هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

ولا تَلْبِسُوا الْحَقَّ بِالْبَاطلِ وتَكْتُمُوا الْحَقَّ وأَنْتُمْ تَعْڵمُونَ.. بقرە 42 ) راستى ئه‌شارنه‌وه‌و خۆشتان ئه‌زانن. حیزبى ئیسلامى په‌یره‌و پرۆگرامى حیزبه‌كه‌ى له‌ قورئان و فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر هه‌لێنجاوه‌و ده‌رى هێناوه‌, هه‌میشه‌ ئه‌بێت به‌رنامه‌ى حیزب ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت له‌ ره‌فتار و گوتارى دا بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌ى خه‌ڵك به‌ ده‌ست بێنێ هه‌م بۆ لایه‌نى سیاسى, وه‌ بۆ لایه‌نى دینداریش , كه‌ ئه‌مه‌ به‌رنامه‌ى سه‌ره‌كى حیزبى ئیسلامى یه‌ بۆ راكێشانى خه‌ڵك بۆ ئاینى ئیسلام بۆ ناو حیزبه‌كه‌شى, وه‌ په‌یره‌و كردنى بنه‌ماكانى ئاین له‌ ده‌ستور و یاساو به‌رێوه‌بردنى ووڵاتدا له‌و كاته‌ى حیزبه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ ده‌ست له‌ رێگه‌ى نوێنه‌ره‌كانى یه‌وه‌. سه‌ره‌تایى دروست بوونى هه‌موو حیزبێكى ئیسلامیشى له‌ راستگۆى و حه‌ق بێژى یه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌ وه‌رگرێت و ببێته‌ جێگه‌ى برواى جه‌ماوه‌رو كۆمه‌ڵگاكه‌, بۆیه‌ حه‌ق بێژى و راستگۆى وه‌ك چۆن یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ماكانى ئاینى ئیسلام ئاواش یه‌كێكه‌ له‌ پایه‌كانى یان كۆڵه‌كه‌كانى دروست بوونى حیزبى ئیسلامى.

له‌ قورئانى پیرۆزدا ( 283 ) جار ووشه‌ى ( الحق ) باسكراوه‌ به‌ واتا ووتنى راستى .له‌ 25 شوێنیشدا به‌ شێوه‌ى كردار هاتووه‌, هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوداش (د.خ) ده‌فه‌رموێت (لا يمنعنَّ رجلًا هيبةُ الناسِ أن يقولَ بحقٍّ إذا رآه أو شهِدَه فإنه لا يقرِّبُ من أجلٍ ولا يباعِدُ من رزقٍ أو يقولَ بحقٍّ أو يُذكِّرَ بعظيمٍ ) , ئه‌م فه‌رمووده‌ یه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ هه‌میشه‌ راستى بلێت و دور نه‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ ووتنى راستى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌بوون پێیان ناخۆش بوو یان دڵیان گه‌ردى گرت به‌ ووتنى ئه‌و راستى یه‌ پێویسته‌ مرۆڤ هه‌میش حه‌ق بێژ و راست ووته‌ بێـت.
ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه‌ دوونمونه‌ى زۆر بچوكى ناو ئاینى ئیسلامه‌ بۆ ووتنى راستى و حه‌ق بێژى, ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌وێ لێره‌ روونى بكه‌مه‌وه‌ كه‌ حیزبى ئیسلامى پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ كار بكات جا چ ئه‌و راست ووتنه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى حیزبه‌كه‌ى بێت یان له‌ زه‌ره‌رى بێت چونكه‌ به‌ دڵنیایى مرۆڤى ئیسلامى و حیزبى ئیسلامى سه‌ره‌تا كار ده‌كات بۆ رازیكردنى خواى گه‌وره‌ له‌ خۆى و لا نه‌دان له‌ په‌یره‌و پرۆگرامى ئاین, پاش ئه‌وه‌ هه‌وڵى به‌ ده‌ستهێنانى دنیایى ئه‌بێت.

به‌شێك له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ ئێستادا كه‌وتۆته‌ زۆنگاوێكه‌وه‌ هاتنه‌ ده‌روه‌ى ئاسانىیه‌ بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ مه‌له‌كردن له‌م زۆنگاوه‌دا به‌ په‌یره‌وى ئیسلامى مه‌له‌ بكات و به‌ شه‌رع و ئوسولى ئیسلامى سه‌وڵ لێبدات و له‌ قورئان و سوننه‌ت لا نه‌دات, چونكه‌ ئه‌وه‌ى كۆڵه‌كه‌ى هێشتنه‌وه‌ى حیزبى ئیسلامى یه‌ به‌ دڵنیایى به‌ ته‌نها ئاین ـه‌. به‌ریز سه‌لاحه‌دین به‌ هادین له‌م ماوه‌یه‌دا دوو لێدوانى دا كه‌ بۆته‌ جێگاى مشت و مرى زۆرى رۆژنامه‌و سایته‌كان:

یه‌كه‌م/ ئه‌و لێدوانه‌ى له‌ باره‌ى مانه‌وه‌ى بارزانى له‌ پۆسته‌كه‌ى كه‌ به‌زه‌روى دانا.

دووه‌م/ ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌ڵێت ناوه‌ند هۆكارى كێشه‌كانه‌.

من ئه‌م دوو لێدوانه‌ شى ناكه‌مه‌وه‌ چونكه‌ لێكدانه‌وه‌ى زۆر و شیكردنه‌وه‌ى زۆرى بۆ كرا , به‌ڵام ئه‌وه‌ى لاى من جێگه‌ى تێرامان و هه‌ڵوێسته‌یه‌ ئه‌و دووفاقى یه‌ كه‌ یه‌كگرتوو خۆى تێخستووه‌, به‌ جۆرێك كۆمه‌ڵیكیان له‌ زۆنگاودا مه‌لا ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێكیان له‌ رووباردا مه‌له‌ ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌ ناو حیزبه‌كه‌ خۆیدا هه‌میشه‌ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌و بیرو راى جیاواز هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌كان ئه‌مه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ حیزبێكى عیلمانى شتێكى ئاسایى بێت به‌ڵام له‌ حیزبێكى ئیسلامى ئاسایى نى یه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رپه‌رچى یه‌كدى بده‌نه‌وه‌ چونكه‌ سه‌ر له‌ موسوڵمان ده‌شێوێنێت و سه‌رنجام كادره‌كه‌ى یه‌ككگرتوو یان موسوڵمانه‌ى گوێ ى بۆ یه‌ككگرتوو گرتووه‌ یان ئه‌و مۆسوڵمانه‌ ساده‌یه‌ى له‌ ناو كۆمه‌ڵگاكه‌دایه‌ نازنێت راستى و حه‌ق لاى كامیانه‌, سه‌ره‌تا سه‌لاحه‌دین به‌هادین كه‌ پێشوازى له‌ وه‌فدى پارتى كردوو ووتى كۆبونه‌وه‌كان زۆر ئیجابى و باشه‌ له‌و لاوه‌ سه‌رۆكى فراكسێونه‌كه‌ى یه‌كگرتوو ابوبكر هه‌ڵه‌دنى ووتى كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و پارتى هیچ پرۆژه‌یه‌كى پى َنى یه‌ , له‌ پاشان كاتێك سه‌لاحه‌دین به‌هادین ووتى مانه‌وه‌ى بارزانى له‌سه‌ر كورسى یه‌كه‌ى كارێكى باش بوو , شیركۆ جه‌وده‌تى په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو رۆژانه‌ دێته‌ سه‌ر شاشه‌كان و باسى دزینى نه‌وت و كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و باسى ناقانونى یاسایى دانانه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كات و ته‌نانه‌ت یه‌ككگرتوو یه‌كێكه‌ له‌و حیزبانه‌ى پرۆژه‌ى پێشكه‌ش كردووه‌ بۆ گۆرینى یاساى سه‌رۆكایه‌تى له‌و پرۆژه‌یه‌شدا بوون به‌ دوو به‌شه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵیكیان به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانیان كردو كۆمه‌ڵێكیان به‌شداریان نه‌كرد. ئه‌مه‌ دوو فاقی یه‌كى سه‌یره‌ كه‌ له‌ حیزبێكى ئیسلامى سیاسى پێناوترێت سیاسه‌تكردن, ته‌نانه‌ت كاتێك باسى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كێشه‌كانى هه‌رێم هۆكاره‌كه‌ى ناوه‌نده‌ , ئه‌ى ئه‌وه‌ نى یه‌ موسه‌نا ئه‌مین یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى پشتگیرى پرۆژه‌كه‌ى گۆران و یه‌كێتى كرد بۆ پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ و له‌سه‌ر شاشه‌كانه‌وه‌ لۆمه‌ى هه‌رێمى ئه‌كرد كه‌ شكستخواردوو بووه‌ له‌ ئیداره‌ دانى هه‌رێمه‌كه‌ وه‌ یاسایه‌كیان له‌ دژى خواست و ویستى پارتى ده‌ركرد له‌ به‌غداد , ئه‌ى بۆ په‌یره‌وتان نه‌كرد بۆ له‌ به‌غداد ده‌نگ به‌رز ناكه‌نه‌وه‌ بڵێن ئێوه‌ هۆكارى كێشه‌كانن هه‌رێم نین.
شاردنه‌وه‌ى راستى یه‌كان ره‌نگه‌ كارێكى ئاسایى بێت بۆ حیزبى عیلمانى یان چه‌پ به‌ڵام ئه‌مه‌ ناگونجێت و ره‌وانى یه‌ كه‌ حیزبى ئیسلامى راستى بشارێته‌وه‌ یان بیگۆرێت, كێشه‌كه‌ لێره‌ به‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نى یه‌ بڵێن یه‌كگرتوو ئه‌گه‌ر وا بكات ده‌نگ ناهێنێت ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ ئێستا به‌ دوا لاى یه‌كگرتوو گرنگ نه‌بێت, چونكه‌ خۆى باش ئه‌زانێت به‌ چ ئاراسته‌یه‌كدا كار ده‌كات و سیاسه‌ت ده‌كات بۆ داهاتووى به‌ڵام ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌ له‌ كۆمه‌لگایه‌كى موسۆڵمانى وه‌ك ئێمه‌دا خه‌ڵك فێرى شاردنه‌وه‌ى راستى و نه‌وتنى حه‌ق و دور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ راست بێژى بكرێت كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك حیزبێكى ئیسلامى كه‌ برواى به‌ خودا و به‌ ده‌سه‌ڵاتى خودا هه‌یه‌ رابكات له‌ ووتنى حه‌ق و ده‌رخستنى راستى ئه‌بێت داهاتووى موسوڵمانه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه‌ چۆن بێت كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ره‌فتارى ئیسلامى تێدا بكرێت.
ئێستاش ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو به‌ به‌ریه‌وه‌ ماوه‌ بۆ ووتنى راست بێژى و سه‌لماندنى مۆسوڵمانیه‌تى حیزبه‌كه‌ى فه‌رموو با پرۆژه‌كه‌ى به‌ ره‌سمى بكشێنێته‌وه‌ و دان به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمدا بنێت به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى, تا بیسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌مان له‌ ووتنى حه‌ق و له‌ ووتنى راستى ناترسن و ته‌نها مه‌به‌ستیان خزمه‌تكردنى ئاینى ئیسلام و موسوڵمانانه‌.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت