هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

ئەگەر جیابوونەوە زۆر ئاستەنگە ئەوا چیکوسلۆڤاکیای 24 ساڵ پێش ئێستا بەبێ ڕیفراندۆم وایان پێشانمان دا کە زۆر ئاسانە و سکوتلەندایش 3 ساڵ پێش ئێستا بە ریفراندۆم پێشانمانیان دا کە کارێکی نەگونجاوە لەم کاتەدا، هەرچەندە ئێمە ناتوانین کە ئەو دوو کۆمەڵە بەراورد بکەین لە گەل کۆمەڵی کوردستان و نەتەوەکانی داگیرکەرمان لەڕووی سیاسی و ئابووری و توانای سەربازی و سەنگی نێودەوڵەتیان و وەعی مرۆڤایەتیەوە، بەڵام هەوڵ ئەدەم لە دوو گۆشەی جیاوازەوە بەراوردیان کەم و بەگوێرەی توانا هەلێسەنگێنم و خوێنەر زیاتر هەڵسەنگاندنی لۆجیکی بۆ بکات.
لە 1ی 1ی 1993 هەلوەشاندنەوەی چیکوسلۆڤاکیا ڕاگەندرا و بە تەڵاقی مەخمەلی و نەرم و نیان ناودەبرێت، دەتوانین بڵێین کە بەبێ تەگەرەیەکی ئەوتۆ جیابوونەوەکەیان ئەنجام دا، بەڵام پێش وەخت دانوستانێکی زۆر توکمە و چڕو پڕیان ئەنجام دابوو لەسەر ئەوەی کێ چی بەردەکەوێت و چەند لە خاکی ووڵات خاکی سلۆڤاکە و چەندی خاکی چیکیایە و چەندی پارەی چیکوسلۆڤاکیا بەریان دەکەوێت و چەندی ئاڵتوونی بانکی دەوڵەت بەشدەکرێت وچەکی سەربازی چەندی بەشی هەریەکەیانە، نموونەیەکی تری ماڵبەشکردنیان سەفارەتەکانیان لەلەندەن سەفارەت بۆ چیکیا و ماڵی سەفیر بۆسلۆڤاکیا و بەم شێوەیە برابەشیەکی ئەوتۆیان کرد جیهانیان پێی سەرسام کرد، هەرچەندە دەنگی ناڕەزایی لەهەردوولاهەبوو بەڵام نەگەیشتە ئەوەی دەستیان لەیەخەی یەك گێربێت.

 

هەرچەندە لە سەدا چواری ساڵانەی هەردوو لا کەمبووەوە بەهۆی جیابوونەوەیان بەڵام پڵنگی ئەوروپایان ناونرا لە پێشکەوتنی ئابووریان لەساڵانی دووای ئەوە بەهۆی ئەو بەرزبوونەوەی لە ڕێژەی کار و پێشکەوتنی پێشەسازی و بواری کشتووکاڵ و گەشتیاری و سەرکەوتن لەهەموو بوارەکاندا و تاوەکوو ئێستاش پەیوەندی ئەو دوو ووڵاتە نموونەییە.
لە 18ی 9ی 2014 لەسکۆتلاندی باکوری بەریتانیا بەبەشداری 84 لەسەدای دەنگدەران دەنگی نەخێر55.6 لەسەدای هێنایەوە و پرسیاری جیابوونەوەیان لە بەریتانیا ڕەتکردەوە، لەکاتێکدا باری ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی هەردوولاش ڕێگەیان بەو جیابوونەوەیە دەدا و ئەوروپا هەرچەندە بەهەنگاوێکی باشی دانەدەنا بەڵام بە ئەنجامەکەی ڕازی دەبوو.

بابێینەوە سەرپرسیاری ئەوەی ئایا ڕیفراندۆم لەکوردستاندا پێویستە یان نا، ئەگەر پێویستە بۆ؟ وە چی پرسیارێك لە دەنگدەر دەکەیت، دەتەوێ جیابیتەوە لە عێراق یان دەتەوێ سەربەخۆبیت
بۆ پرسیاری جیابوونەوە لەساڵی 2005 بەئامادەبوونی هەموو دەزگابیانی و عێراقی و کوردستانیەکان گەلی کورد لە باشوور 98 لەسەدا داوای جیابوونەوەی کردووە و تۆمارکراوە، پێویست بەدووبارەکردنەوەی ناکات وبۆ پرسیاری دووەم مەگەر کەسێکی زۆر گەمژەبیت ئەنجامەکەی نەزانیت و لەهەمان کاتدا هەموو تاکێکی کورد ئەمڕۆ لە باشوور سەربەخۆیە و داموودەزگاکانی شەرعی و دانپێدانراوە تەنها ناوچە جێناکۆکەکان نەبێت ئەوانەیش ئەمڕۆ زۆربەیان لەژێر ئیدارەی کوردیدایە.
ئەگەر بێت و بەراوردێکی هەر شەش میللەتی چیك و سلۆڤاك و سکۆتلاندی و ئینگلیز و کورد و عەرەب بکەین بۆمان دەردەکەوێت ئایا ئێمە پێویستیمان بە ڕیفراندۆم هەیە یان نا، یان پێویستیمان بە ئیعلانی دەوڵەت هەیە بەیارمەتی کێ و لەسەر حیسابی کێ؟
ژێرخانی چیك و سلۆڤاکیا لەهەموو بوارەکاندا مامناوەند و زۆرباش نەبوو لەوکاتەدا لەبەرئەوەی زۆرنەبوو لە ژێر هەیمەنەی سۆڤیەت دەرچووبوون و ئابووریان لەگەشەکردنێکی کەمدا بوو ودوای جیابوونەوە زۆرگەشەیانکرد.
ژێرخانی سکۆتلاندا زۆرباش و بەهێز بوو، دووای دەنگدان بەنەخێر زیاتر گەشەیکرد بەڵام ژێرخانی کوردستان زۆرخەراپ بەستانداردی جیهانی زۆرزۆرخراپە.
چیك و سلۆڤاکیا پرسیان بەکەس نەکرد وتەنانەت ڕیفراندۆمیشیان ڕەتکردەوە بەوەی ووڵاتی خۆم ماڵی خۆمە پێویستم بەوەنیە چۆن بەشی ئەکەم. ئەگەرکوردستانی باشوور لەخۆی ڕادەبینێت ئەمڕۆ، پێویستی بە ڕیفراندۆم نیە، ئایا عیراق بەشی کوردستان دەدات لە پارە و سامانی عێراق و ئالتوونی پاشەکەوت و چەکی سەربازی و برابەشیمانی لەگەڵ دەکەن وەکوو چیك و سلۆڤاکیاکان کردیان، یان هیچ سیاسەتمەدارێکی عێراقی هەیە لەگەل کوردا دابنیشێت دانوستاندنی جیابوونەوە قبوول بکات، یان هەرچی چەکوتەقەمەنی هەیە بە کوردستانیدا دەکێشێ و ئەوە بێجگە لە ئیران و تورکیا و وولاتانی ئەقلیمی و هەموو هێزە بەکرێگیراوەکانی ناو کوردستانیش.

کوردستانی باشوورهیچ ئابووریەکی نیە:
1- نەوتی لەدەستداوە بە تورکیا ومافیاکانی بنەماڵەو دەسەڵاتدارەکانی دەیخۆن.
2- غازی دۆڕان بەسۆڤیەت.
3- کشتووکاڵی وێران و هەرچی هەیە لەدەرەوە دێت، بەتایبەتی لەئێران و تورکیاوە.
4- بازاڕی لەسەدا هەشتای بەدەستی تورك و فارس وعەرەبەوەیە.
5- لەبەرنەبوونی نەخۆشخانەو دکتۆری پسپۆر لەبوارەجیاوازەکانی تەندروستی دا کەزۆربەیان کوردستانیان بەجێهێشتووە، خەڵکی وهەموو لێپرسراوەکانیش بۆ بچووك ترین نەخۆشی ڕووئەکەنە ووڵاتانتی دەرەوە، تەنها هەژار و بێتواناکان نەبێت بەناچاری دەچنە نەخۆشخانەکای کوردستان.
6- هیزی سەربازی یان دەبێ وەك جاران بچێتەوە شاخ و یان ناتووانێت شەش مانگ بەبێ یارمەتی هاوپەیمانێکی بەهێز بەرگەی شەڕ بگرێت.
7- هەستی نەتەوایەتی لەئاستێکی پێویستدانیە بەهۆی 25 ساڵ ئیدارەی فاسد و گەندەڵی حکومەتە یەك لەدوای یەکەکانی خۆماڵی.
8- نەبوونی هیچ خزمەتگوزاریەك، ئاو، کارەبا، خوێندنگای باش ، تەندروستی و ئەمن و ئاسایش و ڕێگەوبان و سروشتێکی وێرانە.
9- دزینی سەروەت وسامانی میللەت وفرۆشتنی سامانی ژێرزەمینی وسەرزەمینی کوردستان لەلایەن بنەماڵە و دەسەڵات دارانەوە وناردنی بۆدەرەوەی ووڵات.
بەدیان خاڵیتریش کۆتایی بە کەموو کوڕیەکانی دەسەڵاتی کوردی نایەت لەکوردستانی باشوور وئەم هەڵای ریفراندۆمەش بۆ بەگەمژەکردنی خەڵکی کوردستان و فرۆشتنی کەشوفشی کوردایەتیە، وەکوو ئەوەی ئەوان دڵسۆزن و ئەوەی لەگەلیاندا نەبێت خائینە، من تێناگەم لەهیچ ئەدەبیات و مێژووی کۆن و نوێ شیوەی ئەم دەسەڵاتەم بەدی نەکردووە.
1-خیانەتی 31ی ئاب یان کرد و جەلادی هەشت هەزاربەرزانی و 182هەزار ئەنفالیان هێنایە سەرهەولێر و هەزاران ڕۆڵەی کوردیان کوشت و بەکوشت دا و سەدان معارەزەی عێراقیان تەسلیم بەعێراق کرد و هەموویان هەلواسران و بۆیان چووە سەر.
2- شەڕی پ.ك.ك یان کردوو سەدان شەڕڤانیان کوشت وڕادەستی تورکیایان کرد وسەربازی تورکیایان هێنایە سەر ی.ن.ك و دەیان سەربازگەی تورکیان لە باشوور دامەزران و بۆیان چووە سەر.
3- بەدرێژایی سنووری کوردستان لە گەل ڕۆژئاوا خەندەقیان لێدا و ئابڵوقەی ئابووری وسەربازیان خستە سەر شەرڤانانی ی.پ.گ و بۆیان چووە سەر.
4- شەنگالیان کردە دیاری و دایانەدەستی دڕندەترین تیرۆرستی مێژووی کۆن و نوێ و داعشیان هێنا سەرکوردستان و بۆیان چووەتە سەر.
5- مووچەی فەرمانبەران و بەگشتی هەموو مووچە خۆران بێ مووچە و چارەگە مووچە ماوەتەوە و بۆیان چووەتەسەر.
6- پێش داعش سەنگەری شەڕی لێدا بەرانبەر سوپای عێراق و لەتەقینەوەدا بوو و بۆیان چووە سەر.
7- پەرەلەمانیان پەك خست و وەزیرەکانی گۆڕانیان ناردەماڵەوە و بۆیان چووە سەر.
8- ئێستایش دەیانەوەێ جارێکی تر مغامەرە بە چارەنووسی میللەتی کورد لەباشوور و ئەو هەموو دەسکەوتانەی کە لە دەستووری عێراق و لە سەر ئەرزی واقیع بەدەستی هێناوە کە هیچی کەمتر نیە لە جیابوونەوە و سەربەخۆییەکی باشی هەیە لەچاو ئەو ڕاددە هۆشیاریەی کە هەیە لە ناوچەکەدا.
لەهەمووی نەنگتر لەلای من ئەوەیە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش تاوەکوو ئێستا نەیتووانیووە دەوری کاریگەری هەبێت لە بەرانبەر ئەوهەموو پێشێلکاریانەی پارتی، وەفدی ی- ن- ك لەکۆبوونەوەی ئەم دواییەی لەگەل سەرۆکی پارتی دەنگی سەرکردایەتی یەکێتی وەرنەگرتبوو بەوەی مۆری ڕازی بوون بکەن بۆ ڕیفراندۆۆم و پارتی ڕیفراندۆۆم تەنهاوتەنها بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی کوردستان بەکاردەهێنێت و یەکێتیش ئەمجارە بەفیکەی پارتی هەڵپەڕێ کۆتایی بەسەروەریەکانی چل و دووساڵەی خۆی دەهێنێت، مەهانەی ئەوەی ئەگەر لەگەل پارتی ڕێكنەکەوین شەری ناوخۆ بەرپا ئەکات، دڵنیابن وانیە، پارتی لەزۆنی زەردا وەزعی سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازی و بەبۆنەی گەندەڵی بنەماڵە و کاری بێئەخلاقی زۆربەرپرسیان زۆرخراپن و کەس ئامادەنیە شەڕیان بۆبکەن وئەمەی دەیکەن پەلەقاژەیە، جانابێت یەکێتی فریاد ڕەسی گەندەڵ و خائن و خۆفرۆش و دزو نیشتمان فرۆش بێت و ڕیزەکانی خۆشی لە لایەنگرانی پارتی و گەندەڵ و دز پاك بکاتەوە و بێتەوە ڕیزی میللەت و پرینسیپەکانی سۆشیال دیموکرات ڕەچاو بکات، لەهەڵبژاردندا شکست بەهەموو پارتێکی نانیشتمانی و پاشکۆی بێگانە دەهێنێت.
لەکوردستان تەنها بەیارمەتی زلهێزەکان و پاراسنتمان تا دەبین بەووڵاتێکی بەهێز دەتوانین دەوڵەتی کوردستان دامەزرێنین وبەیەکگرتنمان و نەهێشتنی گەندەڵی و سەروەری یاسایش دەتوانین بۆ زلهێزەکان بیسەلمێنین ئێمە شایستەی دەوڵەتی سەربەخۆین و لە 25 ساڵی حکومڕانی کوردیدا پێچەوانەکەیمان سەلماندووە.

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت