هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە هاوڕێکانت.

نزیکەى نیوسەدە تێپەر دەبێ بەسەر ووتارەکەى خوالێخۆش بوو جەمال عبدالناسرى سەرۆکى ئەوکاتى میسر پاش شکستە گەورەکەى حوزەیرانى 1967 دواى دوو رۆژ لە دەست بەسەراگرتنى نیمچە دوورگەى سیناو جۆلانى سوریا وکەرتى رۆژئاو و قدسى رۆژهەلاتی و دەستگرتن بەسەر کەنالى سویس و وێرانکردنى شارى کەنال و ئاوارەکردنى هەزارەها میسرى لەلایەن سوپاى ئیسرائیلەوە داگیرکرا.
عبد الناسر ووتارێکى بێ سەروبەرهیچى بەسەر هیچەوە نەبوو خوێندەوەو پڕى بوو لەشتى بێ بنەما وەک ووتارەکەى 29ى ئۆکتۆبەرى 2017ى بەرزانى، کە شڵەژاویى رەنگ برسکانى پێوەدیار بوو لەشاشەى تیڤیەکانەوە بلاوکرایەوە لەشوێنیکى نادیارەوە, هەرچەند عبدالناسر خۆى زۆر ووتار خوێنێکى باشبوو لە خوێندنەوەى ووتاردا، بەلام دەزگا راگەیاندنەکانى زۆر بەووریایی زیرەکیەوە بۆیان دارشتبوو, ئەوەى خۆمان جگە لەوەى ووتارخوێنێکى باشیش نەبوو راگەیاندکارو ماستاوچیەکان نەیانزانى بوو ئەوەشى بۆ رێکخەن. ئەو ووشانەى عبدالناسر لە ووتارەکەى دا بەکارى هێنا، پری بوو لە شەرمەزارى بۆ ئەو شکستە گەورەیەى بەسەر میسرو وولاتانى عەرەب دا هات.
شکستى حوزەیرانى ١٩٦٧ لاى دەزگا راگەیاندنەکانى ڕژێمى ئەوکاتى میسرى و سورى و ئوردنیەکان و گشت عەرەب بە (نكسة حوزەيران و لاى جولەكەش بە حرب الايام الستة بۆ زانیارى خوێنەرانى بەڕێز ئەو شەرە لە 5ى حوزەیران تا 10ى حوزەیران بەردەوام بوو 776 سەربازى ئیسرائیلى تێدا کوژراو بە بریارى 242 شەرەکە وەستینرا لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەنجومەنى ئاسایش، تێیدا هاتبوو کە هەموو دەولەتێک مافى ئەوەى هەیە بەئاشتى لەگەل دراوسێکانى بژى سنورى پارێزراو بێ و، کشانەوە لەهەندێ زەوى هەموى نا دان بەو دەولەتەدا بنرێ ) بەناوبانگە, ئەو شکستە دواى چەندین ووتارى ئاگرینى جەمال عبدالناسر هات لەناو ئاخنەکەى هاتبوو کە ئیسرائیل ئەوانەى لەپشتیەوەن ڕادەمالین و دەیانخەینە بەحرەوە توانامان هەیە بەرۆکێت پایتەختى جولەکە وێران و سەروژوور بکەین زۆر بەئاسانى, بەلام نە رۆکێت قاهیرەو نە رۆکیتى زافر دەنگیان نەبوو هەمویان نوستبون لەشیرینی خەودا فرۆکەکان تێکشکان لەبەرەبەیان دا.
عبدالناسر چۆتە دارى فەنا, بەلام دیارە بیروراو تیوریە سیاسیەکانى هەر کاریگەرییان بەسەر زۆرێک لەسەرکردەى وولاتانى رۆژهەلاتى ناوەراستەوە هەر ماوە بە چەواشەکاریەکانى و هەلخەلەتاندنى جەماوەر و, یەکیک لەوانە بەرزانى هەمان رێکارو رێوشوێنى عبدالناسرى بە هەڵەکانیەوە لە 25ى ئەیلولى 2017 دووبارە کردەوە و کراسى عبدالناسرى لە 22 ى ئەیلول لە هەولێرى پایتەخت بە شیوازێکى کوردانە کردە بەرى خۆى توانى هەستى جەماوەر بجولێنێ, کە ووتى” با هەموومان لەبرسان بمرین” و “ئەم گەلە شایستەى ئازادى و سەربەخۆییە” بەلام دەولەتى کوردى لە پیناوى کەسایەتى خۆم و بنەمالەکەم فەراهەم بکەم تا ناوم بچێتە مێژووى ئەوانەى کەدەولەتیان راگەیاندووە وەک بنگۆریۆن و گۆلدا مائیر, کە سوالى کرد بۆ گەلەکەى بەلام ئەو گەلەکەى بەبرسیەتى ناتەبایی بەرەو هەڵدیر برد, دەریشکەوت چەند کاریگەرى عبد الناسرى بەسەرەوە بوو هەمو ئەو خەونانەى لەبار برد کەتاکى کورد خەوى پیوە دەبینى بە لەدەستدانى دەستکەوتى 26 سالەى حوکمرانە فاشیلەکەى و گوێ نەگرتن لەهاوپەیمانان و دلسۆزانى گەلەکمان و دۆستان عینادى سیاسى و کەلە رەقى عەشایریانە لەسیاسەت دا پێى دەگوترێ فەشەل.
دواى رووداوەکان ئەوەى جێگەى سەرنج و تێڕامان و سەرسوڕمان بوو لاى هاوولاتیانى سادەى میسرى, کە خەونێکى ئەرخەوانییان بنیات نابوو بۆ بەدەستهێنانەوەى خاکى داگیرکراوى فەلەستینەوە دەبینى لەسەر وورەو قسەکانى سەرۆکەکەیان خەونێک دواتر هەڵگەرایەوە بۆ ناخۆشى و کارەسات بۆیان راىچلکاندن. ئەو پەیام و بەلاغانەى بلاوکراوانەوە لە دەزگا راگەیاندنەکانى ڕژێمى ئەوکات هەمووى پڕ بوو لەدرۆ و چەواشەکاریى و بەهەلەبردنى هاوولاتیان لەخستنە خوارەوەى دەیان فرۆکەى جولەکەو دیلکردنى هەزاران سەربازى جولەکە و سوتاندنى سەدان تانک و زرێپۆش وەک دەزگا زورنا ژەنەکانى بەرزانى و راوێژکارانى کە دونیاو خەلکى ئەم وولاتەیان هەراسان کردبوو لە پشتیوانى نێو دەولەتى، بەلام ناوى چەند دەولەتێکیشیان نەدەهێنا تەنانەت یەکێ لە راوێژکارەکان هەرەشەى لەتکردنى لە دەولەتێکى ئیقلیمى دەکرد و ئەوەى تریشیان هەرەشەى لە ئەمریکا دەکرد جەنابى خۆشى ئەو هێزە مۆلدراوەى بەسەرکرایەتى فەرماندەیەکى پارتى بە هاش و هوش دەزانى و گالتەى پێ دەهات و خەلکى تۆمەت بار دەکرد بەترساندنى هاوولاتیان لە سنور داخستن و کەچى هێزەکانى سەربەخۆى بێ تەقە بێ رەقە بیرەنەوتەکان و دەروازەى فیشخاپورو برایم خەلیل و چەندین ناوچەى گرنگى ئازادکراو بەخوێنى پیشمەرگە دا بەدەستەوە جگە لەکەرکوک هەموو دەسەلاتیکى کوردی تیدا فەراهەم کرابوو کەچى لە راگەیاندنەکانیانەوە باسى شەرى سلق و توریان دەکرد لە سەرپردێ .
عبد الناسر لە ووتارى واز هێانەکەى زۆر بە جرائەتەوە بەرپرسیاریەتەکەى خستە ئەستۆى خۆى و راستگۆیانەو بە ئاشکرا بەهاوولاتیانى وولاتەکەى ووت، بەلام ئەوەى خۆمان دواى خۆشاردنەوە و چەند وتاریکى پەرش و بڵاوى ئەملاو ئەولا ئەو جرائەت و لەخۆبوردوویی و راستگۆییەى تیدا نەبێنرا .
ئەو ئەزمونە فاشیلەى عبدالناسر لە میسرەوە لەسەر دەستى بەرزانى هێنرایە کوردستان و ئەنجامەکەى شەوى 16ى ئۆکتۆبەر بوو، کە سزاى گەلى کوردی لەسەر دراو دەستکەوتەکانمان چونە ژێر گلەوە تەنها بەشێک لەپلانەکانى نەچووە سەر ئەویش تەفروتونا کردنى هێزى پێشمەرگەى ی ن ک و ویرانکردنى کەرکوک و کردنى بەحەلەب رەقە و ئیدلب. یەکێکى تر لەهاوشێوەى ناوەرۆکى ووتارەکەى عبدالناسر و بەرزانى و لەیەکچونى ئەوەیە ئەو کات عبدالناسر عبدالحکیم عامرى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى تاوانبار کرد، ئەستۆکەى خستە ملى ئەو بەلام بەرزانى لایەنێک و چەند کەسێکى تاوانبار کردو، تاوانى ئەو شکستەى خستە ئەستۆیان و بە خیانەتکردن ناوى بردن. ئەوەى ئەشکەوتى پاڤى و هەکاریى و 1995 و 31ى ئابى بیرخۆى بردەوە چەند خیانەتێکى نیشتیمانى قێزەوەن بوو بۆ کات و سەردەمى خۆى. کاتێکیش خوالیخۆشبوو ئەنوەر سادات لە عبدالناسرى پرس چارەنوسى هێزەکانمان چییان لی بەسەر هات عبدالناسر ووتى: فەرمانم پێکردون بکشێنەوە، بەلام بەرزانى بەحساب جێگرى فەرماندەى گشتى هەبوو، کەچى تەنها فەرمانى بە هێزەکانى خۆیان کردبوو بێ تەقە لە بیرەنەوتەکانی کەرکوک بکشێنەوە و جێگرەى بەجێ هیشت لەناو ئاگردا، کە هاوئاوازى بوو.
کاراکتەرێکى رووداوەکان ئەوەبوو عبدالناسر دەسەلاتەکانى بەخشیەوە بەحکومەت، بەلام بەرزانى دواى ئەو شکستە دەسەڵاتەکانى بەخشیە برازاکەى و هەندێ دەسەلاتى دادوەرىم کە ئەوانیش گوێ رایەل و موریدى خۆیەتی, یەکێکى تر لەو هاوشێوانەى دەست لەکارکێشانەوەو دابەشکردنى دەسەلاتەکان ئەوەیە جەماوەرى میسر رژانە سەرشەقامەکان بۆ ئەوەى عبدالناسر ناچار بکەن کە دەست لەکارکێشانەوەکەى واز لێ بێنێت، لێرەش بەهەمان شێوە هەندێ کویلە و ماستاوچى و هاوشێوەکانیان بە دارو تێڵاوە هەلیان کوتایە سەر پەرلەمان و بیرازى پەرلەمانتاران و بەگریانەوە داوا دەکەن کە بەرزانى پەشیمان بیتەوە لە واز هێنانەکەى، کە بەخۆشى خۆى نەبووە بەڵکو لە ژێر فشاردا ئەوەى کردووە. پرسیارەکەشم ئەوەیە ئایا بەرزانى لەم دەرگایەوە نەچووە دەرەوە لەدەرگایەکى تر بێتەوە کایەکە؟ ئایا داواکردنى مەرجەع ئەو دەرگایە نییە یازەمەنى بەرزانى کۆتایی هات؟ کەبەرزانى ئەستۆى لەباربردنى ئەزمونەکەى لەخۆى نەگرت ئەى کێ بەپرسیارە لەبەرەو هەلدێر بردنى ئەزمونى حوکمڕانى کورد دواى 16ى ئۆکتۆبەر؟
یەکێک لەدەرهاویشتەکانى ئەو هەڵەسیاسیەى بەرزانى کردى دەرهەق بەگەلەکەى، هەرچەندە بەراى بەندەو هەموو تاکێکى کورد مافى خۆیەتى کە خاوەنى دەولەتى سەربەخۆیی خۆى و مافى چارەنوى خوسینى خۆى بێت، بەلام دەبوایە هەل و مەرجى گونجاومان بۆ هەلبژاردایەو لاسارى نەکرایە, ئەوەیە کە دەولەتى عیراقى هینایەوە ناو هاوکێشە سیاسی و نێودەولەتیەکان و ئیقلیمیەکان و پشتگیرى کردنى، ئەمەش واىکرد تورک و فارس و عەرەب یەکبگرنەوە دژى گەلەکەمان وەک مێژوویى رابووردوو.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە هاوڕێکانت.