هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

1

ئه‌و …

وه‌ك په‌يامبه‌رێ هات و په‌يامه‌كانى گه‌ياند

به‌و مرۆڤانه‌ى به‌درێژايى ته‌مه‌ن كوشتن و ئه‌نفال

ئه‌دره‌س و پێناسه‌يان بوو

ئه‌وان په‌يامبه‌رى ژيانيان چوو

ئه‌و كاوه‌-ى ئاسنگه‌ر نه‌بوو

كاوه‌ گه‌رميانى بوو

كه‌ باكى به‌خوێنى خۆى نه‌بوو

بۆ خۆشبه‌ختى ئه‌و مرۆڤانه‌ى له‌وه‌ته‌ى هه‌ن

هه‌ر بۆنى خوێن و باروت ده‌كه‌ن له‌وه‌ته‌ى هه‌ن

دووريان ده‌به‌ن و

2

جه‌سته‌ى گه‌رميان به‌زيندوى ده‌نێژن !.

په‌يامى كاوه‌

كوشتن و تاڵانكردنى

خه‌ڵكى بێ ده‌سه‌ڵات نه‌بوو

په‌يامى كاوه‌

تێكشكاندنى مرۆڤى ئازاديخوازو

پاك نه‌بوو

په‌يامى كاوه‌

به‌خشينه‌وه‌ى هيواو ژيان بوو په‌يامى كاوه‌

گه‌ڕانه‌وه‌ى شكۆمه‌ندى مرۆڤه‌كان بوو تيرۆرتان كرد

به‌ به‌رچاوى دايكێكى ره‌ش پۆش

جياتان كرده‌وه‌

له‌و هاوسه‌رى پاشماوه‌ى ئه‌نفال بوو بێبه‌شتان كرد

له‌و مناڵه‌ى نه‌هاتۆته‌ بوون و به‌ديدارى باوكى ئاشنا نه‌بوو

چ جه‌لادێكى دواى راپه‌ڕين و

نه‌مانى سه‌دام بوون !.

3

له‌په‌يكه‌رێكى شكاو ده‌چن له‌دڕنده‌ى دارستان ده‌چن

بێ هه‌ست و بێ به‌زه‌يين

بێ ويژدان و بێ دڵن

له‌تاريكستانى رۆح و جه‌سته‌ ون بوون له‌رق و كينه‌ى ناخيان نقوم بوون سه‌راپاى رۆژه‌كانى ته‌مه‌نيان مێژووى حوكمرانييان

ره‌شه‌ وه‌ك به‌ختى مناڵه‌كانى گه‌رميان !.

4

سۆران – ێك له‌كه‌ركوك

بانگى ئازادى كرد

سه‌رده‌شت-ێك له‌هه‌ولێر

داواى يه‌كسانى كرد

كاوه‌-يه‌ك له‌گه‌رميان

داواى ئازادى و يه‌كسانى كرد

ئه‌وانه‌ نه‌وه‌ى ئيبراهيم – ن

ئه‌وان وه‌ك ( مه‌سيح ) پاك و به‌به‌زه‌يى بوون

ئه‌وان ويستيان وه‌ك ( يه‌حيا ) بن له‌گوناهه‌كان پاكتان بكه‌نه‌وه‌ ئێوه‌ش به‌ گوڵله‌ وه‌ڵامتان داناوه‌ ئه‌وان ويستيان ئازادى بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئێوه‌ش تيرۆرتان كردن

ئه‌وان ويستيان دادپه‌روه‌رى بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئێوه‌ توڕه‌بوون و خوێنتان رشتن ئه‌وان نوكى قه‌له‌مه‌كانيان بۆ خۆشبه‌ختى بوو ئێوه‌ چه‌كه‌كانتان بۆ ره‌شپۆشكردنى دايك و خوشك و هاوسه‌ره‌كان بوو چ جه‌ڵادێكن ئێوه‌ ؟!

چ مافيايه‌كن ئێوه‌ ؟!

چ خوێنمژێكن ئێوه ؟!

5

وه‌رن كۆببنه‌وه‌

له‌سه‌ر خوانه‌كانى خۆتان نا

كه‌ هه‌ر هه‌موتان تێرن و

موڕه‌ له‌يه‌كتر ده‌كه‌ن له‌ئاوێنه‌ ده‌ڕوانن

روخسارتان سپى ده‌رده‌كه‌وێ

چى له‌ئاوێنه‌ بكه‌م

كه‌ ناخ و دڵتان نيشان نادات

چه‌نده‌ ره‌ش و قێزه‌ونه ‌!.

6

وه‌رن بڕۆين به‌ره‌و

كه‌ركوك-ه‌كه‌ى سۆران

هێشتا خوێنى رۆله‌كانى ده‌ڕژێ و ئه‌وانيش به‌ناوى سياسه‌ت به‌بێده‌نگى ده‌يانفرۆشن

وه‌رن بڕۆين به‌ره‌و

هه‌ولێر – ه‌كه‌ى سه‌رده‌شت

هێشتا ئازادى خه‌ونه‌و نايته‌ دى وه‌رن بڕۆين به‌ره‌و

گه‌رميانى كاوه‌

هێشتا ئه‌نفالى تێدا ده‌كرێ !.

7

ئه‌ى بكوژانى قه‌له‌مى ئازاد

ئه‌ى خوێنمژانى هه‌ژاران

ئه‌ى تاوانبارانى نه‌ته‌وه‌يه‌ك

هیچ وڵاتێک بۆ ستەمکاران نیە

رۆژێك هه‌ر دێ

گەنجەکان دەست لەناو دەست

گۆرانى ئازادى بچڕن

قه‌له‌مه‌كان تيژتر بن

له‌گوڵڵه‌ى تفه‌نگه‌كانتان

ئه‌و كات ده‌بێنين

دەریاکان

پڕ ده‌بن

لە ماسی خاڵ خاڵ

مێژووتان چه‌نده‌ پيسكرد

به‌كوشتن و تيرۆرى رۆژنامه‌نوس و مرۆڤى شكۆمه‌ندو ئازاديخواز !.

8

له‌هه‌موو سوچێكى وڵات

به‌قه‌له‌مى (سۆران، سه‌رده‌شت، كاوه‌)) ))( ده‌نوسرێ ئازادى

بيرتان بێ…

مرۆڤی ستەم کار هیچ نیە

تۆزى ژێر پێى

مرۆڤى شكۆمه‌نده‌

كه‌ بۆ نه‌مانى زوڵم و سته‌م

خۆيان ده‌كه‌ن به‌قوربانى

رۆژێك دادێ

له‌هه‌موو شوێنێكى وڵات

هاوار ده‌كه‌ين له‌دڵمان ن.. له‌بيرمانن .. له‌گه‌ڵمانن ئێوه‌ن سيمبولى ئازادى

( سۆران ، سه‌رده‌شت ، كاوه‌ )

کەنەدا / ئەلبێرتا

هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە