هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

قسه‌كانی ئه‌مڕۆی نێچیری كابینه‌ وه‌ره‌سات- قه‌بیله‌یی، له‌ باره‌ی كه‌ركوكی قیبله‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌وه‌ كه‌ به‌ ئاشكرا ڕایگه‌یاند: ئێمەش ھەمان بۆچوونی سەرۆک کۆماری تورکیامان ھەیە، كه‌ کەرکوک شارێکی کوردی نییە، بەڵکو شارێکی کوردیی و تورکمانیی و عەربییە و، هی سەرجەم نەتەوەکانی ئەو شارەیە. ئه‌وپه‌ڕی له‌رزۆكیی و شوێنكه‌وته‌یی نێچیر ئه‌سه‌لمێنێت بۆ ئه‌ردۆگانی توركی سه‌گخۆری مه‌غۆلی. ئه‌م وته‌یه‌ هه‌مان قسه‌ی پێشووی سه‌دام حسێن و، ئێستای ئه‌ردۆگان و ڕۆحانییه‌.

به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك و به‌ هیچ جۆرێ قسه‌كانی ئه‌مڕۆی نێچیری كابینه‌ وه‌ره‌سات- قه‌بیله‌یی، نه‌ ئه‌چێته‌ خانه‌ی سیاسه‌ت و، نه‌ ئه‌شچێته‌ خانه‌ی كوردایه‌تیی و ڕێزگرتن له‌ ملیۆنان شه‌هیدی كورد كه‌ نزیك له‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ (له‌ عێراقی دروستكراو دا) خوێنیان بۆ كه‌ركوك ڕشتووه‌.
به‌لكو ئاستی هوشیاری نێچیری له‌ كایه‌ی سیاسه‌ت و، نه‌ته‌وایه‌تیی دا سه‌لماند. له‌ شێخ مه‌حموده‌وه‌ بۆ مه‌لا مسته‌فا و، بۆ مام جه‌لال و تا نه‌وشیروان مسته‌فا، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هێنده‌ شوێنكه‌وته‌ و له‌رزۆك نه‌بووه‌ كه‌ به‌ ئاشكرا ڕایگه‌یه‌نێت: (كه‌ركوك شارێكی كوردی نییه‌!!)، به‌تایبه‌ت گه‌ربێتو له‌ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی باشوری كوردستانیش دا بیت ، چونكه‌ ئیراده‌ و شكۆی مرۆڤی سیاسیی له‌ هه‌وڵیستی و گوفتار و كرده‌وه‌ی دا سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ته‌واو هه‌میشه‌ییه‌كان له‌ ساته‌ هه‌ستیاره‌كان دا ئه‌سه‌لمێنرێت. پرسی شاری كه‌ركوك واته‌ قووڵایی ستراتیژی كورد و شوناسی خوێناوی كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد.
مرۆڤی سیاسیی هێنده‌ غیره‌ت و ئیراده‌ی نه‌بێت، له‌ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی باشوری كوردستان دا بێ و نه‌ك نه‌توانێت بڵێت: كه‌ركوك شارێكی كوردییه‌، به‌ڵكو هێنده‌ گرێدراوی ئه‌ردۆغان بێت، ته‌نانه‌ت نه‌شو‌ێرێت بڵێت: كه‌ركوك شارێكی كوردستانیایه‌، تاوانێكی نه‌ته‌وه‌یی مه‌زنی ئه‌نجام داوه‌ و، نابێت ببه‌خشرێ. پێویسته‌ چالاكوانان و ڕوناكبیرانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌لوێستیان هه‌بێ و گه‌ر میلله‌ت زیندووبایه‌، ئه‌وا داوایان له‌ نێچیر ئه‌كرد: پێویسته‌ ڕێز له‌ خوێنی شه‌هیدانی كوردستان بگرێت و، ده‌بێت ڕونكردنه‌وه‌ بدا و، داوای لێ بوردن له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدانی كوردستان و خوێنی شه‌هیدان بكات.
ماده‌م خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م قسانه‌ له‌ نێچیر قبول ئه‌كه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و خه‌ڵكه‌ حه‌قیه‌تی هه‌موو شتێكی به‌سه‌ردا بهێنن!!
له‌ حه‌قیقه‌ت دا، مرۆڤ شه‌رم ئه‌كات: (قاسملوو كورد بووه‌ و نێچیریش كورده‌)، (قازی محه‌مه‌د له‌ په‌تی سێداره‌ش دا ئه‌یوت: (ئێستاش پێڵاوه‌كانم به‌ سه‌ری دوژمنانه‌وه‌یه‌ و، ئه‌وه‌ش نێچیری سه‌رۆكی حكومه‌تی كورده‌!!).
ئه‌ردۆگان و تورك زه‌نده‌قیان له‌ (ئۆجه‌لان و ده‌میرتاش و ده‌یان شێره‌ ژنی هه‌ده‌په‌)‌ چووه‌، له‌ كاتێكا له‌ ناو زیندانه‌ فاشیسته‌كانی توركی سه‌گخۆری مه‌غۆلیش دان، به‌لام ئیراده‌ی كوردبوونیان وایكردووه‌ توركی فاشیست زیڕه‌یان لێ بكه‌ن، (به‌ڕاستی شه‌رمه‌ ئۆجه‌لان و ده‌میرتاش و شێره‌ ژنه‌كان كوردبن و، نێچیریش كورده‌).
له‌ هه‌موو شتێك سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌: نێچیر و (به‌ناو) ڕۆژنامه‌وانه‌ ماده‌گه‌راكانی ڕوداو وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ نمایشی جل و به‌رگ دروستكرابن، به‌سه‌ر قوت و سامانی میلله‌ته‌وه‌ ئه‌ژین، كه‌چی زیاد له‌ هه‌زار شه‌هید دراوه‌ دژی داعشه‌ وه‌حشه‌كان، به‌و هه‌موو هه‌زار شه‌هید و ده‌یان هه‌زار برینداره‌ی جه‌نگی داعش‌ به‌ قه‌د شیفا گه‌ردیان بۆ نه‌كراوه‌!! ئا ئه‌مه‌یه‌ بێ سه‌روبه‌ره‌یی و هیچ له‌ بارانه‌بوویی ئه‌م كابینه‌ وه‌ره‌سات-قه‌بیله‌ییه‌.
ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس تیرۆركراون، هه‌زاران شێره‌ كوڕ شه‌هید كراون، چی بوو هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیفا گه‌ردی (كه‌ شه‌هید كراوه‌) له‌ كه‌ناله‌كه‌ی نێچیره‌، ئیدی ده‌بێت ئه‌م هه‌موو هه‌ڵا و ته‌خشان و په‌خشانه‌ی پاره‌ و بودجه‌ ته‌رخان بكرێت بۆ مه‌راسیمه‌كانی و چله‌كه‌ی!!؟
له‌و باره‌یه‌وه‌، خوێنه‌ران ئه‌توانن ئه‌م بابه‌ته‌ی پێشوو بخوێننه‌وه‌ به‌ناونیشانی: ( نهێنییه‌كه‌ بزانن، شیفا گه‌ردی له‌ كوێ و، هو‌نه‌رمه‌ند بله‌ی سه‌عه‌ كه‌ڕ و كاوه‌ گه‌رمیانیش له‌ كوێ!؟). له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌دا: نهێنییەکە بزانن، شیڤا گەردی لە کوێ…..

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت