هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى به‌ بێ چه‌ك عه‌قڵى گه‌وره‌ و دركى زۆرى ئه‌وێت, ئه‌م دوو حیزبه‌ مێژوى یه‌كى زۆریان هه‌ی له‌ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌و و به‌ گژ یه‌كدا چوون و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ بازى له‌ یه‌كتر و له‌ حیزبه‌كانى تر مێژووى یه‌كى زۆر له‌ سه‌ر و برا كوژى و نه‌هامه‌تى, ئه‌مه‌ شتێكى دیار و شاراوه‌یه‌ زۆر جار هه‌ر ئه‌م دوو حیزبه‌ خۆیان یه‌كترى تاونبار ده‌كه‌ن به‌ دزى و به‌ خیانه‌ت و به‌ درۆ و به‌ ته‌ڵه‌ كه‌بازى, كاتێك ئۆپوسزێۆن ده‌یه‌وێت به‌ره‌نگارى ئه‌م دوو حیزبه‌ بێته‌وه‌ به‌ بێ چه‌ك ئه‌مه‌ كارێكى شارستانى و جوانه‌و جێگاى ده‌ستخۆشى یه‌ به‌ڵام ئه‌ى له‌ برى چه‌ك ئێوه‌ چیتان پێ یه‌ به‌ چى به‌ره‌نگارى ئه‌م دوو دێوه‌ ئه‌بنه‌وه‌ , ده‌بێت مێشكێكى كراوه‌ لێبورده‌ى زۆر, خزمه‌تكردن و به‌ ده‌نگه‌وه‌ چوونى خه‌ڵك گوێ گرتن بۆ خه‌ڵك و رێكارێكى سیاسى روون, دیدبینى راسته‌قینه‌ دوور له‌ خه‌یاڵات و دوور له‌ هاژ و هوژ, ده‌بێت كاتێك تۆ چه‌ك و پاره‌ت نه‌بێـت متمانه‌ به‌ ده‌ست بێنێت, ده‌بێت سیاسه‌ت بكه‌یت به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته‌ى ئێستا نا كه‌ ئه‌م حیزبان ئه‌یكه‌ن سیاسه‌تى دروست و ساخڵه‌م ده‌ڵێین, ده‌بێت خاوه‌نى په‌یوه‌ندى تۆكمه‌ى ناوخۆى و ئیقلیمى و نێو ده‌وڵه‌تى ببن, نه‌ك وه‌ك ئێوه‌ له‌ پاش پارانه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو رۆشنبیره‌ نه‌تان توانى متمانه‌ به‌ یه‌ك بكه‌ن و به‌ یه‌كگرتووى به‌شدارى بكه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردن دا ئێوه‌ نه‌تان توانى متمانه‌ى یه‌ك به‌ ده‌ست بێنن چ جا متمانه‌ى خه‌ڵك.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو ده‌ركه‌وت كێ ژماره‌ى كورسى یه‌كانى زۆره‌و كێ ژماره‌ى كورسى یه‌كانى كه‌مه‌، به‌ڵام ئایا كامیان براوه‌ن و كامیان دۆراون. تا ئێستا دۆراو  و براوه‌ ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌ چونكه‌ بردنه‌وه‌ شتێكه‌و ده‌نگ زۆرى شتێكى تره‌ هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى هه‌ر دوو لا ده‌رى ده‌خات كێ براوه‌یه‌.

ئه‌م حیزبانه‌ى كه‌ ئێستا هات و هاوارى یانه‌ و ده‌ڵێن ته‌زویر كراوه‌، گه‌ر به‌یانكردنى گێژى و نه‌زانى خۆان نه‌بى چى دى كه‌ سوود وه‌رناگرن له‌م قسانه‌, كاتێك دوو حیزب ده‌سه‌ڵات دار بن و دار و به‌رد لاى خۆیان بێت تۆش بێته‌ سه‌ر شاشه‌كانى ته‌له‌فزیون بڵى َ ى ئیتر ته‌وزیر ناكرێت به‌ ماناى ئه‌وه‌یه‌ تۆ له‌ ئه‌لف و بێ ى سیاسه‌ت و له‌ ئه‌لف و بێ مێژووى ئه‌م دوو حیزبه‌ نازانیت, له‌ دواى ئه‌م نه‌زانى یه‌ ناچارى دواى وه‌ك عه‌ره‌ب ئه‌ڵێیت ( الی یجیب نقش عوافی علیها ).

كاتێك نوێنه‌ره‌كانى هه‌ر شه‌ش حیزبه‌كه‌ ئیمزاى كۆنوسه‌كانیان كردووه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ رێكى به‌رێوه‌ رۆشتوه‌ ئیتر دواى ئه‌وه‌ هیچ مه‌ڵێن, ئه‌وه‌ دوو حیزب نه‌بوون كه‌ زیره‌ك بوون و ته‌زویره‌كه‌یان كرد ئه‌وه‌ ده‌به‌نگى و نه‌زانى ئێوه‌ بوو نه‌یتوانى رێگه‌ له‌وان بگرێت, ئه‌ى كوا ئه‌م هه‌موو مامۆستاو برۆفیسۆرانه‌ى له‌م شه‌شه‌ حیزبه‌دان, ئه‌ى كوا ژوره‌كانى لێكۆلینه‌وه‌و داتا و هه‌ڵبژاردن ئه‌مانه‌ سه‌رقاڵى چى بوون, یان بوغرا بوونى خۆتان و نه‌زانینى سیاسه‌ت كردنتان گه‌یاندنى به‌م رۆژه‌, ئێمه‌ زۆرمان هاوار كرد بزوتنه‌وه‌ى گۆران ده‌بێت رێكارێكى سیاسى روونى هه‌بێت ده‌بێت گۆێ بۆ خه‌ڵك بگرێت ده‌بێت دوور كه‌وێـته‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات و تێكه‌ڵى ئه‌م دوو حیزبه‌ نه‌بێـت له‌ ده‌سه‌ڵاته‌, سوودى نه‌بوو, ئه‌وه‌ى یه‌كگرتووش وه‌رى گرته‌وه‌ پاداشتى وه‌فادارى بوو بۆ دوو حیزبه‌كه‌ له‌ پاى كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه‌ نه‌یتوانى حه‌ق بڵێت ئه‌وانیش به‌ ئاسانى به‌ شویان دا, یه‌كگرتوو به‌ هه‌موو عه‌قلى سیاسى یه‌وه‌ به‌ ته‌ما بوو ئه‌م دوو حیزبه‌ عیلمانى یه‌ پشتى بگرن و هاوكارى بن ئه‌مه‌ ئه‌وپه‌رى گه‌وجى سیاسه‌ تكردنه‌, حیزبه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى سێبه‌رێكى گه‌وره‌ى لاى خۆى بۆ خۆى دروست كردبوو, دكتۆر به‌رهه‌م له‌وه‌ تێنه‌گه‌یشتبوو كه‌ كاك نه‌وشیروان به‌ هۆى كاریزما و مێژووه‌ گرنگه‌كه‌یه‌وه‌ توانى بیر و هۆشى خه‌ڵ بۆ خۆى راكێشێت نه‌یزانى ئه‌وه‌ به‌و ناكرێت, پاشان ئه‌مانه‌ خۆیان له‌ هه‌ناوى یه‌كێتى یه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ تا ئێستاش نه‌یانتوانى وه‌ یه‌كێتى بناسن, دكتۆر به‌رهه‌م خۆى خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى زۆر و رابردووى یه‌كى سه‌رنه‌كه‌وتوو چۆن ده‌یه‌یوێت وا به‌ ئاسانى متمانه‌ى خه‌ڵك به‌ ده‌ست بێنێت, ئه‌و پیاوه‌ ئه‌وه‌ى پێ بڵێت تۆ زۆر موهیمیت خۆشى ئه‌وێت و گوێ بۆ ده‌گرێت ئه‌وه‌ى پێ ى بڵێت به‌رى چاو كلى پێوه‌یه‌ ئاوریشى لێناداته‌وه‌ ده‌شێوه‌ێت ئاوا سیاسه‌ت بكات و ده‌نگ به‌ ده‌ست بێنێت , كۆمه‌ڵى ئیسلام بوه‌ نێچیرى ئێران و هیچى پێنه‌كرا, پاشان ئه‌مانه‌ ده‌ڵێن ئێران ده‌ستى وه‌ر داوه‌ته‌ سلێمانى, ئه‌ى ئێران قاچێكى له‌ یه‌مه‌نه‌ و قاچه‌كه‌ى ترى له‌ لوبنانه‌ خێره‌ تۆ بته‌وێت ده‌ست وه‌رنه‌داته‌ كوردوستان, به‌ بۆچونى من ئێرام وه‌ك سنه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سلێمانى ئه‌كات, ئه‌وه‌ حیزبه‌ ئۆپۆسزیونه‌كان بوون نه‌یانزانى چۆن په‌یوه‌ندى یه‌كى دروست له‌گه‌ڵ ئێران توركیا دروست بكه‌ن, كاتى چوونى سێ حیزبه‌كه‌ گۆران و كۆمه‌ڵ و و هاوپه‌یمانى بۆ به‌غداد دوو حیزبه‌كه‌ ترسان له‌وه‌ى ئه‌م په‌یوه‌ندى یانه‌ى سێ حیزبه‌كه‌ گه‌وه‌ر بێت وه‌ ئێمه‌ زۆرمان ووت ده‌بێت په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندى ئیقلیمى بدرێت به‌ڵام خۆ ئه‌مان خۆیان به‌ دێوى سیاسه‌ت ئه‌زانن و گوێ بۆ كه‌س ناگرن.
ئێستاش ئه‌وان داواى ده‌نگى خه‌ڵكیان كردوه‌و و خه‌ڵك ده‌نگى پێداون كه‌چى له‌ سه‌ر كورسى یه‌كانى خۆیانه‌وه‌ داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن بچێت ده‌نگه‌ دزراوه‌كان وه‌رگرنه‌وه‌, خه‌ڵك ده‌نگ بدات وه‌ كه‌ ده‌نگه‌كه‌ى دزرا خۆشى بچێت وه‌ریگرێته‌وه‌, ئه‌مه‌ چ بێ عه‌قڵى یه‌كى سیاسى یه‌ ئه‌م حیزبانه‌ى تێكه‌وتووه‌, بۆیه‌ گه‌ر به‌م نه‌هج و ئاراسته‌یه‌ ئاوا كار بكه‌ن و ئاوا بمێننه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو سه‌رو ته‌پڵه‌كێكیشان به‌ر ناكه‌وێت.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.