‌ور باوك خاوه‌ن ” بیل گه‌یتس” ئه‌وسا ” صامویڵ هۆنتگتۆن” و “بریجنسكى ” و “فۆكۆیاما”… ئیستە «سلاڤۆی ژیژەک» یش هاتە ئێژێ سۆشیالیزم حەقی نییە وە سەر کارکردنەوە،، کاکی برا بیرەوەری تازە ئەها پێش سقوتی سەدام ئێمە فرە دەوڵەمەن بویمان، مارکس وتەنی «کار و خاوەن کار خۆمان بین» چویکم مەڕدار، سەیارە و مەکینەو موڵک شاریشمان بوی، خاوەن زەوی و جوتیار هەر خۆمان بوین، ڕاتب حکومەتیش بەش خۆی والیداتی بو، غایەتی ئیستە عالەمەکەی خوا تەوسەیان وە دونیا تێ. وه‌ششش. چاك ئه‌م عاله‌مه‌ سه‌رى لێشیویا…دونیا ئاڵۆز بی.
ئا.. باوکم ئیستەکە جفتێ تەلەفۆنی هەیە، ئەلەو…ئەلەو….ئااالەو…های لە کوێ!. هام لە قوبرص. منیش وا ئەچم بۆ ئاوایی…ئەلەو…های لەکوێ!. هام لە ئەنقەرە.. بەیانی بێرەوە میوانمان زۆرە…
جا بچن، سۆبە دارەکەى زمستان و تەنەکە پشقلەکەم بۆ بێرنەوە، چاڤى لان و گوندى ئیسپانى و ئەڵمانیم نەگەرەکە…« دێ »ـکەى خۆمم گەرەک.. ده وازم لێ بێرن…. حه‌ح….

بــە کـــیــبــۆردى : بەهرۆزى سەى جەعفەرى گۆلەمە- بان جەبارى .
بەهرۆزەكەى خۆتان .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.
بەهرۆز جەعفەر

About بەهرۆز جەعفەر