هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

گۆرێنی وشەیی و بە شیعر و لێکدانەوەی

 

[  1  ]

 گاتاکان لە سەرچاوەکانی ئەوروپایی/ ڕۆژاواییدا

لە هەموو ئەو سەرچاوانەی کۆن و نوێی ئەوروپایی و ڕۆژاوایی کە باسی گاتاکانیان کردووە، جۆرە کۆڕایی و هاودەنگییەک هەیە کە گاتاکان:

1- کۆنترین بەشی ئاوێستایە

2- بەلای زۆرەوە کاریی زەردەشت خۆیەتی

3- تایبەتمەندیی هەیە لە ڕووی فۆرم و ناوەرۆکەوە، وەک لیریکی ئایینی/فەلسەفیی

4- لە هەرە تایبەتمەندییە گرنگەکانی گاتاکان زار- زمانی نووسینەکەیەتی کە کۆن و  تایبەتییە و لە زمانی پەهلەوی ئاوێستا جیایە

5- کۆڕایی هەیە ڕێی تێدەچێ زمانی ئاخاوتنی زەردەشت خۆی بووە و بە نەگۆڕاویی ماوەتەوە.

6- زمانی ئاوێستا نەوەی زمانی سانسکریتیی یە و خزمایەتییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ زمانی ڤیدی هیندیی هەیە.

7- گاتاکان بنەمای سەرەکیی و نێوەندیی و سەرەتایی ئایین و فەلسەفەی زەردەشتن.

8- گاتاکان سروودی شیعرین و وەک فۆرم و ستایلی شیعریی گرنگی خۆیان بۆ مێژووی ئەدەبیاتی جیهانیی هەیە

9- گاتاکان دامەزرێنەری فەلسەفەیەکی کۆسمۆلۆجیی ئەخلاقیی گشتگر و گرنگن و پەیامێکی گەردوونیی عەقلانیی لە هەرە ئاستی بەرزیی و بیرچاكیی و ویژدانییدا دەگەیەنن و سیستم و کۆبەندێکی تەواویی ڕەچاوکردنی پاراستنی سروشت و ژیان و ئاسوودەیی زیندەوەران و مرۆڤان بەیەکەوە و دامەزراندنی کۆمەلگای مرۆڤیی سارشتانی گەشەسەندووی  و ئاسووەدە و پێگەیاندنی پەروەردە و پێگەیاندنی  جەستەیی و رۆحی مرۆڤ و بەرزکردنەوەی ژیانی رۆحی بێ جایکردنەوەی لە ئەرکە ئەخلاقییە رۆژانەکانی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کیک بکەرە سەرگاتاکان- بەشی چوارەم

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت