هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە هاوڕێکانت.

له‌ مێژووى سیاسه‌تى كوردى دا هه‌رگیز نزیك بوونه‌وه‌ له‌ پارتى دیموكراتى كوردوستان چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنى كورد له‌ شۆرشه‌كان دا, ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یه‌وێت له‌ هاوپه‌یمانێتى یه‌كاندا به‌ ته‌نها و ته‌نها سوود و به‌رژه‌وه‌ندى خۆێ تێدا بێت, هه‌ر كات پارتى دیموكراتى كوردوستان هه‌ستى به‌ لاوازى كرد بێت ده‌رگاى واڵا كردووه‌ بۆ به‌ستنى هاوپه‌یمه‌نێتى یه‌كان, هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و بۆ داهاتووى كوردوستان نا, به‌ڵكو بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى حیزبه‌كه‌ى خۆى و تێوه‌ گلانى لایه‌نه‌كانى تر له‌ شكسته‌ كانى. كاتێك پارتى دیموكراتى كوردوستان رێككه‌وتن نامه‌ى ستراتیژى به‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كێتى, ته‌نها پێگه‌ى خۆى پێ به‌هێز كرد وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یه‌كێتى نیشتیمانى پارچه‌ پاره‌ بووه‌. كاتێك پارتى بریارى ریفراندۆمى دا به‌ ته‌نها بریاره‌كه‌ى دا به‌ڵام شكسته‌كه‌ى به‌سه‌ر هه‌مواندا به‌خشیوه‌.
كام یه‌كریزى كورد ده‌بێته‌ فریاد ره‌س, كام هاوپه‌یمانى ئه‌م هه‌موو شكست و داروخانه‌ هه‌ڵده‌سێنێته‌وه‌, ئه‌وه‌ى ئێستا پێگه‌ى زۆر لاوازه‌ پارتى دیموكراتى كوردوستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستانه‌, به‌ڵام ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ى حیزبه‌كانى تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێگه‌ى خۆیان توندیش نه‌كه‌نه‌وه‌ گرنگ ئه‌وانیش له‌ شكسته‌وه‌ تێوه‌ بگلێنن, ئێستا كوردوستان بووه‌ به‌ دوو به‌ره‌وه‌ به‌ره‌یه‌كیان پێشره‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى و پاوانخوازى و به‌ بنه‌ماڵه‌ى بوون ده‌كه‌ن به‌ره‌یه‌كیشان له‌ پاڵ خه‌ڵكى هه‌ژار و لێقه‌وماودایه‌ و هێواى كوردوستانى باشوورن بۆ زیندوو بونه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و نا دادپه‌روه‌رى دا, هه‌رگیز ناكرێت ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌ هاوپه‌یمانى دروست بكه‌ن چونكه‌ زۆر جار تێكه‌ڵكردنى سێوى گه‌نیو به‌ سێوى ساخ سێوه‌ ساخه‌كه‌ش گه‌نیو ده‌كات.
رێككه‌وتنى نێوان یه‌كێتى و پارتى هه‌موو بنكه‌ جه‌ماوه‌رى یه‌كه‌ى یه‌كێتى توره‌ كرد و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ ته‌كینه‌وه‌ له‌ یه‌كێتى, ئه‌گه‌ر ئێستا گۆران و كۆمه‌ڵ و حیزبه‌كه‌ى دكتور به‌رهه‌م هه‌مان هه‌ڵه‌ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وا به‌ هه‌مان ئاقاردا ده‌چن, ده‌بێت هاوپه‌یمانى گۆران و كۆمه‌ڵ و دكتور به‌رهه‌م ئازایانه‌ له‌ داهاتوو بروانن و به‌رنامه‌و پلانى تۆكمه‌یان هه‌بێت بروا بوون به‌ خۆ و بروا بوون به‌ میلله‌ت ته‌نها چه‌كى ده‌ستى ئه‌وانه‌ بۆ دروستكردنى حوكمرانى یه‌كى دیموكراسى و سیستماتیك, ئه‌مه‌ مه‌حاڵ نى یه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رجه‌مى ئه‌و شكستانه‌ى كه‌ یه‌كێتى و پارتى پێشكه‌شى كورد یان كرد ده‌بێته‌ هه‌وێن بۆ گه‌وره‌ بوون و گه‌شه‌ كردنى ئه‌و هاوپه‌یمانى یه‌تى یه‌ى ئه‌و سێ لایه‌نه‌, راسته‌ سیاسه‌ت هوونه‌رى بوونه‌كانه‌ به‌ڵام ده‌بێت سیاسه‌ت لۆژیك له‌ خۆ بگرێت, ئه‌گه‌ر گۆران و كۆمه‌ڵ و دكتور به‌رهه‌م هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى ببه‌ستن له‌ ناوچه‌ كوردى یه‌كانى ده‌روه‌ى هه‌رێم ئه‌وا به‌ دڵنیایى له‌ ناو هه‌رێمیش متمانه‌یان نامێنێت لاى جه‌ماوه‌رى خۆیان و ئێتر ده‌بێت فاتیحه‌یه‌ك بۆ خه‌باتى مه‌ده‌نى دیموكراسى داده‌ین و چاوه‌رێ ى باش بوونى دۆخه‌كه‌ نه‌بین.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە هاوڕێکانت.