هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

هەر شتێ دەمەوێ بینووسم دەربارەی ئەم دەسەڵاتە
دەبینم سەد جاری تر نووسیومە
مانگێ لەمەوبەر
ساڵێ لەمەوبەر
سێ ساڵ لەمەوبەر
30 ساڵ لەمەو بەر

بە کوردیی
بە عەرەبیی
بە ئینگلیزیی
بە دڵخۆشیی
بە تووڕەیی
بە زیزیی

بە زمانی سۆز
بە زمانی دڵ
بە زمانی هەست
بە زمانی گوڵ

بە زمانی بیر و هزر
بە زمانی جوانی شیعر

بە زمانی لۆجیک و عەقل
بە زمانی تیژ و زبر
بە زمانی دڕک و چقڵ

بە خوینی گەشی شەهید
بە فرمێسکی وشکی دایک
بە هەنیسکی مناڵی هەتیو
بە حەسرەتی قووڵی باوک

بە هاواری شار و شەقام
بە ئازاری هەزاران زام

بە خۆڵی گۆڕی بە کۆمەڵ
بە وێنەی کۆچی ىیدوایی
بە تۆزقالێ خەندەی هیوا
تەنێک خەمی بێهیوایی

نەمبینیوە
20 ساڵ 30 ساڵ
تەنانەت شێتیش
جار لە دوای جار
ساڵ لە دوای ساڵ
بە سەر هەمان دیواردا
بشیڕینێ، بشیڕێنێ، بشیڕێنێ
دەبێ وشەکان ببن بە ‌پاچ
توند بکێشێ بە دیواردا
تا لە بنڕا بیتەپێنێ، بیتەپێنی، بیتەپێنێ

 

 

تێبینی: هەرچەندە لە سیستەمی کارکردندنی وتاریکورددا بڵاوکردنەوەی هۆنراوە نییە، بەڵام ئەم هۆنراوەی بەرێز دکتۆر کەمال میراودەلی، تایبەتمەندی خۆی هەیە.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت