هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

میتافیزیکای بوون، گەڕان بە دوای گەوهەری بووندا

گەرچی ئەرستۆ دە چەشنی  بوونی لە کەتیگۆرییەکانییدا جیا کردنەوە کە بە هەموویان فەزا و ڕەوشی بوون پێکدێنن، ئەوەی خەمی فەلسەفیی سەرەکیی سەرەتایی  ئەرستۆیە، پرسی بوون خۆیەتی کە پێی دەڵێ: بوون کوا بوون.

واتە: بوون کوو بوون.

لێرەدا کوو- ی کۆیی/ هەولێری بەکاردێنم بە مانای چۆن یان وەک واتە [بوون وەک بوون]،  .کە لە (کوا) کەی لاتینی یەوە نزیکەو هەمان مانای هەیە. یان (وەک) یش شێوەیەکی هەڵگەڕاوەی (کوە) یە.

لە کارە گرنگەکەیدا میتافیزیکس، ئەرستۆ دیسان لە  ماکدا، لە بووەی سەرەتایی تاک و سەربەخۆ دا، بۆ ئەم گەوهەری بوونە دەگەڕێت.

لە کەتیگۆرییەکاندا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ماک بریتیە لە بوونی بوون، بوون لە خۆیدا، بوونی تاک و سەربەخۆ، بوونی ئەمەیەتی کە بوونی چییەتییە، بوونی ئەنتۆلۆجی.

بەر لەوەی بچمە سەر کاری وەرگێڕان و لێکدانەوەی چەند بەشێکی میتافیزیکسەکەی، گرنگە گرنگیی ‘ئەمەیەتی’ لە بیرکردنەوەی ئەرستۆدا زیاتر ڕوون کەمەوە.

لە سەرەتاوە وتم کە پێناسەی بوونناسیی لە زمانی کوردییدا بە:

ئەمە ئەمەیە.. یان ئەمە ئەوەیە.

لەگەڵ

ئەمە ئاوایە

 بەرجەستە دەبێ

ئەمە ئەوەیە: گوزارشت لە چییەتی، گەوهەری بوون دەکات.

ئەمە ئاوایە: گوزارشت لە چۆنێتیی یان ڕەوش دەکات

تا وەکو ‘ئەمە ئەوەیە’ مان نەبێت ناتوانین ‘ئەمە ئاوایە’ مان هەبێت.

واتە سیفات و ڕەوش لە دوای بوونی تاک دێت.

تا وەکو مرۆڤی تاک، ئەسپی تاک و… هتد، نەبێت ناتوانین ئەوەیەتی و وابوونی مرۆڤ و ئەسپ بزانین.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، کلیک بکەرە سەر فەلسەفەی من، بەشی هەژدەهەم

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت