هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

ئەنجامی ڕیفراندۆم ئینتیصارێکی قەومی شیعی عەرەبی بو، لەو بەغدایە تاک بەتاکی عەرەب هەست بەسەرکەوتنی سیاسەتی شیعی و، کەوتنی سیاسەتی کوردیی ئەکات، ناوەند بە ناوەندی عێراقی ئێژن ” دە بڕۆ دەی، چۆن گوایە چ حیسابێ بۆ عێراق و بۆ مەرکەز ناکەی و جیا ئەبیتەوە؟!، جیا ئەبیتەوە؟. ئەی نابێ گفتوگۆیەکی ڕێکو پێک هەبێ!. جەریدە بە جەردیدەی ئەو بەغایە تەلەفۆنەکانی نێوان عەبادی و ئەمریکا، عەبادی و بەریتانیا، عەبادی و ئەنجومەنی ئاسایش ئەکا، کە هەموویان جەختیان لە دەست کراوەیی و پاڵپشتی عەبادی کردۆتەوە بەرانبەر هەرێم..
کاکە، خامەنەیی و ڕۆحانی و ئەردۆغان و عەبادی کەم نیین، دوێنێ قەراریان دا هەناردەی نەوتی هەرێم ڕابگرن!. فەرموو فەقیهە قانونیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێوە نەبوون ئەتانگوت قانونی دوەلی واو وا ؟!. ئینجا لە ڕێوە تورکیا بڕیاریدا بەمزوانە ڕێگای ووشکانی لە هەرێمی کوردستان دابخات!.
ڕۆحەکەم، چاوەکەم، وەکو تۆ و سەت قاتی تۆش حەز بەدەوڵەت ئەکەین. دەی فەرموو بەغدا هەموو مامەڵە داراییەکانی لەگەڵ هەرێم ڕاگرتوە بزانە ئەو میللەتە ئەکەوێتە چ هیلاکەتێکەوە !. ئەنجامی ڕیفراندۆم پەرتبونی ماڵی کورد و یەکبونی ناوەندی شیعیی لە بەغداو ناوچەکە لێکەوتەوە.
عەزیزەکەم، تۆ هاتوی لە فەیسبوکا هەڕەشەی قەومی و موستەقبەلی لە من ئەکەی؟. تخوا کەس بڕابو بێی یەخەی من بگری؟!. نیو ئەونەی ئەو لەشفرۆشە لوبنانیەش مافم لە کوردستانا نییە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار موساتەحەی کردووە؟. !. وەڵڵایی ئەوە نە ئازایەتییەو نە سیاسەت شەڕی چوار ووڵات بکەی لە یەککاتداو پشتگیریی ڕای گشتی جیهانیشت نەبێ و لە ناوەوەش کۆدەنگی سیاسیی و یاسایی هەر نەبێت.!.
عەزیزەکەم، ئیش بە دیراسات و خوێندنەوەی وورد و ناوەندی باش باشی بێلایەنی ئاکادیمی و توێژینەوە ئەکرێ، ڕای گشتی جیهانی وا ئەجوڵێنرێ، بەرچاو ڕوونی ئاوها ئەدرێ، نەمزانیبو کە چەند کەسێ تەنها لەسەر موراقەبەی نوسینەکانی ئێمە مووچە وەرئەگرن، شەرت بێ ئەو مەعاشەتان بە بڕین بچێ و، ئیتر قسەی واش نەکەم.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت