هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

له‌ رێكه‌وتى 17-7-2017 یادى سه‌دو پێنج ساڵه‌ى دامه‌زراندنى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى عیراقى ده‌كرێته‌وه‌. به‌ واتاى تێپه‌ربوونى سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر دروستوونى ئه‌و هێله‌دا, هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى عێراقى له‌ دواى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى عوسمانى له‌ عیراق و هاتنى به‌ریتانى یه‌كان, له‌ لایه‌ن ئه‌ڵمانى یه‌كانه‌وه‌ به‌ردى بناغه‌ى بۆ دانرا و ده‌ستكرا به‌ جێبه‌جێكردنى , له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى (هه‌ولێر- كه‌ركوك – به‌غداد ) له‌ به‌رنامه‌دا بوو كه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت و ته‌واو بكرێت به‌ڵام نه‌كرا, هه‌رچى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى سلێمانى یه‌ ته‌نها به‌س ناو بووه‌ و هیچ بنه‌مایه‌كى نه‌بووه‌ له‌راستى دا, ره‌نگه‌ وورده‌ شتێك به‌ ته‌نها بۆ ناو كرا بێ به‌ڵام له‌ راستیدا هیچى دیار نه‌بوو, ئه‌م بابه‌تى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ له‌ دواى سه‌ده‌یه‌ك بووه‌, به‌ ته‌نها بۆ گواستنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئاسایى یان شتوو مه‌ك بوو, به‌ڵام تا ئێستا كوردوستان نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه‌و و خۆشى تا ئێستا هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى نى یه‌.
ئێستا له‌ كوردو‌ستان شه‌مه‌نده‌فه‌رێكى تر به‌ رێده‌كه‌وێت, شۆفێره‌كه‌ى پارتى دیموكراتى كوردوستانه‌, و له‌سه‌ر هێڵى ئاسنینى حیزب ده‌یه‌وێت به‌رێ بكه‌وێت, ئه‌مجاره‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ خه‌ڵكى پێ نى یه‌, به‌ڵكو ماف و چاره‌نوسى میلله‌تێكى زوڵم لێكراو سته‌م دیده‌ى پێ یه‌ میلله‌تێك ساڵانێكه‌ نه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ڵكو خه‌ونى به‌ گالیسكه‌یه‌كه‌و ده‌بینى به‌رو سه‌ربه‌خى به‌رێت. ئه‌مجاره‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر بارى گرانه‌و شوفێرى شاره‌زاو هێڵى ئاسنینى باشى ده‌وێت, ده‌نا كاتێ وه‌رگه‌را یان له‌ كار كه‌وت یان كه‌وته‌ به‌رئاسته‌نگێ هه‌رچى دار و به‌رد و ئاسنه‌ پێكه‌وه‌ ئه‌یسوتێنێ ئه‌گه‌ر شوفێرو كارمه‌ندى شاره‌زاو بوێرو خۆبه‌خشى نه‌بێ.
پارتى دیموكراتى كوردوستان به‌ ته‌نها خۆى كردۆته‌ خاوه‌نى مه‌سه‌له‌كه‌و ئه‌وه‌ى خۆى ده‌یكات به‌ ته‌نها به‌س ئه‌وه‌ به‌ره‌وا ده‌بینێت, هه‌موو كارێكى ته‌نها بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌جێنداى خۆیه‌تى ئه‌مه‌ش له‌ ئێستادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان لاى ئه‌وه‌و ده‌یه‌وێت خۆى چۆنى ئه‌وێت به‌و ئاراسته‌یه‌ى به‌رێت , وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌ڵێت: ئه‌بێت هه‌مووتان سوارى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ى من ببن, وه‌ به‌ ته‌نها من ئه‌زانم بۆ كوێ ئه‌تانبه‌م به‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ ئه‌بێت به‌قسه‌ى من بكه‌ونه‌ رێ, وه‌ك ئه‌وه‌ى زۆر به‌ باشى زانیبێتى ئۆتۆمبیلى حكومه‌ت و پاسكیلى په‌رله‌مان و عه‌ربانه‌ى میلله‌ت لێبخورێت, ئێستاش ئه‌یه‌وێت به‌رەوه به‌غدا و به‌ره‌و ئه‌سته‌مبول به‌رو نادیارمان به‌رێ به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رێ, بێ ئه‌وه‌ى كه‌س بزانێ ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ ئه‌گاته‌ جى یان ناگاته‌ جێ.
شكستى ئه‌مجاره‌ى كورد وه‌ك جاره‌كانى تر به‌ ئاسانى لێ ى نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆیه‌ یارى كردن به‌ داهاتووى میلله‌تێك خه‌ته‌رێكى گه‌وره‌یه‌و ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو حیزبه‌كان و ته‌نانه‌ت میلله‌تیش بێده‌نگى بشكێنێت و به‌ پارتى بڵێت: تۆ ئه‌ته‌وێت چى بكه‌یت؟ ئاخر خۆ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى یه‌كانى حكومه‌ت و توركیا نى یه‌, ئه‌مه‌ش نه‌وت فرۆشتن و پاره‌ و داهات و زه‌وى زار نى یه‌, ئه‌مه‌ داهاتووىیه‌كى قورسه‌، ئه‌مه‌ چاره‌نوسى میلله‌تێكه‌, ئێستا كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌ پارتى بوترێت ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆى و مافى چاره‌نوسمان به‌ ده‌ست هه‌موومانه‌ و ده‌بێت هه‌موومان به‌شدار بین, ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رى تۆ داتناوه‌ كه‌س نازانێ به‌ره‌وكوێ به‌رێده‌كه‌وێ بۆیه‌ ده‌بێت رێره‌وى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ له‌ لایه‌ن گه‌ل و میلله‌ت و په‌رله‌مانه‌وه‌ دیارى بكرێت نه‌ك به‌ خواست و ویستى ئێوه‌, پارتى ئێستا به‌ هۆى هه‌ندێك له‌ مه‌كته‌ب سیاسى یه‌كێتى ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ى پلانى بۆ داناوه‌ ببیاته‌ سه‌ر, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ دواى دا ده‌بێت یه‌كیتى به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانى یه‌وه‌ باجه‌كه‌ى بدات ئه‌گه‌ر شكست بهێنێ. كه‌س نى یه‌ حه‌ز به‌ دروست بوونى ده‌وڵه‌ت نه‌كات, كه‌س نى یه‌ برواى به‌ ریفراندۆم نه‌بێت, به‌ڵام ده‌بێت هه‌مووان به‌شدار بن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا. ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ مه‌سه‌له‌یه‌كى گاڵته‌ ئامێزو كاربه‌سه‌ر بردن و موزایه‌ده‌ كردن نه‌بێت, به‌ڵكو سه‌ره‌تا بۆ نیشاندانى راستى و دروستى بابه‌ته‌كه‌ ده‌بێت ناو ماڵى كوردى رێكبخرێته‌وه‌ په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌ وه‌ گوزه‌رانى خه‌ڵك باش بكرێت, له‌ پاشان بریار بدرێت كێ شوفێرى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ بێت و به‌ره‌و كوێ به‌رێبكه‌وێ ده‌بێـت ئه‌و كات پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌, ئه‌و كات هه‌موو به‌رپرسیارن و هه‌مووش پێكه‌وه‌ ئه‌نجامى كاره‌كه‌ وه‌رده‌گرن, دروست بوونى ده‌وڵه‌ت موڵكى هیچ كه‌س و حیزبێك نى یه‌, ئه‌وه‌ لاوازى و نه‌زانى و نه‌شاره‌زایى سیاسى حیزبه‌كانه‌ واى له‌ پارتى كردووه‌ مۆركى ده‌وڵه‌ت بوون به‌ ته‌نها به‌ خۆى ببه‌خشێ و به‌ مافى خۆى بزانێ, كه‌ى بیه‌وێت به‌كارى بێنێ و كه‌یش نه‌یویست به‌ره‌و دواوه‌ بگه‌رێ, ئێستا ده‌بێـت هه‌موو حیزبه‌كانى تر ئاراسته‌ى خۆیان دیارى بكه‌ن و دوا قسه‌ى خۆیان بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ره‌و سه‌رفراز و سه‌ربه‌خۆى به‌رێده‌كه‌ون با ئێٍستا برۆن هه‌موو پێكه‌وه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ لێبخورن ئه‌گه‌ر ناشتوانن و شۆفێرى نازانن ئه‌وا با واز بێنن با ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ش نه‌بێته‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ى سلێمانى و هه‌ر نه‌مانگاتێ, ئه‌و كات با له‌ رێگه‌ى خه‌ڵك و په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ دواى ریكارێكى تردا بگه‌رێن و به‌و ئاراسته‌یه‌ به‌رێبكه‌ون كه‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیمان به‌رێ.

هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە