هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

وەرگێڕانى لە عەرەبیەوە: عەدنان ئەمین.

 

ئافرەت:خوێندکار و موریدەکانى:

زۆرێک لە ژنان و کچان کە ویستویانە بچنە ناو دنیاى سۆفیگەریەوە و تیایدا قاڵبونەتەوە، ئیبن عەرەبى باسى لێوەکردوون. بەهۆى بونى ئەو خەرقەیەى کە دەیانبەست، خەرقەش ئەو دەستەواژە سۆفیگەریە کە سۆفیەکان ناوى دەبەن، بەوە دەوترێت کە شێخ دەیکاتە بەر یەکێک لە موریدەکانى و ئیدى مژدەى ژیانێکى دیکەى پێ دەدات کە نێوەندگیربێت لەنێوان دوو قۆناغى ژیانى. قۆناغێک کە گرنگیدانە بە دنیا و جوانیەکانى و، قۆناغێکى دیکەش وەرگرتنى زوهد و دورکەوتنەوەیە لێى. گرنگى نەدان بە هیچ شتێک ئیللا سودى بۆ دواڕۆژى تێدابێت. ئیبن عەرەبى زۆر گرنگى بە ئەو دروشمە سۆفیگەریانە نەدەدا. بەڵام ئەوەى پەیڕەو دەکرد و خەرقەى کردۆتە بەر بۆ ژمارەیەک لە خوێَندکارەکانى.ژمارەیەک لەوانەى باس کردووە و ژمارەیەکى دیکەشى بە نەزانراوى هێشتۆتەوە. ئەوانەش: (فاتیمە و وەسفیە و سیتولعەیش و دونیا و جاریە و کچى زەکیەدین و ست ئەلعابدین) شاینى باسە کەبەشێوەیەکى غەزەل ئامێز و بە چەند بەیتێک شیعر هەوڵیداوە چاکەى ئەو ژن و کچانە بخاتەڕوو و لەگەڵ پاراستن و ڕێزى ئەخلاقى بەرزیان. هەروەها تەندروستى هەڵبژاردنى تەریقەتى سۆفیگەرى بەشێوەیەکى گشتى، یان تەریقەتى خۆى بەشێوەیەکى تایبەت. لەو بەیتانەش:

 

لبست جاریەٌ من یدنا           خرقە نالت بها عین الکمالِ

خرقە دینیە علویه               الحقتها بمقامات الرجالِ

وکذاک الله قد لبسها           ثوب عز وقبول وجمال

وضیاء وسناء وسنا              واعتدال وبهاء وجلال

کلما ابصرنها غیبنى            ما ارى من حسن دل ودلال

حفظ الله علیها عهدها        وعلینا حفْظها طول اللیالى

 

ئەگەر لێرەدا شتێکى خێرا بڵێین لەبارەى پەیوەندى ئیبن عەرەبى بە ئافرەتەوە لە قۆناغە جیاوازەکانى ژیانى، ئەوە دەتوانین دوو دەرکەوتەى بەرچاو بەتەواوى ببینین. یەکەمیان خۆى دەبینێتەوە لەو تێڕوانینە شارستانیەى کە تەماشاى پێگەى ئافرەتى کردووە و لە هیچ حاڵەتێک لە حاڵەتەکاندا لەخوار پیاوەوە داینەناوە. جێگەى تێبینیە کە ئافرەت لە (ئەندەلوس)دا ڕۆڵێکى دیار و ئەرێنى بینیوە لە کۆمەڵگە و ڕێڕەوى ژیاندا، خوێندویەتى و کارى کردووە و هاوکارى پیاوى کردووە لە تەریقەت و زوهد و سۆفیگەریشدا. بەڵکو زۆرکات سەرکەوتووتر بووە لە پیاو.

دووەمیش ڕەچاوکردنى پێگەى ئافرەتە لاى ئیبن عەرەبی، جا لەچوارچێوى خێزانەکەیدا بوبێت، یان خوێندکار و مامۆستاکانى بوبێت. لەو ڕوانگەشەوە خەمى ئیبن عەرەبى دەبینین بۆ ئەوەى خوشکەکانى بە دوو کەسى شیاو بدات کە دور بن لە دەسەڵات و پێگە. هەروەها دروستکردنى کوخێک لە دار بۆ مامۆستاکەى تاوەکو پەرستشى تیادا بکات و چەندین ساڵ خزمەتکردنى. ئەگەر ئەم دوو حاڵەتە لەبەرچاو بگرین ئەوە دەردەکەوێت کە ئیبن عەرەبى جیا نەبووە لەوەى کە ڕۆحانیەتێکى پاک بووە، وە زۆر ڕۆمانتیکى و خاوەن هەست بووە کاتێک خۆشى ویستوون. دەتوانین هەست بەو کاریگەریە بکەین کە بەڕاستى هاندەر و پاڵپشتى پێگەیشتنى بۆچون و هزرە فەلسەفیەکانى بووە. کە ئاماژەى پێداوە لەبارەى پێگەى ئافرەتەوە.

ڕونە کە تێڕوانین بۆ ئافرەت لە ئەندەلوس جیاواز بووە لە تێڕوانین بۆى لە ڕۆژهەڵات. بەو شێوە و ئاستە نەبووە کە لە ئەندەلوس هەبووە. دەکرێت باس لە (ئیبن حەزم)یش بکەین کە کتێبێکى نوسیوە بەناوى(طوق الحمامە) لەبارەى هەواڵ و بارودۆحى ئافرەتانەوە، کە فەقهێکى بەناوبانگ بووە. ئەو کتێبە ناوبانگێکى جیهانى بەدەستهێناوە و، کاریگەرى لەسەر تێڕوانینى ڕۆژئاوا هەبووە بەرامبەر ئافرەت لەسەدەکانى ناوەڕاستتدا. بەتایبەت لەلاى شاعیرانى وەک(ئەلترۆ بادور).

 

بەشى دووەم: بۆچونى ئیبن عەرەبى لەبارەى پێگەى ئافرەتەوە:

ئیبن عەرەبى لەزۆر جێگەى کتێبە ئینسکلۆپیدیا گەورەکەیدا(فتوحات المکیە) ئاماژەى بەم بابەتە داوە. مەگەر خودا خۆى بزانێت چ هەوڵێکم داوە بۆ دۆزینەوەى ئەو ڕاو بۆچونانە و لە دەقە دیاریکراوەکاندا و ئامادەکارى بۆ کۆکردنەوەیان و نوسینەوەیان و دەرهێنانى دەرئەنجامى سروشتى تیایدا.

دەکرێت کە (13) خاڵ ڕیز بکەم، کە هەریەکێک لەوانە هەڵگرى ڕاوبۆچونەکانى ئیبن عەرەبیە لەبارەى پێگەى ئافرەتەوە. پێنج خاڵ لەوانە لەچوارچێوەى لێکدانەوە بۆ دەقە ئاینیەکاندا دەسوڕێتەوە کە لەبارەى پیاوان و ئافرەتانەوە هاتووە. هەروەها تێگەیشتنى ئیبن عەرەبى بۆ ئەو دەقانە بەشێوەیەکى تایبەت. هەشت خاڵەکەى دیکەش زیاتر خۆیان دەبیننەوە لەو دەق دیارانەى کە هاتوون لەبارەى بەرزى پایەى ئافرەتەوە و یەکسانبونى، ئەگەر زۆرکات نەگەیشتبێتە بەرزبونەوەشى بەسەر پایەى پیاواندا. بە پێنج خاڵەکە لەلاى ئیبن عەرەبى دەستپێدەکەین:

 

خاڵى یەکەم:

لەبارەى ئەو ئایەتانەى کە هاتووە لەقورئانى پیرۆزدا کە تایبەتە بە تەڵاقدراوان کە دەیانەوێت لەگەلِ هاوسەرەکانیان ئاشتى بکەن. (ۆڵهُنَ مِثلُ اڵذی عَڵیْهِنَ بِالْمَعْرُوفِ ۆلِلرِجَالِ عَڵیْهِنَ دَرَجَەٌ ( (سورە البقرە ، آیە288)). لێرەدا ئیبن عەرەبى جەخت لەوە دەکاتەوە کە پیاو و ئافرەت هاوشانن سەرەتا لە (مرۆڤبوندا) کە ڕاستیەکى کۆکەرەوەى هەردولایە. لەم ئاستەشدا هیچ پلەیەک پێشکەوتنى پیاو بەسەر ئافرەتتدا نیە. بەڵام شەریعەت(قورئانى پیرۆز) ئەم پلەیەى سەلماندووە. لێرەدا ئیبن عەرەبى پێى وایە کە بەهۆى تێڕوانین و تێفکرینەوە دەگەینەوە ئەوەى کە مرۆڤ هاوبەشە لەگەڵ دنیادا لە حەقیقەتى دنیایەتیدا. بەڵام دنیا بەهۆى گەورەییەکەیەوە پێشى خستووە لەناو بونەوەراندا. ئەمەش ئەو مانایەیە کە پیاو تیایدا پێش کەوتووە بەسەر ئافرەتتدا. مرۆڤــ کارتێکراوە لە ئاسمان و زەویەوە و لەدایکبوى نێوانیانە و لێیانەوە، ڕونە کارتێکراو ناتوانێت کاریگەرى بەسەر کاریگەرەوە هەبێت کە بکەرەکەیە. کاتێک دەبینین کە (حەوا) کارتێکراوە لەلایەن(ئادەم)ەوە. دەرچووە و پێکهاتووە لە پەراسویەکى بچوک. لێرەدایە کە کەم بۆتەوە بۆ پلەیەک کە ناتوانێت بگاتەوە بە کاریگەرەکە و ئەوەى کارى تێکردووە. نازانێت پایە و پێگەى پیاو چیە تاوەکو ئەوەى کە دەزانێت لێوەى دروست بووە، ئەویش پەراسووە، تێڕوانینى کورت دەبێت لەبارەى حەقیقەتى پیاوەوە.

لەکۆتایدا ئیبن عەرەبى دەگاتە ئەو ئەنجامێکى دیکە: مرۆڤەکان ناتوانن جیهان بناسن، تەنها ئەوەنە نەبێت کە لە بەشى بوونى خۆیان بڕیوە لەم جیهانە و هیچى تر نا، مرۆڤــ هیچکات ناگات بە پلەى بەیەکگەیشتنى لەگەڵ جیهاندا بەهەموو شێوەیەک، خۆ ئەگەر بەشێکیش بێت لە جیهان(لە فەلسەفەى ئیسلامیدا باس لە هاوشێوبونى مرۆڤــ و جیهانى گەورە کراوە، کە هاوشێوەن لە تەڕى و وشکى و ڕەقى و هتد… وەرگێڕ)

کەواتە ئافرەتیش ناتوانێت بگات هەرگیز بە پلەى پیاو بگات. لەگەڵ ئەوەشدا کە بەشێکە لەو بەشەکى جیهانە. زیاتر ئافرەت بەوە دەشوبهێت کە لە سروشتى خۆیدا جێگەى کارتێکراویە لەلایەن پیاوەوە. بەڵام پیاو وا نیە.

خاڵى دووەم:

لەبارەى ئەوەى کە هاتووە لە قورئانى پیرۆزدا، بەتایبەت شایەتیدان:

ۆاسْتَشْهِدُواْ شَهِیدَیْنِ من رِجَالِکُمْ فَإِن ڵمْ ێکُونَا رَجُڵیْنِ فَرَجُلٌ ۆامْرَاتَانِ مِمَن تَرْضوْنَ مِنَ الشُهَدَاء ان تَصڵ إْحْدَاهُمَا فَتُذکِرَ إِحْدَاهُمَا الاخْرَى ((سورە البقرە ، آیە 22)) .

ئین عەرەبى دەڵێت:” بیرخستنەوە(التذکر) بۆ هیچ نیە بۆ بیرچونەوە نەبێت. خودا هەوالى داوە لە ئادەمەوە کە :”انه نسى.((سورە طه، ایە 115)). پێغەمبەرى خودا فەرمویەتى(فنسى ادم فنسیت ذریته). کەواتە لەبیرچونى بەنى ئادەم لە لەبیروچونەکەى ئادەمە، ئێمەش لە نەوەى ئەوین. ئەوەش وەسفێکى خوداییە کە لێوەى هاتووە و دەفەرموێت نَسُواْ اللهَ فَنَسِێهُمْ( (سورە التوبە ، آیە 67) .

خودا باسى یەکێک لەو دوو ئافرەتەى نەکردووە بە حیرەت نەبێت لەوەى لێوەى ڕودەدات، بە لەبیرچونەوە وەسفى نەکردووە، حیرەتیش نیوەى لەبیرچونەوەیە و هەمووى نیە. بەڵام لەبیرچونەوەى بردۆتەوە سەر پیاو، وەک سیفەتى بەرز و کەماڵى. دەفەرموێت: فَنَسِێ ۆڵمْ نَجِدْ ڵهُ عَزْمًا ( (سورە طه ، آیە 115) دەکرێت کە پیاو لە شایەتیداندا بیریچێتەوە و لەبیرى بکات، بەڵام هەریەک لەو دووئافرەتە لەبیرى ناکەن. ئەمەش کەباسکراوە بۆ بیرخستنەوە دانراوە، چونکە بیرى دەخاتەوە لەکاتێکدا ئەوى دیکە بیرى چووە. هەواڵى خوداى گەورەش ڕاستە و بەبێ گومانە. لێرەدا کە ئەم ئایەتەى باسکردووە مەبەست لێى ئەوەیە کە یەکێک لەو دوو ئافرەتە بیرى ئەوى دیکەیانى دەخاتەوە، کەواتە دەبێت یەکێک لەو دوانە لێى تێک نەچێت و شایەتیدنەکەى بیر نەچێت. تەنها یەکێکە کە لە شایەتیداندا دەمێنێتەوە کە شایەتى ڕاستى دەدات و هەواڵى دروست دەدات بە سیفەتى ئیلاهى، کە موسا لەبارەى خوداوە فەرموى: ڵا ێضلُ رَبِی ۆڵا ێنسَى ((سورە گه ، آیە 52)).

خاڵى سێیەم:

ئەوەى لە سوننەت-فەرمودەى پێغەمبەر- هاتووە لەبارەى کەم و کورتى ئافرەت لە بەرامبەر پیاودا لە عەقڵ و دیندا(ناقێات عقل و دین).

لەڕوانگەى کەمى لە عەقڵدا ئیبن عەرەبى وا ڕونى کردۆتەوە کە لەسەرەتاى دەرکەوتنى ئافرەت لە پیاوەوە کە هەست بە پێگەى خۆى ناکات تەنها بەو ڕێژەیە نەبێت کە لێى دروستکراوە، ئەویش پەراسووى بچوکی پیاوە.

هەروەها کەمى لە دینیشدا، ئیبن عەرەبى جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاداشت بەگوێرەى کردەوەیە، دواتر بەردەوام دەبێت لەسەر بنەماى ڕۆڵى لۆژیکى، دەڵێت: کردەوە نایەتەجێ و ناکرێت ئەگەر بە زانست نەبێت، زانستیش بەگوێرەى تواناى وەرگرتنى زانایە. وەرگرتنى زانایش بەگوێرەى تواناى ئامادەیى لە سەرەتاى دەرکەوتنیەوە، هەروەها توانا و ئامادەیی ئافرەت کەم دەبێت لە تواناى ئافرەت بەکۆتایی هاتنى بەشێک لێى. کەواتە وادەخوازێت کە ئافرەت وەسف بکرێت بە کەمێتى ئافرەت لە پیاودا.

ئیبن عەرەبى ئاماژە بەوە دەدات کە ئەم جیاوازیەى ئافرەت و پیاو بۆ سەرەتاى دەرکەوتنیان دەگەڕێتەوە. زۆرکات بۆ ئەو شتانە دەگەڕێتەوە کە دێتەپێش بۆیان ئەگینا ئەوە یەکسانى بوونى هەیە. هەروەک لە قورئاندا هاتووە:

إنَ الْمُسْلِمِینَ ۆالْمُسْلِمَاتِ ۆالْمُۆْمِنِینَ ۆالْمُۆْمِنَاتِ ۆالْقَانِتِینَ ۆالْقَانِتَاتِ ۆالێَادِقِینَ ۆالێَادِقَاتِ ۆالێَابِڕینَ ۆالێَابِرَاتِ ۆالْخَاشِعِینَ ۆالْخَاشِعَاتِ ۆالْمُتَصدِقِینَ ۆالْمُتَصدِقَاتِ ۆالصائِمِینَ ۆالصائِمَاتِ ۆالْحَافِظینَ فُرُوجَهُمْ ۆالْحَافِظاتِ ۆالذاکِڕینَ الڵهَ کَثیرًا ۆالذاکِرَاتِ اعَدَ الڵهُ ڵهُم مَغْفِرَەً ۆڕَجْرًا عَظیمًا ( (سورە الاحزاب ، آیە 355) .

لە جێگەیەکى دیکەدا لەبارەى پیاوەوە:

التَائِبُونَ الْعَابِدُونَ الْحَامِدُونَ السَائِحُونَ الرَاکِعُونَ السَاجِدونَ اڵامِرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ۆالنَاهُونَ عَنِ الْمُنکَڕ ۆالْحَافِظونَ لِحُدُودِ اللهِ ( (سورە التوبە ، آیە 1122)

لەبارەى ئافرەتیشەوە:

عَسَى رَبُهُ إِن طڵقَکُنَ ان یُبْدِڵهُ ازْۆاجًا خَیْرًا مِنکُنَ مُسْلِمَاتٍ مُۆْمِنَاتٍ قَانِتَاتٍ تَائِبَاتٍ عَابِدَاتٍ سَائِحَاتٍ ( (سورە التحریە ، آیە 55) .

خاڵى چوارەم:

لەبارەى ئەوەى کە لە سوننەتدا هاتووە، هیچ گەلێک سەرکەوتوو نابن کە ئافرەتێک سەرکردەیان بێت.

ئیبن عەرەبی لێرەدا دەڵێت:” فەرمایشتى پێغەمبەرى خودا ڕونە کە (ئەو گەلە سەرکەوتوو نابن ئەگەر ئافرەتێک فەرمانبەرداریان بێت).ئێمە لێرەدا لەبارەى فەرمانبەردارى خوداوە دەدوێین، نەک لەبارەى فەرمانبەردارى خەلًک. فەرمودەکەش لەبارەى ئەوانەوە هاتووە کە خەڵک فەرمانبەرداریان دەکات”.

گومانى تێدا نیە کە ئەم بۆچونە زۆر ورد و زیرەکانەیە، هیچ یەکێک لە ڕاڤەکارانى فەرموودە ئاماژەى پێ نەداوە. لەناو کۆمەڵى موسوڵماناندا وا بەربڵاوە هەتاوەکو ئەمڕۆش کە فەرمانبەردارى ئافرەت لە هەر پێگە و پلەیەکى گشتى کۆمەڵگە دەبێت هۆى لەناوچون و هیچ ئەگەرێکى دیکەى نیە.

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت