هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

تیرورى بیر، ترسناكترین جۆره‌كانى تیرۆره. ئه‌ویش خۆى ده‌بینێته‌وه‌ له‌ به‌ستنه‌وه‌ى مێشك و بیركردنه‌وه‌ى تاك, كوشتنى ئازادى , ده‌م به‌ستن, ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌موو مافه‌كانى مرۆڤدا, له‌ داهێنان و له‌ بیركردنه‌وه‌و له‌ بریاردان له‌ هه‌ڵبژادرنى ویسته‌كان تاك, هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ند ده‌كرێن و ده‌به‌سترێنه‌وه‌, تا راده‌یه‌ك ئه‌و تاكه‌ ده‌كرێته‌ كه‌سێكى كۆیله‌و ژێرده‌سته‌ چى پێ بوترێت ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌ جێبه‌ جێبكات, نابێت هه‌رگیز ناره‌زاى ده‌رببرێت, نابێت لارى هه‌بێـت له‌وه‌ى بۆى دانراوه‌. هه‌میشه‌ ده‌ستى تیرۆر داخوازى خۆ به‌ سته‌وه‌دانى ده‌بێت له‌ خودى كه‌سه‌كان وه‌ كارلێكیكى وا له‌ تاك ده‌كه‌ن كه‌ برواى وا بێت ئه‌و تواناو ده‌سه‌ڵاتى گۆرینى دۆخه‌كه‌ى نى یه‌, ئه‌م جۆره‌ ده‌سه‌ڵاته‌ خودى تاك ئه‌روخێنى له‌ ئاسۆى و له‌ شاقولى دا به‌ هه‌موو ئاراسته‌كان تاك توشى دۆگما بوون ده‌كات و داى ئه‌ته‌پێنێ له‌ هه‌موو بیر و باوه‌ر و بۆچوونه‌كانى. به‌ جۆریك كار ده‌كات تا كۆمه‌ڵگا قه‌زه‌م ده‌كات و هاونیشتیمانى وا لێده‌كات بیرو باوه‌ره‌كانى ته‌زویر بكات و له‌ گۆرى بنێت, كارى ئه‌م تیرۆریستى بیره‌ بۆ ئه‌ویه‌ كه‌ تاكه‌كانى میلله‌ت بچنه‌ قوڵاى كۆیلایه‌تى و گۆیرایه‌ڵى و دارمانه‌وه‌, وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێـت ‌ تا وه‌كو تاك بیر و هزرى خۆى ته‌واو له‌ ده‌ست ئه‌دات و ده‌بێته‌ ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێ و دارده‌ستى ئه‌و تیرۆریسته‌.
ماناى زمانه‌وانى تیرۆر ى فیكرى ترس و شڵه‌ژان و بێ متانه‌ى یه‌ , ئه‌مانه‌ش وا له‌ مرۆڤ ده‌كه‌ن نه‌ ببینێ به‌ ببیستێ نه‌ قسه‌ بكات , به‌ مانه‌یه‌كى تر داخستنى ده‌رگاى عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌و ته‌سلیم بوون به‌ به‌رامبه‌ر, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بگاته‌ ئاستى رازى بونیش به‌ هه‌ڵه‌و زۆردارى تیرۆریسته‌كه‌ هه‌روه‌ها هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى راستى یه‌كان و پێشوازى كردن له‌ نا ته‌ندروستى یه‌كان ئه‌و تیرۆریسته‌‌ , رازى بوون به‌ هه‌موو جۆره‌كانى زۆردارى و نا یه‌كسانى و تاڵانى و گه‌نده‌ڵى .
ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ هۆى روخانى كۆمه‌ڵگاو ئاراسته‌ كردنى یاسا وبیرى به‌رێوه‌به‌ردنى گه‌ل به‌رو یاساو بیرى دارستانى , ئه‌توانین تیرۆرى فیكرى له‌ رسته‌یه‌ك دا كورت بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ( ئه‌وه‌ى له‌گه‌ل ئێمه‌ نى یه‌ ئه‌وه‌ دژمانه‌ ) .
ترسناكترین جۆرى تیرۆر بریتى یه‌ له‌ تیرۆرى بیر, ئه‌مه‌ش به‌ گاڵته‌ كردنه‌ به‌ بیرو مێشكى ئه‌وانى تر , كه‌ سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌یه‌نێـته‌ دۆخى ترس و دڵه‌راوكێ وه‌ وا له‌ تاك ده‌كات به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به‌ دڵنیایى و متمانه‌ نه‌كات له‌گه‌ڵ ده‌ورو به‌ره‌كه‌یدا.
ده‌سه‌ڵاتى تیرۆریست هه‌میشه‌ به‌ره‌نگارى ئه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ بیر و بۆچونى راست و دروستیان هه‌یه‌ وه‌ كاتێك ئه‌بینین ئه‌م كه‌سه‌ دژه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دا و ئاماده‌یه‌ بۆ ده‌رخستنى گه‌نده‌ڵى یه‌كانى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌ر بۆیه‌ یه‌كسه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش ئاماده‌ى تێدایه‌ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ بیرانه‌ به‌ تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ به‌سه‌ریاندا، وه‌ك بینیومانه‌و بیستومتنه‌ كه‌ به‌و كه‌سانه‌ ده‌لێن: ئه‌مانه‌ خیانه‌تكارن له‌گه‌ل نیشتیمان و گه‌ل دا. یان ئه‌مانه‌ دوا كه‌وتوون یان ئه‌مانه‌ تیرۆستن یان ئه‌مانه‌ له‌ یاسا لایان داوه‌ , زۆر جار تۆمه‌تى وا دروست ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ته‌نانه‌ت خۆشیان بروایان به‌ تۆمه‌ته‌كه‌ نى یه‌, خۆ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بگاته‌ راده‌یه‌كى ترسناكتر ئه‌وا به‌ دڵنیایى تیرۆرى ده‌كه‌ن و له‌ ناوى ئه‌به‌ن , ئه‌مه‌ دواى ئه‌وه‌ى هه‌وڵى كرینه‌وه‌ى قه‌ڵه‌م و ویژدانه‌كه‌ى ئه‌ده‌ن و سه‌ركه‌وتوو نابن , هه‌رچه‌نده‌ له‌م رۆژگاره‌ى ئێمه‌دا كه‌سانێكیش هه‌ن كه‌ قه‌ڵه‌مه‌كانیان كرده‌ ماكیاژى جوانكردنى ناشرینى یه‌كانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ پێناوى سه‌فته‌یه‌ك دۆلاردا .
له‌ هیچ سیستمێكى دیموكراسى دا نى یه‌ كه‌ رۆژنامه‌ دابخرێت یان رۆژنامه‌ نوس بگیرێت یان رۆژنامه‌ نووس تیرۆر بكرێت, به‌ڵكو دیموكراسى یه‌ت وه‌رگرتنى بۆچونى ئه‌وى تره‌ به‌ بیر و هزرێكى ساده‌و ئازاده‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ په‌یره‌و كرا ئه‌وا به‌ دڵنیایى یه‌وه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ تیرۆریستى بیره‌.
مێژووى ئه‌م تیرۆرى بیره‌ ‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵه‌كانى 1498 كاتێك له‌ فلورانس نووسه‌ر ( سافنو رولا ) سوتێنرا له‌به‌ر ره‌خنه‌گرتنى له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و كاته‌ وره‌خنه‌ گرتن له‌ پیاوانى ئاینى كه‌نیسه‌كان, هه‌روه‌ها له‌ یاریگاى رۆما فه‌یله‌سوف (جیوردانو برونو ) له‌سه‌ر هه‌مان شێوه‌ له‌ دواى سه‌ده‌یه‌ك و له‌ ساڵى 1600 سوتێنرا, كاتیك ناوبراو زۆر پابه‌ند بوو به‌ بیره‌ تازه‌گه‌رى یه‌كانى یه‌وه‌ كه‌ نه‌ ئه‌گونجا له‌ گه‌ڵ خواست و به‌رژه‌وه‌ندى پیاوانى ئاینى كه‌نیسه‌كان. هه‌روه‌ها سجن كردنیش ئه‌وه‌ به‌شى ( فولتیر) بوو كاتێك لیخوشبوونیشى بۆ ده‌رچوو ده‌ركرا بۆ ئینگه‌لته‌را , راوه‌دونانیش به‌شى ( جان جاك روسو ) بوو كاتیك ناچار كرا ووڵاته‌كه‌ى خۆى به‌ جێهێلێت و رابكات له‌ ترسى ئه‌و بریاره‌ توندانه‌ى به‌سه‌ریدا ده‌ركرا له‌ په‌رله‌مانى پاریسه‌وه‌.
ئێستاش ئه‌وه‌ى به‌دى ئه‌كرێت تیرۆرى بیر له‌ كوردوستان دا بوونى هه‌یه،‌ وه‌ هه‌ر جاره‌و به‌ شێوه‌یه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌بینین. له‌ تیرۆر كردنى رۆژنامه‌ نوس سه‌رده‌شت عوسمان و پاشان كاوه‌ گه‌رمیانى و سۆرانى مامه‌ حه‌مه‌ و وه‌دات, له‌ دواى ئه‌وه‌ لێدان و گرتنى رۆژنامه‌نوسان نه‌به‌ز گۆران و رێبین هه‌ردى و ئاسۆس هه‌ردى, پاشان قه‌ڵه‌م كرینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێكى تر له‌ رۆشنبیران, هه‌روه‌ها ئه‌وه‌تا به‌ چ شێوه‌یه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ په‌یامنێرى ئێن ئار تى كاك ئارام ده‌كات, وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و ته‌نها كه‌س بوبێت قسه‌ى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى گه‌رمیان كردبێت. و به‌ گژدا چوونه‌وه‌ى شیرزاد شیخانى به‌ بیا نووى جیا جیا تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ ئه‌م نووسه‌ره‌ نیشتیمان په‌روه‌ره‌.
ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك تا ئێستاش له‌وه‌ تێنه‌گه‌یشتون ئه‌مجۆره‌ تیرۆره‌ زۆر سامناكتر و خراپتره‌ له‌ تیرۆرى جه‌سته‌یى, ئه‌مجۆره‌ تیرۆره‌ كۆمه‌ڵگا ئه‌خاته‌ دۆخى مه‌ترسیدار و دواكه‌وتووه‌و به‌ ئه‌نجام گه‌لێكى بێهۆش و ده‌سه‌ڵاتێكى گه‌نده‌ڵ به‌رهه‌م ده‌هێنێت, وه‌ رۆژ له‌ دواى رۆژ بنه‌ماكانى دیموكراسى یه‌ت و مافى مرۆڤ دا ئه‌روخێت تا له‌ كۆتاى یدا هه‌موو جومگه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ كۆمه‌ڵگا ئه‌كه‌وێته‌ قوڵاى چه‌قینه‌وه‌ له‌ نه‌هامه‌تى و دواكه‌وتووى و گرتن و كوشتن و راوه‌دونان و وێران بوون.

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت