هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

سەرەتاى پەیدا بوونى ئاینى ئیسلام و ئاشکرابونى پێغەمبەرایەتى موحەمەد (د.خ) بەهاندانى جولەکەکان، چونکە ئەوان خاوەنى کیتاب بوون بەبێ باوەرەکانى قورەیشیان ڕاگەیاند پرسیارى سێ شت لە پێغەمبەرە نوێیەکە بکەن ئەویش اصحاب الکهف و ذى القرنین و سەبارەت بە روح، کە تا رۆژگارى ئەمرۆمان کۆمەڵێ تاویل و تەفسیراتى لەسەرکراوە, چیرۆکى اصحاب الکهف لێ دەگەرێێن و بزانین ذى القرنین چیەو کێیە؟ چیرۆکى یاجوج و ماجوج و رەچەڵەکیان و ئەو بەنداوەى ذى القرنين بنیاتى ناوە دەکەوێتە کوێوە؟

ذو القڕنین کێیە؟
یەکیکە لەو کەسایەتیانەى لە قورئانى پیرۆزدا زۆرترین ڕابۆچونى جیاوازى لاى پسپۆران و شارەزایانى ئەو بوارە دروستکردوە, بە پاشایەکى باوەردارو ڕاستگۆ و دادپەروەر لەقورئانى پیرۆزدا باسى لێوە کراوە، چیرۆکێکى لەسەرە لەسورەتى الکهف ئایەتى 83 تاکو 93 ئەو پادشایە بوو کە بەنداو یا رەدمى لەنێوان یاجوج و ماجوج و گەلێک بنیات ناوە بۆئەوەى مەترسى یاجوج و ماجوج نەهێڵێ و تا رۆژگارى ئەمرؤش نەیانتوانیوە لێی دەرباز بن, لاى هەندێ کەسیش بە ئەسکەندەرى مەکەدۆنى ناودەبرێ و هەندێکیش دەلێن کڵاوێکى لەسەربووە دوو قۆچى هەبووە بۆیە ناونراوە زوو القرنین لاى زانایان و پسپۆڕان جیاوزاى دروستکردوە و ناسنامەى بە ئەسکەندەرى گەورە یا کۆرشى گەورە یا ئەخناتونى فیرعونى میسرى و بەیەکێک لەپاشاکانى حیمیر ناودەبرێ تا ئیستا ناسنامەى تەواوى نەزانراوە.

چیرۆکە ئیسلامیەکە:
لەقورئانى پیرۆزدا باسکراوەو دەلێت: خواى گەورە هێزو توانایەکى واى پێ بەخشیوە بەخۆى و سوپاکەى زۆر شوێنى ڕزگارکردووە تاگەیشتۆتە رۆژئاواو سەرچاوەیەکى گەورە پێی وتراوە (حمئەى گەورە )هەروەها باس لەوە دەکرێ خۆر لەو شوینە ئاوا دەبوو و باوەڕیان وابووە کە ئەوە کۆتایی دونیایەو، خۆر لەزەریا نوقم دەبێ. ئەو زەریایەش زەریاى ئەتلەسیە هۆزیکى لێ بووە و، ئەوەشیان ئاشکرا کردووە خۆر لەناوچەى دەریاى ئیجە، کە دەکەوێتە کەناراوەکانى تورکیاى رۆژئاوا لە رۆژهەلاتەوەو یۆنان لە رۆژئاواوە. ئەو هۆزە خۆریان دەپەرست نەک خواى تاک و تەنها، بۆیە ئەو پادشا داوەرە بریارى سزادانى داون، ووتویەتى: لەم دونیا من سزایان دەدەم و لەو دونیاش خودا. ئەوەشى باوەڕ بینى لێى خۆش دەبێ, ئەو پادشایە کە لەرۆژئاوا تەواو بوو ڕووى لە رۆژهەلات کرد، ئەو شوینەى خۆرى لێوە هەڵدێت، شوێنێکى ڕووتەن هیچ دارو شاخ و گردۆڵکەیەکى نەبوو تا بەر لەتیشکى خۆر بگرێ هەمان سزاى ئەهلى خۆرئاواى بەسەردا سەپاندن. دواى تەواو بونى لە خۆرئاواو، خۆرهەلات. گەیشتە شوێنێک لە نێوان دوو شاخ بۆ شاییەک لەنێوانیان هەبوو, هۆزیک دەژیان, زمانێکى سەیریان بەکار دەهێنا داوایان لێکرد لە نێوان ئەوان یاجوج و ماجوج بەنداوێک بنیات بنێ، هەرچى پیویست بووە بیدەنێ. خواى گەورە حیکمەتێک و عەقلێکى ئەندازیارى واى پێ بەخشین ئەو بەنداوە بنیات بنێن، کە زوو القرنین دەستى بەکۆکردنەوەى کرد، ئاسن لەبنەوە بۆسەرەوە قایمىکردن و دواتر مسى تواندەوە بەسەر ئاسنە رێزکراوەکاندا، تازیاتر توندو تۆڵ بن لەگەل بەرزایی لوتکەى ئەو دوو شاخەو، بۆشایەکەى گرت. بەمەش رێگەى لە هۆزى یاجوج و ماجوج گرت، کە چیتر نەتوانن بین و بچن و هاتوچوبکەن. چونکە یاجوج و ماجوج زۆردار بون، ئەو بەنداوە تەنها خواى گەورە دەزانێ شوێنەکەى کوێیە؟ ئەوکات سەردەمەو دواى ئەویش زانست زانیارى لیکۆلینەوەکان هیندە فراوان و وورد نەبون، تا شوێنەکەى دیاربکرێ بزانرێ کوێیە بۆیە وەک موعجیزە مایەوە .
سەبارەت بە زوو القرنین لە قورئانى پیرۆزدا هاتوە” ويسالونك عن ذى القرنين قل ساتلو عليكم منه ذكرا انا مكننا لە فى الارض و اتيناه من كل شيْء سببا فاتبع سببا “83 – 84 سورة الکهف.

بەنداوى ذو القرنين دەکەوێتە کوێ سەرزەوى؟
وەک لە پێشەوە ئاماژەم پێداوە مەسەلەى زوو القرنین زۆرترین ڕاو بۆچونى جیاوازى لاى پسپۆڕان و شارەزایان لێکەوتۆتەوە لەوانە ڕایەک هەیە لەبارەى زوو القرنین لیکۆلەرى میسرى تاریق عەبدە دەڵێت: عەین الحمئە لە رۆژهەلاتى ناوەراستە بەدیاریى کراویى لە دەریاچەى بشیکول لە قیرغیزستانە لەگەڕان لێکۆلینەوەکانى ئامێرى پشکنین و گەڕانى دۆزینەوەى کانزاکانى بەکار هێناوە و بۆى دەرکەوتوە ئەو ناوچەیە کانزاى ئاسن و مسى زۆرى هەیە بۆیە دەڵێت: ئەو بەنداوەى بنیات ناوەو لیکۆلەر بۆ جەختکردن ئەم ئایەتە پیرۆزەى خستۆتە ڕوو” اتونى زبر الحدید حتى اذا ساوى بين الصدفين.
ڕایەکى تریش بەپێی ئەو ئایەتە پیرۆزەى کە دەلێت: حتى اذا بلغ مغرب الشمس وجدها تغرب فى عين حمئة ووجد عندها قوما قلنا يا ذا القرنين أما ان تغذب وأما أن تتخذ فيهم حوسنا” 86 سورة الکهف. بیرورایەک هەیە دەلێت: ئەو شوێنەى خۆرى لێ ئاوا دەبێ دەریاچەى یەلۆ ستونە پارکى نیشتیمانى ئەمریکى دەکەوێتە نێوان و یلایەتەکانى ئایداهو , مۆنتانا و وایومنگ لە ئەمریکاى باکوور ڕووبەرى ئەو دەریاچەیە 3470 میل چوارگۆشەیە بە ئاوە گەرمەکۆنەکان (old faithful geyser) بەناو بانگەو ورچى سپی و گورگ و جۆرە گایەکى ئەمەریکى لێ ژیاوەو ناوچەیەکى بورکانیشە, هیندیە سوورەکان یانزە هەزارساڵ پێش ئیستا دانیشوانى رەسەنى ئەو ناوچەیە بوون, بەپێی ئەو ئایەتە پیرۆزە خۆر لەوێ ئاوا دەبێ نوقمى ئەو دەریاچەیە دەبێ و دیار نامێنێ. پرسیارەکە ئەوەیە دواى ئەو هەموو پێشکەوتنى زانست و زانیارى و ئەو هەموو دزۆزینەوانەى لەدونیادا دۆزراونەتەوە و چونە سەرمانگ و بۆشایی ئاسمان ئەو بەنداوەو ئەوخەڵکە نەزانراوە لەکوین بۆچى سەرەداوێکى لێ پەیدا نەبووە؟
ئازاد ناوى تەواوى محى الدین کورى خیرالدین ناسراو بە (ئەبو الکلام ) لە سالى 1888 ز لەمەککە لەدایک بووە و بەرەگەز ئەفغانى بووە، هەر لەتەمەنى مناڵیەوە لەگەل باوکى کۆچى کردوە بۆ هیندستان لەسەردەمى (ئیمپراتۆر بایر) دامەزرینەریى دەوڵەتى مەغۆلى و لەوێ خراوەتە بەرخوێندنى سۆفیگەریەتى و زمانەکانى ئینگلیزى و فارسى و عەرەبى زمانى ئۆردوى بەباشى زانیوە. بۆیەش بە ئەبو الکلام ناونراوە چونکە خەتیبێکى باش بووە گەشتێکى 4 ساڵەى لە 1908 وە تا 1912 زۆربەى ناوچەکانى رۆژهەلات گەراوە, زۆر بەرهەمى نوسینى هەبووە لەوانە لێکدانەوەى قورئان بەزمانى ئۆردو، هەروەها لێکۆلینەوەیەکى ووردى سەبارەت بە زوو القرنین نوسیوە. یەکەم وەزیرى پەروەردەى سەردەمى جواهر لال نهرۆ بووە و لەسالى 1958 کۆچى دوایی کردووە سەبارەت بە زوو القرنین دەلێت:
ئەوانەى زوو القرنین بەئەسکەندەرى مەکدونى ناسیویانە هەڵەن، کە لەقورئان باسى لێوەکراوە. هەروەها ئەوەشى ڕەتکردۆتەوە کەخەڵکى یەمەن بێ.. ئازاد ئەبو الکلام واى بۆچووە هۆکاریى هاتنە خوارەوەى ئەو سورەتە پرسیارکردنى جولەکەکان بووە و هانى قورەیشیەکانیان داوە کەئەو پرسیارانە لە پێغەمبەرى خودا (د .خ)بکرێ تا ئیحراجى بکەن چونکە زانیویانە هیچ زانیاریەکى لەو بارەوە نییە و لە کتیب و میژووى خۆیان دا باسى لێوە کراوە لەتەورات.
لێرەوە ( ئازاد ) سەرە داوەکەى گرتە دەست و لێکۆلینەوەکەى دەست پێکرد زوو القرنین لەقرائان ناوبراوە، ئەوە کۆرش یا خورس یا غورس یا قورسە لەتەورات ناوى هێنراوە. ئەوەش کاتێ سەفەرەکەى دانیالم خوێندەوە ئەو بۆچونەم لا دروست بوو، چونکە زوو القرنین لەلاى میژوونوسە یونانیەکان باسى لیوە نەکراوە. کە سەردانى ئێرانم کرد و زۆر بابەتى مێژوویی و ئارکیۆلۆجیم خویندەوە و پەیکەرى کۆرشم دى و، لەملاو ئەولاى دوو باڵ و شتێکى لەسەرە و، دوو قۆچى هەیە، گومانەکەم تەواو جیگیرکرد کە زوو القرنین کۆرشە ڕزگارکەرى جولەکە بووە، بۆیە لەتەورات باسى لێوە کراوە. هەرچەندە ئەو سەرچاوە فارسیانە جێگەى متمانە نەبون لام، بۆیە گەرامەوە سەر کتێبە میژوویە یونانیەکان، لەبەر ئەوەى لە نێوان یونانیەکان و فارسەکان دا دوژمنایەتیەکى بەردەوام هەبووە و، دەڵێت: گەردان بەراستى دابنرێ بێ لایەنگیرى کۆرش پادشایەکى دادپەروەر بووە وەک ئەوەى لە قورئانى پیرۆز دا باس لە زوو القرنین دەکرێ. دواتر دێتە سەر باسى کۆرش لە بنەماڵەیەکى فارس بووە لە ناوەراستى سەدەى شەشەمى پ.ز وولاتەکەى دابەشکرا بوو لەنیوان حکومەتى بابل و ئاشوریە بەهیزەکان، توانى یەکیان بخاتەوە. چونکە خۆرهەلات و خۆرئاواى خستە سەر, ئەوەیە کە لە قورئانى پیرۆزدا ئاماژەى پێدراوە. دامەزرێنەریى یەکەم دەوڵەتى فارس بووە ساڵى 538 پ .ز پادشاى بابلى تارومار کرد و دیلە جولەکەکانى ڕێگەپێدا بگەڕءنەوە وولاتى خۆیان بە ئازادى و سالى 529 پ.ز کۆچى دوایی کردووە. دواتر دیتە سەر باسى ئەو بەنداوە و دەلێت: بۆیە وا ناوبراوە بۆ رێگەگرتن بووە لە هۆزەکانى یاجوج و ماجوج کە لەباکورەوە هیرشیان بۆ باشوور دەکرد. ئەم هۆزانە هوزى کۆچەرى بوون لە دەشتەکانى باکورى خۆرهەلاتەوە سەریان هەڵداوە پێش چاخە میژوویەکان تا سەدەى 9ى پ .ز بەرەو وولاتانى رۆژئاواو باشور کشاون لەسەردەمە مێژوییەکان بەچەند ناوێکەوە ناسراون وەک میغەر یا میکەر لە ئەوروپاو، لەئاسیاش بەناوى تەتەر ناسراون بەشێک لەو هۆزانە لە کەناراوەکانى دەریاى رەش نیشتەجێ بوون سالى  600 پ.ز ئەو هۆزانە لە شاخەکانى قەوقازەوە هێرشەکانیان هێناوە بەرەو ئاسیا بۆیە ئەو گەلانەى لەو ناوچەیە ژیاون پەنایان بردۆتە بەر کۆرش, کۆرشیش ئەو بەنداوە ئاسینەى لەنیوانیاندا بنیات ناوە. ئەو ناوچەیەى باکوری رۆژهەلات جێگەى بنەرەتى ئەوان بووە کە بە مەنگۆلیا ناسراوەو، هۆزە کۆچەریەکان بون, سەرچاوە یۆنانیە رەسەنەکان پێمان دەلێن: ریشەى منغۆل مەنکوک یا مەنجوک لە هەردوو ووشەى عیبرى ماکوک نزیکە بە یۆنانى پێى دەگوترێ میکاک. مێژووى چینیەکانیش پێمان دەلێت: هۆزیک لەو ناوچەیە بوون بەناوى یواسى گۆرانى زۆرى بەسەرداکراوە تا بووە بە ماجوج لە زمانى عیبرى دا و لە بنەرەت وا پیدەچێت یاجوج و ماجوج وەک دوو ووشەى عیبرى بێت، بەلام گەر ماکوک بێ ئەوان عیبرى نین بەلکو بیانین. شێوەى عیبریان وەر گرتبێ چونکە بە یۆنانى بە (کاک) دەخوێندرێتەوە و لەسەرجەم زمانە ئەوروپیەکان بە Magog دەخوێندرێتەوە و لە قۆرئانى پیرۆزدا بە بێ هەمزەو بە هەمزەشەوە دەخوێندرێتەوە واتە یأجوج و مأجوج. بەپێى ڕاو و بۆچون و لێکۆلینەوەکانى ئازاد ئەبو الکلام بێ ئەو بەنداوە لەنێوان دەریاى خەزەرو دەریاى رەش دایە چونکە زنجیرە شاخێک هەیە بەناوى قەوقازەوە لەو دەڤەرە و باکورو باشور لێک جیا دەکاتەوە، لەو دەربەندەوە لە باکور هێرش کراوەتە سەر باشوور، بۆیە کۆرش ئەو بەنداوەى بنیات ناوە. هەروەها ئازاد دەلێت: گەر بە نوسینە ئەرمەنیەکان دا بچینەوە ئەو دیوارە لە کۆن دا بەناوى بهاک غورائی یا کابان غورائى ناسراوە هەردوو ووشە ئەویش دەربەندى غورش یا راڕەوى غورش یا کورش دەگرێتەوە. هەروەها ئازاد دەلێت: بەزمانى جۆرجیا کە وولاتى قەوقازە ئەو دەربەندە یا بەنداوە لەسەردەمە کۆنەکان بەناوى دەرگاى ئاسنین ناسراوە بەوەش ئازاد ئەبو الکلام مەسەلەى یاجوج و ماجوجى دەرخست، ئەوەى پەرچدایەوە کە دەیانگوت ئەو بەنداوە بەنداوى چینە چونکە شیوازى بنیات نانى بەنداوى چین لەسالى  264 پ . ز بنیات نراوەو لەگەل بەنداوى زوو القرنین جیاوازە، کە لەسالى شەشەمى پ .ز بنیات نراوە. هەروەها بەرپەرچى ئەوانەشى داوەتەوە کە لاى عەرەب بە دەرگاى دەرگاکان یا بەنداوى ئەنوشیروان ناسراوە 531- 579 یەکیک بووە لەپاشاکانى فارس بنیاتى ناوە، چ ئەوەى ئەنوشیروان چ ئەوەى چینیەکان هەردوکیان لەبەرد دروستکراون، بەلام ئەوەى زوو القرنین ئاسن و مسى تێدا بەکارهاتووە.

ئایا رووحى مرۆڤ کێشێکى تایبەتى هەیە بزانرێ کاتێ لە گیان دەردەچێ؟
کە پرسیار سەبارەت بەڕووح لە پێغەمبەرى خودا (د .خ) کراوە سەبارەت بە روح لەوەڵام دا ئەم ئایەتەى فەرمووە ” قل الروح من امر ربى *الاسراء 85 “
دانکن ماک دوگال دکتۆرێکى بوارى فیزیا بوو ئەم تاقىکردنەوەیەى لە هاڤرهیڵ لەگەل 4 پسپۆرى تر ئەنجامى داوە هەرچەندە دواتر بە شێت قەلەم دراوە ؟ ئەم تاقیکردنەوەیە سەرەتاى سەدەى بیسنەم ئەنجامى داوە.
لەگەل پێشکەوتنى بوارى پزیشکى و شارەزایی زۆر لە زانکان هەڵدراوە نهینى روح بزانرێ چییە، لەهەمان کات دا بەیەکێک لە موعجیزەکان ناودەبرێ. هەندێ لە زانیان پێیان وابووە کە روح نامرێ، بەڵکو ئەوەى دەمرێ لەشە, بەو پێیەى کاتێ ئامێرە کارەباییەکانى مالەکانمان لەکار دەکەون و بێ کەڵک دەبن، فرێ دەدرێن و چ سودێکیان نامێنێ. بەلام هەرکاتێ روح دەرچوو جەستەش دەبێتە شتێکى بێ سود، بەلام فرێنادرێ. بەڵکو دەبرێتە گۆرستان و دەنێژرێ. بۆ لێکدانەوەى کۆتا مردن هەندێ لێکۆلەر پێیان وایە ناتوانرێ ڕووح تەرازوو بکرێ، واتە بکێشرێت بەڵام دکتۆرێکى ئەمەرێکى هەوڵەکانى خستە گەڕ بۆئەوەى بیسەلمێنێ کە( ڕووح) دەتوانرێ کێشانە بکرێ و قورسایی چەندە لەهەزاران سالەوە زاناکان و پیاوە ئاینیەکان لە مشتومڕدا لەو بارەیەوە و نەگەیشتونەتە ئەنجامێک.
د.دانکن ماکدوگاڵ ووتێ من دەتوانم ڕوحى مرۆڤ کێشانەبکەم و قورساییەکەى بزانم زۆریش متمانەى بە سەرکەوتنى خۆى هەبووبەلام هاورێ دکتۆرەکانى گالتەیان بەبیرۆکەکەىهات کەباسی کردبەڵام گوێی پێنەدان و خۆى و 4 دکتۆرى تر خەریکى ئەنجامدانى ئەو لێکۆلینەوەیە بوون. ساڵى 1907 ئەو کات و سەردەمە زانست و تەکنۆلۆژیا هێندە پێشکەوتو نەبوو وەک ئەم سەردەمە ئەو دکتۆرە هەڵسا بەدروستکردنى قەبانێک یا تەرازویەکى هەستیار وەک سیسەمێک دروستکرابوو تەنانەت تا 3 گرامیش بخوێنێتەوە دوو تاى هەبوو, ئەو کەسەى کە لەگیانەلڵادایە دەخستە سەر قەپانەکە تایەکەى پارسەنگى ئەو کەسەى دادەنا, یەکێک لەو نەخۆشانە نەخۆشیەکى کوشندەى هەبوو لەسەرەمەرگ بوو خستە سەر ئەو قەپانە و هەر چوار دکتۆر بە دیاریەوە بوون تا گیانى دەرچوو، بەهۆى ئەوەى پێش مردنى کیشابویان دواى مردنى دەرکەوت 28،3 گرام کەمى کردووە لە کیشى ئەو کەسە. لەوەوە سەلماندى کە ئەو 28،3 گرامە قورسایی ڕوحەکەیە، کە دەرچووە. لەئەنجامى ئەو تاقیکردنەوانەى ماک دوگال پاش ئەوەى رێژەى هەموو ئەوانەى وەرگرت، گەیشتە ئەوەى کێشى رووحى مرۆڤ 21 گرامە. ماکدوگال ئەو تاقیکردنەوانەى لەسەر 5 پیاو و ژن و، هەروەها لە سەر (سەگ)یش ئەنجامداوە، گەیشتۆتە ئەو بڕوایەى کە سەگ رووحى نییە. دواى ماکدوگال چەند پسپۆرێک لەگەل بۆچون بیروڕاکانى دوگال نەبوون، ووتیان جیاوازى هەیە لەنیوان کێشى مرۆڤ پێش مردن و پاش مردن. ئەوان رایان وا بوو ئەو کێشەى لەدواى مردن کەم دەکات، لەئەنجامى بەهەڵم بوونى شلەمەنیەکانى لەشە، لەڕێگەى ئارەق دەردان و قەبارەى ئەو هەوایەى لەناو سیەکانى دایە. ئەوەشیان خستە ڕوو، کە جیاوازى لەنێوان ئاژەڵ و مرۆڤ دا هەیە لەکاتى مردن دا، نمونەى سەگیان خستە ڕوو، کە گەرمى لەشى سەگ دادەبەزێ بەهۆى دەرچونى هەواى سیەکانیەوەو، ئارەق دەرنادا بەپێچەوانەى مرۆڤ، لەکاتى مردن دا ئارەق دەردەات و هەناسەى دەوەستێ. کەواتە کێشى پاش مردن، کە کەمىکردووە قەبارەى ئەو هەوایەى ناو سیەکانیەتى, لەوکاتەوە تا ئەمرۆ هیچ لێکۆلینەوەو تاقیکردنەوەیەک سەبارەت بەروح نەخراوەتە ڕوو، هەر بەنهێنى ماوەتەوە. ئەو کارەى ماک دوگاڵیان بە شێتى سەرکێشى لە قەلەم داوەو سالى  1920 کۆچى دوایی کردووە.
سالى  1985 زاناو پرۆفیسۆرى بەریتانى ئارثرئەلیسۆن سەرۆکى بەشى ئەندازەى کارەباو ئەلیکترۆن لە زانکۆى لەندەن، لێکۆلینەوەیەکى دەست پێکرد سەبارەت بەو ووزەیەى لەشى مرۆڤ دا هەیە پێش نوستن و دواى نوستن، تا گەیشتە ئەوەى کاتێ مرۆڤ دەمرێ بەشێک لەکێشى کەم دەکات, لێرەدا خوێنکارێک کەلەبەر دەستى ئەو زانایە کارى دەکرد پێی ڕاگەیاند: من کارێکى ئاسانترت پێ دەڵێم: هەرکاتێ مرۆڤ نوست مرد, بەهۆى ئامێرى پێوانەى ووزەوە ئەو ووزەیە پێوانە بکە لەلەشى مرۆڤ دا پێش نوستنى و دواى نوستنیشى پیوانەى بکە ؟ لێرەدا پرۆفیسۆرەکە پرسیارى کرد چ پەیوەندیەک لەنێوان نوستن و بە خەبەر بوون دا هەیە؟ خویندکارەکە لەوەڵامدا ووتى: لاى ئێمە ووتەیەکى باو هەیە دەڵێت: کە مرۆڤ نوست مردووە” کەواتە لە هەردوو باریى خەوتن و مردن دا رووح لەناو جەستە نامێنێ و دەچێتە دەرەوە. کەواتە کەمبونەوەى کێشى مرۆڤ ئەوەیە چۆن دەزانى خوێندکارەکە ئەو ئایەتە پیرۆزەى بۆخوێندەوە لە سورەتى زومەر” الله يتوفى الانفس حين موتها والتى لم تمت فى منامها فيمسك التى قضى عليها الموت ويرسل الاخرى الى اجل مسمى.

چەند سەرچاوەیەکى ئەنتەرنێت

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت