هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە هاوڕێکانت.

ئێستاش له‌به‌ر چاومه‌ له‌به‌ره‌به‌يانى رۆژى 11 ئازارى سارى 1991 كوو تووڕه‌يى خه‌ركي هه‌ولێر گه‌يشتبوه‌‌ ئه‌و په‌ڕى كوڵانه‌وه‌، هه‌ر له‌تاريكو روونى به‌يانى ئه‌و رۆژه‌دا پێشمه‌رگه‌ ئازايه‌كانى هه‌ولێر ورده‌ ورده‌ ده‌خزانه‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كانى شارو له‌گه‌ر ته‌نزيماته‌كانى ناوه‌وه‌ يه‌كيان ده‌گرت و چه‌ك وته‌قه‌مه‌نييه‌ شاردرايه‌كان له‌بن عه‌ردى ده‌هاتنه‌ ده‌رێ لۆ دوا شه‌ڕى كه‌ڕامه‌تو شه‌ره‌فمه‌ندى له‌پێناو ئازادكردنى هه‌ولێره‌ شيرينه‌كه‌م . له‌بيرمه‌ له‌گه‌ر هه‌راتنى رۆژ سه‌تان مه‌سئولى گه‌وره‌ى به‌عسييه‌كان به‌ره‌و موسرو كه‌ركوك هه‌رده‌هاتن، به‌ سێ چار سه‌عات شاره‌ خۆشه‌ويسته‌كه‌مان به‌خينى گه‌شى كوڕه‌ هه‌ولێريه‌كان ئازاد كرا.
ئه‌و قوربانييه‌ى له‌و رۆژه‌ هه‌ولێريه‌كان دايان، پێشتريش ئه‌و قافله‌ شه‌هيدانه‌ى كه‌ به‌شه‌كى زۆرى هه‌ولێريه‌ به‌شه‌ڕه‌فه‌كان بون، حه‌موى لۆ ئه‌وه‌ بو ئيدى هه‌ولێرو سه‌رجه‌م شاره‌كانى كوردستان به‌ئازادى و سه‌رفرازى بژين وكه‌رامه‌تيان لۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ . زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ده‌سه‌راته‌ى دواى راپه‌ڕين هاته‌ سه‌ر حوكم، له‌ حه‌مو مه‌بده‌ئو بيروباوه‌رى كوردايه‌تييان لاداو، كوردستانه‌كه‌مان دوچارى ئه‌و نه‌هامه‌تييه‌ى ئێستا بو كه‌ حه‌مو چيين و توێژه‌كانى گرتيته‌وه‌، ئه‌و برسييه‌تى وماروێرانييه‌ى ئێستاشمان به‌شه‌كى زۆرى خۆمان سه‌به‌بكارين، چونكى به‌ده‌ستى خۆمان خه‌ركى خه‌راپو دزو گه‌نده‌ڵ و بێويژدانو دوور له‌روحى كوردايه‌تيمان هه‌ربژارديه لۆ كورسى ده‌سه‌رات .
زۆرجار به‌ منداره‌كانى خۆم ده‌رێم، كه‌ ئه‌مه‌ى جيلى پێشتر كاته‌كى هه‌ستمان به‌ مه‌زلوميه‌تى ميلله‌ته‌كه‌مان كرد به‌ده‌ستى داگييركه‌رى به‌عس، كاته‌كى كوردستانه‌كه‌مان كه‌ته‌ بنده‌ستى ديكتاتۆره‌كى خينرێژو شۆفينى ، روومان كرده‌ شاخ و چه‌كى شه‌ڕه‌فمان كرده‌ شان لۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌و رژێمه‌ ديكتاتۆره‌ . هه‌نده‌كيشمان له‌ناو شاره‌كاندا ده‌ڕژانه‌ سه‌ر جاده‌كانو خۆپيشاندانيان ده‌كردو سينگيان ده‌كرده‌وه‌ لۆ گوله‌ى دوژمن.
پێيان ده‌رێم ، لۆ سه‌ندنه‌وه‌ى مافى ره‌واى ئينسانى وقه‌ومى خۆتان ده‌بى مه‌وقيفتان هه‌بى، چونكى‌ ئازادى، نادرێ، به‌ركو وه‌رده‌گيرێ . لۆيه‌ ئێستا داواتان لێناكه‌م بچنه‌ شاخ و چه‌ك هه‌رگرن له‌دژى ده‌سه‌راتى سته‌مكارى ئه‌وڕۆى كوردستان، ديسانه‌وه‌ نامه‌وێ بڕژێنه‌ سه‌ر جاده‌كانو موزاهه‌ره‌ بكه‌ن، ته‌نيا يه‌ك شتم له‌نگۆ ده‌وێ، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ چوونه‌ سه‌ر سندوقى ده‌نگدان ويژدانى خۆتان بكه‌نه‌ حه‌كه‌مو بزانن ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن . لۆ ئه‌وه‌ى زه‌مييرى خۆتان مورتاح بكه‌ن وخواى خۆشتان رازى بكه‌ن، ده‌نگ به‌و كه‌سو لايه‌نانه‌ مه‌ده‌ن كه‌ خييانه‌ت له‌ميلله‌تو شۆڕشه‌كانى ده‌كه‌ن، ده‌نگ به‌و كه‌سو لايه‌نانه‌ مه‌ده‌ن كه‌ هه‌ولێريان كرديته‌ معه‌سكه‌ره‌كى داگيير كراى، ده‌نگ به‌و كه‌سانه‌ مه‌ده‌ن كه‌ موزاهه‌ره‌كانتان به‌زه‌برى چه‌ك وبه‌ڵته‌چييه‌كانى و به‌ هه‌ڕه‌شه‌ى بڕينى له‌ته‌ نانه‌كه‌تان بێده‌نگتان ده‌كا. ده‌نگ به‌و لايه‌نانه‌ مه‌ده‌ن كه‌ زابته‌كانيان به‌ سه‌ياره‌ به‌سه‌ر لاشه‌ي كوره‌ گه‌نجه‌كانتان تێده‌په‌ڕن و مه‌سئوله‌كانيان حيمايه‌يان ده‌كه‌ن.
ده‌نگ به‌و كه‌سو لايه‌نانه‌ بده‌ن كه‌ ده‌زانن له‌سه‌ر رێبازى پێشمه‌رگايه‌تى و پارێزگارى له‌خينى شه‌هيدان و خێزانه‌كانيان ده‌كه‌ن.
ده‌نگ به‌و كه‌سانه‌ بده‌ن كه‌ ده‌ستيان له‌ناو ده‌ستى وراته‌ داگييركه‌ره‌كان نه‌نايه‌ و ده‌بابه‌كانيان نه‌هينايته‌ سه‌ر كوردستانه‌كه‌تان ،
ده‌نگ به‌و لايه‌نه‌ بده‌ن كه‌ رۆژانى خه‌بات له‌ناو شارو گونده‌كانى كوردستان پارێزگاريان له‌شه‌ڕه‌فو ناموسى كورد ده‌كرد ، نه‌وه‌ك ئه‌وانه‌ى له‌ شاره‌كانى ئه‌وديوى سنور پاڵيان لێ دابوه‌وه‌و هاتنه‌وه‌ سه‌ر سفره‌ى حازر به‌بێ ئه‌وه‌ى رۆژه‌ك ته‌قه‌يان له‌ ده‌سه‌راتى داگييركه‌رى كوردستان كردبى.
هه‌ولێريه‌ به‌ڕێزه‌كان ئه‌وڕۆ رۆژى ئێوه‌يه‌، به‌س ئه‌نگۆ ده‌تانن ئه‌و وه‌زعه‌ به‌ده‌ستى خۆتان بگۆڕن، چونكى هه‌ولێر سه‌نگه‌ مه‌حه‌كه‌، كه‌ چونه‌ سه‌ر سندوقه‌كان ويژدانتان ئاسووده‌ بكه‌ن، بۆ يه‌كجار قييمه‌تى ده‌نگي خۆتان بزانن ، ئه‌نگۆى هه‌ولێرى ده‌تانن ئه‌و سيسته‌مه‌ سه‌قه‌ته‌ى ديكتاتۆريه‌تى يه‌ك حزب بگۆڕن، ده‌تانن كه‌رامه‌تي هه‌ولێره‌ داگيير كراوه‌كه‌تان بگه‌ڕێننه‌وه‌ لۆ ئه‌وه‌ي وه‌كى حه‌مو ميلله‌ته‌كى دونيا سه‌ربه‌رز بژين و ئايينده‌تان بگه‌ڕێننه‌وه‌ . باقى وه‌لسه‌لام..

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە هاوڕێکانت.