هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

بۆ ئه‌وانه‌ی نێوخۆی كوردستان كه‌ ته‌نها ره‌خنه‌ له‌ ریفراندۆم ده‌گرن و له‌ كرداریشدا بۆ ده‌رخستنی راستیی بۆچونه‌كانیان تا راده‌ی خۆفرۆشتن هه‌وڵێكی له‌ راده‌به‌ده‌ر بۆ شكستی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
دیاره‌ بۆ ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی كرده‌وه‌ و ره‌فتاری هه‌ر یه‌ك له‌وانه‌ و پێبژاردنیان له‌ كاتی گونجاوی خۆیدا پێویست به‌ به‌لگه‌ ده‌كات . ئه‌مه‌ی له‌مه‌ر یفراندۆم و كاته‌كه‌ی ئه‌و ناره‌زایه‌تیه‌ جۆراوجۆره‌ی به‌ پشتخانی حزبی و شه‌خسی ودوور له‌ خوێندنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی واقعه‌كه‌ و بێ شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ و ته‌نهابه‌ پشت به‌ستن به‌ ئاپدیۆلۆجیا و ململانێی حزبی ده‌رده‌بڕێت هیچ به‌هایه‌كی نیه‌ و ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی باش له‌گه‌ڵیدا بكرێت، كه‌ له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌دا سه‌رجه‌م به‌ها سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌قیدیه‌كانیان خستۆته‌ ژیر پێ و ته‌نها و خۆیان داوه‌ته‌ ده‌ست دوژمنان و مه‌به‌ستیان شكستی ریفرندۆمه‌ و هیچی ترو به‌ بۆچونی تۆپینی و خۆم و كه‌ره‌دێزه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مرۆی كوردستاندا ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ كه‌ عیراق جارێك له‌ داعش رزگاری نه‌بووه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌ بۆغرایی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كات و تا دێت له‌ پێگه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی و به‌ فیتی ده‌وروبه‌ر، هه‌موو شتێك به‌ یه‌ك ئاراسته‌ ده‌خوێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر سبه‌ی كۆتایی به‌ داعش بێت، چی به‌كوردستان و ته‌نانه‌ت هاوكوفه‌كانیان ده‌كات كه‌ ئه‌مرۆ خزاونه‌ته‌ باوه‌شی مالكی و عه‌بادیشه‌وه‌.
ئه‌م قۆناغه‌ مێژووییه‌ زۆر ترسناك و هه‌ستیاره‌ و هه‌موو شتێك ده‌نوسرێت و ده‌بێت نه‌ك ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌ر له‌ كۆی گشتی پرسی كورد ده‌ده‌ن به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ده‌زگا و راگه‌یاندنه‌كان و خه‌ڵكانێك كه‌ قورسی وه‌زعه‌كه‌ له‌به‌رچاو ناگرن و له‌ شۆفینیه‌كانی به‌غدا خراپتر ره‌فتار ده‌كه‌ن سبه‌ی بدرێنه‌ دادگای گه‌ل، با باش بزانن سبه‌ی ریسوای مێژوو و گیرۆده‌ی سزای ده‌ستی گه‌لی كوردستان ده‌بن و په‌شیمانی دادیان نادات.
ئه‌وانه‌ی یه‌كگرتویی گه‌لی كوردستان تیێكده‌ده‌ن یان كینه‌ و رقی حزبی و شه‌خسی وه‌لا نانێن، حسابێكی تایبه‌تیان پێویسته‌ و شه‌رمه‌زاری دایكی شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان ده‌بن.
گه‌وره‌ترین هێزی سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ یه‌كرگرتوویی نێوخۆیی و پاڵپشتی هه‌مه‌جۆری زلهێزه‌كان و سه‌بر گرتن و تێپه‌راندنی قۆناغه‌ سه‌خته‌كه‌یه‌ . بۆیه‌ له‌م كاته‌دا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه‌ و تێپه‌راننی ئه‌م كاته‌ ده‌بێت هه‌موو تواناكان بخرێنه‌گه‌ر و هیچ مه‌سجێك له‌ هیچ كه‌سێكه‌وه‌ نه‌نێردرێت بۆ به‌غدا كه‌ لاوازی كورد ده‌ربخات، به‌تایبه‌تی له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌ هه‌ر رێگه‌یه‌كه‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ڵوێست له‌ بریاره‌كانی په‌رله‌مان و خۆده‌رخستن له‌ یه‌كگرتوویی فراكسیۆنه‌كان و مه‌رایی كردن بۆ دوژمنانی كورد له‌ مالكی و فه‌تلاوی و نوسه‌یف و سه‌یاد و حزبی ده‌عوه‌ به‌تایبه‌تی تا سه‌ر ئیسقان خۆیان ده‌خه‌نه‌ باوه‌شی نه‌یاران و دوژمنانه‌وه، ئه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ له‌بیر ناكرێن و له‌ قسه‌و هه‌ڵویستی نه‌یاره‌ عه‌ره‌ب و فارس و توركه‌كان زیاتر زیان به‌ گه‌لی كوردستان ده‌گه‌یه‌نن و له‌ رۆژی حسابیاندا هیچ دادیان نادات. هه‌روه‌ها ئه‌و راگه‌یاندنه‌ ساویلكانه‌ی كه‌ ته‌نها مه‌به‌ست زۆری خوێنه‌ریانه‌ بۆ هاوكاری و هاولایه‌نی هه‌ڵوێستی نه‌یارانی ریفرانۆم كار ده‌كه‌ن به‌ ملیمه‌تر حسابیان له‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌ هه‌ر شكستێك به‌ تاوانباری گه‌وره‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن، ئه‌گه‌ر یاسای رگه‌یاندنی باری نائاسایی هه‌بێت ده‌بێت به‌و عورفه‌ سزا بدرێن.‌

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت