هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

سه‌ردان‌و دیدار له‌گه‌ڵ ماككۆرگ‌و نوێنه‌رانى دیكه‌ى به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نسا، فشارى ئێران‌و ده‌وڵه‌تانى دیكه‌ى ناوچه‌كه‌، په‌یامه‌كه‌ى چاوش ئۆغلۆو پاشانیش هه‌ڕه‌شه‌كانى ئیمڕۆى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، رێكاره‌ یاساییه‌كانى حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانى عێراق ده‌رهه‌ق به‌ هه‌رێم، نیگه‌رانییه‌كانى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى‌و زۆر چه‌شنى فشارى دیكه‌، هێشتا نه‌بوونه‌ ئه‌و مه‌سجه‌ى كه‌ وا بكات بارزانى له‌وه‌ تێبگات، كه‌ ئه‌وه‌ى ده‌یكات ریسكه‌ به‌هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى خه‌ڵكى دیكه‌ زیاتر له‌ ئه‌و له‌ به‌ده‌ستهێنانیدا رۆڵى هه‌بووه‌.
بارزانى‌و هاوبه‌شه‌كانى، هه‌موو چركه‌ساتێك بیركردنه‌وه‌و یاده‌وه‌ریمان ته‌ژیده‌كه‌ن له‌ترس، بۆ هه‌میشه‌ خه‌یاڵمان پڕ ده‌كه‌ن له‌گومان، به‌رده‌وام ئه‌و چه‌شن‌و فۆڕمه‌ سیاسه‌ته‌ی كه‌ په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن توشی دڵه‌ڕاوكێمان ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامی ده‌ده‌ن جگه‌ له‌سه‌ركێشییه‌ك به‌ قه‌واره‌ى باشوور شتێكى تر نییه‌، چونكه‌ ئه‌و تیمه‌ى بارزانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات‌و جگه‌ له‌ پارتى، یه‌كگرتووى ئیسلامی‌و به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵه‌، به‌كرده‌وه‌ خۆیان وه‌ك زلهێز نمایشده‌كه‌ن‌و قورسایی خۆیان‌و باشووریشیان له‌یادچووه‌و سه‌نگه‌ر له‌ ئه‌مه‌ریكاش ده‌گرن، ئه‌و فۆڕمه‌ش، ئه‌گه‌رچی له‌ رواڵه‌تدا وه‌ك پاڵه‌وان‌و براوه‌ خۆى به‌یانده‌كات، به‌ڵام له‌راستیدا جگه‌ له‌ تیمێك كه‌ ریسك به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانه‌وه‌ ده‌كات شتێكى دیكه‌یان لێ شین نابێت.
ئێسته‌ له‌به‌رده‌م قۆناغێكى نوێی سه‌ركێشییه‌كانى بارزانى‌و هاوبه‌شه‌كانیداین، ئه‌و قۆناغه‌ مه‌ترسیداره‌ ته‌نێ گه‌مارۆدانى كۆمه‌ڵگه‌و قفڵكردنى په‌رله‌مان‌و برسیكردنى خه‌ڵك‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى ئازادییه‌كان نییه‌ كه‌ ره‌هه‌ندێكى ناوخۆیی هه‌یه‌و تائێستا لێی خۆش بووین، به‌ڵكو فۆڕمى نوێی مامه‌ڵه‌كردنى ئه‌و و هاوه‌ڵه‌كانى له‌یه‌كێتى له‌گه‌ڵ پرۆسه‌و ژیانى سیاسیی، چونكه‌ ره‌هه‌ندی هه‌رێمی‌و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ سه‌ركێَشی گه‌وره‌ترن، چونكه‌ هه‌م ئه‌و رێكارانه‌ى له‌كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان په‌یڕه‌و كراون هاوشێوه‌ى 30ى حوزه‌یرانه‌و هه‌میش هه‌وڵی په‌راوێزخستن‌و شكاندنى كۆده‌نگى‌و پاشانیش ره‌چاونه‌كردنى ئامۆژگارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نیشانی ده‌دات ئێمه‌ روبه‌ڕووى چ دۆخێك ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌راستیدا ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م ئه‌زموونێكه‌وه‌ له‌وێوه‌ له‌خه‌م وه‌ستاندن‌و ستۆپكردنى بارزانیدا بین:
1- بارزانى له‌به‌رئه‌وه‌ى بڕیارى ریفراندۆم وه‌ك بڕیارێكى تاكه‌ كه‌سی ئه‌و ده‌بێت بخوێنرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ى له‌ رابردووش رویداوه‌ دووفاقی ئه‌و له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و میكانیزمه‌ نیشانده‌دات، چونكه‌ ده‌یهه‌وێت تا ئه‌و چركه‌ ساته‌ى ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ وه‌ك ده‌ستكه‌وتى خانه‌واده‌یی بۆ خۆى بقۆزێته‌وه‌، هه‌رئه‌و چركه‌ساته‌ش كه‌ ئه‌و پرۆسه‌ روبه‌ڕووى شكست ده‌بێته‌وه‌، ده‌یهه‌وێت شانه‌كه‌ له‌سه‌رى په‌رله‌مان یان ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى ریفراندۆمدا بشكێنێ، له‌كاتێكدا هه‌م په‌رله‌مانه‌ كاراكراوه‌كه‌ جگه‌ له‌ ته‌مسیلێكى سیاسیی زیاتر نه‌بووه‌و هه‌میش كۆمیته‌ى ریفراندۆم جگه‌ له‌ ده‌سته‌یه‌ك چه‌پڵه‌چین بۆ بڕیاره‌كانى بارزانى شتێكى تر نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ له‌جێی ئه‌و پابه‌ندبوونه‌ى ئه‌و تیمانه‌ى ده‌یانه‌وێت بارزانى له‌ ریفراندۆمدا بكه‌ن پاڵه‌وان، چه‌پڵه‌كان بۆ ره‌خنه‌و گازنده‌ بگۆڕن‌و بڵێن ستۆپ بارزانى “ئه‌گه‌ر بوێرن”.
2- دیمه‌نی دیداره‌كه‌ى دوێنێی بارزانى له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌، وه‌ك كۆمیدیایه‌ك بۆ راى گشتى به‌رجه‌سته‌ بوو، به‌ڵام ده‌بوا ئه‌و دیمه‌نه‌ هاوه‌ڵ‌و هاوبه‌شه‌كانى گریاندبا، ئاخر بارزانییه‌ك كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆ دیكۆریش جگه‌ له‌پارتییه‌كان یه‌ك ئه‌ندامى حزبێكى دیكه‌و كۆمیته‌ى ریفراندۆمى بانگهێشت نه‌كردبوو، ته‌نها به‌ تیمێكى پارتییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ماككۆرگ‌و هاوه‌ڵه‌كانیدا دانیشتبوو، ده‌یهه‌وێت نمایش بكات‌و ده‌یووت بۆ قسه‌كردن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كۆمیته‌ى ریفراندۆم، كه‌چی هێشتاش ئه‌و دیمه‌نه‌ شاگرده‌كانى بارزانى بۆ ریفراندۆم نیگه‌ران نه‌كردو نه‌یانتوانى پێی بڵێن “ئه‌زبه‌نى پرسمان پێمه‌كه‌، ته‌نها به‌شداریمان پێ بكه‌”، به‌ڵام وادیاره‌ بارزانى‌و تیمى میرنشینه‌كه‌ى ته‌نها ئه‌وكاته‌ ده‌توانن به‌دیار حزبه‌كانى تره‌وه‌ دانیشن، كه‌ پرسێكى ساده‌و مه‌راسیمێكى دیكۆرى بێت‌و وه‌ك مایسترۆى چه‌پڵه‌ به‌كاریان بێنێ، به‌ڵام پێناچێت تیمى چه‌پڵه‌ بڵێن “تكایه‌ بارزانى لوتف بكه‌و بۆ كوردایه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى داخراوى حزبی تێپه‌ڕ بكه‌”.
3- بارزانى ئیمڕۆ وه‌ڵامێكى توندى ماكگۆڕك‌و ئه‌وانى دیكه‌ى داوه‌ته‌وه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆش تیمه‌ میدیاییه‌كانی پارتى هێرشی گه‌وره‌یان كردۆته‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، مونه‌زیره‌كانى پارتى، هێشتاش وه‌ده‌زانن دیفاكتۆى باشوورو هه‌رێم‌و پێویستى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ جه‌نگى داعش نیشانه‌ى هێزى ئه‌وانه‌، له‌كاتێكدا ده‌بێت بزانن‌و تێبگه‌ن، ئه‌و پانتاییه‌ جوگرافیه‌ بچووكه‌ى ئێمه‌، نه‌ك هێزى ته‌حه‌داكردنى ئه‌مه‌ریكامان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر پشتگیریی‌و پشتیوانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌بووایه‌، ده‌شیا له‌جه‌نگى داعشیش هێزى به‌رگریكردنمان نه‌بوایه‌، له‌وه‌شدا خۆ كه‌س هێشتا مه‌خمورو گوێر‌و داگیركارییه‌كه‌ى داعشی له‌یادنه‌چۆته‌وه‌.
ئێستا یه‌كێتى ئه‌ركێكى گه‌وره‌ى له‌سه‌رشانه‌، ئه‌و ئه‌ركه‌ ماڵباتى مام‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتى له‌چوارچێوه‌ى نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ى سه‌ركردایه‌تى دیاریكردووه‌، له‌راستیشدا ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ بۆته‌ به‌رپرسیاریه‌تى تیمى دانوستان، كه‌چی له‌جێی ئه‌وه‌ى هه‌ڤاڵانى تیمه‌كه‌ له‌خه‌م نه‌خشه‌ڕێگاى یه‌كێتى‌و پرۆسه‌ى وه‌ستاندنى پارتى‌و بارزانى بن، بێ مه‌رج ئه‌جێنداكه‌ى ئه‌و په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ئیمڕۆ له‌ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان خۆى به‌رجه‌سته‌كرد. له‌كاتێكدا له‌جێی ئه‌وه‌ى بارزانى بوه‌ستێنن، ه

هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە