هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

ئه‌م دیدارانه‌ی له‌م پانێڵه‌ی كاك مه‌لابه‌ختیار له‌ های كریست له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌ بینیمان:
1- پارتیه‌كان پاڵه‌وانی ساحه‌كه‌ بوون پر به‌ قورگی خۆیان تێربوون و به‌ به‌رزیه‌وه‌ ده‌یانخوێند و ئاوازه‌كانیان ره‌نگی زه‌ردی سه‌وزباوی پێوه‌ دیاربوو” ئه‌م جۆره‌ چالاكیانه‌ له‌كاتی خۆیدا نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌ك ده‌ڵێن له‌ وه‌قتی زایعدا بوو” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ پانێڵێ له‌م شێوه‌یه‌ كه‌ 9 ڕۆژی ماوه‌ بۆ ریفراندۆم به‌م شێوه‌یه‌ زه‌مینه‌ سازناكرێت.
2- ئه‌وعه‌ره‌بانه‌ی بانگێشت كرابوون بۆ پانێڵه‌كه” زۆرینه‌یان ‌ ئه‌مه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ سه‌ر زگی فه‌قیر و هه‌ژاری كوردستان به‌ مه‌عاشی وه‌زیر خانه‌نشین كراون، بۆیه‌ ده‌نگی هه‌ندێكیان زۆر زوڵاڵ بوو.
3- له‌ ئوتێلێكی وه‌ك های كریست كه‌ زۆرێك له‌ ڕۆشنبیره‌ هه‌ژاره‌كان نازانن ڕه‌نگی چۆنه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ خوداپێداوان، نیشانه‌ی ئه‌و زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ كه‌ پارتی به‌ سه‌خاوه‌ته‌وه‌ له‌م كاته‌دا بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خه‌رجی ده‌كات، ئه‌گینا هه‌موومان له‌گه‌ڵ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییداین. ئه‌وعه‌ره‌بانه‌ش لێره‌ خه‌ڵات و نانه‌كه‌یان حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن و زۆرینه‌یان له‌ وڵاتی خۆیان نقه‌یان نایه‌ت و، لۆبی به‌م شێوه‌یه‌ دروست نابێت كاكه‌ برا.
4- رۆژێك كادرێكی پارتی پێش له‌ده‌ست پێكردنی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵمدا بوو، وتی پاره‌ی مه‌عاش دانمان هه‌یه‌ وه‌ك پارتی و یه‌كێتی و نازانم بۆچی نایده‌ین و، منیش له‌ به‌رنامه‌كه‌ باسم كرد و وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه‌” ئه‌مرۆ له‌م كاته‌دا له‌ یادو فیستفاڵه‌كانی دیكه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌یگێرن، كادره‌كه‌ ڕاستگۆ بوو” ده‌ركه‌وت كه‌ پاره‌ هه‌یه‌ و له‌خه‌ڵكی ده‌گرنه‌وه‌ خوا بیانگرێت.
5- ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی كوردستان به‌ خزمه‌تی پاش راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی دڵخۆش بكه‌ن و ئه‌وه‌ی پێتان ده‌كرێت بیكه‌ن، نه‌ك به‌م كاره‌ رووكه‌شانه‌ سه‌رقالی بكه‌ن كه‌ به‌ خه‌رجیه‌كانی زۆرێك له‌و كنوكه‌له‌به‌رانه‌ ده‌گیرێت كه ‌لە ژانی خه‌ڵكدا به‌خۆتان دروستتان كردووه‌.
6- پرسیاره‌كه‌ له‌وێدایه‌” بۆچی پارتی به‌ سه‌خاوه‌ته‌وه‌ له‌م جۆره‌ كرده‌وانه‌ به‌شداری ده‌كات و به‌تایبه‌تی له‌ سلێمانی ده‌زگاكانی سپۆنسه‌ری ده‌كه‌ن” بۆ خاتری چاوی كاڵی هه‌ندێك كه‌سه‌ یان مه‌به‌ستی هه‌وڵی داكشانه‌ به‌ره‌و ئه‌م ناوچه‌یه‌.
هیوادرام ئیتر به‌س بێت ململانێی حزبی ته‌نانه‌ت له‌ كاتی هه‌ستیاری به‌رێوه‌چونی پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كاندا و خه‌ڵك چاوره‌ێی سه‌ربه‌خۆییه‌ نه‌ك له‌م كاته‌ زۆر هه‌ستیاره‌دا قسه‌ی سه‌رزاره‌كی له‌ شوێنێكی ئاوها بكرێت” هه‌ركاتێك ده‌وڵه‌ت دروست بوو” ئه‌وسا بوار زیاتر ده‌بێت” گوناحه‌ له‌ كاتێكی قه‌یراناوی وه‌ك ئام كاته‌دا كه‌ خه‌ڵك یه‌ك دیناری له‌ گیرفاندا نیه‌ له‌م جۆره‌ تروهاتانه‌ بۆ خۆنیشاندان و كاری حزبی ده‌فته‌ره‌ دۆلار سه‌رف بكه‌یت.

هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە