هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

نوسەرو روناكبیر شێرزاد شێخانی لەوەڵامی ئەو هەڵمەتەی رۆژنامەی”باسنیوز” ی سەر بە دەزگای پاراستنی پارتی دەستیپێكردوە بۆ دادگایكردنی لەسەر وتەكانی لەبەرنامەی ” پانۆرامای” كەناڵی كوردسات نیوز، بەلڤینی راگەیاند”هەر كەس گوێ لەوتەكانی من بگرێت لەو بەرنامەیەدا بۆی دەرئەكەوێ كەوا من داكۆكیم لەپێشمەرگە كردوەو، پەرۆشی خوێنی ئەو گەنجانەم كە بۆ ئەمنیەتی ئەمریكاو ئەوروپا بەكوشت دەدرێن و، بۆ ئەوەی پارتی وبارزانی لافمان بەسەرەوە لێبدەن گوایە پەیوەندییان لەگەڵ ئەمریكاو ئەوروپا خۆشە ئەویش لەسەر حیسابی خوێنی گەنجەكانمان”. هەروەها وتی” داواكاری گشتی هەولێر ئەگەر زۆر پەرۆشی سەروەری یاسایە با بچێت مەسعود بارزانی لەسەر خیانەتی 31 ئاب دادگایی بكات، با لەسەر كودەتاكەی بەسەر پەرلەمانا دادگایی بكا، با لەسەر راكردنی پێشمەرگەكانی لە شەنگال و رادەستكردنی كچانی ئیزیدی بەداعش دادگایی بكرێ، با لێپرسینەوە لەرێكەوتنە پەنجا ساڵیەكەی توركیاا بكا، با لەگەڵ فەرمانداری گشتی پێشمەرگە لێكۆلینەوە لەو بنكە سەربازیانەی توركیا بكا لەپارێزگای دهۆك و هەولێر، با داواكاری گشتی هەولێر لێپچینەوە لەگەڵ سەرۆكی حكومەتەكەی بكات لەسەر شكستی سیاسەتی ئابوری و برسیكردنی میللەتەكەی، با پەرۆشی نانبڕینی میللەتەكەی بێت، داواكاری گشتی هەولێر با بچێ لێكۆلینەوە لەبازرگانیەكانی سەرانی پارتی بكا لەگەڵ داعش و، سۆراخی ئەو نەوتدزینەوە بكا كە كوڕەكانی مەسعود بارزانی لەبیرە نەوتیەكانی عەین زالەوە ئەیكەن؟ لەبارەی لێدوانی هەندێ بەرپرسانی یەكێتیش لەوەزارەتی پێشمەرگەدا ئەو نوسەرە وتی” ئەو سەر زلانەی لەناو وەزارەتی پێشمەرگەدا بە نەغمەی پارتیەكانەوە ئەخوێنن، با بچن حاڵی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی و حزبەكانی تری كوردستان چاك بكەنەوە كە شەش مانگە موچە وەرناگرن، پارتی پێشمەرگەكانی خۆی بەستوە بە وەزارەتی پێشمەرگەوە هەمو مانگێك لەوەختی خۆیا موچە وەرئەگرن، بەڵام پێشمەرگەی یەكێتی نیوە موچەیان ئەدرێتێ دوو مانگ جارێك.
رۆژنامەی باسنیوز لەرێگای پەیامنێرێكیانەوە هەوڵی وروژاندنی ئەو كەیسە ئەكات و سەندیكای پارێزەرانی سەر بە پارتیش لەهەولێر لەهەوڵی ئەوەدان لەگەڵ داواكاری گشتی پارتی ئەم كەیسە لەدادگا بوروژێنن وئەم نوسەرە بدەنە دادگای سەر پارتی و پاراستن.
شایەنی باسە هەر ئەمڕۆ زیاتر لە60 نوسەرو رۆژنامەنوس و رۆشنبیری كورد لەگشت وڵاتانی دونیادا بۆ پشتگیری لەشێرزاد شێخانی یاداشتنامەیەكیان ئیمزا كردوەو لەمیدیاكاندا بڵاویان كردۆتەوە, كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بۆ: ڕای گشتی هه‌رێمی كوردستان
بۆ: سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
ئێمه‌ وه‌ك ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووسی هه‌رێمی كوردستان دڵگرانین به‌و هێرشه‌ ناڕه‌وایه‌ی ده‌كرێته‌ سه‌ر شێرزاد شێخانی ناوبراو شایه‌نی خه‌ڵاتی ڕێزلێنانه‌ نه‌ك هێرش و له‌كه‌داركردنی و هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ شێرزاد ته‌نیا نیه‌ و ئێمه‌ هه‌موومان پشتگیری لێده‌كه‌ین.
به‌داخه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سیاسی و سه‌ربازی كه‌وتونه‌ته‌ داوی مه‌به‌ستی به‌ناو ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی سایتی باس نیوز به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كه‌ی پانۆڕامای كه‌ناڵی كوردسات نیوزبن قسه‌ی نه‌شیاویان به‌رامبه‌ر شێرزاد شێخانی سه‌رنوسه‌ری سایتی ساراپرێس به‌كارهێناوه‌ له‌كاتێكدا كاك شێرزاد هیچ ووشه‌یه‌كی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ به‌كارنه‌هێناوه‌ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێیه‌. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌رگری نه‌كات دژایه‌تی ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ جوڵاندنی ئه‌م كه یسه شتێكه كه‌ بنه‌مای نه‌بێت به‌ته‌نیا له‌لایه‌ن یه‌ك سایته‌وه‌ ئه‌وه‌ مه‌به‌ستێكی سیاسی ناته‌ندروست و نائه‌خلاقی له‌پشته‌. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ‌ئه‌م سایته‌ ده‌یه‌وێت كه‌سێكی خاوه‌ن قه‌ڵه‌می به‌ناوبانگ له‌كه‌دار بكات له‌لای ڕای گشتی، ئه‌بێت سه‌ندیكا مۆڵه‌تی كاركردن له‌م ده‌زگایه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ چونكه‌ خراپترین ڕۆڵ ئه‌گێڕێت له‌ناو میدیای كوردییدا. به‌شكاندنی كه‌سایه‌تیه‌ سیاسی و به‌ناوبانگه‌كان و خۆشكردنی ئاگری دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی له‌نێوان لایه‌نه‌كان سیاسیه‌كان.
دواتر پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕاستیه‌ بزانن كه ‌شێرزاد شێخانی به‌ژماره‌ی هه‌موو ئه‌و ووشانه‌ی له‌باس نیوز نوسراون زۆر له‌وه‌ زیاتر خزمه‌تی كردووه‌ له‌میدیای ناوخۆ و عه‌ره‌بی و جیهانی. دواتر ناوبراو ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسی به‌شێوه‌ی زۆر نائاگایی هێرشیان ده‌ست پێكردووه‌ و به‌خواستی دڵی ئه‌و په‌یامنێرانه‌ لێدوانیان داوه‌.
ناوی ڕۆژنامه‌نووسان:
1. ئیبراهیم عباس هه‌ولیر
2. كارزان كریم فیله‌ندا
3. ئیبراهیم علی هه‌ولیر
4. بارزان حسن به‌لجیكا
5. شوان سدیق ئیتالیا
6. فه‌رمان محمد ئیتالیا
7. دیاری محمد سلیمانی
8. ئازا ئه‌حمد سوید
9. ساڵح هه‌ركی هه‌ولێر
10. ڕێبین عبدالله‌ هه‌ولێر
11. هه‌ژار ئه‌نوه‌ر هه‌ولێر
12. هه‌ڵۆ حسن ئه‌ڵمانیا
13. ته‌ها عبدالله‌ هه‌ولێر
14. ئاری عبدالله‌ هه‌ولێر
15. سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی هه‌ولێر
16. ئه‌میر گۆران دهۆك
17. خالص فكری سۆران
18. شاخه‌وان حه‌مه‌ئه‌مین هه‌ریر
19. شه‌وقی كانه‌بی ئه‌ڵمانیا
20. ئیبراهیم نامۆ ئه‌ڵمانیا
21. علی ناجی سویسرا
22. به‌هار حسێن دهۆك
23. مازن شه‌نگالی دهۆك
24. ئارام ئه‌حمد كه‌ركوك
25. هێمن ده‌لۆ كه‌ركوك
26. هێمن سابیر توركیا
27. هۆشمه‌ند چه‌كوانی دانمارك
28. كامه‌ران محمد كه‌نه‌دا
29. زه‌رده‌شت حسن فه‌ره‌نسا
30. نه‌وزاد چارڵی هه‌ولێر
31. هێمن ڕه‌حیم دانمارك
32. ڕێبوار ئه‌وڕه‌حمان كه‌نه‌دا
33. هێمن فه‌رید كه‌نه‌دا
34. هێمن حسن كه‌نه‌دا
35. د.سلێمان جه‌عفه‌ر كه‌نه‌دا
36. د.ووشیار علی ئه‌مریكا
37. د.ئه‌یوب بارزانی نه‌مسا
38. شێروان شێروانی هه‌ولێر
39. به‌شدار عوسمان هه‌ولێر
40. نه‌هرۆ ئه‌ڵایی هه‌ولێر
41. فه‌رمان ڕه‌شاد هه‌ولێر
42. د.هۆشمه‌ند علی كۆیه‌
43. ئاری سابیر كۆیه‌
44. هه‌ینی ئه‌كره‌م سوید
45. سه‌ردار عومه‌ر به‌ریتانیا
46. فه‌ره‌یدون ئیسماعیل یۆنان
47. مزه‌فه‌ر هه‌مزه‌ یۆنان
48. شه‌رمین كه‌ریم سویسرا
49. ڕاڤین ڕه‌هێڵ ئه‌مستردام
50. بیلال بارزانی نیویۆرك
51. به‌هار علی هۆڵه‌ندا
52. كه‌مال ڕابه‌ر ئوسترالیا
53. خالید چاوشین سوید
54. هانا چۆمانی هه‌ولێر
55. كۆچه‌ر علی هه‌ولێر
56. ڕاڤین بارزانی هه‌ولێر
57. عزیز بارزانی هه‌ولێر
58. عیسا بارزانی هه‌ولێر
59. عبدالرحمان ڕه‌سوڵ ئیسپانیا
60. ئیسماعیل پشده‌ری قه‌ڵادزێ

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت