هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

تا نزیكتر ببینه‌وه‌ له‌ واده‌ى ریفراندۆم ئه‌گه‌ره‌كانى دواخستنى و نه‌كردنى ریفراندۆمه‌كه‌ زیاتر ده‌بن, راسته‌ بارزانى له‌ رێگه‌ى راگه‌یاندنه‌كان دڵنیایى به‌ كردنى ریفراندۆمه‌كه‌ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌ شه‌رى راگه‌یاندن و چه‌واشه‌كارى میدیایى, له‌ راستیدا خودى بارزانیش ترس و ئه‌سته‌مه‌كانى به‌رده‌م ریفرندۆمى وا لا روون نه‌بوو وه‌ك ئێستا ده‌رده‌كه‌وێـت، بۆیه‌ نه‌كردنى ریفرندۆم له‌ ئێستادا ئه‌گه‌رێكى گه‌وره‌یه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ بۆ داهاتووى سیاسى و سه‌ركرده‌ى بارزانى دروست ده‌كات، چونكه‌ بابه‌ت گه‌لێكى وه‌ها گرنگ به‌مشێوه‌یه‌ پاشه‌كشه‌ى لێبكرێت و شكستى لێ به‌یان بكرێت زه‌ره‌ێك زۆر ئه‌دات به‌ داهاتووى سیاسى و مێژووى بارزانى. بۆیه‌ بارزانى له‌ ئێستادا نایه‌وێت ئه‌و زه‌ره‌ره‌ بخاته‌ سه‌ر شانى خۆى به‌ دواى ده‌رچه‌ییه‌كدا ده‌گه‌رێت خۆى لێوه‌ رزگار بكات, هه‌ر بۆیه‌ پارتى له‌ ئێستادا به‌ هه‌موو مه‌رجه‌كانى یه‌كێـتى و گۆران ڕازى یه‌ ته‌نها بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ دواخستنى ریفراندۆم له‌ رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه‌.
ئه‌مریكا و عێراق و ئێران رۆژ له‌ دواى رۆژ هه‌ره‌شه‌كانیان ئه‌به‌نه‌ ئاستێكى به‌رزتر و ترسناكتر, هیچ كام له‌م لایه‌نانه‌ نایانه‌وێت ریفراندۆم بكرێت وه‌ رێگه‌ به‌كردنى ناده‌ن , هه‌رچى توركیایه‌ پێده‌چێت ده‌ستى له‌ پشت كردنى ریفراندۆمه‌كه‌وه‌ هه‌بێت، بۆیه‌ بێده‌نگى لێكردوه‌وه‌ كردنى به‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ئه‌زانێت، كه‌ كوردوستان بكاته‌ قوبرسێكى تر و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ى بۆ خۆى به‌رێت. به‌لام ئه‌مه‌ له‌ بونى عێراق و ئێران و ئه‌مریكا ئه‌سته‌مه‌, ئێستاش پارتى ده‌یه‌وێت دڵى توركیا له‌ خۆى زیز نه‌كات و به‌شێوه‌یه‌كى دیبلوماسى پاشه‌ كشه‌ بكات له‌ ریفراندۆمه‌كه‌و به‌ بێ ئه‌وه‌ى بارزانى زه‌ره‌مه‌ند بێت له‌م هاتنه‌ ده‌روه‌یه‌.
له‌ ئێستادا له‌ سوودى خه‌ڵكى كوردوستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆرانیشه‌ كه‌ ریفراندۆم دوا بخرێت، بۆیه‌ وا باشتر گۆران به‌شدارى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكات و ریفراندۆم دوا بخه‌ن له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ و له‌ پاش ئه‌وه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر بابه‌ته‌كانى تر, له‌ كاتى به‌شدارى نه‌كردنى گۆران بزوتنه‌وه‌ كه‌ به‌ سسستى و به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چێت و گۆران بێ كار و بێهه‌ڵویست ئه‌مێنیته‌وه‌، چونكه‌ دۆخه‌كه‌ ئێستا له‌و ئاسته‌دا نى یه‌ كۆمه‌ڵێ كارى لاوه‌كى تر بهێنرێته‌وه‌ به‌ بیانوو ده‌بێت، كارى سه‌ره‌كى په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر كردنى پرسى ریفراندۆم بێت كه‌ ئه‌گه‌رى دواخستنى رۆژ له‌ دواى رۆژ زیاد ده‌كات وه‌ ترسه‌كانى وێرانى هاتنى دواى كردنیشى رۆژ له‌ دواى رۆژ زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت