هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

زۆر به‌ سه‌راحه‌ت و بێ سانسۆر ئه‌یڵێم نه‌ ژنى کورد نه‌ پیاوى کورد نازانن سێکس بکه‌ن . لاى پیاوى کورد سێکس بریتیه‌ له‌ چه‌ندێتى ، واته‌ پیاوى کورد هه‌موو کات خۆى به‌وه‌ هه‌ڵئه‌داته‌وه‌ گوایه‌ ئه‌مشه‌و ئه‌وه‌نه‌جار سێکسى کردوه‌ . ئه‌م جۆره‌ سێکس کردنه‌ زیاتر له‌ سێکس کردنى ئاژه‌ڵى ئه‌چێت نه‌ک مرۆڤى ، ئه‌گینا سێکس بریتیه‌ له‌ چۆنیه‌تى نه‌ک چه‌ندایه‌تى? . پیاوى کورد که‌ سێکس ئه‌کات ، به‌شێوه‌یه‌ک سه‌یرى ژنه‌که‌ ئه‌کات ، وه‌ک بڵێ ى ژنه‌که‌ ئامێرێکى تێرکردنى هه‌وه‌سه‌کانیه‌تى ، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌ڵێ من سێکسم کرد ، واته‌ ناڵێ سێکسمان کرد . چونکه‌ کردارى سێکس له‌ نێوان دوو که‌س ئه‌نجام ئه‌درێت ، نه‌ک یه‌ک که‌س . که‌وایه‌ بۆ پیاو هه‌میشه‌ ئه‌ڵێ سێکسم کرد بۆ نالێ سێکسمان کرد? . سێکس بریتى نیه‌ له‌خۆخاڵى کردنه‌وه‌و گه‌یشتن به‌ ئۆرگازم ، به‌ڵکو بریتیه‌ له‌ به‌خشینى چێژ به‌به‌رامبه‌ره‌که‌ت ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ تۆ ، له‌مه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ى سێکس ئه‌کات ، نابێ ته‌نیا بیر له‌ چێژى خۆى ، له‌ حه‌زى خۆى بکاته‌وه ‌، ئه‌و پیاوه‌ى سێکس ئه‌کات ئه‌بێت ته‌نیا بیر له‌ چێژى ژنه‌که‌ بکاته‌وه‌ نه‌ک خۆى ، ئیدى ژنه‌که‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆ ئه‌و ، به‌داخه‌وه‌ پیاوى کورد له‌کاتى سێکسدا ئه‌بێته‌ بونه‌وه‌رێکى نابیناو ، ته‌نیا چاوى ئه‌وه‌ ئه‌بینێ ، که‌ خۆى حه‌زى پێیه‌تى . ئیدى لاى ئه‌و گرینگ نیه‌ ژنه‌که‌ چى ئه‌وێ و حه‌زى به‌ چیه‌ !. بۆیه‌ بێ گوێدانه‌ ژنه‌که‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ ئه‌کات که‌ خۆى حه‌زى لێیه‌تى وه‌ک بڵێى ژنه‌که‌ جه‌سته‌یه‌کى بێ گیانه‌ و بۆ ئه‌وه‌ دروست بووه‌ تا ئه‌و به‌ ئاره‌زووى خۆى چۆنى بوێ به‌کارى بێنێت ، یا واو واى لێ بکات.

گرفته‌کان زیاتر له‌ نه‌بوونى زانیارى له‌سه‌ر سێکس یا شه‌رم دروست ئه‌بن ، به‌و پێیه‌ى تاکو ئێستا به‌شێکى زۆرى پیاوان و ژنان شه‌رم ئه‌که‌ن کتێبێکى سێکسى بخوێننه‌وه‌ یا بیکرن ، یا شه‌رم ئه‌که‌ن زانیارى ده‌رباره‌ى سێکس کۆ بکه‌نه‌وه ‌، بۆیه‌ هه‌ر دواى زه‌واج به‌چه‌ند مانگێک کێشه‌ ئه‌که‌وێته‌ نێوان زۆربه‌ى خێزانه‌کانى کورد ، بۆ? . چونکه‌ نازانن سێکس بکه‌ن ، سێکسیش خۆراکى رۆحه‌ و وه‌ک نان و ئاو پێویسته ‌، به‌راى من که‌پتى سێکسى یا تێر نه‌بوون له‌سێکس له‌هه‌موو ئاریشه‌یه‌کى تر ترسناکتر و کاریگه‌رتره‌ به‌سه‌ر ده‌رونى مرۆڤه‌وه‌.

یه‌کێکى تریش له‌ کێشه‌کان ئه‌وه‌یه‌ ژن و مێردى کورد هه‌موو شه‌وێک یه‌ک جۆر خواردن ئه‌خۆن ، واته‌ به‌یه‌ک شێوه‌ سێکس ئه‌که‌ن ئیدى دواى ماوه‌یه‌کى که‌م هه‌ردووکیان بێزار ئه‌بن له‌و خواردنه‌ ( سێکسه‌ ) و سه‌ره‌نجام زۆربه‌ى پیاوانى کورد ده‌سپه‌رێکیان پێ باشتره‌ و خۆشتره‌ له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خێزانى خۆیان بخه‌ون ، یا پێیان باشتره‌ له‌ رێگاى ته‌له‌فۆنه‌وه‌ یا سه‌یرکردنى سایتێکى رووته‌وه‌ خۆیان خاڵى بکه‌نه‌وه‌ نه‌ک له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان بخه‌ون? . هه‌ندێکیشیان یا ئه‌توانم بڵێم زۆربه‌یان چاو ئه‌برنه‌ ژنى ترو حه‌یرانى ئه‌م و ئه‌و ئه‌بن ، که‌ زۆرجار ئه‌و ژنانه‌ى ئه‌وان چاوى تێ ئه‌برن و حه‌ز ئه‌که‌ن له‌گه‌ڵیان بخه‌ون ، زۆر ناشرینتر و نارێکترن له‌ ژنى خۆیان . به‌ڵام بۆ وا ئه‌که‌ن بۆچى!!! وه‌ڵامه‌که‌ روون و ئاشکرایه‌ وه‌ک ووتم چونکه‌ هیچیان نازانن سێکس بکه‌ن و هه‌موو شه‌وێک یه‌ک جۆره‌ خواردن ئه‌خۆن بۆیه‌ پیاوه‌که‌ به‌رده‌وام وێڵى تامکردن و تاقى کردنه‌وه‌ى خواردنى تره‌..!!! ژنه‌که‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ى پیاوه‌که‌ قێز له‌ سێکس ئه‌کاته‌وه‌ و بێزاره‌ له‌و خواردنه‌ دووباره‌و سه‌دباره‌یه‌ى هه‌موو شه‌وێک ئیدى ئه‌ویش هاوشێوه‌ى پیاو نه‌چێژى لێ ئه‌بینێ نه‌ تامه‌زرۆى ئه‌بێت زۆربه‌ى جاریش به‌په‌له‌یه‌ ئاخۆ پیاوه‌که‌ى که‌ى ته‌واو ئه‌بێت و له‌ کۆڵى ئه‌بێته‌وه ‌، هه‌ندێکیشیان په‌نا بۆ پیاوانى تر ئه‌به‌ن به‌ مه‌به‌ستى خاڵى کردنه‌وه‌ى خۆیان .

من لێره‌دا نامه‌وێ هه‌موو تاوانه‌کان بخه‌مه‌ ئه‌ستۆى پیاوه‌وه‌ چونکه‌ ژنیش وه‌ک پیاو تاوانباره‌ ، گه‌ر زێده‌ره‌ویم نه‌کردبێ ئه‌توانم بڵێم تاوانى ژن زۆر زیاتره‌ له‌ پیاو ، لاى ژنى کورد سێکس بریتیه‌ له‌پاڵ که‌وتن و لینگ کردنه‌وه‌? یا چاوه‌رێکردنى پیاو ئاخۆ که‌ى ته‌واو ئه‌بێت ، له‌مه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه‌ ژنى کورد هیچ کاتێک ناڵێ من سێکسم کرد ، به‌ڵکو ئه‌ڵێ من سێکسم دا? هه‌روه‌ک چۆن پیاویش ئه‌ڵێ من سێکسم کرد، له‌ کاتێکدا سێکس بریتى نیه‌ له‌کردن و دان ، به‌ڵکو بریتیه‌ له‌ گۆرینه‌وه‌ى چێژو خۆشى له‌نێوان دوو که‌س ، بریتیه‌ له‌ئاوێته‌ بوونى دوو رۆح ، دوو جه‌سته ‌، دوو هه‌ناسه ‌.

ژنانى کورد چه‌ند تاوانیان به‌رامبه‌ر کراوه‌ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ته‌نه‌ کراون و به‌شێکى زۆرى چێژ و حه‌زى سێکسیان سه‌ربراوه‌ ئه‌وه‌نده‌ش خۆیان تاوان به‌رامبه‌ر به‌خۆیان ئه‌که‌ن له‌ سێکس کردندا ، ئه‌وان به‌رده‌وام چاوه‌رێ ى ده‌ستپێشخه‌رى پیاو ئه‌که‌ن بۆ سێکس وه‌ک بڵێ ى داوا کردنى سێکس له‌لایه‌ن ژنه‌وه‌ حه‌رامێکى گه‌وره‌یه‌ و نابێ داواى بکات ، به‌ڵام بۆ پیاو ئاساییه‌ و جێگاى شانازیه‌? ؛ له‌کاتى ته‌واو بوونى سێکسیشدا واته‌ کاتێک پیاو ئه‌گاته‌ ئۆرگازم ( ره‌حه‌ت بوون ) ئیدى ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ کۆتایى سێکس له‌ نێوان ژن و پیاوه‌که ،‌ به‌ڵام گه‌ر ژنه‌که‌ به‌ر له‌ پیاوه‌که‌ گه‌شته‌ ئۆرگازم ئه‌وا کرداره‌که‌ ناوه‌ستێ و به‌رده‌وام ئه‌بێ تا پیاوه‌که‌ش ئه‌گاته‌ ئۆرگازم ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه‌ تاوانێکى گه‌وره‌یه‌ که‌ هه‌م ژنه‌که‌ هه‌م پیاوه‌که‌ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌کترى ئه‌که‌ن .

جگه‌ له‌مانه‌ش ژنى کورد به‌ هۆى ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک داب و نه‌ریتى ئاینى و کلتورى به‌سه‌ردا زاڵه‌ له‌کاتى سێکسکردندا جۆره‌ ساردیه‌کى زۆر ترسناکى پێوه‌ ئه‌بینرێ که‌ وا ئه‌کات هه‌م خۆى هه‌م پیاوه‌که‌ چێژ له‌ سێکس وه‌رنه‌گرن، ته‌نانه‌ت زۆرجار به‌ هۆى ساردى ژنه‌وه‌ له‌ سێکس کردندا پیاو ناگاته‌ ئۆرگازم یا به‌ ئه‌سته‌م ئه‌گاته‌ ئۆرگازم? ئیدى کێشه‌ى سێکسیش به‌ سه‌ره‌تاى ده‌ست پێکردنى کێشه‌کانى نێوان ژن و پیاو ده‌ست پێ ئه‌کات ، زۆر که‌من ئه‌و ژن و پیاوانه‌ى کێشه‌ى سێکسیان هه‌یه‌ و له‌ هه‌مان کاتیشا ئاسوده‌و شادن به‌یه‌که‌وه ‌، کێشه‌ى سێکس هێلى سوره‌و نابێ بوونى هه‌بێ .

چۆن سێکس بکه‌ین ، یا چه‌ند سێکس بکه‌ین ؟ .

وه‌ک ووتم سێکس بریتى نیه‌ له‌ چه‌ندێتى به‌ڵکو بریتیه‌ له‌ چۆنیه‌تى ، سێکس بریتى نیه‌ له‌خۆ خاڵى کردنه‌وه‌ به‌ڵکو بریتیه‌ له‌پێدانى چێژ به‌به‌رامبه‌ره‌که‌ت . بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌بێ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌که‌ ئاماده‌ییه‌کى ته‌واویان هه‌بێت و فه‌زایه‌کى ئازاد بۆخۆیان دروست بکه‌ن ، ئینجا سێکس بکه‌ن . مه‌به‌ستم له‌ فه‌زاى ئازاد ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌بێت هه‌ردوولا دووربن له‌ترس و دڵه‌راوکێ و شه‌رم ، خاڵێکى گرینگى تریش ئه‌وه‌یه‌ که‌ سێکس ئه‌که‌ن ئه‌بێ ته‌نیا سێکس بکه‌ن ، واته‌ ئه‌بێ هه‌موو هه‌ست و شعورو بیرکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر کردارى سێکسه‌که‌ بێ ، چونکه‌ سێکس به‌چوک و زێ ناکرێ وه‌ک ژن و پیاوى کورد لێى تێگه‌یشتوون? سێکس په‌یوه‌سته‌ به‌ مێشکه‌وه‌ بۆیه‌ له‌کاتى سێکسکردندا ئه‌بێ هه‌ردوولا خه‌یاڵیان ته‌نیا لاى سێکس بێ ، نه‌ک شتى تر .

له‌سه‌روى ئه‌مانه‌شه‌وه‌ نابێ ژن و پیاو هه‌موو شه‌وێک یه‌ک جۆره‌ خواردن بخۆن ، که‌ سه‌ره‌نجام له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا ئه‌و خواردنه‌ ئێکسپایه‌ر ئه‌بێت و دواجار هه‌ردووکیان قێزیان لێ ئه‌بێته‌وه‌ ، به‌ڵکو ئه‌بێت زوو زوو خواردنه‌که‌ بگۆرن واته‌ ئه‌بێت شێوه‌ى سێکسکردنه‌که‌یان بگۆرن بۆ شێوه‌یه‌کى تازه ‌، یا لانى که‌م که‌ سێکس ئه‌که‌ن نابێ بەیه‌ک شێواز بێت تا کۆتایى . له‌مه‌ش گرینگتر ئه‌بێ به‌ر له‌ سێکس خۆیان بشۆرن و جه‌سته‌یان زۆر پاک بێ و بۆنى خۆش له‌جه‌سته‌ى خۆیان بده‌ن ، چونکه‌ پاک و خاوێنى لایه‌نێکى گرینگى سێکسه ‌، هه‌روه‌ها ژن و پیاوه‌که‌ که‌ چوونه‌ ناو جێگا نابێ وه‌ک گورگى برسى په‌لامارى یه‌کترى بده‌ن ، ئه‌بێت به‌ر له‌ده‌ست پێکردنى کردارى سێکسه‌که‌ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک راموسان بکه‌ن ، ئه‌م راموسانه‌ ئه‌بێته‌ هۆى ئاماده‌کردنى ژنه‌که‌ بۆ ئه‌نجامدانى سێکس ، وه‌ له‌ کاتى سێکسدا هیچ جۆره‌ ئازارێک نابینێ ، چونکه‌ راموسان وا له‌ ژن ئه‌کات ، مادده‌یه‌کى لینج ده‌ربکات که‌ یارمه‌تى ئه‌دات له‌کاتى سێکسکردندا به‌مه‌ش هه‌م زیاتر چێژ له‌ سێکس ئه‌بینێ هه‌م ئاماده‌تر و به‌جۆش و خرۆشتر ئه‌بێت بۆ سێکس .

ماوه‌ته‌وه‌ بڵێم له‌کاتى ته‌واو بوونى سێکسدا ، نابێ یه‌کسه‌ر بچن بۆ گه‌رماوو خۆیان بشۆرن به‌ڵکو ئه‌بێ بۆ ماوه‌ى چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک یا چه‌ند کاتژمێرێک له‌ لاى یه‌ک بمێننه‌وه‌ و رۆح و جه‌سته‌یان ئاوێته‌ى یه‌کترى بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هیچیان ئه‌و هه‌سته‌ى لا دروست نه‌بێ که‌ ئه‌و ته‌نیا بۆ سێکس ئه‌مى ئه‌وێ .

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.