هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

ده‌رئه‌نجامه‌كانى شه‌ڕى سه‌ختى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عيراق كه‌ له‌مڕۆژانه‌دا به‌ڕێوه‌ چو، كاريگه‌ريه‌كى ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزى ئه‌بێت به‌سه‌ر دۆخى كوردستانه‌وه‌، كه‌ به‌دوورى نازانم بگاته‌ ئاستى هه‌ڵته‌كاندنى رييشه‌يى له‌وه‌زعه‌ ناهه‌مواره‌كه‌ى هه‌رێم و، ته‌قيينه‌وه‌ى رقوكيينه‌ په‌نگخواردووه‌كه‌ى نێوان هه‌ردو حزبى سه‌ره‌كى ( پارتى و يه‌كێتى) بگاته‌ ئاستى سه‌رهه‌ڵدانه‌وى شه‌ڕى ناوخۆشه‌وه‌. ياخود لانيكه‌م كوردستان ببێته‌وه‌ به‌دوو ئيداره‌و سه‌رله‌نوێ سنورى دێگه‌ڵه‌ زيندوو ببێته‌وه‌. چونكه‌ په‌رچه‌كرداره‌ به‌په‌له‌و سه‌رشێته‌كانى پارتى هه‌ر له‌ئێستاوه‌ مه‌سجى ئه‌وه‌مان پێ ئه‌گه‌یه‌نى كه‌ ئه‌م حزبه‌ به‌ئاسانى ئه‌و ياخيبوونه‌ى يه‌كێتى، به‌تايبه‌تيش له‌شه‌ڕى پۆستى سه‌ر كۆماردا پێ ئه‌زمناكرێ. زۆر قوڕسيشه‌ پارتى كه‌ خۆى به‌خواى سه‌ر ئه‌رز ئه‌زانێ، به‌رگه‌ى دوو شكستى زۆر گه‌وره‌و مێژوويى سه‌رۆكه‌كه‌ى بگرێت كه‌ له‌ماوه‌ى ته‌نها يه‌ك ساڵدا به‌سه‌رى هاتوه‌، ئه‌وانيش، شكسته‌ گه‌وره‌كه‌ى ريفراندۆم و، شكستى ئێستاى پۆستى سه‌ركۆمارى عيراق .
قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نيه‌ كام له‌كانديدانى يه‌كێتى براوه‌ى پۆسته‌كه‌ بوون، چونكه‌ پێموايه‌ هه‌ر يه‌كێك له‌كانديده‌كانى يه‌كێتى بچوونايه‌ ناو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ به‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى كانديدانى فه‌رمى حزبه‌كه‌ش هه‌ر هه‌مان سه‌ركه‌وتنيان به‌ده‌ست ئه‌هێنا. ئه‌م بۆچوونه‌ش لانيكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لايه‌نه‌ عيراقيه‌كان به‌سوننه‌و شيعه‌كانه‌وه‌ پارتيان له‌به‌رچاو كه‌وتوه‌، سياسه‌ته‌ سه‌رشێتانه‌كانى ئه‌م حيزبه‌يان پێ په‌سند نيه‌، له‌ريفراندۆمه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانييه‌وه‌ كه‌وتونه‌ته‌ سه‌نگه‌رگرتن له‌م حيزبه‌، ئه‌وه‌ى ئێستاش ماوه‌ له‌نێوان ئه‌مانه‌و پارتيدا، ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى سياسييه‌ كه‌ په‌يوه‌سته‌ به‌ گه‌مه‌ى ده‌سه‌ڵات و كێبركێى حزبه‌كان بۆ وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيرانى عيراق وپه‌رله‌مانه‌كه‌ى، ئه‌گينا لايه‌نه‌ عه‌ره‌بيه‌كان ئه‌وه‌نده‌ پێوستيان به‌ پارتى نه‌ماوه‌ وه‌ك لايه‌نێكى سياسى كاريگه‌ر له‌عيراقدا.
به‌هه‌مو پێوه‌رێك يه‌كێتى گه‌وره‌ترين سه‌ركه‌وتنى له‌م پرۆسه‌يدا به‌ده‌ستهێنا، به‌ئازايه‌تى و چاونه‌ترسى به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ هاته‌كايه‌وه‌، كه‌ له‌ ته‌وه‌قوعاتى پارتيدا نه‌بو له‌ناو يه‌كێتيدا كه‌سانێك هه‌بن ئه‌وه‌نده‌ كاريگه‌ر بن كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتيشدا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌يان هه‌بێت مێزه‌كه‌ قڵپبكه‌نه‌وه‌‌ به‌سه‌ر پارتيدا، ئازايانه‌ش‌ رووبه‌رووى سياسه‌ته‌كانى سه‌ر‌ۆكه‌كه‌ى ببنه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش وه‌رچه‌خانێكى زۆر گه‌وره‌يه‌ له‌هه‌ڵوێسته‌‌كانى يه‌كێتيدا. ئه‌مه‌و جگه‌ له‌وه‌ش كه‌ يه‌كێتى له‌سه‌ر ده‌ستى هه‌مان ئه‌و سه‌ركرده‌ گه‌نجانه‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مدواييه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانيشدا توانيان يه‌كێتى هه‌ڵبسێننه‌‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌شيان ديسان له‌ده‌ره‌وه‌ى ته‌وه‌قوعاتى پارتيدا بوه‌.
ئێستا يه‌كێتى له‌هه‌مو كاتێك زياتر به‌هێزتر بوه‌و، جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتى يه‌كێتيش كه‌وتۆته‌ ده‌ست نه‌وه‌يه‌كى تازه‌ كه‌ ترسى له‌پارتى نيه‌و، عه‌ره‌ب وته‌نى( الند للند) مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ئه‌كات ، وه‌كو سه‌ركرده‌ ته‌قليديه‌كان ئاماده‌ نيه‌ سازش له‌سه‌ر ماف وئيستحقاقاتى يه‌كێتى بكات ، نمونه‌ش سووربونيان بوو له‌سه‌ر پۆستى سه‌ركۆمارو سازشنه‌كردن له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك.
به‌پێچه‌وانه‌ى پارتى كه‌ له‌وه‌ته‌ى دروستبونيه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌يه‌كى ديكتاتۆره‌وه‌يه‌، به‌ده‌ر له‌و بنه‌ماڵه‌يه‌ش‌ كه‌س خاوه‌ن بريار نيه‌، لاى يه‌كێتى‌ ئه‌و قۆناغه‌ تێپه‌رێندراو، نه‌وه‌يه‌كى نوێ هاتۆته‌ مه‌يدان كه‌ ناكه‌وێته‌ ژێر كاريگه‌رى سه‌ركردايه‌تييه‌ ته‌قليدييه‌كه‌و، روئياى رۆشنترى خۆى هه‌يه‌ له‌مامه‌ڵه‌كردن به‌سياسه‌ته‌وه‌، ئه‌م نه‌وه‌ تازه‌يه‌ش توانيويه‌تى سه‌ركردايه‌تييه‌ ته‌قليدييه‌كه‌ى ناو حيزب بخاته‌ ژێر ركێفى خۆيه‌وه‌، نه‌وه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ى كه‌ ساڵانێ به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌ ته‌قليدييه‌كان توانيان رۆڵى گه‌نج له‌ناو حيزب په‌راوێز بخه‌ن.
به‌مه‌ش گه‌وره‌بونى رۆڵى گه‌نجه‌كانى ناو يه‌كێتى پارتى تۆقاندوه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر پێشتر به‌مامه‌ڵه‌‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ ته‌قليديه‌كان، كه‌ به‌شێكيان به‌پاره‌و پۆستو ئيمتيازات ويژدانى خۆيان به‌پارتى فرۆشتبێ، به‌شێكى تريشيان به‌ گرته‌ى فيديۆيى پاراستن وبه‌هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌خلاقى بێده‌نگ كرابن، گه‌نجه‌كانى ئێستا ئه‌و مه‌ترسييانه‌يان نيه‌و له‌زمه‌يه‌كى ئه‌وتۆيان نه‌داوه‌ته‌ ده‌ست پارتى بيانترسێنێ، بۆيه‌ پارتى هيچى به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌ ته‌نها تۆمه‌تى خييانه‌ت نه‌بێ كه‌ ئاراسته‌يان ئه‌كات، بۆيه‌ پارتي ئێستا جڵه‌و‌ه‌كه‌ى له‌ده‌ست ده‌رچوه‌، تمووحى ئه‌و گه‌نجانه‌ش پارتى پێى ئيستيعاب ناكرێ، بۆيه‌ ئه‌و تاقمه‌ گه‌نجه‌ى ناو يه‌كێتى بونه‌ته‌ گه‌وره‌ترين كۆسپ له‌به‌رده‌م به‌ديكتاتۆربونى پارتى و بونى به‌حيزبى قائيد له‌كوردستاندا.

شه‌ڕه‌كه‌ى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار چه‌ند مه‌سجێكى روونى بۆ پارتى نارد كه‌ بريتين له‌:
1- له‌مه‌ودوا ده‌ركه‌وت كێ له‌ناو يه‌كێتى ده‌سه‌ڵاتى برياره‌ چاره‌نوسسازه‌كانيان به‌ده‌سته‌وه‌يه‌و، سه‌ركرده‌ ته‌قلييدييه‌كان ناتوانن به‌رى پێ بگرنو ، ورده‌ ورده‌ رۆڵى ئه‌و سه‌ركرده‌ ته‌قليديانه‌ لاوازتر ئه‌بێ، له‌مه‌ولا پارتى ئه‌بێ راسته‌خۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م تاقمه‌ تازه‌يه‌دا‌ بكات.
2- بۆ پارتى ده‌ركه‌وت كه‌ تاقمه‌ تازه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ى ناو يه‌كێتى، كه‌سانى‌ ئازاو چاونه‌ترسن، ئاماده‌نين سازش له‌سه‌ر مافو ئيستحقاقاتى يه‌كێتى بكه‌ن له‌ژير هه‌ر گۆشاريدا بێت بۆ رازيكردنى دڵى پارتى، به‌هه‌ڕه‌شه‌ى دوو ئيداره‌يى وشه‌ڕى ناوخۆشه‌وه‌.
3- ده‌سه‌ڵاته‌ تازه‌كه‌ى ناو يه‌كێتى‌ به‌ عه‌كسى سه‌ركرده‌ ته‌قليديه‌كان كار بۆ به‌هێزكردنى يه‌كێتى ئه‌كه‌ن، له‌ته‌ك كاركردنيشيان بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى ترى كوردستان، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترين مه‌ترسييه‌ بۆ پارتى كه‌ هێزيك دروست ببێت له‌شێوه‌ى به‌ره‌يه‌ك ياخود هاوپه‌يمانييه‌كى سياسى تازه‌ كه‌ كاريگه‌رى هه‌بێ به‌سه‌ر ساحه‌ى سياسى كوردستانه‌وه‌.
4- بۆ پارتى ده‌ركه‌وت كه‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م تاقمه‌ تازه‌يه‌ى ناو يه‌كێتى وا ئاسان نيه‌ بتوانێ ئه‌جينداكانى خۆى تێپه‌رێنێ، وه‌كو‌ سه‌ركرده‌ ته‌قليديه‌كان ئه‌م تاقمه‌ش بكاته‌ ده‌سكه‌لايه‌ك و به‌كاريان بهێنێ بۆ لێدانى نه‌ياره‌كانى خۆى له‌حيزبه‌ كوردستانيه‌كان.
5- بۆ يه‌كه‌مجاره‌ پارتى تووشى حاڵه‌تێكى وا ببێت كه‌ تاقمێك له‌ناو حزبێكى نه‌ياريدا بتوانى شكست به‌ پيلانه‌كانى بهێنێت و ته‌حه‌دايه‌كى ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ى ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ى پارتيش بكات، نمونه‌ش هه‌ردوو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانو سه‌رۆك كۆمارى عيراقن، كه‌ ئه‌مانه‌ش به‌‌ويستى پارتى و سه‌رۆكه‌كيان نه‌بوه‌.
له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ پارتى ئێستا له‌رۆژگارێكى زۆر سه‌ختدايه‌، كه‌ هێزيك په‌يدا بوه‌ بتوانێ ئازايانه‌ ململانێى ده‌سه‌ڵاتى له‌گه‌ڵدا بكات، بۆيه‌ بينيمان چۆن ئاوا به‌په‌له‌ په‌رچه‌كرداريان ‌نواند له‌به‌رامبه‌ر دۆڕانى پۆستى سه‌ر كۆمار كه‌ گه‌يشته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى زۆر تونديش بكه‌ن.
لێره‌وه‌ ئه‌توانم بڵيم كه‌وا پارتى به‌م سه‌رشێتييه‌ى خۆيه‌وه‌، ره‌نگه‌ وه‌زعه‌كه‌ى كوردستان به‌ره‌و نائارامى ببات، چونكه‌ ئه‌محيزبه‌ هيچكات كارى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ميلله‌ته‌كه‌ى نه‌كردوه‌، به‌قه‌ده‌ر كاركردنى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى حيزبى خۆى و به‌فيرعه‌ونكردنى سه‌رۆكه‌كيان، هيچ به‌دوورى نازانم وه‌زعي كوردستان بشڵه‌ژێنن و شه‌ڕى ناوخۆش هه‌ڵگيرسێنن، يان لانيكه‌م هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌نه‌وه‌ به‌ دوو ئيداره‌، چونكه‌ پارتى به‌سروشتى‌ ديكتاتۆرييانه‌ى خۆيه‌وه‌ ناتوانى له‌گه‌ڵ حيزبێك يا لايه‌نێك هه‌ڵبكات كه‌ دژى بوه‌ستى يان ململانێى سياسي له‌گه‌ڵدا بكات ونه‌بێته‌ كۆيله‌ى گوێرايه‌ڵى سه‌ركرده‌كه‌ى.
رۆژانمان له‌پێشه‌ و هه‌موو شتێك له‌داهاتوويه‌كى نزيكدا روون ئه‌بێته‌وه‌.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.