هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

له‌ ئێستادا دیدگایه‌كی نوێ له‌ كوردوستانی باشووردا ده‌بینرێت، ئه‌ویش فۆرمی بیر و بریاری نوێ یه‌, فۆرمێك جیاواز له‌ ره‌وته‌كانی پێشوتری شه‌قامی كوردی جیاواز له‌ دیدبینی و له‌ بریاردان و ئایدیا باوه‌كانی پێشوتر, ئه‌مرۆ ئه‌م دیدگا نوێ یه‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارتی دیموكراتی كوردوستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشی تێپه‌راندووه‌ و به‌ دوای فۆرمێكی نوێدا ده‌گه‌رێت بۆ بریاردان و هه‌ڵویست وه‌رگرتن له‌مه‌ر بابه‌ته‌كان , ئێستا ده‌بێت پارتی و گۆران و یه‌كێتی گوێ بۆ شه‌قام بگرن. ده‌بێت خۆیان تێكه‌ڵی هاوكێشه‌ نوێكان و بیركردنه‌وه‌و بریاردانی شه‌قام ببن. ده‌بێت ئه‌م حیزبه‌ كۆنانه‌ له‌ دۆخه‌ سه‌رو شكڵ پێوه‌گرتوه‌ بێنه‌ ده‌روه‌ و، ڕوو له‌و فۆرمه‌ تازه‌یه‌ بكه‌ن, لێره‌ به‌ دووا نه‌هجی به‌دوا كه‌وتنی شه‌قام بۆ هه‌موو حیزبه‌كان كۆتایی پێهات ده‌بێت، ئه‌وه‌ گۆڕان و حیزبه‌كانی ترن، ده‌بێت به‌ دوای نه‌هج و ئامانجی شه‌قام دا برۆن به‌ تایبه‌ت له‌ پرس گه‌لێكی گرنگی وه‌ك ریفراندۆم و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی.
فۆرمولای بریاردان له‌ كوردوستان له‌ دوای خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه‌ چووه‌ دۆخێكی نوێ! وه‌ ئێستا هاوكێشه‌یه‌كی نوێ ده‌بینرێت له‌ بریاردان. ئێستا ئه‌وه‌ی بریار ئه‌دات له‌سه‌ر پرسێك یان بابه‌تێك، ئه‌وه‌ فۆرمێكی نوێ یه‌و جوڵه‌یه‌كی جیاوازه‌ له‌وانه‌ی پێشوتر له‌ كوردوستان دا هه‌بوون, هه‌رچی ئه‌و كۆبونه‌وه‌و بریارانه‌ی له‌ ژووره‌ داخراوه‌كانی حیزبه‌ سیاسی یه‌كان ئه‌درێت، مانایه‌ك و نرخێكی له‌م فۆرمه‌ تازه‌یه‌دا نه‌ماوه،‌ بۆیه‌ گه‌ر ئێستا حیزبه‌كان به‌ هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و ره‌وتی كۆنی خۆیانه‌وه‌ دوای بابه‌تێك بكه‌ون، وه‌ بانگه‌شه‌ ی بۆ بكه‌ن به‌ بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ ئه‌و فۆرمه‌ نوێ یه‌ ئه‌وا ئه‌و حیزبانه‌ ده‌خرێنه‌ خانه‌ی حیزبه‌ ئیكسپایه‌ره‌كانی دی و هێدی هێدی به‌ره‌و بچوكبونه‌وه‌و دارمان ده‌چن.
ئێستا هاوكێشه‌ی نوێ به‌ ده‌ست ئه‌و بیره‌ نوێ یه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ئاسان دیدبینی ناگۆرێت و لۆژیكی سیاسی و ئابووری رستی بریاردان و هه‌ڵوه‌سته‌ كردنی یه‌تی بۆیه‌ ده‌بێت حیزبه‌كانی كوردوستان به‌ نیگایه‌كی جیا له‌وانه‌ی پێش له‌م فۆرمه‌ تازه‌یه‌ بروانن, ئه‌م فۆرمه‌ نوێیه‌ پێكهاته‌ی ده‌نگی بیرو نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆڤ دۆستی و دابینكردنی دیموكراسی و پێداویستی ژیانی تاكی به‌ستۆته‌وه‌ به‌ یه‌كه‌وه. ئه‌م فۆرمه‌ پێویستی به‌ دووربینی و بنه‌مای زانستی هه‌یه‌ بۆ هه‌ر بابه‌تێك پێش بریاردان وه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ له‌ گه‌شه‌و بڵاو بونه‌وه‌دایه‌ بۆیه‌ سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ حیزبه‌كانن ده‌بێت دوای ئه‌م فۆرمه‌ تازه‌یه‌ بكه‌ون، ده‌نا ده‌چنه‌ ریزی بێ مانای و بی كرداری. ئه‌م فۆرمه‌ نوێ یه‌ به‌ پانتایی یه‌كی جیاتر له‌ حیزبایه‌تی گه‌شه‌ ده‌كات له‌ ناو كوردستان دا و سه‌ره‌نجام به‌ ئاسانی تێكه‌ڵی پارچه‌كانی تری كوردوستانیش ده‌بن و به‌ شێوه‌یه‌كه‌ ئاسۆی به‌ هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌دا گه‌شه‌ ئه‌كه‌ن و هاوبیری یه‌كی نوێ و ئامانج دیاریكراو پێك ده‌هێنن، داهاتوش بۆ دیدبینی یه‌كانی ئه‌وان فه‌راهه‌م ده‌بێت.

 

هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە