هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

ده‌ستپێک

ئافره‌ت: تا ئه‌و ئاسته‌ مێیینه‌یه‌ که‌ خۆی بڕوای پێیه‌تی ………. سیمۆن دی بۆڤیێ .

منیش زۆر‌ سه‌یره لام ؛‌ پیاوێک ژیانی خۆی له‌پێناو ئازادی وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌یدا به‌خت بکا و بۆخۆیشی مافی نیوه‌ی که‌ ” ئافره‌ته‌ ” زه‌وت کردبێت ‌.

‌‌ ئاگاداری ئێشوئازاره‌کانی دایکم بووم و، ئێستاش ئاگاداری ئه‌و ناڕه‌واییانه‌م له‌ سه‌رجه‌م دنیادا و به‌تایبه‌تیش له‌ وڵاته‌ دواکه‌وتووه‌کاندا و له‌پیش هه‌مووشیانه‌وه‌ له‌ کوردستاندا، به‌رامبه‌ر جنسی دووهه‌م !! ” مێیینه‌” ده‌کرێ. ئاگاداری رفاندن، زۆره‌مڵێ لێکردن، مه‌مک و لوتبڕین، به‌رده‌بارانکردن و خۆکوشتنی ناچارانه‌‌شیانم. خۆشبه‌ختانه‌ ماوه‌یه‌که‌ نووسین و گوتوبێژ له‌سه‌ر زۆرلێکردن و سته‌مکاری له‌ ئافره‌تان، له‌ رووداوه‌وه‌ خه‌ریکه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌. به‌واتای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێش چه‌ند ساڵێک که‌سێک له‌ کۆڕوکۆمه‌ڵێکدا یان به‌ نووسینێک له‌سه‌ر گرفتی ئافره‌تان دوابێ، ئه‌وڕۆ به ‌راست یان به‌درۆ، زۆر که‌س، به‌تایبه‌تیش پیاوان بوونه‌ته‌ فێمینیست و داکۆکی له‌ مافی ئافره‌تان ده‌که‌ن. وه‌لێ به‌لای به‌نده‌وه‌ گرفت له‌وه‌دایه‌ که‌ هه‌ردووک لایه‌ن” نیر و مێ” باسی ماف ده‌که‌ن، نه‌ک هاوتاییکردنه‌وه‌ی ته‌رازووه‌ له‌نگه‌که‌ و گێڕانه‌وه‌ی هاوتاییه‌ سروشتییه‌که‌ی سه‌ره‌تای ژیان, راستگۆیانه‌ ده‌ڵێم سۆز، زۆر زێده‌تر له‌ خۆڕۆشنبیرکردن پاڵنه‌ری تێڕامان و خوێندنه‌وه‌م بوو له‌سه‌ر گرفت و کێشه‌ی ئافره‌تان. ‌

ئێمه‌ی” نێرینه‌” مافی سروشتی و زکماکی ” مێینه‌” مان زه‌وتکردووه‌، هێندێکمان هه‌ست به‌و زه‌و‌تکارییه‌ ناکه‌ین و هێندێکمان هه‌ستی پێ ده‌که‌ین و بێ هه‌ڵوێستین و به‌شێکیشمان وه‌ک نه‌ریتێکی باو ده‌قمان پێوه‌ گرتووه‌ و ئافره‌ت به‌ هاوتای خۆمان نازانین و هه‌شن وا ده‌زانین ئه‌وه‌ بڕیاری خواوه‌نده‌. ئه‌ز دڵنیام ئه‌وه‌ نه‌ بڕیار و فه‌رمانی ئه‌و خودایه‌ یه‌ که‌ بڕوامان پێیه‌تی و نه‌ سروشتیش سه‌پاندووێتی، ئه‌وه‌ نه‌ریتێکی چه‌قبه‌ستووی مرۆڤکرده‌ و ده‌بێ وه‌لاینێین و ته‌رازووه‌ لاسه‌نگه‌که‌ هاوتا بکه‌ینه‌وه‌. ئه‌ویش هه‌ر به‌ قسه ناکرێت‌، به‌ڵکو ده‌بێ به‌ کرده‌وه بێت. دیاره‌ ئه‌وڕۆ له‌ وڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کانی رۆژئاوادا فه‌رهه‌نگێکی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌رک و ماف و مێژووی ئافره‌ت له‌به‌ر ده‌ستدایه‌، ده‌شتوانم بڵێم که‌وتنم به‌سه‌ر په‌رتووکه‌که‌ی’’ مێرلن فڕێنچ” From Dawn to Eve ” دا به‌واتای له‌ ئێواره‌وه‌ تا به‌ره‌به‌یان، که‌ له‌ سێ به‌رگدا چاپ کراوه‌ و زێده‌ له‌ هه‌زار رووپه‌ره‌، هانده‌رێکی گه‌وره‌بوو بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌‌. ‌په‌رتووکه‌که‌ی دکتۆر فڕێنچ‌ به‌دواداچوونێکی زانستانه‌ی مێژووی ئافره‌تانه‌ له‌ سه‌رانسه‌ی دنیادا، له‌ زووترین کاته‌وه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ، ئه‌م زنجیرە نووسینەش هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی دکتۆر” فڕێنچ” ه‌. دکتۆر فڕێنچ بیرۆچکه‌ی ئه‌و کتێبه‌ی له‌ گرێبه‌ستێکی ئامده‌کردنی به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌‌ بۆ ته‌له‌فیزیۆنی به‌ریتانی به‌ هزردا هاتووه‌ و دوای گرێبه‌سته‌‌که‌ ده‌ساڵی دیکه‌ش خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر بووه‌ بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی و ده‌یان که‌سیش یاریده‌ده‌ری بوون. دکتۆر فڕێنچ نایشارێته‌وه‌ و به‌ ئاشکرا له‌ پێشه‌کی کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێ” ئه‌م په‌رتووکه‌ له‌ روانگه‌ی خۆمه‌وه‌ نووسراه‌ – روانگه‌ی فێمینیستێک” منیش به‌ راشکاوی ده‌ڵێم له‌م به‌رهه‌مه‌دا سوودێکی زۆرم له‌ په‌رتووکه‌کانی دکتۆر فڕێنچ وه‌رگرتووه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌رکی هه‌ره‌ گرنگن بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌، .لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که‌ من وه‌ک دکتۆر فڕێنچ ته‌نها به‌دواداچوونێکی مێژووییم نه‌کردووه‌، به‌ڵکو هه‌وڵم داوه‌ له‌ دووتوێی رووپه‌ڕه‌ نووسراوه‌کانی مێژوو، میسۆلۆجیا، ئاین و به‌ڵگه‌ ئارکیۆلۆجی و شیکردنه‌وه‌ ئه‌نسرۆپۆلۆجی/‌ مرۆڤناسییه وه‌‌ له‌ هۆکاری ملکه‌چکردنی ئافره‌تاندا، ئه‌نجامێک به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌م، له‌وێشه‌وه‌ رووبکه‌ینه‌ چاره‌سه‌ر. هیوادارم ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌گه‌ڵ که‌موکووڕییه‌کانیشیدا، سوودبه‌خش بێت.

 بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …..   

1,870 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.