هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

ئه‌مڕۆ، سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی به‌شێكی كتێبێكی ئه‌فسه‌رێكی ئینگلیز بووم، كه‌ هاتۆته‌ ویلایه‌تی به‌غدا و، له‌وێشه‌وه‌ بۆ قه‌سری شیرین داڵاهۆ و، ئینجا لێژ بووه‌ته‌وه‌ به‌ دیوی شاخی به‌مۆدا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ و، پاشتر بۆ سه‌رده‌شت و سابڵاغ (مه‌هاباد) تا ده‌گاته‌ ورمێی خاكی خۆرهه‌لاتی كوردستان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كه‌ی هی سالی 1916، هه‌ندێ وشه‌ی كۆنی ئینگلیزی به‌كارهێناوه‌، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره‌ كتیبێكی ئینگلیزی له‌ باره‌ی كورده‌وه‌ بخوێنمه‌وه‌ و، هێنده‌ پێ بكه‌نم! به‌شێكی كتێبه‌كه‌ی باسی كورد و ناوچه‌كانی ده‌كات و، هه‌ندێ وینه‌ی ناوازه‌شی داناوه‌.
ڕیزی زۆرم بۆ دۆستانی به‌ڕێز له‌ قه‌سری شیرین و داڵاهۆ هه‌یه‌، به‌ڵام كاتیك باسی قه‌سری شیرین تا ده‌ڵاهۆ ده‌كات، ئه‌ڵێت: پێشتر پێیان وتبووین ده‌بێت زۆر ئاگاداری خۆتان بن، چونكه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ دزو تاڵانكاری زۆره‌، ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌شمان پێ وترابو و دوو پاسه‌وانیشمان هه‌بو، كه‌چی كاتێك ڕۆشتین نان بخۆین، له‌ ئانوساتێك دا دوو ئه‌سپیان دزین، ئه‌سپه‌كه‌ی خۆم و هی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی هاوڕێم.
ئینجا له‌سه‌ری ئه‌ڕوات (پچڕابووم له‌ پێكه‌نینا) و ده‌ڵێت: ((دواتر تا لامان كرده‌وه‌، جلی نوستنه‌كانیشمانیان دزی))، ههههههههههه!
پاشان، دێته‌سه‌ر باسی بیروباوه‌ڕه‌كانی (عه‌لی ئیلاهی) و (زه‌رده‌شتی). دواتر، باسی ڕۆشتن به‌ ناوچه‌كانی موكریانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات، ئینجا دێته‌ سه‌ر باسی (سمكۆ!). له‌ باسی (سمكۆ)دا، مرۆڤ بۆی ئه‌سه‌لمێ، كه‌: سمكۆ چ مه‌ردێكی ئازابووه‌!
هه‌رچه‌نده‌ (ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ئینگلیز)، سمكۆ به‌ تاڵانكار و پاكتاوی ئازه‌ری و ئاشوریه‌كان ناو ده‌بات، ئینجا ئه‌ڵێت: (ئه‌م میره‌ خراپه‌كاره‌، كه‌ ئه‌یدا به‌سه‌ر مه‌سیحی و ئازه‌ری و ئاشوریه‌كان دا، وه‌ك گۆشتی ئاژه‌ڵ چۆن له‌ت-له‌تی ئه‌كه‌ی، ئاوهای لێ ده‌كردن!).
كاتێ ئه‌م دێڕه‌م خوینده‌وه،‌ ته‌شهیركردن به‌ سمكۆ له‌ لایه‌ن (مام جه‌لال و فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد)ه‌وه‌ و، توانج و ساخته‌كاریه‌كانی مێژوی سمكۆ له‌لایه‌ن (مه‌سعود به‌رزانی)یه‌وه‌ هاته‌وه‌ ‌یادم!
ئه‌وه‌ ڕونه‌ كه‌ مام جه‌لال چه‌ندێك سوكایه‌تی به‌م میره‌ پاڵه‌وانه‌ ده‌كات، ئاشكراشه‌ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌گه‌ل ئه‌وه‌ نیه‌ هه‌ر باسی سمكۆ بشكرێت (ئه‌مری ئێران)، به‌ڵام ساڵی پار له‌ پڕوپاگه‌نده‌ی ڕیفراندۆم دا، مه‌سعود به‌رزانی هه‌ندێ توانجی له‌ سمكۆ دا، كه‌ ئه‌و ساته‌ نه‌ هی ئه‌و قسانه‌ بو، نه‌ توانجه‌كانیشی له‌ ڕوی مێژووییه‌وه‌، دروست بوون و، خوێندنه‌وه‌ی قوڵی بۆ مێژوو هه‌بو!
ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم: (گه‌ر مه‌سعود به‌رزانی به‌ وردی مێژووی سمكۆ بخوێنێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ بیره‌وه‌ری ئینگلیز و ڕوسه‌كان و ئازه‌ری و ئاشوریه‌كان و ژنه‌كه‌ی ڕه‌زا شا، له‌ پشته‌وه‌ی ئایدیای ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی نه‌یار و دوژمنان و داگیركه‌رانی كورد دا، ئه‌فسانه‌ی ئازایه‌تیی بێ-وێنه‌ی سمكۆ ده‌ناسێت، بۆیه‌ من هه‌میشه‌ وتومه‌: سمكۆ جوامێرترین ڕێبه‌ری كورد بووه‌، چونكه‌ زۆر به‌ توندوتیژ و ڕاشكاوانه‌: گورزدار و پاكتاوكاری نه‌یارانی كورد بووه‌).
ئه‌و دێڕه‌ش زیاد ده‌كه‌م: (مێژوو ده‌یسه‌لمێنێت، گه‌ر سمكۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بایه‌ و، باڵێكی یه‌كێتیی خیانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی ئاوها بێ وێنه‌ی وه‌ك 16-10-2017 یان بكردبایه‌، دڵنیام كه‌ سمكۆ: هێنده‌ی خێرایی و گوڕی هه‌وره‌تریشقه‌، ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و باڵه‌ی ده‌سوتاند).

به‌ڕاستی، ئه‌سته‌مه‌ له‌ ناو كورددا، دایك كوڕێكی تر بخاته‌وه‌ كه‌ وه‌ك (سمكۆ) گورزاوی بێت بۆ نه‌یارانی كورد!

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.