هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

پیلانی تورک و نوسرەو خیانەتی بارزانیم کەشف کرد بۆیە پەیجەکەیان داخستم

سەیری بەڵگەکان بکەن:

چەقۆ لە سەر گەردنت بێت دەستت بخەیتە ناو ئەو دەستەی سەرتدەبڕێت و کەس جووڵە نەکا، هەموو حیزبەکان بە گۆڕانیشەوە لە  کۆمەلکوژی کوردی رۆژاواو هاتنی داعش و جینۆسایدی ئێزیدییەکان و شەهید بوونی هەزاران پێشمەرگە تاوانبارن.

ئاوا پیلانی تورک و داعشم پێش دروستبوون و هاتنی بۆ کوردستان کەشف کرد بۆیە فەیسبووکەکەیان داخستتم. ئەمە بەلگەکان:

1- داخستنی پەیجەکەم

ئەوەی خوارەوە راگەیاندنی  داخستنی پەیجەکەمە  بە ناوی Dr Kamal Mirawdelei

لە لایەن فەیسبووکەوە ، کە هێشتا لە پەیجەکەدا ماوە.

Your Page has been unpublished

Your Page is currently not visible on Facebook. It looks like content posted on your Page doesn’t follow the Facebook Terms and Community Standards, so your Page was unpublished. These Terms and Standards help ensure Facebook remains a welcoming, respectful environment.

If you think your Page was unpublished in error, you can appeal. Before you appeal, we suggest removing any violating content from your Page. Please keep in mind that if your appeal is denied, your Page will be permanently deleted.

You appealed against this decision Sunday, 18 August 2013 at 11:13

بە کورتی دەڵێ پەیجەکەت داخراوە چونکە لەوانەیە لە مەرج و ستانداردی فەیسبووک لات دابێت و لە خۆت بەولاوە لای کەس نابینرێ و لە رۆژی 18 ی ئابی 2013 سکالات دژی داخستنی پێشکەش کردووە.

2- دوای ئەوە هیچ سکاڵایەک و داوەیەکیان وەڵام نەدایەوە و پەیجەکەیان هەر بە تەواوەتی  داخست. واتە خۆشم نەمدەتوانی بیبینم و هەموو نووسین کۆمێنتەکانم کە زۆریان تەنیا لەوێ هەبوون فەوتان.

3- دوو ساڵ لەمەوبەر پێوەندیم بە ئەندام پەرلەمان ی ناوچەکەمەوە کرد، کە هەوڵ بدا بیگیڕنەوە، هیچی بۆ نەکرا. خۆشم لە ڕێگای فەیسبووکی خۆیەوە، پەیامێکی توند بۆ خاوەنی فەیسبووک مارک زوکەربیرگ نووسی، هەر وەڵام نەبوو.

4- بۆیە سەرسام بووم کاتێ لەم ماوەیەدا دەستم بە نووسین لە فەیسبووک کردەوەو ویستم نووسینەکان لە سەر پەیجەکانم پۆست بکەم، سەیرم کرد ئەو پەیجەش بە ناوی دکتۆر کەمال میراودەلی دەرکەوتەوە. کردمەوە: بەڵێ خۆیەتی بەڵام هێشتا ناتوانم بە کاری بێنم و بەس خۆم دەیبینم. بەڵام گرنگ ئەوەیە نووسینەکانی تێدا ماون بە تایبەتی ئەوانەی پێش داخستنی بلاوم دەکردنەوە. ئەمەش بۆی لواندم سەرنجیان بدەمەوەو هۆی ڕاستەقینەی داخستنەکە بزانم.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، کلیک بکەرە سەر بۆ فەیسبووک چوار ساڵ پێش ئێستا پەیجەکەی داخستم؟

هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە