هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە هاوڕێکانت.

بوو بە عەتار

لە کٶلان و کۆچەی شار

عەتری فرۆشت لێیان نەکڕی

گوڵی فرۆشت لێیان نەکڕی

دڵی فرۆشت لێیان نەکڕی

فرمیسکی فرۆشت لێیان نەکڕی

هەناسەو هەنیسکی فرۆشت لێیان نەکڕی

خۆشترین گۆرانی دنیای وت

دەستڕەنگینی خۆی نیشان دان

دەیان وێنەو هۆنراوەی جوان

لێیان نەکڕی

 

ئەو رۆژە ئاخری وتی

لەمرۆ بەدواوە لەشم دەفرۆشم

هەزار چەقۆ

دەوریان دا

بوون بە موشتەری

تا دوا ئێسقانیان

لێ کڕی .

 

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە هاوڕێکانت.