ده‌ریا ره‌واندزی : ناســـكی ناخم .
1
ئه‌ی چاره‌نوس ،
لێم گه‌ڕێ
پشوێك بده‌م
با شه‌پۆله‌كانی ناخم
بۆ خۆشبه‌ختی و
ئازادی مرۆڤایه‌تی بێ
با هه‌ناسه‌م
له‌سه‌ر كه‌شتی دادپه‌روه‌ری بێ
نامه‌وێ تیژ ڕهوبم
له‌و كاتانه‌ی ناسكی ناخم
ده‌نگی باڵنده‌یه‌ك ده‌بیستێ
حه‌ز ده‌كه‌م
به‌هه‌موو جیهان په‌رت ببم
بۆ ئاسوده‌یی و ئازادی
مرۆڤه‌كان .
2
له‌ناخمدا …
مهشخهلێكی ئاسمانی هه‌یه
دلۆپهكانی خوێنم
ده‌سوتێنێ و
ته‌واوی ترپه‌كانی دڵم
نوێژێكه
له‌پێناوی ئازادی مرۆڤایه‌تی .
3
هه‌موو رۆژێك
له‌به‌ر ده‌رگا ده‌وه‌ستم
حه‌ز ده‌كه‌م
گوڵی سه‌ربه‌ستی
له‌سینه‌ی
مرۆڤی ئازادیخواز بده‌م
عه‌تری دنیا كۆكه‌مه‌وه
جیهان به‌خۆشه‌ویستی و ئازادی
مه‌ست كه‌م
ده‌نگی مرۆڤی ئازاد
له‌هه‌موو ماڵێك به‌رز ببێته‌وه‌و
ئاسمان پڕ بێ
له‌ئازادی و خۆشه‌ویستی
ئه‌و كات …
ده‌ستی تۆ ده‌گرم و
وه‌ك باڵنده
به‌رز ده‌فڕین و
ده‌گه‌ین به‌خۆری ئازادی .
4
بێده‌نگ نابم
له‌ئاست زولم و سته‌م
وا ده‌بێنم
ئه‌و دایكانه‌ی ،
ده‌ستیان خستۆته سه‌ر دڵیان
چاوه‌ڕوانن جه‌نگ ته‌واو بێ و
كوڕه تاقانه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه
هاوار ده‌كه‌م
من شه‌پۆلی ده‌ریای گه‌لم
یاخی ده‌بم
كه‌شتی زولم و سته‌مكاران
سه‌رو ژوور ده‌كه‌م
تاقانه‌كان ده‌هێنمه‌وه‌و
خۆشه‌ویسته‌كان شاد ده‌كه‌مه‌وه
ئازادی بۆ مرۆڤه‌كان ده‌سێنمه‌وه
ئا منم ده‌ریا گه‌ل و نیشتمان
سنوره‌كان تێكده‌شكێنم
ئاگری شه‌ڕ كپ ده‌كه‌م و
خۆشبه‌ختی ده‌به‌خشمه‌وه
به‌ته‌واوی ماڵه‌كان .
5
نارۆمهوهو
چركه‌كانی جه‌نگ ده‌ژمێرم
زوڵم و ستهمهكانتان ده‌پێچمه‌وه
گریانی مناڵه‌كان
له‌زیندانی چاوه‌ڕوانی
ده‌ردێنم و
به‌سه‌ر پشتی ” با ” وه دێم
ئازادیتان بۆ دێنم
له‌گه‌ڵ باران ئاوێته ده‌بم
زولم و سته‌م
به‌شه‌پۆلی فرمێسكه‌كان
دهروخێنم
یاخی ده‌بم
ده‌مامكی زالمهكان
هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه
ناوی نیشتمان ده‌گۆڕم
به‌ناوی دایكی میهره‌بان .
6
هه‌موو كات
تكا لهخودام ده‌كه‌م
له‌نێو پێخهڤهكهم نه‌مرم
زۆر حه‌ز ده‌كه‌م
له‌مه‌یدانی جه‌نگدا
خوێنم لێ بچۆرێ
بۆ ئازادی و خۆشه‌ویستی
با ته‌مه‌نم كۆتایی بێ
شكۆمه‌ند بم
به‌ئارامی و ئاسوده‌یی
له‌رێگای عیشق و ئازادی .
7
ئەی چارەنووس
تۆ پێم بڵێ
مردنێكی وا شكۆمه‌ند
چاوه‌ڕوانیم ده‌كات
یاخود
به‌شێوه‌یه‌ك ده‌مرم
پێخهڤهكهم
لێم بێزار بێ ؟!
8
بێده‌نگ نابم
هه‌ر دێمه ده‌نگ
دژی جه‌نگ و زولم و سته‌م
گه‌ر ئێواره‌یه‌ك
وه‌ك مه‌سیح
به‌ره‌و
له‌خاچدانم به‌رن
په‌شیمان نابم
با له‌خاچم دهن
شكۆمه‌ندم
سه‌ربه‌رزم
گه‌ر له‌رێگای ئازادی و
مرۆڤایه‌تی بمرم !.
که‌نه‌دا/ئه‌لبێرتا