هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

وه‌فیق سامه‌رائی كۆنه‌ به‌عسی و فه‌رمانده‌ی ئیستخباراتی به‌عس بوو . پاش هه‌ڵهاتنی، له‌ كوردستان و له‌ شوێنی گه‌رم و پۆشته‌ و به‌ رێزه‌وه‌ كورد پارێزگاری لێكرد و، ماوه‌یه‌كیش راویژكاری سه‌رۆكی عیراق جه‌لال تاڵه‌بانی بوو، دواتر فرته‌ی كرد بۆ ده‌ره‌وه . ماوه‌یه‌كی پێش ئێستا به‌ ئاشكرا و له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ زۆر مه‌رایی و ماستاوی بۆ عه‌بادی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی خوایه‌ پۆستێكی پێببه‌خشێت و نه‌خشه‌ و پلانه‌ كۆنه‌ تازه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆش” له‌ نوسینێكیدا به‌ ئاشكرا باس له‌وه‌ده‌كات پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ره‌كه‌ی موسڵ، چۆن هانی عه‌بادی داوه‌ شه‌ری موسڵ به‌و شێوه‌ پلانه‌ تایبه‌تیه‌ بكرێت، كه‌ وای لێبێت” وه‌ك خۆی ناوی ده‌بات میلیشیای كورد بكه‌ونه‌ شه‌ری داعشه‌وه‌ و زۆرترین زیان له‌وان بكه‌وێت له‌و شه‌ره‌ی كه‌ تائێستا به‌رده‌وامه‌، نه‌ك به‌ر هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بكه‌وێت. له‌وێدا نه‌ك هه‌ر ناوی به‌ پێشمه‌رگه‌ ناهێنێت، به‌ڵكو به‌ ناوی میلیشیای مه‌سعود ناوی بردون، كه‌چی ئێستا ئیدعای ئه‌وه‌ ده‌كات عه‌بادی به‌ قسه‌ی نه‌كردووه‌، بۆیه‌ كه‌وتۆته‌ ئه‌م شه‌ره‌ خوێناویه‌ی موسڵ و له‌وێدا زیاتر خوێنی عه‌ره‌ب ده‌رژێت*. وه‌ك هه‌ر له‌وێدا به‌ خۆی باسی ئه‌وه‌ ده‌كات هاورای هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بووه‌ له‌ و شه‌ره‌دا، به‌ پلانێكی تایبه‌ت و له‌ باشووری شاره‌كه‌وه‌ هه‌ڵمه‌ت به‌رن و داعش پالنه‌ن به‌ره‌و ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه‌ كوردی تێدایه‌ و داعش له‌ نێوان كورد له‌ لایه‌ك و سنوری سوریا له‌لایه‌كی تره‌وه‌، كه‌ حه‌شدی شه‌عبی بگاته‌ شوێنی مه‌به‌ست لاته‌ریك بكه‌ن .
ئه‌م سپڵه‌یه‌ به‌ راشكاوی په‌روه‌رده‌ی به‌عسیانه‌ی خۆی ده‌رخستووه‌ و په‌رده‌ی له‌سه‌ر نیازه‌ گڵاو و رقو كینه‌كانی له‌مه‌ر كورد و له‌ ده‌رئه‌نجامی په‌روه‌رده‌ی به‌عسیانه‌ی خۆیدا لاداوه‌ و دڵپاكی و بێگه‌ری و ساویلكه‌یی زۆرێك له‌ كاربه‌ده‌ستانی كورد و كاڵفامی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی له‌مه‌ر ناسینی دوژمنان و به‌ سۆزه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ كردن و هه‌ست به‌ كه‌می به‌رامبه‌ر ئه‌ویتر ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ی لێده‌كه‌ویته‌وه. هه‌ر ئه‌م بوو پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی خزمه‌ت كردنی به‌عس فه‌رمانی ده‌كرد و، له‌و پۆسته‌ی كه‌ كورد پێی به‌خشیبوو بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی و جاروده‌سته‌كه‌ی هه‌زار و یه‌ك و فرتو فێڵی له‌ كورد ده‌كرد و كه‌سیش مێش میوانی نه‌بوو. ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كه‌ و مشتێكه‌ له‌ خه‌روارێكی نه‌ازنی كورد و په‌ند وه‌رنه‌گرتن له‌ رووداوه‌كان و مێژووی دوور و نزیكی خۆمان.
*كان رأي قيادة الحشد الشعبي العليا، وفقا لأحد أكبر قادته، أن يجري الاندفاع مباشرة على المحور الجنوبي (في حالة الاصرار على بدء العمليات)، ولو طبق هذا الأسلوب لأمكن مخادعة العدو ومباغتته، وتحقيق خرق سريع، وعزل المنطقة من جهة الغرب، ولأمكن دفع الدواعش باتجاه ميليشيا مسعود واجباره على قتالهم، غير أن العبادي أصر على أن يكون المحور الرئيسي في الجانب الشرقي وتأخير عمليات الحشد نحو تلعفر، بينما كان ممكنا دفع جهد ثانوي للمشاغلة والخداع والتثبيت والارباك، فبقيت امدادات الدواعش مستمرة، وتصاعدت دفاعاتهم في الجانب الايمن، وكان المفروض عزل الاحياء الضيقة الغربية والقاء مواد التموين جوا للاهالي، وفتح منافذ لهم وتحرير الاحياء الاسهل.
تصرف العبادي هذا تسبب استنزاف فظيع للقوات وارتفاع آلاف الشهداء واضعافهم من الجرحى وكثافة خسائر المدنيين.
لك الله يا شعب العراق على هذا الاستنزاف الكبير والقرارات المهلكة للعبادي.

لینکە نوسینەکەی وەفیق سامارایی: alnoor

‌‌

هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە