هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

دۆخێكى ئاڵۆز و ترسناك به‌رێوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ووردى و ژیرى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كرێت پاشرۆژێكى خراپ چاوه‌رێى كوردوستانه‌, ریفراندۆم له‌ پرسێكى نه‌ته‌وه‌یى یه‌وه‌ بۆته‌ گه‌مه‌یه‌كى ترسناك. هه‌ندێك بۆچونیان وایه‌ كه‌ ریفراندۆم ناكرێت, هه‌ندێكى تریش به‌ په‌له‌یه‌ له‌كردنى ریفراندۆمه‌كه. دۆخى سیاسى كوردوستان خۆى له‌ بارێكى زۆر دژوار و سه‌ختدایه‌ به‌ پیلان به‌ره‌و سه‌ختتر ده‌برێت.
كۆچى دواى نه‌وشیراوان مسته‌فا و ئاڵۆز بوونى په‌یوه‌ندى یه‌كانى ناو یه‌كێتى و تێك چوونى رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان یه‌كێتى و گۆران, هاتنه‌ ناوه‌وەى مالیكى بۆ گه‌مه‌ى كوردوستان كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لێپرسراوى ده‌زگاى ئه‌منى سلێمانى, بێهیوا بوونى توركیا له‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كوردوستانى رۆژ ئاوا و بێمنه‌تى پارتى به‌ داهاتووى هه‌رێمى كوردوستان كۆمه‌ڵه‌ فاكته‌رێكى ترسناكن, به‌ریتانیا كه‌ سیاسه‌ت دارێژه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راسته‌ به‌ ئاشكرا دژایه‌تى خۆى بۆ ریفراندۆم راگه‌یاند. ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نى یه‌, توركیا به‌ فێڵ و شاراوه‌یى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسى ریفراندۆم ده‌كات، له‌ هه‌رێمى كوردوستان وه‌ به‌دڵنیایى هه‌رگیز پشتگیرى دروست بوونى ده‌وڵه‌تى كوردى ناكات، به‌ڵكو ئه‌و ده‌یروخێنێت, عه‌بادى به‌ ئاشكرا ده‌ڵێت: ئێمه‌ دژى ریفراندۆمین وه‌ هه‌رگیز ئه‌وان ده‌ست به‌ردارى كه‌ركوك و ناوچه‌ دابراوه‌كان نابن وا به‌ ئاسانى, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتى هه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌م ریفراندۆمه‌ بكات, ئه‌مانه‌ نیشانده‌رى داهاتویه‌كى ئاڵۆز و ترسناكن.
پارتى هیوایى به‌ هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم نه‌ماوه‌, برواى به‌ په‌رله‌مان و سیستمى په‌رله‌مانى نى یه‌, شه‌رى داعش و یارمه‌تى نێو ده‌وڵه‌تى به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت بۆ كوردوستان, سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ ئه‌وروپایه‌و یه‌ هیواى كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگى ناره‌زایه‌تى ئه‌ورپایه‌ دژى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى, دۆخى سیاسى له‌ چه‌قبه‌ستوى یه‌ وه‌ به‌ره‌و ئاڵۆز بوون ده‌چێت, ئه‌مه‌ بێهواى نى یه‌ به‌ڵام ئاگاردار كردنه‌وه‌یه‌ له‌ ترسێكى نزیك و له‌ داهاتویه‌كى خراپ بۆ ناوچه‌كه‌.

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت