هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

لەڕاستیدا ئەم نوسینە بیرۆکەی من نییە ، بەڵکو پەیامێکە وەکخۆی بەئامانەتەوە دەیگەیەنم ، چۆن هاتۆتە دەستم ” ئاوها بۆتانی بڵاودەکەمەوە جگە لەچاککردنی هەندێک هەڵەی ڕستە و وشەکانی ..

لەسەرەتای خوێندنەوەی نوسینەکەدا لەوە تێگەیشتم جگە لەڕەفتارو بیرکردنەوەکانی سەرانی کورد و عێراقی ، هیچ واتایەکی تر نادات بەدەستەوە ؛؛ بۆیە بەباشم زانی بۆتانی بڵاوبکەمەوە …

پێش سالێک زیاتر ، مالیکی و تاڵەبانی پەیوەندی نێوانیان ساردیەکی باشی تێکەوت ؛ لەو سەروەختەدا مالیکی و بارزانی نێوانیان بەرەو هاوپەیمانییەکی باش ملی دەنێ .

نێوانی مالیکی و سونە ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبوو . لەسەروبەندی خۆپیشاندانەکانی 17 فابریوەردا ، یەکێتی درکی بەوەکردبوو پارتی بەشێکە لە گڕتێبەردانی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و دەوروبەر ، بەوهۆیەوە نێوانیان هێندەساردی تێکەوت تاکارگەیشتە جنێودان و قسەی ناشرین بەیەکتری ‘ لەسەرسایت و پەیجی کۆمەڵایەتی فەیسبووک . ئالەو کاتەدا تاڵەبانی لەگۆشەیەکی قەتیسماوی سیاسی دا گیردرابوو .

وەک ناسراوە تاڵەبانی پیاوی تەنگانەکانەو بیروهۆش و کرداری لەگۆشە گیرخواردوەکاندا ئامانج دەپێکێت .. کۆمەڵێک بەڵگەی سەرانی عیراق و کوردی لەهەگەبەکەیدا هەڵگرتبوو ، هەم لەسەر سونەو ، هەم لەسەر بارزانی و هەم لەسەر مالیکی . بەهۆی ئەم بەڵگانەوە تاڵەبانی هەموو سەرانی عێراقی و کوردی خستە سەرمێزی شەترەنج و بەدڵی خۆی داشەکانی فڕێدەدایە ئەودیو گۆشەکانی یاریەکەو گەیاندییە کش وەزیر ” کش گزیر …

تاڵەبانی لەدەستپێکی یاریکردنەکەیدا بەڵگەکانی تێوەگلانی هاشمی لەکارەتیرۆریستییەکانی بەغداد و کەرکوک و هتدد .. ڕادەستی مالیکی کرد . بەمەش هاشمی هەڵفڕاند بۆ سلێمانی ، بەڵام تاڵەبانی هاشمی نەگرتەخۆی ، چونکە کۆی یارییەکەی دەدۆڕاند ، توشی بارزانی کرد و هۆکارەکەشی بۆئەوە گەڕاندەوە کەسەرۆک کۆمارەو ناتوانێت سنوری دەسەڵاتی خۆی ببەزێنێت .

بە گەیشتنی هاشمی بۆلای بارزانی ڕایەڵە توندوتۆڵەکەی بارزانی و مالیکی قرچۆک بوو ..

مالیکی ناکۆکییەکانی شیعەو سونەی لەسەر بنەمای مەزهەب نەوژەن نەکردەوە ، بەڵکو بەسیرەی یاسا جڕاندنی . بەم دۆسێیە ناکۆکییەکانی بارزانی و مالیکی گەیشتنە ئاستێک ، کەهەوڵی لابردنی مالیکی لەسەر کورسی حوکم لەلایەن بارزانی و سونەکانەوە بنرێت . لەبەرئەوەی بارزانی بەقسەی خۆیدا کەوت و ، لای وابوو لەبیرۆکەی عەشایەردا کەسێک پەنای بۆببات ، دەبێت بیپارێزێت ؛ ئەمەش دوورە لەسیاسەت و یاسای دەوڵەت ..

لەگرمەی قوڵبوونەوەی کێشەکانی بارزانی و مالیکی دا ، تاڵەبانی قۆناخی دووەمی پیلانەکەی پیادەکرد ، ئەویش ڕادەستکردنی دۆسییەی بارزانییە ، کەپێک هاتووە لەبەڵگەکانی دارایی ئیبراهیم خەلیل و گرێبەستە نهێنییەکانی نەوت لە نێوان بارزانی و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهاندا ، لەو بەڵگانەدا بارزانی ( 17 ) ملیار دۆلاری هەرێمی بۆخۆی لاداوەو ، نە ڕادەستی حکومەتی هەریمی کردووە ، نە هی بەغداد ..

بەمەکۆتایی سەرەتای گەمەکەی تاڵەبانی یەو بەردەوامییەکەی سپاردە سەرشانۆی ململانییەکانی عیراق و خۆیشی وەک دادوەری چارەسەر و فریادڕەس و مەرجەعیەتی هەموولایەک ناساند ..

دەکرێت گەمەکەی تاڵەبانی عیراق بەرەو هەڵدێر بدات ، یاخوود سەرئەنجام بارزانیش وەک هاشمی بەهۆی پۆلیسی ئینتەرپولەوە ڕاپێچی دادگای تاوانەکانی بەغداد بکات ..

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت