هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

دۆخى ناوخۆى كوردوستان، رۆژ له‌ دواى رۆژ به‌ره‌و ئاڵۆز بوونى زیاتر, به‌ره‌و نادیارى زیاتر هه‌نگاو ده‌نێـت. له‌ لایه‌ك كێشه‌ سیاسى یه‌كان زیاتر به‌ره‌و ئاڵۆز بوون ده‌چن، به‌ تایبه‌تى له‌ دواى كۆچى رێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌ى گۆران. كه‌ ئێستا داهاتووى بزوتنه‌وه‌ى گۆران له‌ ترس و چاوه‌روانى یه‌كى نادیار دا, ئاخۆ ئه‌بێت گۆران به‌ هه‌مان رێباز و رێره‌و بمێنێته‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌نها رێبازێكى تێۆرى بوو, رێباز و به‌رنامه‌یه‌ك بوو هیچ سوودێكى كردارى لێ به‌رجه‌سته‌ نه‌كرا. چونكه‌ رۆژگار ئه‌وه‌ى سه‌لماند كه‌ ئه‌و جۆره‌ له‌ خه‌بات له‌ كوردوستان و له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى سوودى نى یه‌. یان ئه‌وه‌تا ئیتر كاتى ئه‌وه‌ هاتووه،‌ كه‌ پێش دانانى رێكخه‌رى تازه‌و و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى به‌رنانه‌مه‌كانى گۆران، سه‌ره‌تا ده‌بێـت گۆران رێباز و به‌رنامهکە‌ى خۆى بگۆرێت. تاقیكردنه‌وه‌و گوزه‌رانكردن له‌ناو ئه‌م دۆخه‌ى تێپه‌ریى، ئه‌وه‌ى سه‌لماند، كه‌ گۆران ئاراسته‌یه‌كى دیاریكراو گونجاوى نه‌بوو بۆ دۆخه‌كه.‌ بۆیه‌ له‌ برى باشتربوون، هه‌م له‌ دۆخى سیاسى گۆران، هه‌م له‌ دۆخى سیاسى كوردوستان، ئالۆزتر بوون دروست بووه‌. ئێستا به‌رو چه‌قبه‌ستووى رۆشتوه‌. وه‌ مانه‌وه‌ى گۆرانیش له‌م دۆخى لاوانه‌وه‌یه‌ى ئێستاى دا و، به‌ ته‌نها سه‌یركردنى دۆخه‌كه‌و ته‌عزێگیرىكردن، زیاتر دۆخى ناو گۆرانیش به‌رو چه‌قبه‌ستوى ده‌بات.
كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ناو ئه‌م دۆخه‌دا گۆران رێككه‌وتنێكى سیاسى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى هه‌یه‌، كه‌ ئێستا به‌ روونى ئه‌یبنین یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان ڕوویه‌ك نیشان ئه‌دات و، كردارێكى جیاواز له‌ ژێره‌وه‌ ئه‌نوێنێت. به‌ كوردى یه‌كه‌ى، دوو روویه‌كى گه‌وره‌ى یه‌كێتى كه‌وتۆته‌ ناوى یه‌وه. هه‌ندێك له‌ چاودێران، ئه‌مه‌ بۆ دۆخى باڵباڵێنى ناو یه‌كێـى ده‌گێرنه‌وه. به‌َڵام ئه‌وه‌ى به‌ ووردى، دیدبینى یه‌ك بكات بۆ رووداوه‌كان، ده‌بینێت ئه‌وه‌ى یه‌كێـى ئه‌یكات به‌ به‌رنامه‌رێژى یه‌و هه‌موو كار و كاردانه‌وه‌یه‌كى به‌ بنه‌مایه‌كى به‌رژه‌وه‌ندى پاراستنى سه‌ره‌تایى بوونى هه‌یه.
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان كاتێك رێككه‌وتن نامه‌ى ستراتیژى له‌گه‌ل پارتى دیموكراتى كوردوستان كرد، سه‌ره‌تا به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانیان تێكه‌ڵ كرد، له‌ پاشان رێككه‌وتنى سیاسیان كرد. بۆیه‌ ئێستاش، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ستراتیژى یه‌ له‌ بنه‌مادا ماوه‌و نه‌مردووه.‌ به‌ ڵكو هه‌موو كارێكى یه‌كیًتـى نیشتیمانى كوردوستان بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو لایانه،‌ هه‌م پارتى و هه‌م یه‌كێتى. ته‌نانه‌ت رێككه‌وتنى یه‌كێتـى نیشتیمانى كوردوستان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆران، ته‌نها جۆریكه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ى گۆران له‌ ناو بازنه‌ی هه‌ناوى یه‌كێتى دا بۆ متكردنى گۆران و توانه‌وه‌ى. ئه‌وه‌ى یه‌كێـتى ئه‌ێكات له‌گه‌ڵ گۆرانم ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندى پارتى یه‌. ئه‌وه‌ گۆرانه‌ چۆته‌ وه‌همێكه‌وه،‌ كه‌ ناوى رێككه‌وتنى ده‌باشانه. بۆیه‌ ئێٍستا گۆران ده‌بێت یه‌كێك له‌ دوو رێگهکە‌ هه‌ڵبژێرێت، سێهه‌مى نى یه‌:
‌یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه‌ گۆران سه‌ره‌تا گۆرانكاریى بكات له‌ ریتم و رێباز و خه‌سڵه‌تى خه‌بات و كاركردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ , ئه‌ویش به‌ دیاریكردنى ئاراسته‌یه‌كى روون و داهاتوو دیار وه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان.
دووەم: یان ته‌واو تێكه‌ڵبێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردوستان و ئه‌وانیش به‌رژه‌وه‌ندى دروستبكه‌ن و رێك بكه‌ون له‌گه‌ڵ پارتى, به‌م جۆره‌ دۆخه‌كه‌ بۆ هاوڵاتیان و بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆران بۆ یه‌كێتیش یه‌كلایى ئه‌بێـه‌وه‌.
ئێستا پاش رێككه‌وتنى رۆز نه‌فت, پێشبینى خراپتر بۆ دۆخى ناوخۆى كوردوستان ئه‌كرێـت, چونكه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ى رێككه‌وتنه‌كیان كردووه‌، یه‌كێکیان سه‌رۆكى حكومه‌ته،‌ كه‌ له‌ هه‌وڵى هێشتنه‌وه‌ى پێگه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتى خۆیدایه،‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك باڵى كورت ده‌كرێته‌وه،‌ په‌نجه‌ به‌ په‌نجه‌ لێ ده‌برێته‌وه. ئه‌وه‌ى تریان جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى دروستكردنى كاریزماو پێگه‌ى سیاسى یه‌ بۆ خۆى. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ قوباد تاڵه‌بانى نه‌ پاره‌ى هه‌یه،‌ نه‌ چه‌ككدارى هه‌یه. كه‌ نه‌بوونى ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ هۆكارى زوو توانه‌وەو نه‌مانى ده‌سه‌ڵات. كه‌واته‌ ئه‌وه‌ى به‌پێى لۆژیك، پرسیار دروست ده‌بێـت له‌سه‌ر رێككه‌وتنى ئه‌مجاره‌ى رۆز نه‌فت و، پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى، ئه‌وه‌یە ئایا كێ ئه‌مجاره‌ سوود مه‌نده‌ له‌م رێككه‌وتنه؟.
دروست بوونى ئه‌م جۆره‌ بازرگانى و ئه‌م جۆره‌ له‌ په‌نا بردن بۆ هێشتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و پایه‌ و پێگه‌ دۆخى ناوخۆى كوردوستان ئاڵۆزتر و به‌ره‌و تاریكتر ده‌بات له‌وه‌ى كه‌ئێٍستا تێیدایه‌ , له‌ داهاتوو كێشه‌ى گه‌وره‌تر دروست ده‌بن, وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌و ژێژر په‌نجه‌یه‌ى كوردوستانى گرتووه‌ نه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌لًكو رۆژ له‌ دواى رۆژ جێگه‌ى زیاتر جه‌سته‌ى كوردوستان ده‌گرێت تا به‌ره‌و دوا هه‌ناسه‌ى ده‌به‌ن و كوردوستانى باشور كۆتایى دێت .







هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە