هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌ى پارێزگارى سلێمانى دره‌نگ هات. ده‌بوایه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆران هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رنه‌گرتایه‌, چونكه‌ پۆستێك به‌و هه‌موو پینه‌و په‌رۆ و به‌و هه‌موو فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌ر نه‌بوونى باشتر بوو, ته‌نانه‌ت چوونه‌ ناو حكومه‌ته‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆران سه‌رله‌به‌رى هه‌ڵه‌ بوو، ده‌بوایه‌ گۆران به‌ ئۆپۆسزێونى بمایایه‌ته‌وه‌ و هه‌ر واش كارى بكردایه‌. دید بینى سیاسى گۆران زۆر زۆر كورت و بوو وه‌ك ده‌بینین هه‌ر له‌ سه‌رتاوه‌ ده‌رگاى په‌رله‌مانى له‌سه‌ر داخرا, وه‌زیره‌كانى نێردرانه‌وه‌ و له‌ حكومه‌ت ده‌ركرا ن. ئه‌و پارێزگاره‌ى كه‌متمانه‌ى خه‌ڵكى هێنا ده‌ركرا و له‌ جێگه‌ى ئه‌و پارێزگارێكى به‌ وه‌كاله‌تیان به‌ چه‌سپێكى ئێكسپایه‌ر بۆ لكێنرا به‌ كورسى یه‌كى بێ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، بۆیه‌ سه‌ره‌نجام به‌ریدا. ئه‌وه‌ى ماویه‌تى كۆمه‌ڵه‌ به‌رێوه‌به‌رێكى گشتى و به‌رێوه‌به‌رێكن ئه‌وانیش له‌وپه‌رى بێزارى و بێده‌سه‌ڵاتیدا كارده‌كه‌ن, به‌م نزیكانه‌ى سه‌ره‌ى ئه‌وانیش دێـت بۆ ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ و وازهێنانیان هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێكیان هه‌ر نه‌بوونیان باشتر بوو.
پرسیاه‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت شكست به‌ گۆران بهێنێت به‌ ته‌نها پارتى دیموكراتى كوردوستانه‌, خۆ پارێزگارى سلێمانى كاره‌كانى له‌ ژێر سایى یه‌كێتى دا ده‌كات ئه‌ى بۆ ده‌سه‌ڵاتى ناده‌نه‌ ده‌ست و هاوكارى ناكه‌ن, زه‌رد بوونى به‌شێكى ناو یه‌كێتى وایكردووه‌ یه‌كێتى نه‌ به‌روه‌ نیلى بوون بروات و نه‌ سه‌وزه‌كه‌ى خۆشى بهێڵێته‌وه‌ به‌ جوانى، بۆیه‌ تا ئه‌م كاته‌ش یه‌كێتى خۆى یه‌كلایى نه‌كردۆته‌وه‌. ئایا كار به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ گۆران بكات یان بگه‌رێته‌وه‌ بۆ هاوپه‌یمانى ستراتیژى له‌گه‌ڵ پارتى دا. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا زۆرینه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆران رووبه‌رووى بۆته‌وه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونى ستراتیژیه‌تى سیاسى دیارىكراو و نه‌بوونى ئاراسته‌ى كاركردنى په‌سه‌ند. له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ى رێكخه‌رێ بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌ زه‌برى كوشنده‌ ئه‌ژمێرێت بۆ داهاتووى ئه‌و بزوتنه‌ویه‌. ئه‌بێت ئێمه‌ به‌چاوى كوردوستانه‌وه‌ سه‌یرى ئه‌م حیزب و بزوتنه‌وانه‌ بكه‌ین, ئه‌وه‌تا بینیمان له‌ دواى نه‌خۆش كه‌وتنى تاڵه‌بانى چۆن یه‌كێتى بووه‌ چوار پارچه‌وه‌, ئه‌بینین چۆن رۆژانه‌ پارتىیه‌كانى ناو یه‌كێتى ده‌ره‌كه‌ون و ناو ماڵى یه‌كێتى ئه‌شێوێنن. بۆیه‌ بوونى رابه‌ر یان رێكخه‌رى به‌كاریزما و ناسراو، كۆڵه‌كه‌ى پشتى حیزبه‌ له‌ كوردوستان چونكه‌ بینینى هاوڵاتى بۆ بزتنه‌وه‌ى گۆران و بۆ یه‌كێتى نیشتیمانى له‌ دیدى نه‌وشیروان مسته‌فاو جه‌لال تاڵه‌بانى یه‌وه‌یه‌.
ئێستا پارێزگار ده‌ستى له‌ كار كێشایه‌وه‌, له‌ دواى ئه‌مه‌ش وورده‌ وورده‌ ئه‌وانی تریش خۆیان ناكه‌نه‌ قوربانى بێ به‌رنامه‌ى و بێ ئاراسته‌ى بزوتنه‌وه‌كه‌، بۆیه‌ له‌ داهاتوودا نه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پۆستى حكومى، به‌ڵكو واز هێنان له‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ش ده‌ست پێده‌كات, هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ سایه‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌ى رێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌كه‌و له‌ سایه‌ى سیاسه‌تى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى یه‌كێتى به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران. ئه‌وەتا به‌ ئاشكرا ئه‌بینین له‌ دواى ئه‌وه‌ى كێشه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆكایه‌تى دروست بوو، تازه‌ یه‌كێتى ده‌ڵێت هاوراین له‌گه‌ڵ پارتى بۆ گۆرینى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
بۆیه‌ پێویسته‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆران چىدیى یارى و گاڵه‌ته‌ به‌ ویستى ده‌نگده‌رانى نه‌كات و خۆى یه‌ك لاى بكاته‌وه‌، ئاراسته‌یه‌كى دیار و گونجاو بۆ خۆى هه‌ڵبژێدرێ و، داواش له‌ یه‌كێتى بكات كه‌ چیتر كاتى مناوه‌ره‌ى سیاسى و كات به‌سه‌ربردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ته‌واو بو.و ئه‌بێت یه‌كێـى به‌ ته‌واوى خۆى ساخ بكاته‌وه‌، گه‌ر نا، با بزوتنه‌وه‌ى گۆران رێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ بیر له‌ رێگه‌چاره‌ى تر بكاته‌وه‌ هاوپه‌یمانى و ستراتیژیه‌تێكى نوێ بگرێته‌ به‌ر.
له‌ مانه‌ش گرنگتر، ئێستا ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه‌ رێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌كه‌ش ئامانج و ئاسۆى خۆى بۆ خه‌ڵك به‌یان بكات ئایا ئه‌و ته‌واو ده‌ستبه‌ردارى بزوتنه‌وه‌كه‌ بووه‌ و، چیتر سیاسه‌تى ناو هه‌رێمى كوردوستانى پێناكرێت؟ یان ئه‌وه‌تا ده‌بێ بگه‌رێته‌وه‌و، به‌ دواى چاره‌یكى تردا بگه‌رێت. به‌ بوونى خۆى له‌سه‌ر یاریگاى سیاسى كودرى دا، نه‌ك هێندە دووربێت ببێته‌ هیوایه‌كى سه‌رابى, چونكه‌ بوونى نه‌شیروان مسته‌فا به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستاى دوور له‌ كایه‌كانى سیاسه‌ت و دووره‌ ووڵات له‌ هیوایه‌كى سه‌رابى زیاتر هیچى تر نى یه‌, وه‌ سه‌ره‌نجام بزوتنه‌وه‌كه‌شى و ده‌نگده‌رانى بزوتنه‌وه‌كه‌شى به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.

هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە