هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

نوسەر و توێژەریى دیارى میسرى.
وەرگێڕانى لە عەرەبیەوە: عەدنان ئەمین.

ئەگەر تەماشاى هەشت خاڵەکە بکەین کە ژمارەیەک دەقی ئاینیە و تیایدا شکۆ و پایەى بە ئافرەت بەخشیوە، ئەمانەیە:

خاڵى یەکەم:
لە سوننەتى پێغەمبەردا هاتووە لەبارەى خوشک و برایەتى پیاو و ئافرەت و، ئافرەت و پیاوەوە. (النساء شقائق الرجال). واتە ئافرەتان و پیاوان هاوشانى یەکدین.
ئیبن عەرەبى دەڵێت: لەم بابەتەدا (النساء شقائق الرجال) تەواو ڕونى تێدایە و پێویستى بە ڕونکردنەوە نیە. ئەویش جەختکردنەوەیە لەوەى کە دروستە هەر پێگە و مەقام و مەرتەبە و سیفاتێک کە پیاو دەستى دەخات بۆ ئافرەتیش دەست بدات ئەگەر بیەوێت. وەک چۆن ئەگەر پیاویش بیەوێت.

خاڵى دووەم:
لە سوننەتى پێغەمبەردا هاتووە لەبارەى پێگەیشتنى ئافرەتان بە هەندێک پێگە و پلەى تایبەت و کەماڵ. پێغەمبەرى خودا وتویەتى: (کمل من الرجال کثیرون، ومن النساء مریم بنت عمران، و اسیە امراە فرعون) لە پیاواندا زۆرێکیان بە کەماڵ گەیشتوون و، لە ئافرەتانیشدا مەریەمى کچى عیمران و ئاسیەى هاوسەرى فیرعەون.
ئیبن عەرەبى دەڵێت: پیاوان و ئافرەتان لە پلەى کەماڵدا کۆبونەتەوە، گەورەیی پیاو کامڵبونیەتى نەک بە کەماڵ. پیاو کامڵ دەبێت بە پێغەمبەرایەتى- النبوە- و گەورەیی بەخشین بە نامە و نێردارویەتى- بالرسالە و البعثە-، لە ئافرەتاندا پلەى نامە گەیاندن و نێردراویەتى نیە و بەڵام لە پێگە و مەقامەکەدا هاوشانن و هاوبەشن و یەکن. ئەمەش جیاوازیە لە نێوان هاوەڵ و کەسەکاندا لەڕووى پێگە وە. وەک هاتووە لە قورئاندا: تِلْکَ الرُسُلُ فَچَلْنَا بَعْچَهُمْ عَڵى بَعْچٍ ((سورە البقرە آیە 253) وقال )). ۆڵقَدْ فَضلْنَا بَعْض النَبِیِینَ عَڵى بَعْض ( (سورە الاسراء ، آیە 55).

خاڵى سێیەم:
ئەوەى لە قورئاندا هاتووە لەبارەى داواکردنى -تکلیف- پیاوان و ئافرەتانەوە. ئیبن عەرەبى دەڵێت: خودا هاوبەشى و یەکسانى کردووە لەڕووى ئەو ئەرکانەى کە سپاردویەتى بە پیاوان و ئافرەتان. ئەوەى داواى کردبێت لە ئافرەتان، هەمان ئەوەیە کە داواى کردووە لە پیاوانیش. ئەگەر ئافرەتى تایبەت کردبێت بە فرمانێک، ئەوە لە بەرامبەریدا پیاویشى پابەند کردووە بە بابەتێکەوە کە تیایدا ئافرەت پێوەى پابەند نابێت و داواى لێ نەکراوە. بەڵام بە گشتى (النساء شقائق الرجال).

خاڵى چوارەم:
ئیبن عەرەبى دەڵێت: کاتێک حەوا پارچە بوو لە ئادەم، خودا خۆشەویستى و بەزەیی خستە نێوانیانەوە. خودا ئاگادارى دەکاتەوە کە لە نێوان بەخشندەیی و میهرەبانیدا خۆشەویستى و بەزەیی هەیە-مودە و رحمە-. بەمەش فرمان کراوە بە پیاو کە هەردەم هاودەمى بێت لەوەى کە پەیوەندیشى لێدەبڕێت(ئافرەت)، چونکە لە ڕاستیدا بچڕان و پێکەوەبەسترانەوە هەر بۆ خۆتە. لە خۆتدا هەوڵ و ویستێک هەیە بۆ ئەمە و بوەتە گەورەترین شت لەسەر ئاستى جیهان..(پەیوەست بوون بە ئافرەتەوە – وەرگێڕ- )
خۆشەویستى هەڵەشەیی لەنێوان ژن و مێردا ئەوەیە: پابەندبوون لەسەر نیکاح و مناڵ خستنەوە.
بەزەیی هەڵەشەیش ئەوەیە:هەریەک لەو دوو کەسە جۆرێک لە بەزەیی و نەرم و نیانى دەردەبڕێت بەرامبەر ئەوى دیکە. هەوڵى بۆ دەدات و ئارام دەگرێت.
بە نسبەتى ئافرەتەوە: نەرم و نیانى بەشە بۆ گشت، لقە بۆ بنەڕەتى خۆى. غەریبە بۆ نیشتیمانى خۆى.
نەرم و نیانى پیاویش بۆ هاوسەرى: نەرم و نیانى گشتە بۆ بەش. بە ئافرەتە کە ماناى گشت وەردەگرێت، بە نەمانى ئەم سیفەت و ناوەى لەسەر لادەچێت.
خۆشەویستى و بەزەیی گشتە بۆ بەشى خۆى و بەشە بۆ گشتى خۆى.

خاڵى پێنجەم:
ئیبن عەرەبى پێى وایە کە گەورەیی مێینەیی وەرگیراوە لە گەورەیی زات- ژات- و سیفات- الێفە- ى خودا. هەردوکیان بە دەستەواژەی مێینەیی هاتووە: خراوەتە سەر دڵى ئافرەت کە پیاوێک دەیشکێنێک و هەر ئاگاى لەو بابەتە نیە!.
دواتر ئەم بابەتە کورت دەکاتەوە و دەڵێت: کەس ناتوانێت نرخ و پێگەى ئافرەت بزانێت، ئەوانە نەبێت کە ئاگادارى پێگە و پایەى سروشتى فرمانى ئیلاهین. چونکە ئافرەت لەچاو پیاودا لە پێگەى سروشتتدایە لە فرمانى ئیلاهیدا. ئافرەت جێگەى هێنانەدنیاى نەوەکانە، وەک چۆن سروشتى فرمانى ئیلاهی جێگەى دەرکەوتنى ئەعیانى تەنەکانە- محل ڤهور اعیان الاجسام-. لەوەوە بوون و ماددە دەکەوێتە دەرکەوتن و پێگەیشتن. فرمانى ئیلاهی بەبێ سروشت نابێت و، سروشتیش بەبێ فرمانى ئیلاهى نابێت. کەواتە بوون بەستراوەتەوە بە دوو شتەوە.
هەرکەس پێگەى سروشتى زانى، ئەوە پێگەى ئافرەتیش دەزانێت. هەرکەسیش ئەمرى ئیلاهى زانى، ئەوە پێگەى پیاوى زانیوە. بونەکان-جگە لە خودا- بونەکەیان بەستراوەتەوە بەو دوو حەقیقەتەوە. دەرئەنجامیش ئەوەیە کە ئافرەت بەبێ پیاو هیچ نیە، وەک چۆن کە پیاویش بەبێ ئافرەت هیچ نیە!.

خاڵى شەشەم:
پێغەمبەرى خودا دەڵێت: “حُبب إلى من دنیاکم ثلاث : الطیب ، والنساء ، وجعلت قرە عینى فى الصلاە”.( لە دنیاتاندا سێ شتم لەلا خۆشەویست کراوە: عەتر و ئافرەتان و نورى چاوى من لە نوێژدایە).
ئیبن عەرەبى دەڵێت: ناوهێنانى ئافرەتان. دواتر دەپرسێت: دیوتە شتێک لەلاى خۆشەویست کرابێت و دورى بخاتەوە لە خوداى ؟!- مەبەستى پێغەمبەر-.
دواتر وەڵام دەداتەوە: نەخێر بە خودا! بەڵکو ئەوەى لا خۆشەویست کراوە کە پابەند و پەیوەستى دەکات بە خودایەوە.

خاڵى حەوتەم:
ئەوەش خۆى دەبینێتەوە لە وتە و گوفتارى (سۆفیەکان)، لەکاتێک ئیبن عەرەبی باس لە نەرم و نیانى (عاریف) دەکات بۆ ئافرەتان وەک نەرم و نیانى گشت بۆ بەشى خۆى، وەک ژیانەوەى ماڵێک بە دانیشتوانیەوە کە ژیانى پەیوەستە پێوەى. ئەو شوێنەى کە پیاوى تێدایە ئەوەیە کە ئافرەت لێوەى دەرچووە ئەویش(سنگ، کە لە ناویدا دڵ هەیە). خودا بنیاتى ناوە بە مەیل بۆ لاى ئافرەت، نەرم و نیانى بۆ ئافرەت زۆر گەورەیە.
هەروەها هەندێک ڕا هەیە لاى ئیبن عەرەبی کە پەیوەستە بە پێشەوایەتى ئافرەت لە نوێژدا، هەروەها دروستى بەستنى ئیحرام لە حەجدا. ئەمانەش هەندێک ڕاى فیقهیە و نامانەوێت لێرەدا بیخەینەڕوو.

خاڵى هەشتەم:
ئیبن عەرەبى پشت بەو ئایەتە پیرۆزە دەبەستێت (ۆڵا تَمُدَنَ عَیْنَیْکَ إِڵى مَا مَتَعْنَا بِهِ ڕَزْۆاجًا مِنْهُمْ زَهْرَەَ الْحَێاەِ الدُنێا ( (سورە الحجر ، اڵایە 88).
ڕایەکەى کورت دەەکاتەوە لەبارەى پەیوەندى و ژیانى هاوسەریەتیەوە، چۆن پێویستە کە پیاو هەڵسوکەوت بکات لەگەڵ ئافرەتتدا بە باشترین شێوەى مرۆڤایەتى و نەرم و نیانى. دەڵێت: خودا ئافرەتانى کردۆتە گوڵ وەک ئەوەى کە هەن، ئەگەر لە دنیادا گوڵ بن ئەوە دەبنە گوڵى ژیانى دنیا، بەهەشت پێیان دروست دەبێت. کاروبار و فرمانەکان بەپێى شوێنەکانیش دەگۆڕێت. ئەوان- ئافرەتان- دروستکراون بۆ بەهەشتى دنیا، ئەوە ئەوانن کە وەک ئاژاوەیەک وان و لەڕێیانەوە حەق دەردەچێت ئەوەى لە ئێمە شاراوەیە و تیاماندایە، ئەوەى کە زانایە و ئێمە نایزانین کە لە دەرونماندایە و بۆتە بەڵگەیەک بەسەرمانەوە.
ئەمە پێگە و پایەى عەتائیەى حەقە لە شارى (فاس) لەساڵى (539 ک). پێش ئەمە هیچ چێژێکم بۆى نەبووە. ئەگەر گوڵ بەڵگە بێت لەسەر بەرهەم، ڕوناکى چاوە و، بەخشەرى بۆنى خۆشە. ئەگەر خاوەنى گوڵ-پیاو یان مێرد- هەست بە بۆنەکەى نەکات، یان شیرینى گوڵ، ئەوە شیرینیەکەى ئافرەتە. زانستى نیە بە ئاماژە و ماناکانى کە هاتووە بەشێوەى تایبەت. هاوسەرگیرى لەگەڵ ئافرەت کردووە، لەڕێگەیەوە گەیشتووە بە خۆشى، لەڕێیەوە بە حەزەکانى دەگات حەزە ئاژەڵیەکانى، نەک بە ڕۆح و عەقڵى، جیاوازى نیە لە نێوان خۆى و ئاژەڵەکاندا، بەڵکو ئاژەڵەکان لەو باشترن.

دەرئەنجامى ئەم توێژینەوە:
1- هەوڵمداوە و تێکۆشاوم کە بۆچونەکانى ئیبن عەرەبی بخەمەڕوو کە لە سەرچاوە و نوسینەکانیدا هاتووە. بەبێ ئەوەى کە بۆچونى خۆم بسەپێنم تیایدا. یان هێناومەتەوە بۆ ئەوەى بۆچونەکانى خۆم پشت ئەستور بکەم. لەم ڕوانگەیەشەوە پشتم بەستووە بە پەیڕەو و هەڵسوکەوتى تایبەتى خۆم لەگەڵ دەقەکاندا، ئەویش بە پارچە پارچە نەکردنى دەقەکان لێرەو لەوێ و، بیناکردنى بیر و بۆچونێک لەسەرى. بەڵکو خویندنەوەى جیاواز و لێکجیام کردووە-استقراء- لەبارەى یەک بابەتەوە، هەروەها پەیوەست کردنى بە نوسەر و ئەو سەردەمە تایبەتەى کە پاڵپشت و هاندەرى بووە لە نوسینیدا.
2- لە چوارچێوەى ئەم بابەتەدا، دەکرێت شێوە و شێوازى ئیبن عەرەبى بخەینەڕوو لە هەڵسوکەوتى لەگەڵ دەقە ئاینیەکاندا، بەو پێیەى کە مەعریفە و زانیارى دروستى خۆى دەخاتەڕوو بە زانستە زمانەوانییەکان. ئەگەر زانستى ێەرفە، یان زانستى نەحوە، یان زانستى ڕەوانبێژى، هەروەها بەڵگەهێنانەوە و ئاماژەکردن بە چەندین بەیت و شیعرى عەرەبى، ئەمانەش هەموو بۆ ئەوەیە کە وشە و دەستەواژەکانى بەکاربخات بۆ ئەو مەبەستەى کە دەیەوێت.
3- هیچکات بە بنبەستى بەکارهێنانى توانا زمانەوانى و ڕەوانبێژیەکەى ناگات لە مەبەستەکانیدا، پەناى بۆ دەبات بۆ تەسەورى بوونیی بۆ بوون، ئاسمانى یان زەمینى، زۆرکات گەڕانەوە بۆ حاڵەتەکانى سەرەتاى بوون و هاتنە دنیاى بونەوەران.
4- ئیبن عەرەبى جیا دەکرێتەوە بە ئازایەتیەکى فکرى کە هیچ سنورێکى نیە، نمونەش بۆ ئەمە لەم بابەتەى کە باسمان کرد جیاواز لە زۆرینە بیر دەکاتەوە، زۆرینەى زانایان و بیرمەندان ئەم پێگە و پایەیان بە ئافرەت نەبەخشیوە. ئیبن عەرەبى بە هەموو ڕێگە و ئامرازەکان هەوڵیداوە کە ئەمە بچەسپێنێت. دەکرێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەم و کە یەکێک لە گەنجە توێژەرەکان هەڵبسێت بە توێژینەوەیەک لەبارەى بۆچونەکانى ئیبن عەرەبى لەبارەى ئافرەت و جیاوازیکردنى لەگەڵ ڕایەکانى غەزالیدا. ئەوە جیاوازیەکەى بۆ دەردەکەوێت لەنێوانیاندا، لەبارەى ئافرەت و پێگەکەى.
5- بەداخەوە نەمتوانى ڕاڤە یان لێکدانەوەى ئیبن عەرەبی دەست بخەم بۆ ئایەتى ((الرِجَالُ قَۆامُونَ عَڵى النِسَاء بِمَا فَضڵ اللهُ بَعْضهُمْ عَڵى بَعْض)). سورە النساء( (آیە 34). خۆ ئەگەر یەکێک توانى ئەوە دەستبخات ئەم توێژینەوەمان بۆ تەواو بکات و لە کەم و کوڕى دەریکات.
6- زۆرینەى موسوڵمانان، یان هەندێکیان لەگەڵ بۆچونەکانى ئیبن عەرەبیدا نین لە لێکدانەوە و ڕاڤەى ددەقەکاندا، یان ئەو بۆچونە وجودیانەى کە هەیەتى. بەڵام لەم بابەتەدا: پێگەى ئافرەت، زۆرێک لە هاوسەرەدەمەکانى دەبینرێت کە شوێن بۆچونەکانى کەوتوون، ئەمەش پێشکەوتنێکى ڕونە کە دایهێناوە و ئەم زانایە لەبارەى مافى مرۆڤ و لەبارەى گەشەسەندنى مەدەنیەت و شارستانى.
7- حەوتەم: ئێمە لەم نوسینەدا دوو هەڵەى زەقمان ڕاست کردۆتەوە، یەکەمیان ڕۆژهەڵاتناسى ئیسپانى گەورە (ئاسین بالاسیوس) کاتێک دەڵێت کتێبى (روح القدس) هەمان کتێبى(مختصر الدرە الفاخرە)یە. بەڵام دروست ئەوەیە کە ئێمە لە بەرامبەر سێ کتێبداین، کە یەکەمیان لە ئەندەلوس تیاچووە. هەروەها ڕۆژهەڵاتناس (بیدرسن)، کە لە بابەتى (ئیبن عەرەبى) لە (ئینسکلۆپیدیاى ئیسلامی)دا نوسیویەتى و، چاپی دووەم، ئاماژەى بەوە کردووە- بەبێ بەڵگە- کە ئیبن عەرەبى زیاد لە جارێک هاوسەرگیرى کردووە، هەروەها کاتێک ژمارەى منداڵەکانى دیارى دەکات بە دوو کوڕ هەژماریان دەکات. بەبێ ئەوەى کە ئاماژە بۆ کچەکەى بدات بەناوى(زەینەب). کە هەر بە منداڵى مردووە.
8- هەشتەم: لە چوارچێوەى گەڕانم دیومە ئەو کەسانەى لەبارەى (ئافرەت) یان (مێینەیی) لاى ئیبن عەرەبی! نوسیویانە لە ئەنتەرنێت، دەکرێت بڵێین ئەوانەى کە نوسیویانە لەم بابەتەدا خودى دەقەکانى ئیبن عەرەبیان بەرچاو نەکەوتووە و هەڵسوکەوتیان لەگەڵ نەکردووە. ئەمەش دەرئەنجامى هەڵە و پشێوى لێ کەوتۆتەوە.

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت