هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

دواخستنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەی حەوێجە کە بەشێکی سەرەکی پارێزگای کەرکوک دەگرێتەوە ، تاکتیکێکی سەرکەوتووی چوارچێوەی ئەو ستراتیژەیە کە ئێران و شیعیزم هەیەتی لە فراوانخوازی ناوچە، پێشخستنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەکانی دیکەی نەینەواو و ئەنبار، هێشتنەوەی قەزایەک لە ناوەراستی وڵاتی عێڕاق و شارەکە کە ناوچەیەکی سونی مەزهەب و هەڵکەوتنی لە سنوری پارێزگای کەرکوک، هیچ پاساوێکی ئەرێنی بە تایبەت لەباری سەربازی و ئەمنیەوە نییە جگە لە مەرامێکی گوماناوی سوپای قودس و لایەنگر و باڵە سەربازیەکانیان .

حەویجە دەکەوێتە باشووری شاری کەرکووکەوە و یەکێکە لە قەزا سەرەکیەکانی پارێزگای کەرکوک، کە گەورەترین قەزای شاری کەرکوک لە رووی دانیشتوان پێک دەهێنێ لە دوای قەزای ناوەندی کەرکوک کە ژمارەی دانیشتوانی بەپێی ئاماری ساڵی 2011 زیاتر لە 450 هەزار کەس بووە ، حەویجە بە مەرسومی کۆماری ژمارە 387 ی ساڵی 1961 کراوەتە قەزا و لە عەرەبی سونی مەزهەب لە هۆز و تیرەکانی ( جبور و عوبێد و شەمر و دەلیم و حەدیدون و … هتد ) پێکدێت، بە ناوچەیەکی کشتوکاڵی دادەنرێت کە بەشی زۆری ناوچەکە بە کشتوکاڵکردنەوە خەریک بوونە ، شارەکە بە ناوچەیەکی کشتوکاڵی گەورە بەرهەمهێن دانراوە بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی بەرهەمهێنانی سەوزواتە جۆربەجۆرەکان..
دۆخی ئێستای حەوێجە کە مانەوەی خەلافەتی ئیسلامیە لێی و تەوقدانی لەلایەن هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ترە، ئەوا دوای بڕیاردانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێردەستی خەلافەتە رەشەکە و تا لەسەرەتاوە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ئەنبار و پاشان نەینەواو کە ئێستا بەشێکی شارەکە کۆنتڕۆڵکراوە و بەشێکی دیکەی ماوە، حکومەتی عێڕاقی کە تەحەکوم بەوە دەکات کە ئاخۆی کەی بڕیاری کۆنتڕۆڵکردنی حەوێجەش دەردەچیت دیار نییە ، پاش ئەوەی ماوەیەکی زۆرە لە تەوقدایە و حکومەتی عێڕاقی پرۆسەکە بەدوا دەخات ، بەڵام لە راستیدا هیچ پاساوێکی ئەرێنی نییە بۆ دواخستنی جگە لە بوونی گومانێکی زۆری مەترسیدار و پیلانی کۆنتڕۆڵکردنی کەرکوک لەلایەن ئێرانەوە .
بەهۆی ئەوەی ناوچەیەکی سونی مەزهەبە و لە ئیستاشدا لەژێر کۆنتڕۆڵی داعش دایە ، بۆیە بەردەوامی زیاتری ئەو تەوقەی لەسەر شارەکە هەیە دەبێتە هۆی :
1- گیان لەدەستانی دەیان کەس لە نەمانی خواردن و خواردنەوەی پێویست بۆ ژیانیان .
2- گیان لەدەستدانی دەیان کەس بە هۆی کوشتاری راستەوخۆی داعش .
3- گیان لەدەستدانی دەیان کەس بەهۆی بەریەککەوتنی داعش و خەڵکی ناوچەکە .
4- ڕاکردن و ئاوارەبوونی خەڵکانێک کە قەت نایانەوێ جارێکی تر روو لە ناوچەکانیان بکەنەوە بەهۆی یەکەم : ئەو کاولکارییە زۆرەی کە بەسەر شارەکەیاندا دێت و دووەمیش بەهۆی ئەوەی لە ئایندەدا سوپای قودس و حەشدی شەعبی خەلافەتی شیعەی تێدا دادەمەزرێنن .
5- گیان لەدەستدانی دەیان کەس لەکاتی راکردنیان و کەوتنە بەر بۆسەی داعش و رەجمکردن و سوتاندنیان .
6- هەروەها زۆربەی ئاوارەکانیش روو لە ناوچەی کەرکوک و کوردستانی دەکەن .
7- مانەوەی مەترس هێرشەکانی داعش بۆسەر کەرکوک و بەزیادبوونی فشار و تەوقی هێزەکان لەو ئەگەرەدا داعش ناچار بێت پەلاماری کەرکوک بدات، کە ئەوەبوو لەماوەی رابردوودا بینرا ئەو ئەگەرە فشارێکی بەردەوام بوو لەسەر ئەو شارەو و هێزی پێشمەرگە بەرپەرچی توندی داونەتەوە و شکستی پیهێناون.
8- دواخستنی ئەم ناوچەیە و دوای تەواوبوونی پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ و دەوروبەری ئەوا هێزێکی گەورەی لەشەڕ ئامادەی و ڕاهاتوو روودەکاتە کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەوێجە و پاشان هێشتنەوەیان و بە سەربازگەکردنی ناوچەکە لە هێزەکانی بەدر و حزبوڵا و. حەشدی شەعبی، و دیارنەمانی چارەنوسی ئەمنیەتی ناوچەیەکی گەورەی پارێزگای کەرکوک.
هەوڵی بە شیعەکردنی پارێزگای کەرکوک مێژوویەکی درێژتری هەیە و تەنانەت دەگەڕێتەوە بۆ پێش هاتنی داعش کاتێک حکومەتی ناوەندی کەوتە پاڵپشتی زۆری شیعەکانی دەوروبەری کەرکوک لە موڵکدارکردنیان لە ناوچە جیاوازەکانی کەرکوک و هەروەها لە ئێستاشدا دامەزراندنی فەوجی حەشد لە کوردەکانی شاری کەرکوک و دەوروبەری دەچیتە هەمان خانەی مەترسیەوە.

هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە