هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

دیمۆکراسی و دەنگدان و سێی ئاب

( 1 )
دیمۆکراسیی تەنیا هەڵبژاردن نییە، تەنیا سندوقی دەنگدان نییە، تەنیا ماوەی کەمپەینی حیزبیی و رۆژی دەنگدان و چاوەڕوانیی و راگەیاندنی ئەنجامەکان نییە. ئەمە ئەو دیمۆکراسییەیە کە دیکتاتۆرەکان دەیانەوێت، گەندەڵ و گەوادەکان دەیانەوێت، بنەماڵە دزەکان و دزە بنەماڵەییەکان دەیانەوێت. ئەردۆگان و ئیخوانیی و ئاخوندەکان دەیانەوێت. خائینە نەوتفرۆش و نیشتمانفرۆش و لەشفرۆشەکان دەیانەوێت.

( 2 )
دیمۆکراسی کۆبەندێکی فەلسەفیی هزریی سیاسیی دەستوریی مەزنی تەواوە لە بنەما و پرینسیپ و پایە و پرۆسەی یەکتر تەواوکەر پێک دێت.
دیمۆکراسی دامەزراوەی هەرە گەورە و سەرەکی هەر نەتەوەیەکە، گەورە بە قەدەر گەورەیی نەتەوە.
واتە دیمۆکراسی بە دامەزراوەییکرنی نەتەوە و نیشتیمانە. پایەدارکرنی ئێستا و پتەوکردن و زامنکردنی ئایندەیەتی.

( 3 )
لە پێشەوە بۆ ئەوەی دیمۆکراسی هەر بشێ ببێت، وەک ئایدیا و بیر بوونی هەبێت، وەک هیواو چاوەروانی سێبەری هەبێت، دەبێ دیمۆکراسی بە باوەڕبوون بە بژاردەی دیمۆکراسی دەست پێبکات. دەبێ کۆمەڵ و هێزە سیاسییەکانی بە یەکەوە دیمۆکراسی وەک بژاردەی ئیدارەی سیاسەت و دەوڵەت قبول بکەن و کار بۆ چەسپاندن و چەقاندنی بکەن.
دەبی بژاردەی دیمۆکراسی وەک تاکە هێزی سیاسیی هاوبەش وەربگیرێت، وەک هێزێک کە تەنیا بە خۆی بەرامبەریی دەکرێت، دیمۆکراسی تەنیا دیمۆکراسی رەخنەی دەکات، بەرامبەریی دەکات، ئۆپۆزیسیۆنیی دەکات. تەنیا دیمۆکراسی جێی دەگرێتەوە.. دیمۆکراسی تەنیا بە دیمۆکراسی دەرووخێت بۆ ئەوەی پایەکانی بەهێزتر بن، تەنیا بە دیمۆکراسی گرفتەکانی چارەسەر دەبن بۆ ئەوەی تەندروستترو ساغتر و پتەوتر بێت. ئەگەر دیمۆکراسی کەمییەک و عەیبێکی هەبێت ئەوە تەنیا بە دیمۆکراسی زیاتر و کاریگەرتر چارەسەر دەکرێت.
دیمۆکراسی دەبێ وەک بژاردەیەکی حەتمی هێزە دیمۆکراسیی و دیمۆکراسییخوازەکان وەک راستیی و پرۆسە و پراکتیسی پەسندکراوی حەتمیی دەست پێبکات.. دەبێ هەر هێزێک کە خۆی بە دیمۆکراسی یان خوازیاری دیمۆکراسی دەزانیت ئەم پرینسیپە قبول بکات و پابەندی بێت لە بیردا، لە گوفتاردا، لە کردار دا، لە تیۆریی و پرۆسە و پراکتیسدا.

( 4 )
بەڵام چۆن بژاردەی دیمۆکراسی قبول دەکرێت؟ چۆن بزانین قبول کراوە یان دەکرێت؟ چ زامنێکمان هەیە کە ئەو پرۆسە قبوڵکراوە و دەکرێت؟
جٶن بزانین گەوادێک کە باسی دیۆکراسی دەکات، دەزانێ دیمۆکراسیی چییە یان نا؟ چی لە دیمۆکراسی تێدەگات؟ چۆن خۆی بە دیمۆکرات دەزانێت؟
چۆن بزانین گەندەڵگەلێک کە ئەمڕۆ باسی دیمۆکراسی دەکەن، سبەینێ نابنە بەچکە دیکتاتۆر ؟
چۆن زامنی ئەوە بکەین کە نابنە دزە دیمۆکرات، گەندە دیمۆکرات، قاحبە دیمۆکرات؟
یان چۆن بزانین کە هەر بە ڕاستی دز و گەندەڵ و گەواد نین و نەبوون و فڕیان بە سەر دیمۆکراسییەوە نەبووە و نییە؟
چۆن بزانین ، وەک هەموو شتەکانی تر، لە بێشەرمیی و بێئابروویی و گەندەڵیی و گەوادییەوە، نەک وەک پرۆژەیەکی سیاسیی جددیی، وەک توڕەهاتیکی بی مانا و بێ ناوەرۆک، وەک دروشمێکی داوەشاو، باسی دیمۆکراسی ناکەن؟
یان گەر وەک دەڵین گەر [خاتری گومان] یشان بدەینێ چۆن ئەوە زامن بکەین کە سبەینێ تڕە دەسەلاتێکیان هەبوو، هەڵناتڕێنن و لوشکە لە دیمۆکراسی نادەن؟
چ زامنێکمان هەیە کە دیمۆکراسی وەک پرۆسە سیاسییە ڕاستەقینەکە و دیمەنە سیاسییە گەورەکە قبوڵ دەکریت و وەردەگیرێت؟
چۆن بزانین دیمۆکراسی تەنیا بۆیەیەکی سوور نییە کە قاحبەکانی سیاسەت لە کاتی هەلبژاردنەکاندا لێوی خۆیانی پێ سوور دەکەن و دوای ئەوە دەیسڕنەوە و ددانی سوورمان پیشان دەدەن؟

( 5 )
بۆ زامنی ئەمانە دەبێ دیمۆکراسی لە دەستووردا بنوێندرێ، بژی، بمێنێ، کارا بێت.
دەبێ وەک فەلسەفەی حوکمڕانی لە هەموو قۆناغەکانی پەروەردەدا بخوێندرێت
دەبی بەشێک بی لە ئاخاوتنی بەردەوامی کۆمەل و سەربژاردە و سەرکردەو رووناکبیرەکانی.
دەىی گەنجان و ڕێکخراوە ئازادەکانیان باوەشی پێدا بکەن و چاودێری بکەن و بیکەنە ملکی خۆیان و بە بیرو داهێنانی نوی دەولەمەندی بکەن.

( 6 )
دەبێ گەوادێک کە بە ڕاستی باوەڕی بە دیمۆکراسی بێت لە پێش هەموو شتێکدا داوای دەستووری دیمۆکراسی بکات و خۆی پێوە ببەستێتەوە بۆ ئەوەی گەوادییەکەی لە سەر لاچێ و دەستوورییەکەی بۆ بمێنێتەوە.
دیمۆکراسیی سیاسیی بێ دەستوور، بێ دەستووری دیمۆکراتی نییە و نابێت.
باسی دیمۆکراسی بێ دەستوور تەنیا و تەنیا وتاری گەوادیی یە.
بۆیاخی گەوادیی یە، لێوسوورکردنی قاحبەکانی سیاسەتە.
دیمۆکراسی وەک بیر، وەک بنەما، وەک بڕیار، وەک پرۆسە، وەک چەمک، وەک وابوویەکی کۆمەلیی سیاسیی نییە و نابیت تا لە دەستووردا چەسپ نەکرێت.
نە دیمۆکراسی، نە حوکمی دیمۆکراسی، نە پرۆسە و پراکتیسی سیاسیی وەک پرۆسەی دیمۆکراسی، بە بێ مەرجەعییەتی دەستوور نابیت و ناکرێت و ئەنجام نادرێت.
نە حکومەت و پایەکانی، نە دادپەروەریی و دامەزراوەکانی، نە کۆمەلگای مەدەنیی و بەهاکانی، نە تاکەکەس و ئازادییەکانی، نە کۆمەڵ و بنەماکانی بە بێ دەستوور دروست نابن.
گەل بژاردەی دیمۆکراسی خۆی لە دەستوورێکدا دەنوێنێ کە خۆی وەک گەل لە ریفراندۆمێکی دیمۆکراتیدا پەسندی دەکات و دەیکاتە ملكی خۆی و زامنی ماف و ئازادییە دەستوورییەکانی و ئیدارەی سیاسی کاریگەر و لێپرسراوە و، دادپەروەریی کۆمەلایەتی و یەکسانیی دەرفەت، بە کورتی زامنی هاو-ولاتبوون لە کۆبەندیکی دیمۆکراتی دا. دەستووری دیمۆکراسی مافی دیمۆکراسی گەل دەپارێزێ و ئەویش، گەل، هەر بەو دەستوورە دیمۆکراسییە خودی دیمۆکراسی دەپارێزێت.

( 7 )
لە بەر ئەوە دەبوو بە لای کەمەوە چارەکە سەدەیەک بایە کە دەستوورمان بۆ باشووری کوردستان هەبایە. بەڵی چارەکە سەدەیەک. من لە چاوپیکەوتنێکی ساڵی 1992 دا لە گەل کوردستانی نوێ، لە گەل زۆر شتی تر دا، داوای دەستوورێکم بۆ باشووری کوردستان کرد، دەستوورێک دیمۆکراسی و موئەسسەساتەکانی وەک بژاردە و ئیرادە و ئامانج و ئاواتی خەلک و ئیلتیزامی حیزبە سیاسییەکان تۆمار بکات و زامنی پاراستن و پراوەکردنی بێت.
کە حکومەتی فاسیشتی ئەنفالچی بەعسی عیراق لە 2003 دا سەرلەبەر تەفر و تونا بوو، رووخا، بوو بە تۆزو خۆڵ و عێراق وەک دەوڵەت نەما، گەوادەکان بە بێ دەرپێ چوون بۆ بەغدا تا پاشی لێهەڵماڵن و دەوڵەتی ئەنفال دروست بکەنەوە. لە ماوەی شەش مانگدا دەلین دەستوورێکمان بۆ عێراق دروست کرد، کوردستانی بێ دەستوور ڕێفراندۆمی بۆ دەستووری عێراق کرد.
واتە ئەوان بە بی دەرپێی دەستووری کوردستان چوون و بە عەگالی عەرەب عەیبەکانی خۆیان داپۆشی.
بۆیە من چەند جار نووسیومە کە ئەوانە تەنیا یەک قوونی قانوونیان هەیە کە مافە دەستوورییەکانی عێراقە، کە هەولیان دا ئەوەش بە ئەردۆگان بفرۆشن و ئەنجامەکان ئاشکران.
حوکمکردن بە بێ دەستوور حوکمکردنە بە بێ دەرپێ واتە گەوادییەکی رووت و قووت و ئاشکرایە.
هەر نەبێ کەتنی گەوادییەکە سووکتر دەبوو گەر دەستووری کوردستانیان بردبا بۆ بەغدا بیانوتایە ئەوەتا ئیمە دەساڵە دەستووری دیمۆکراتی و موئوسسەساتی دیمۆکراتیمان هەیە و وەرن لە سەر نموونەی ئێمە دەستوور و حوکمڕانی خۆتان دابمەزرێنن و دەستووری ئێمەس بۆ هەموو کوردستانی ناو عێراق بناسێنن،

( 8 )
بە بێ دەستوور نە دیمۆکراسی هەیە نە پەرلەمان، نە حکومەت نە حوکمرانیی.
هەموو قسەیەک دەربارەی دیمۆکراسی بێ دەستوور تەنیا و تەنیا وتاری گەوادییە.
هەموو فشە و فیشاڵێک دەربارەی سەربەخۆیی و دەولەتسازیی بە بێ دەستوور، تەنیا و تەنیا وتاری گەوادییە.
هەموو باسێک دەربارەی دادپەروەریی و یەکسانیی و نانێوەندیی بە بێ دەستوور تەنیا و تەنیا گەوادییە.
پەرلەمانی بێ دەستوور پەرلەمانی حیزبە و بەس نەک هی خەڵک، واتە تەنیا و تەنیا پەرلەمانی گەوادیی و گەوادەکانی حیزبە.
پەرلەمانی حیزبحیزبێنە و سەربەسەرەیە.
ئەمە چارەکە سەدەیەکە ئەمە دەبینین و ئەنجامەکەی لە گەوادییکرنی سیاسەت و تەنانەت کۆمەڵگاش زیاتر، هیچی تر نەبووە.
بۆیە ئەو فشە ڕیفراندۆمەی بۆ مەبەستی تایبەتی ئەنجام درا، گەر سەریشی بگرتایە و دەولەتۆکەیەکیش دابمەزرایە، لە سەر بۆشایی بێ پایەی دەستووریی 27 ساڵە دادەمەزرا و لە ئەنجامدا تەنیا دەبووە گەوادستانێکی بنەماڵەیی ئیخوانیی ئەردۆگانیی کۆیلەو کۆلۆنی داگیرکەرانی تورک و دژ بە خەباتی نەتەوەیی و پرۆژەی نەتەوەیی کورد و کوردستانی گەورە. کە پرۆسە و ئامانجەکەش هەر بۆ ئەوە بوو.
ئێمە پێویستیمان بە خیانەتە- ڕیفراندۆم نەبوو بۆ [سەربەخۆیی] خۆفرۆشتن دژی هەموو ئیرادەی دنیا و عەقل و بەرژەوەندی نەتەوەیی.
ئێمە پێویستیمان بە ڕیفراندۆم بوو لە سەر دەستووری دیمۆکراتی باشووری کوردستان بە کوردستانی دەرەوەی هەرێمیشەوە.
ئەوسا لە کات و ساتی نەتەوەیی و نیونەتەوەیی گونجاودا دەمانتوانی ڕیفراندۆم بە کار بێنین نەک بیکەینە وەرەقەیەکی سووتاو لە مەهزەلەیەکی خیانەتکارانەدا.
مکگورک دڵسۆزانە هاواری کرد: ڕیفراندۆم وەرەقەیەکی گرنگە بە دەستتانەوە مەیسووتینن.
ئەم چارەسەرییەم لە بری ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی پێشنیاز کرد.
بۆ ئەمە کەس ڕێی لێنەدەگرتین و گلەیی لینەدەکردین راستیی ئەمە شتیک بوو کە دەبوو مێژدەمێک بوو بمانکردایە: دەستوورێک بۆ هەموو باشووری کوردستان
ئەمە تەنیا ئەمە دەبووە پەیمانی سەربەخۆیی.

( 9 )
کاتی تۆ دەستوورت نیییە و دەستوور قبوڵ ناکەیت و مەرجەعیەتێکی دەستووریت نییە جگە لە دەستووری ئەو دەولەتەی بێ دەرپێ دروستت کردۆتەوە و دەتەوێ قوونە قانوونیەکەتی لێ بکەیتەوە و بیبەخشی بە داگیرکەرێکی تر، لە سەر چ بنەمایەک داوای دەوڵەت و سەربەخۆیی دەکەیت؟
بە چ دامەزراوە و دەزگا و پرۆسەو پلانیکی دەستووریی دیمۆکراتی دەولەتسازیی دەکەیت، لە کاتێکدا لە دەزگای حیزبیی بنەماڵەیی گەندەل و ڕزیو و بۆگەن و داوەشاو بەولاوە، هیچ دەزگایەک و دامەزراوەیەکی نیشتیمانیی دەستوووریی نییە؟ لە کاتێدا نە ژێر خان هەیە، نە سەرخان، جگە لە ژێرخانی گەندەڵیی و سەرخانی گەوادیی؟

( 10 )
چارەکە سەدەیەکە ىی دەستوور بنحوکم دەکەن
چارەکە سەدەیەکە بێ دەرپێ فەرمانگەوادیی دەکەن
چارەکە سەدەیەکە تەنیا و تەنیا یەک شت فێربوون: خۆ فرۆشتن
چارەکە سەدەیەکە تەنیا یەک پیشە پراوە دەکەن: نیشتمانفرۆشتن
چارەکە سەدەیەکە تەنیا یەک دەزگا و دامەزراوە دروست دەکەن: بنەماڵەکانی مافیایی دزیی و داوێنپیسیی و داگیرکردن
مزگەوتەکانیان لە ڕێبازی ئیمان و خوداپەرستی و بەهاکانی بەزەیی و چاکە و خۆشەویستی نیشتیمان داىڕی و کردیاننە مێگەلخانەی بانگەوازیی بێگانەپەرستیی، خۆفرۆشیی، ڕۆحفرۆشیی . نێشتمانفرۆشیی.
میدیاکانیان کردنە میدیای میتیی و مەرام و موسەلسەلەی تورکاندن
زانکۆکانیان کردنە زیانخانە و گەواد خانە
هیچ جوانییەک نەما زیندەبەچاڵ نەکرێ
هیچ بەهایەکی نەتەوەیی نەما ڕاماڵ نەکرێ
یادەوەری نەتەوەییان سڕیەوە
کەلتوور و مێژوویان کردە سفر
ناوی نیشتمانیان کردە کوفر

( 11 )
ئاخری لە 3 ی ئابدا پرۆسەکەیان تەواوکرد
ولاتیان کردە گەوادستان
لە 3 ی ئابی 2014 دا نوێژی جەماعەتی گەوادییان دابەست
جاڕی حەجی گەوادیان دا
شایەتیان بە ئەڵلاهوئەکبەری گەوادیی هێنا
چاویان نوقاند و دەرپێکانیان داکەند
هەموو سیاسییەکی باشوور بوو بە گەواد
هەموو پیاوێکی باشوور بوو بە پیاحبە
لە نیوە شەودا مناڵە سێ ساڵییەکەی، کچە حەوت ساڵییەکەی لە خەوی شیریندا هەستاند و بە جلی نوستنەوە تەسلیمی داعشەکانیان کردن
دایک و خوشکیان تەسلیمی داعشەکان کردن
باب و برایان زیندە بەچال کرد
پێشمەرگەی خەڵک بوو بە پاشدەرەی بنەماڵە و حیزب
خاک و خەڵک و شەرەف و کەرامەتی نەتەوەییان بە ئەردۆ و ئۆغڵۆکان بەخشی
لەشیان بە داعشە خۆکردەکان بەخشی
ئەوسا بێ باک، بێ هەست، بی بەزەیی، ىۆش و بێ ڕۆح بە کۆمەل نوێژی جەماعەتی گەوادییان دابەست
حەجی بە کۆمەلی گەوادییان کرد
چوونە سەر دینی جیهادی نیکاح و خۆیان بۆ حۆراندن لە بەهەشت ئامادە کرد.

( 12 )
بۆیە لە 3 ی ئابی هەموو سالێکدا ئەو بێدەنگییە کوشندەیە دەبیسین
لە 3 ی ئابدا کەس گوێی لە چریکەی هاوار و ئازاری کچە حەوت ساڵییەکەی نییە بە دەست دڕندەکانی داعشەوە.
کەس ئەو خوێنە سوورە نابینێ کە لە ناوگەڵیانەوە فیچقە دەکات
کەس ژمارەی ئەوانە نازانیت کە بە پەنجە و نینۆک خۆیان کوشت
کەس بەدواداچوون بۆ ئەوە ناکات چۆن کورد لە ژیر دەسەڵاتی خۆ-گەوادییدا بوو بە بازارێکی جیهانیی بۆ سەبایا و کۆیلەی سیکس لە سەدەی بیست ویەکدا.
کەس ناوی دایک و خوشکی لە بیر نەماوە
کەس ناوی کەس نازانێ کەس نایەوێ کە بزانێ
کەس پرسە دانانێ، پەڕۆی ڕەشی داعشەکان لە سەر دەرگا و پەنجەرەکان هەلناواسێ
هیچ شتێ نەگۆڕاوە
سبەینێ گاگەل بۆ دەنگدان دەچێتەوە
رووت و قووت، بێ دەستوور، بێ دەرپێ، ىی بیر، بێ هەست، بێ ویژدان، بێ شەرەف
دەنگ بۆ گەوادیی و گەوادەکان و خۆگەوادکردن دەدەنەوە.
نوێژی گەوادیی دادەبەستنەوە
حەجی گەوادیی دەکەنەوە.
خۆیان بۆ جیهادێکی نیکاحی تر ئامادە دەکەن.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.