هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

دەنگدان لە نێوان پرۆسەی دیمۆکراسیی و سیستمی گەوادییدا

( 1 )
وەک مرۆڤێكی لیبرال، من نە بە کەس دەلێم دەنگ مەدە، نە دەنگ بدە.
نە ئەو مافەش بە خۆم دەدەم بە هیچ کەس بلێم ببە بە گەواد یان مەبە بە گەواد
من باوەڕم بە عەقلی ئازاد و مرۆڤی خاوەن عەقڵی ئازاد و بژاردەی ئازادی تاک هەیە، بەڵام مافی ئازادی خۆمە بیروڕای ئازادی خۆم ئاوا دەرببڕم:
گەر ئەمجارەش بە بێ دەستوور،
بە بێ سیستمێکی چاودێریی و لێپرسینەوە،
بە بێ دامەزراندنی دەزگایەکی دەستپاکیی ڕاستەقینە کە گەندەلان بداتە دادگای ڕاستەقینە،
گەر دەنگ بدەن و بە دەنگی راستیی یان ساختەی ئێوە،
چوار ساڵی تریش، گەوادەکان بێ دەستوور، بێ لێپرسینەوە، بێ موحاسەبە حوکمڕانی بکەن-
ئەوە لە پەرۆشی بۆ ئێوە و بۆ دانەوەشاندنی زیاتری ئەم گەلە داوەشاوە دەڵێم ببوورن ـ:
گەر دەنگ بدەن
ئێوە وەک گەواد دەنگ دەدەن
بۆ گەواد دەنگ دەدەن
بۆ گەوادیی دەنگ دەدەن
بۆ بۆگەنکردنی زیاتری سیستمی موحاصەصەی گەوادیی بنەماڵەیی دەنگ دەدەن.

( 2 )
هۆشمەند بن و مەرد بن و ئەمجارە بڵێن بەس بەسە
بەبێ دەستووری دیمۆکراتیی و ڕیفراندۆم لە سەر دەستوور لە هەمان ڕۆژی هەڵبژاردندا
بە بێ زامنکردنی پرۆسەی دەنگدانیی بێ غەل و غەش
بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن
مان بگرن و دەرگای ماڵ و دوکان و بازاڕ داخەن
با هەر وەک کردوویانە گەوادەکان خۆیان دەنگی ساختە و مردوو بۆ خۆیان کۆ بکەنەوە.

( 3 )
ئەوانەی بێ دەستوور بانگەشەی دیمۆکراسی دەکەن
بێ دەستوور، بانگەشەی دادپەروەریی دەکەن
بێ دەستوور، بانگەشەی ئیسڵاح دەکەن
بێ دەستوور، بانگەشەی گۆڕان دەکەن
بێ دەستوور، بانگەشەی نەوەی نوێ دەکەن
هەزار جار فشە بکەن، خۆیان تووڕە و ناڕازیی نیشان بدەن ناز بکەن یان جنێو بدەن، ئەندامەکانیان تێک بەردەن، هەڕەشەی قەتئاشنەبوونەوە بکەن
بزانن دەیان جار تاقیتان کردوونەوە: درۆ دەکەن، درۆ دەکەن، درۆ دەکەن
بۆشن، خۆفرۆشن گەر سەدی نەوەدی دەنگەکان بێنن هیچیان پێ نییە و هیچ هەر هیچ ناکەن
نە عەقل، نە فەلسەفە، نە بیر، نە بەرنامە، نە بەهای ئەخلاقیی- هەر هیچ، هەر ڕووت و قووتن
هەموو لە سیستمی گەوادییدا هاوبەشن
بەیان و بەڵێن و هاوپەیمانیی و هەڕەشەیان ڕەشەبایە لە ناو فنجاندا.
هەر لە 2009 و سەهۆڵەکە و خۆپێشاندانەکانی 2011 و بەناو ئۆپۆسیزیۆنی هاوپەیمانیی 4 قۆڵە و سێ قۆڵە و بێ قۆڵ و دوای ئەو هەموو خوێن و خەبات و خۆپیساندانە،
ئاخری هەموو هەڵپەی نۆکەریی بۆ بنەمالە هەڵی گرتن و. بەشەنەوت و چالەنەوت و تانکەرە نەوت و بەشەخۆفرۆشتن بە تورک و ئەردۆگان تاقە ئامانج و ئەنجامیان بوو.
هەر حیزبە لە ئەویدی تاوانبارتر و بێ ویژدان و شەرەفتر لە [ گەورەترین کارەساتی گەوادیی و لەشفرۆشی نەتەوەیی لە مێژووی گەلان و سەدەی بیستویەکەمدا ]
لە 3 ی ئابی 2016 دا بەشداربوون و بیشەرەفانەتر لێی بێ دەنگ بوون و ئێستاش کەس باس ناکا و باکی نییە کۆمەڵگایەکی 300000 کەسیی و زیاتر لە 10000 کچ و ژنی کوردی سەبایاکراو چییان بە سەر هاتووە و ڕۆژانە چییان بە سەر دێت.
گەوادێک نەبوو لە ناو ئەو هەموو خۆفرۆشانەدا، لە ناو بەناو نوخبەی ئەم میللەتەدا پیاحبەی سیاسیی، لەشفرۆشیی دینیی، قاحبەی ڕۆشنبیریی، باوکێک بە هەستی باوکییەوە، برایەک بە هەستی خۆشەویستی خوشکە بچکۆلەوە، هاوار بکات بلێ:
ئەوانە کۆرپە و مناڵی بێتاوانی ئێمەن
ئەوانە کچ و خوشک ودایک و کەسوکاری ئێمەن
کەرامەت و شەرەفی نەتەوەیی ئێمەن
ڕابردووی پیرۆز و ئایندەی پیرۆزتری ئێمەن
ئێمە هەموو گەوادین و دەبێ ماتەمی گەوادیی نەتەوەیی سەرانسەریی ئەبەدیی رابگەیەنین
تا دوا کەسیان ئازاد دەکرێت
ئێمە هەموو لەشفرۆشی ڕیسوای بەردەم دنیاین
تا دوا کچۆلە و ژن لە دەست سەبایابوون و کۆیلایەتی سێکس رزگاردەکرێ و
تۆڵەی خوینی جێنۆسایدکراوەکان دەسەنرێتەوە.

نا هەموو هێندە بە گەوادیی خاراون زەبری نێزەش ختووکەی هەستیان ناداتێ
هەڵویستی پەرلەمان چ بوو، بوو بە قاحبەخانە
نوێژی جەماعەتیان دابەست
قوونیان تلوور کرد بۆ ئاسمان
جیهادی نیکاحیان راگەیان
هەموو بەڵگەی بێدەنگییان ئەوەیە کە ئەوانە ئێزیدین و کافرن و کورد نین
نەخێرئێزیدییەکان کۆنترین و پیرۆزترین و ئازاترین و بە شەرەفترین و ڕەسەنترین و کوردترین کوردن، بەلام گەواد و لەشفرۆشانن کە تورکن، عەجەمن ئەعرابن هەموو شتێکن، نە کوردن نە ئینسانن.
بانگەواز نەکردن بۆ دەستوور و بە مەرجدانەنانی ڕیفراندۆم لە سەر دەستوور پێش یان لەگەڵ هەڵبژاردن – قبوڵکردنێکی بێئابڕووانەی دەستووری نەنووسراوی گەوادییە کە 27 ساڵە حوکمیی خۆفرۆشانەی پێدەکرێت.
بێدەنگی مردووانەش دەربارەی چارەنووسی شەنگال و ئێزیدییەکان و، کوشتار و بۆمباباران و داگیرکاریی بەردەوامی تورک لە باشوور و، پرۆسەی گەوادییکردنی جەماعی بۆ ئەردۆگان شتێکە بە وشە وەسف ناکرێت.

( 4 )
دیمۆکراسی یانی دەسەڵاتی گەل
بەلام هەموو گەل بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەسەڵات ناگرنە دەست، پراوەی دەسەڵات ناکەن، ناچنە ناو حکومەت.
ئەمە لەڕێگای نوێنەری – هەڵبژێردراو- بە دەنگی -خەڵک دەبێت
بەلام چۆن بزانین نوێنەر نوێنەرایەتی گەل و دەنگدەر دەکات نەک حیزب،
نەک کۆمەڵێکی بەرژەوەندییخواز
نەک بەرژەوەندیی و تەما و ئارەزۆ شەخسییەکانی خۆی.
چۆن بزانین خۆی بە دۆلار نافرۆشێ
ڕۆحی بۆ خانەنشینیی ناخرۆشێ
نابیتە قۆندەرەی حیزب، قاحبەی بنەماڵە
چۆن بزانین دەزانێ مانای دیمۆکراسی چییە، مانای پەرلەمان چییە، رۆشنبیریی دیمۆکراسیی و دەستووریی چەندە؟
بۆچی و بۆ کێ دەبێ بە پەرلەمانتار؟
لە ماوەی پەرلەمانتاربوونی چ دەکا، بٶ کێی دەکا، چۆنی دەکا؟
چۆن بزانین کەرامەتی پەرلەمان بە کەرامەتی خۆی دەزانێ
کەرامەتی خۆی بە کەرامەتی دەنگدەرانی دەزانێ
کەرامەتی دەنگدەران بە کەرامەتی گەل و شەرەفی نیشتمان دەزانێ؟
کە ئەمانەشی زانی لە بیبیلەی چاوی خۆی زیاتر بە تەنگ پاراستنی کەرامەتی پەرلەمانەکەیەوە دێت؟
چۆن بزانین تەنیا نابێتە مەیموونێکی سەر شاشەی تەلەفزیۆنی حیزب، زمانێکی لووس، فشەکەرێکی فەیسبووکیی شەیدای شێر و لایکی بە پارەکڕدراو؟
نابێ بە ڕۆحێکی ڕەیپکراو لە ناو جەستەیەکی خامۆشی کڕدراودا؟
خاک و خەڵک نەمێنێت باکی نەبێ و نەدوێ و نەجووڵێ، تا مووچەکەی خۆی لە دەست نەدات؟

( 5 )
نازانین؟
تەنیا بەوە نەبێت کە هەر دەسەڵاتێک دەبێ دەسەڵاتێکی دی چاودێریی بکات،
سیستمێکی دەستووریی بیبەستێتەوە و سنووری بۆ دابنێت و هاوسەنگی بکات
دەبێ دەسەلاتێکی تری دەستووریی بە مەرجەعییەت و دەسەڵاتی یاسایی ماددەکانی دەستوور یان ئەو یاسایانەی لێیانەوە سەرچاوەیان گرتووە، چاودێریی بکات، لێی بپرسێتەوە، موحاسەبەی بکات، لای بدات، سزای بدات.
مەسئولیەت و موحاسەبە پێکەوە بڕۆن.
ئەمە گرنگترین پرسی میکانیزمی دەسەلاتی دیمۆکراسییە.
بەرپرسیی و لێپرسینەوە دەبێ شانبەشانی یەک بڕۆن
بەرپرسیی و لێپرسینەوە، مەسئولیەت و موحاسەبە، دووانەی میکانیزمی دەسەلاتی دیمۆکراسین.
بەڵام بە بێ دەستوور، نە مەرجەعی لێپرسینەوە و سنووردانان بۆ دەسەلات دەبێت، نە لێپرسینەوەی دەسەلاتی ىێ سنوور و بێ ستۆپ.
پەرلەمانی بێ دەستوور، وەک لەشی بێ مێشک و چاو گوێ و پێ وایە
نە هەستی هەیە، نە ژیریی
نە برینەکانی خەڵک دەبینێ. نە هاوارەکانی دەبیستێ
نە ترسی هیچ لێپرسینەوەیەکی دەبێت
نە هیچ هەنگاوێک بۆ هیچ دەنێت

( 6 )
لە باشووردا 27 سالە بەرپرسیی بێ لیپرسینەوە هەیە.
دەسەڵاتیی بێ دەستوور و ڤێ سنوور هەیە.
لە باشووردا 27 ساڵە دەستووری نەنووسراوی عورفی گەوادیی هەیە.
دەدزێ، داگیردەکا، داوێنپیسی و دەستدرێژیی سێکسیی دەکات، لێپرسینەوە نییە.
خۆ دەفرۆشی بە تورک کەس لێی ناپرسێتەوە
خۆ دەفرۆشێ بە ئێران کەس لێی ناپرسێتەوە.
نەوتی قاچاغ بە کەشتی قاچاغ بۆ ئەو سەری دنیا دەبا، کەس لێی ناپرسێتەوە
خۆ بە ئیسرائیل و سەهیۆنییەکان دەفرۆشێ كەس لێی ناپرسێتەوە
خۆ بە ئەردوگان وئیخوانییەکان دەفرۆشێ کەس لێی ناپرسێتەوە
نەوت دەفرۆشێ، خاک دەفرۆشێ، خوێن دەفرۆشێ، کەس لێی ناپرسێتەوە.
ئەنفال دوای ئەنفال بە سەر ئەم خاک و گەلە دێنێ، کەس لێی ناپرسێتەوە.

( 7 )
گەر دەستوور هەبێت، دەبێ پەرلەمان لەوانە بپرسێتەوە،
دەنگدەر، خەڵک، لە پەرلەمان بپرسێتەوە
دادگای دەستووریی باڵا لە پەرلەمان بپرسێتەوە
پەرلەمان لە خۆی بپرسێتەوە
بەڵام کەس لە پەرلەمان ناپرسێتەوە
پەرلەمان لە خۆی ناپرسێتەوە‌
پەرلەمان سووکایەتی پێ دەکرێ لە خۆی ناپرسێتەوە
ڕێی لێدەگیرێ، دەرگای لێدادەخرێ، شەقی تێهەڵدەدرێ، پەرلەمان لە خۆی ناپرسێتەوە
فت دەکرێ، تڕۆ دەکرێ، تەڵاق دەدرێ، لە خۆی ناپرسێتەوە
پەرلەمان مارەبەجاش دەکرێتەوە، بە زۆر لە مێردی موستەبید مارە ەدکرێتەوە
دەست بە مارەییەکەیەوە و بە دەموچاوییەوە دەگرێ و لە کەرامەتی خۆی ناپرسێتەوە.
لە کەرامەتی دەنگدەران و نیشتیمان ناپرسێتەوە.
دەبێتە خانێک و خەڵوەتخانەیەکی خانەنشینیی و مووچەخۆریی و لە خۆی ناپرسێتەوە.
پەرلەمان هیچێکە و.لە هیچ ناپرسێتەوە.
پەرلەمان لە خۆی ناپرسێتەوە،
کەسیش لە پەرلەمان ناپرسێتەوە.

( 8 )
بۆیە لە سەرەوە بۆ خوارەوە گەندەڵیی تەشەنە دەکات
لە سەرچاوەی بۆگەنەوە، جۆگە پاکەکان و کانییە جوانکیلەکان بۆگەن دەبن
گەورە، ئاوی بێئابڕوویی دەڕێژێت و گچکەکان پێی تێدەخەن.
گەندەڵیی دەبێ بە گەوادیی
بەرپرسان دەبن بە گەواد
حکومەت دەبێتە گەوادخانەیەکی بازرگانانی نەوت و خوێن و بازاڕ و سەبایای کچی کورد
ئەوانەی پێیان دەوترێ دادوەر زۆربەی دەبن بە گەواد
ئەوانەی پێیان دەوترێ مامۆستای زانکۆ زۆربەی دەبن بە گەواد
نووسەران، میدیاکاران، بەرپرسانی ىچووک، بازرگانی هەلپەرست، دەبنە گەواد
ئەوانەی پێیان دەوترێ مامۆستایانی ئایینی دەبنە گەواد
بە کورتی گەوادیی سیستمە، کۆبەندە، کۆئاخنە، ناواخنە
خۆفرۆشییە، خیانەتە، کارەساتی بەردەوامە

( 9 )
هەموو شتێ لە بیرەوە دەستپێدەکات
عەقڵ بە بیر دەستپێدەکات
گەر سەرەتا بیری چاک نەبیت، وتار و ئاخاوتنی چاک نابێت
گەر گوتارو ئاخاوتنی چاک نەبێت، ڕەفتار و کرداری چاک نابێت
ئەمە سیستمێكی یەکانەی یەکترتەواوکەرە جیابوونەوە و دووکەرتیی و دووفاقیی و نیفاق قبووڵ ناکات
بیری چاک، وتاری چاک، کرداری چاک دەبێ چوارچێوەی ئاسایی سروشتیی ژیانی مرۆڤ و کۆمەل ىیت
دەبی سیستمی پەورەردە و پێگەیاندن بێت
دەبێ ڕێبەری ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی بێت‌
دەبێ پێوانە و ستانداردەکانی یاسا و دامەزراوەکان و دەزگای چاودێری و موحاسەبەکردن بێت
بیر دەبێ لە بیرکردنەوەی چاک و نەریتی بیرکردنەوەی چاکەخوازیی بەردەوامدا بچەسپێ و بژیا و خۆی بنوێنێ و گەشە بکات
بیری دیمۆکراسی، هۆشیاریی دیمۆکراسی، بە بیری بیرمەندانی دیمۆکرات، نووسەرانی دیمۆکرات، خەباتکار و شۆڕشگێڕانی دیمۆکرات بلاو دەبیتەوە.
بە پرۆسەی مێژووییی، بە ئەزموونی مێژوویی ناتەواو و نیمچەتەواو، بیری دیمۆکراتی زیاد دەکات، کەڵەکە دەبێت، خۆی تەواو دەکات، دەبێتە بەشێک لە بناسی تاکەکەس وکۆمەلگا، دەبێتە بەهاو نرخ، دەبیتە ئایدیال و ئاوات و خەلک بە هی خۆیان دەزانن و دیفاعی لێ دەکەن.
دیمۆکراسی دەبێتە ئەو مەیدانەی بیرە چاکەکان، وتارە چاکەکان، کردارە چاکەکان بۆ چاکبوونی چاکتر و پتر، پێشبڕکێ بکەن.
دەوری حیزبی نیشتیمانیی کە هەبیت ئەوەیە بژاردەی دیمۆکراسیی و دەستووری دیمۆکراسیی بپارێزێت
خەبات بکات دەستووری دیمۆکراتی دیمۆکراتییتر بکات
ئازادییەکانی تاک و کۆمەل بەرفراوانتر بکات
دیمۆکراسیبوونی خۆیی و سەرکردایەتیی و پرۆسەی دیمۆکراسیی حیزبی ناوخۆیی بەهێز و زامن بکات.
پایەکانی ئاشتیی نیشتیمانیی و تەبایی کۆمەلیی بە بنەماکانی بیری چاک، وتاری چاک. کرداری چاک پتەوتر بکات.
دەوری نوسەر و رووناکبیر ئەوەیە بیری چاک، وتاری چاک، کرداری چاک پەیڕەو بکات، ژیانی ڕۆحیی و ماددی خەلکی پێ دەوڵەمەند بکات، دنیای پێ جوانتر بکات.
بژاردەی دیمۆکراسی برەو پێ بدات.
دەوری رۆژنامەنووس و میدیا ئەوەیە بژاردەی دیمۆکراسی رەواجدار بکات، سەروەری بکات، بەرگریی لێبکات.
دیمۆکراسی گەمەیەک نییە دەسەلات بە ئارەزووی خۆی و بۆ بەرژەوەندی خۆی هەر چوار ساڵێک جاریک بە کاری بێنێت،
دیمۆکراسی دامەزراوەیەکی تەواوە کە نیشتمان و خەڵک لە باوەش دەگری و نیشتمان و خەڵک لە باوەشی دەگرن.

( 10 )
دیمۆکراسی تەنیا مانای دەسەلاتی خەڵک وەکو تەرجەمەکردنی وشەلێکدراوەکە نییە
وەک تەرجەمە سیاسییەکەشی، مانا و مەبەستی دیمۆکراسیی تەنیا دەسەلات و حوکمکردن و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان نییە
بەڵکو دیمۆکراسی پرینسیپ و پرۆسە و پراکتیسە
پرینسیپی باوەڕبوون کە گەل تەنیا گەل خۆی بە پرۆسەی دیمۆکراسی ئەو کەسانە هەڵدەبژێرێ کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، نەک ئەبەدیی، بۆ حوکمرانی کۆمەل و ولات متمانەی کاتیی پێیان هەیە.
دوای ئەوە دیمۆکراسی لە دەستوور وڕۆشنبیریی دەستوورییەوە، لە پەرلەمان و مومارەساتی پەرلەمانی راستەقینەی پەرلەمانتارە زانا و ئازاکان و گەلخوازەکانەوە، لە کاری ڕۆژانەی دامەزراوە دیمۆکراسیی و ڕێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنییەوە، لە ڕێگای میدیای ئازادیی دیمۆکراسییخوازەوە، لە ڕێگای نوخبەی ڕۆشنبیرەوە، دەبێتە پرۆسەو پراکتیسی هەمیشەیی و نەریتیی کۆمەلایەتی ئاسایی.
دیمۆکراسی ئەو پرۆسەیە کە وا دەکات گەل بەشداربێت، کارندە بێت لە حوکمی خۆیدا لە لایەن خۆیەوە نەک تەنیا لە دامەزراوە سەرەوەییەکانی دەوڵەتدا و لە پەرلەمان و وەزارەتدا، بەڵکو لە هەموو جومگەکانی ژیانی کۆمەلایەتیی، سیاسیی و ڕۆشنبیرییدا.
مانای ئەوەیە گەل متمانەی بە پرۆسە و پراکتیسە سیاسییەکان دەبێت.
ئەمەش مانای متمانەی خەلکە بە خۆی، بە نیشتیمانەکەی، بە دەسەلاتی سیاسیی، بە پرۆسەی سیاسیی، بە دەستوور و پەرلەمان و حکومەت.
مانای متمانەداریی، باوەڕداریی، باوەڕبەخۆبوونە
مانای بوونی تاقەتی دەروونیی و وزەی ڕۆحی و سایکۆلۆجییە.
وزەی سایکۆلۆجی و ڕۆحی مرۆڤ پێویستی بە متمانەو بە هیوایە بە دلنییایی لە دادپەروەریی کۆمەلایەتیی و یەکسانیی دەرفەت، بە هیوابوون بە پاشەرۆژ و پێشکەوتن و سەرکەوتن، بە راستگۆیی ئەوانەی نوێنەرایەتی دەکەن و بە ڕاستیی سایسەتەکانیان و دڵنیایی لە مان و نان و ئەمان و ئازادیی لە ژێر دەسەلاتی حوکمی دیمۆکراتییدا.
دیمۆکراسی تاک دەکاتە هاونیشتیمان، دەیکاتە بەشیک لەو پرۆسە بنیاتنەرەی کە متمانە و باوەڕ و هیوا و ئامانج و ئەنجام و دەسکەوتی جەوهەریی بۆ خۆی دروست دەکات
هاونیشتیمان تووشی غوربەت نابێت و بە تەمای ئەوی دی نابێت کە ئەو کارەی بۆ بکات کە ئەرکی خۆیەتی، ئەو چاوەڕێی ئەوە ناکات نیشتیمان چی بۆ ئەو دەکات، نەڵکو لەگەڵ هەموو ڕۆژێكی تازەدا بیر لە بیری نوێ، پرۆژەی تازە، ڕەنجی کارسازتر بۆ بنیاتنان و پێشکەوتنی زیاتر و چاکتری نیشتیمانەکەی دەکاتەوە.
واتە خۆی دەبێتە کارەکتەریکی چالاک بە بیری چاک، بە وتاری چاک، بە کرداری چاک، بە چالاکی کۆمەلایەتی و خۆبەخشیی و چاکەمەندیی، بە خولقاندنی متمانەو هیوا بە پاشەڕۆژ و ئایندەی نەوەکانی.
بە متمانە کردنی بە کۆبەند و پرۆسەی سیاسیی و چاوەدێرکرنی پرۆسەی گەشەی مرۆیی و ئابووریی و کۆمەلایەتیی لاتەکەی و زامنبوونی دەور و بەشی ئەو تێیدا.
دیمۆکراسی هاونێشتمانیبوون دروست دەکات
هاونیشتیمانیبوون نیشتمان دروست دەکات نەک بە پێچەوانەوە.
لەگەڵ وزەی فیزیکیی و دەروونیی و سایکۆلۆجی، وزەی بیریی و هزریی گرنگە.
دەبێ تاک بە چەکی بیر خۆی چەکدار بکات.
تەنیا رووناکبیریی، کەلتوور، خویندەواریی باش، پاشخانی فەلسەفیی و توانستی تێگەیشتن و لێکدانەوە و بەراورد و لۆجیک و شیکاریی، وا لە مرۆڤ دەکات لە خۆی و دەوروبەر و دنیاکەی تێبگات، هیواو ئاسۆی روون لە ڕۆحیا پەروەردەکات، خۆشیی لە خزمەتیی گەلەکەی ببینێ نەک چاوەڕێی ئەوە بێت ئەوانی دی چێ بۆ ئەو دەکەن. داخۆ کام گەوادی سیاسیی یەکێک لە هەزار لە بەلێنە درۆیەکانی بەجێدەگەیەنێت، یان کەم گەوادێكی حیزبیی رۆژێک دەرفەتی دەداتێ و بە مووچەیەکی کەم دەیکا بە گەوادی حیزب.
ڕٶشنبیریی هیوا و ئاسۆی ڕوون بە مرۆڤ دەبەخشێ و وزەی ڕۆحیی و دەروونیی نوێ دەکاتەوە و دەیکاتە هێزێکی جیاواز و جیاوازییدروستکەر بۆ ئەزموونی گوازتنەوەی دیمۆکراسی کۆمەڵ.
نەخوێندەواریی، جەهالەت، دواکەوتوویی هزریی و فیکریی، زەمینەی لەبارن بۆ ساوێلکەیی عەقل و وەحشییەت و ناکۆکی لە لایەکەوە و، بۆ ڕەشبینیی، ىێ متمانەیی بە خۆ و خەلک و لەئەنجامدا بۆ شکستی پرینسیپ و پرۆسە و پراکتیسی دیمۆکراسی
ڕٶشنبیرکردنی تاک و کۆمەڵ بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو شوێن و کاتێکدا و بە درێژایی قۆناغەکانی ژیان پێویستییەکی گەوهەریی پاراستن و سەرکەوتنی دیمۆکراسییە.

( 11 )
دیمۆکراسی بە ناتەواویی و کەمئەرکیی دەمێنێتەوە گەر نەبێتە دیمۆکراسییەتێکی کۆمەڵیی، گەلیی، تاکەکەسیی یان کۆمەلگای دیمۆکراسی تاکی دیمۆکرات دروست نەکات
کۆمەلگای بیرکردنەوەی ئازادی مرۆڤی تاکی ئازاد
بیرکردنەوەی ئازاد بۆ کۆمەل و لە کۆمەلدا
بۆ چارەسەری کێشەکان و داهێنانی چارەسەری نوێ،. پرۆژەی نوی، ئاسۆی نوێ، هیوا و خەونی نوێ
دیمۆکراسی تەنیا بۆ دیمۆکراسییکردنی دەسەڵات و حوکم نییە
تەنیا بۆ جیاکردنەوە و سنووردارکردنی دەسەڵاتەکان نییە
ئەمە تەنیا ئامرازە، ڕێبازە، دەروازەیە
ئامانجی دیمۆکراسی دامەزراندنی دامەزراوە دیمۆکراسییەکانە
ئامانجی دامەزراوە دیمۆکراسییەکان هاوجووتکردنی بەرپرسیاریی و لێپرسینەوە لە لایەک و ئازادکرنی وزەی رۆحی، دەروونیی و جەستەیی و کۆمەلگەیی و هەرەوەزیی هاونیشتیمانانە.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.