سلام سعید : منیش لەتۆدا ئە سوتێم .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

کەهاتیت ناسك — ناسك

بەخونچەیەك ئەچویت

ئەو بەیانیە شەونم

بەژنی تەر تەر کردبێت

هاتنت هەموو نیگەرانیەکانی تەراندم

هاتنت وەك با بەنێو و

قژی باخچەدا چۆن گوزەر ئەکا

ئاوا بەنێو تاڵەکانی حەزم

بۆتۆ گوزەری کرد

هاتنت بە بایەکی نامۆ ئەچوو

کەپەنجەی لەگەڵ باخچە تێکەڵ نەکردبێ

لەئاوازێك ئەچوو

باخچە پێی نامۆ

کەهێشتا گوێ بیستی نەببوو

بولبل بیچرێ

هاتیت نیگایەك

پر زەردەخەنە وەك بروسکە تێ پەری

منیش هەناسەیەك لەبێ دەنگی

وەك فوی شمشاڵێکی نامۆ

بەقورگی نۆتە

وەك بومەلێڵ

لەحەزی چاوشارکێی ئەستێرە

بۆ ئاوابون

وەك تۆ بۆ ناوحەزی ئەوین

لەپێگەی سڵاوێکی وێڵ

بەچیت بکەم ناسك — ناسك

وەك چڵێکی پر لە شەونم

دە پرژێیتە نێو ئەوینم

وەك ماچێك

نیگایەك گرێی دابێ

بەقردێلەی حەزمەوەو

من بەلێوی ماچ تەرەو

تۆش بەحەزی ماچێ — شەیدا

تۆ ناسکیت لێ ئەچۆرێ و

منیش لەتۆدا ئە سوتێم

بەچیت بکەم

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.
سەلام سەعید

About سەلام سەعید